حكوومه‌تی پاریس به توندی هه‌ڕه‌شه له توركیا ده‌كات و هێزی ده‌ریایی ئه‌نكه‌ره به سه‌رپێچیكردن و نزیكبوونه‌وه له كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی پاریس له ئاوه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست تۆمه‌تبار ده‌كات، هه‌رچه‌نده توركیا ڕه‌تی كرده‌وه، كه هیچ كارێكی له‌مشێوه‌یه ڕووی دا بێت، به‌ڵام ناتۆ هاتووه‌ته سه‌ر خه‌ت و نێوه‌ندگیری له نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌كات.
ینس ستۆلتنبێرگ ئه‌مینداری گشتی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" له‌وباره‌وه گوتی، له‌وبڕوایه‌داین بابه‌ته‌كه پێوه‌ستی به هاتوچۆی به‌رده‌وامی كه‌شتییه‌كانی توركیاوه هه‌یه بۆ لیبیا كه چه‌ك بۆ هاوپه‌یمانه‌كانی توركیا ده‌گوازنه‌وه، كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی فڕه‌نسایش له‌و ناوه بوونیان هه‌یه، بۆیه ئه‌و كێشه و گرژییه دروست بووه، هه‌موو هه‌وڵه‌كانمان خستووه‌ته گه‌ڕ، بۆ ئه‌وه‌ی به ئاشتی و بێ گه‌وره‌تربونی كێشه‌كه، كۆتایی به ناكۆكییه‌كانی نێوان پاریس و ئه‌نكه‌ره بهێنین.
زیاتر گوتی، پێویسته توركیا به گوێره‌ی بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پابه‌ند قه‌ده‌غه‌ی ڕه‌وانه‌كردنی هه‌موو جۆره چه‌كێك بۆ لیبیا بێت، ئه‌مه‌یش وه‌ك هه‌نگاوێكی سه‌ره‌كی دانراوه، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژییه‌كان له لیبیا، ناتۆیش به ته‌واوی پشتیوانی جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات. هاوكات له هاوئاهه‌نگیداین بۆ ئه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كانیش هێور بكه‌ینه‌وه.
پاریس به توندی سه‌ركۆنه‌ی توركیا ده‌كات و هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه ده‌كات
كه‌شتییه‌كانی جه‌نگی فڕه‌نسا به ئه‌ركی هێزه‌كانی ناتۆ له ئاوه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست بڵاوبوونه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بسه‌پێنن و هه‌موو كه‌شتییه‌ك ده‌پشكنن كه به‌ره‌و لیبیا ده‌ڕوات، له ئه‌گه‌ری بوونی چه‌ك ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گرن و ڕێگری له گه‌یشتنی به لیبیا ده‌كه‌ن، به‌هۆی ئه‌و كاره‌وه توركیا وه‌ك به‌ندكراو خۆی ده‌بینێت، چونكه مه‌به‌ستیه‌تی زۆرترین چه‌ك هه‌نارده‌ی لیبیا بكات، له ئه‌نجامی توندی كه‌شتییه‌كانی فڕه‌نسایش له جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره له ماوه‌ی ڕابردوو كه‌شتییه‌كانی جه‌نگی توركیا له كه‌شتی جه‌نگی فڕه‌نسی نزیكبوونه‌ته‌وه و پاریسیش به توندی هه‌ڕه‌شه‌ی له ئه‌نكه‌ره كرد و سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و كاره‌ی كرد و دووپاتی كرده‌وه كه له ئه‌گه‌ری پێشێلكاری زیاتر، وه‌ڵامی كه‌شتییه‌كانی توركیا ده‌ده‌ن و به‌رگری له‌خۆیان ده‌كه‌ن و هه‌رگیز ده‌ستدرێژی و پێشێلكاری له ئه‌نكه‌ره قبووڵ ناكه‌ن.
وه‌زاره‌تی به‌رگری
فڕه‌نسا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا له ڕۆژانی ڕابردوو ئاشكرای كرد، كه كه‌شتییه‌كی گه‌وره‌ی جه‌نگی فڕه‌نسا له ئاوه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، سێ به‌له‌می تیژڕۆی جه‌نگی توركیای لێ نزیكبووه‌ته‌وه، له ڕاداری كه‌شتییه‌كه جه‌نگییه‌كه به‌دی كراون و هۆشداری توندیان پێ دراوه، به‌وهۆیه‌وه سێ به‌له‌مه‌كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه و له پێشڕه‌ویكردنیان به‌ره‌و كه‌شتییه گه‌وره‌كه‌ی سوپای فڕه‌نسا په‌شیمانبوونه‌ته‌وه.
