پاش 45 ساڵ له ئاشتی و ئارامی له ڕۆژانی ڕابردوو جارێكی تر جه‌نگ له نێوان هیند و چین له‌سه‌ر سنووره ناكۆكی له‌سه‌ره‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌ستی پێكرده‌وه و به‌لای كه‌مه‌وه 20 سه‌رباز گیانیان له ده‌ستدا، چین و هیند كه زۆرترین ژماره‌ی مرۆڤیان له‌سه‌ر گۆی زه‌وی تێدا نیشته‌جێیه و خاوه‌نی گه‌وره‌ترین سوپای جیهان و زۆرترین كڵاوه‌ی ئه‌تۆمین، ئه‌گه‌ر هاتوو جه‌نگێكی سه‌رتاسه‌ری له نێوان ڕوو بدات، له به‌رژه‌وه‌ندی كێ ده‌بێت.
سنووری هاوبه‌شی
چین و هیند ده‌گاته نزیكه‌ی سێ هه‌زار و 440 كیلۆمه‌تر له هه‌رێمی تبتی چین و ولداخی هیندی درێژ ده‌بێته‌وه، به درێژترین سنووری وشكایییش داده‌نرێ كه ناكۆكی له‌سه‌ره، چین له ساڵی 1962 قبووڵی ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ی نه‌كرد كه به‌ریتانییه‌كان بۆ سنووری نێوان هه‌ردوو وڵات كێشاویانه و به ته‌واوی ڕه‌تی كرده‌وه، به‌وهۆیه‌وه له‌و ساڵه جه‌نگ له نێوا هه‌ردوولا دروست بوو، دواتر له ساڵی 1967 و 1975 دوو جاری تر هه‌ردوولا ڕووبه‌ڕووی یه‌كتربوونه‌وه و له 1975 دانوستاندن و ئاگربه‌ستیان واژوو كرد و تا ڕۆژانی ڕابردوویش دۆخه‌كه به ئارامی تێپه‌ڕی، به‌ڵام له ڕۆژانی ڕابردوو جارێكی تر به‌ریككه‌وتن له نێوان هه‌ردوولا ڕوویدایه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان به‌هۆی ئه‌وه‌ی سنووره‌كه ناكۆكی له‌سه‌ره، به شێوه‌یه‌كی گشتی ساڵانه زیاتر له 350 جار پێشێلی هێلی سنوور له 23 ناوچه‌ی جیا جیاوه ده‌كرێت، ناكۆكییه‌كه‌یش له‌وه ده‌ستی پێ كرد، كه هیند خه‌ریكی دروستكردنی ڕێگه‌یه‌كه كه درێژییه‌كه‌ی سه‌دان كیلۆمه‌تره بۆ گه‌یشتن به بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی كه له ساڵی 2008 بنیاتی ناوه، به‌ڵام چینییه‌كان له سه‌ر ڕێگه‌كه خه‌ریكی چاڵ هه‌ڵكه‌ندن و سه‌نگه‌ر دروستكردن و كۆگه‌كردنی چه‌كی قورس بوون، كه ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه هیند ناوچه‌كه به سنووری خۆی ده‌زانێت و ڕووبه‌ڕووی هێزه‌كانی چین بووه‌وه.
له ڕووی سه‌ربازییه‌وه چین توانای زۆرتره له هیندستان
هۆكاری ئه‌و 45 ساڵ ئارامییه‌ی نێوان هه‌ردوو وڵات، به‌هۆی هه‌ماهه‌نگی و پێوه‌ندی پته‌وی نێوان په‌كین و نیوده‌لهی بوو، به‌ڵام له‌م دواییه به‌هۆی چوونی هیند بۆ پاڵ وڵاتانی تری جیهان، به‌وه‌ی چین زانیاری له‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا شاردووه‌ته‌وه و فێڵی له جیهان و مرۆڤایه‌تی كرده‌وه، دووباره ناكۆكییه‌كان ڕوویان له گرژی و كێشه كرده‌وه، بۆیه پسپۆران له‌و بڕوایه‌دان ئه‌و بنه‌مایه‌ی 45 ساڵه مامه‌ڵه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێ گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه و یارییه‌كه به دیوێكی تر هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی وڵاتانی دنیایش ده‌یانه‌وێ هیندستان بكه‌ن به شوێنگره‌وه‌ی چین و لقی زۆربه‌ی كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانیان بۆ هیندستان بگوێزنه‌وه، كه ئه‌مه‌یش به ته‌واوی په‌كینی نیگه‌ران كردووه و شه‌ڕ به نیوده‌لهی ده‌فرۆشێت.