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری فڕه‌نسا له‌وباره‌وه به میدیاكانی ڕاگه‌یاند، كه ناتۆ نابێ ئیتر سیاسه‌تی نه‌عامه بگرێته‌به‌ر و سه‌ری بخاته ژێر خۆڵه‌وه و بێده‌نگ بێت، چونكه توركیا خه‌ریكی تێكدانی ناوچه‌كه‌یه و له‌لایه‌كه‌وه بۆردمانی كورده‌كان ده‌كات و له‌ملاوه‌یش به‌رده‌وامه له شكاندنی بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش له‌باره‌ی لیبیاوه و هۆكاری سه‌ره‌كی به‌رده‌وامی شه‌ڕه له لیبیا و سه‌رنه‌كه‌وتنی ئاگربه‌سته‌كانیشی له لیبیا بۆ ده‌ستوه‌ردانی ئه‌نكه‌ره گه‌ڕانده‌وه، دووپاتی له‌وه‌یش كرده‌وه كه پێویسته ناتۆ بۆچوونێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی هه‌بێ و به بێلایه‌نی مانه‌وه‌ی وا ده‌كات توركیا ده‌ستدرێژی و پێشێلكاری زیاتر بكات.
داوا له ناتۆ ده‌كرێ هه‌ڵوێستی دژی توركیا هه‌بێ و بێده‌نگی هه‌ڵنه‌بژێرێت
هاوكات فلۆرانس پارلی وه‌زیری به‌رگری فڕه‌نسا له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی به‌رگری ناتۆ ئاشكرای كرد، كه هه‌شت وڵاتی تری ئه‌ندام له ناتۆ پشتیوانی پاریس ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه بكرێته‌وه و سزای توركیا بدرێ و هه‌ڵوێستی توندی له به‌رانبه‌ر بگیرێته‌به‌ر.
له به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی پاریس، توركیا به ته‌واوی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه، دووپاتی كرده‌وه، كه ئه‌نكه‌ره به هیچ شێوه‌یه‌ك به چاوێكی دوژمنكارانه له ئاوه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست مامه‌ڵه‌ی نه‌كرده‌وه و ئه‌مانیش ویستوویانه به‌شداری له‌و ئه‌ركه‌ی ناتۆ بكه‌ن، بۆ ڕێگری له گه‌یشتنی چه‌ك به لیبیا، چونكه توركیایش ئه‌ندامێكی هاوپه‌یمانییه‌كه‌یه و ئاسایییه له جێبه‌جێكردنی ئه‌و ئه‌ركه به‌شداری بكات.
به‌رپرسێكی باڵای سه‌ربازی توركیا به ڕۆیته‌رزی ڕاگه‌یاندووه، كه ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی پاریس جێی نیگه‌رانی ئه‌نكه‌ره‌یه، چونكه كه‌شتییه‌كانی ئێمه به‌ر له‌وه‌ی پاریس ئه‌و هه‌ڵوێسته ڕابگه‌یه‌نێت، سووته‌مه‌نیان بۆ كه‌شتی جه‌نگی فڕه‌نسی ده‌سته‌به‌ر كردووه و هه‌مووان وه‌ك به‌شێك له تیمی ناتۆ بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش مامه‌ڵه‌یان كردووه، به‌ڵام ئێسته پاریس به جۆرێكی تر قسه ده‌كات و تۆمه‌تی بێ بنه‌ما بۆ توركیا دروست ده‌كات، كه به ته‌واوی دوورن له ڕاستییه‌وه.
تا ئێسته هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" هه‌ڵوێسته‌كانی به ته‌واوی بێلایه‌نن و داوای نه‌هێشتنی گرژییه‌كان له نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌كات و ده‌یه‌وێ لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كه بكات و ڕێكخستنه‌وه‌ی كاروباره‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست له‌لایه‌ن وڵاتانی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانییه‌كه دووباره بخاته به‌رنامه‌ی كاره‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێ له‌و گرژیانه بگرێته‌وه، به تایبه‌ت هێزه‌كانی فڕه‌نسا و توركیا له یه‌كتر دوور بخاته‌وه، چونكه پێوه‌ندییه‌كانی ئه‌و دوو وڵاته ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه ڕۆژ دوای ڕۆژ ڕوو له خراپبوون ده‌كه‌ن.