له ئه‌گه‌ری هه‌ڵایسانی جه‌نگ له نێوان هه‌ردوولا توانا سه‌ربازییه‌كانی په‌كین و نیوده‌لهی چین و كێ براوه ده‌بێت، به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له پێگه‌ی گلۆبال فایه‌ر پاوه‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، كه له ڕووی هێزی هێرشكردن و به‌رگرییه‌وه، چین ڕیزبه‌ندی سێیه‌م و هیندستان ڕیزبه‌ندی چواره‌م وڵاتی جیهانیان گرتووه، له كۆی 138 وڵاتی خاوه‌ن هێزی پێشكه‌وتوو له‌سه‌ر گۆی زه‌وی دا.
له ڕووی دانیشتووانه‌وه ژماره‌ی دانیشتووانی چین ملیارێك و 392 ملیۆن و حه‌وت هه‌زار كه‌سه، به‌ڵام هیندستان ملیارێك و 352 ملیۆن و شه‌ش هه‌زار كه‌سه. به‌ڵام له ڕووی سه‌ربازییه‌وه جیاوازییه‌كان هێنده گه‌وره و مه‌زن نین، ئه‌گه‌ر هاتوو وڵاتانی ڕۆژئاوا پشتیوانی هیند بكه‌ن، ئه‌وا هاوكێشه‌كه به ته‌واوی پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه.
ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا پشتی هیند بگرن، ئه‌وكات هاوسه‌نگی هێز به‌لای نیوده‌لهی ده‌گۆڕێت
بودجه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری چین ساڵانه 237 ملیار دۆلاره، به‌ڵام هیندستان بودجه‌كه‌ی ته‌نیا 61 ملیاره، له ڕووی ژماره‌ی سه‌ربازه‌وه، چین 2.183 ملیۆن سه‌ربازی هه‌یه و هیندستان 1.444 ملیۆن، چین سێ هه‌زار و 210 فڕۆكه‌ی جه‌نگی هه‌یه و هیندستان دوو هه‌زار و 123، ژماره‌ی تانكه‌كانی سوپای چین سێ هه‌زار و 500 تانكه و به‌ڵام هیندستان چوار هه‌زار و 292 تانكی هه‌یه، تۆپهاوێژی مه‌یدانی هیندستان چوار هه‌زار و 60 دانه‌ی هه‌یه و چین ته‌نیا سێ هه‌زار و 600 دانه.
له ڕووی هێزی ده‌ریاییه‌وه، ژماره‌ی كه‌شتییه جه‌نگیه‌یكانی چین 777 كه‌شتییه و له به‌رانبه‌ردا هیندستان ته‌نیا 285 كه‌شتی جه‌نگی هه‌یه، ئه‌وه‌ی له هه‌موویشی مه‌ترسیدارتره چه‌كی ئه‌تۆمییه، كه چین 320 مووشه‌كی ئاماده‌ی هه‌ڵگری كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی هه‌یه، به‌ڵام هیندستان ته‌نیا 150 مووشه‌كی ئاماده‌ی هه‌یه. به‌مشێوه‌یه بێ، ئه‌گه‌ر هه‌ردوو وڵاته‌كه بێ پشتیوانی ده‌ره‌كی ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر ببنه‌وه، ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی چین زیاتره، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو وڵاتانی جیهان به تایبه‌ت ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا پشتیوانی چین بكه‌ن، ئه‌وا هاوكێشه‌ی هێز به‌لای نیوده‌لهی ده‌شكێته‌وه و ده‌توانێ گه‌وره‌ترین زیان به چین بگه‌یه‌نێت.