به‌سه‌رۆكایه‌تی شاندێك، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته به‌غدا و بڕیاره له‌گه‌ڵ سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق كۆ ببێته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 20ی حوزه‌یران، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا به "وشه"ی راگه‌یاند، هه‌ردوو جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌ندامی شانده‌كه‌ن و بڕیاره كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق بكرێ.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك باڵوێزی عێراق كۆ ده‌بێته‌وه
به‌گوێره‌ی زانیاریی سه‌رچاوه‌كه، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك باڵوێزی عێراق كۆ ده‌بێته‌وه. هێشتا زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم رانه‌گه‌یه‌نراوه، به‌ڵام "وشه" زانیویه‌تی، باسی دۆخی ته‌ناهیی و عێراق و ناوچه‌كه ده‌كرێ.
دوای بوونی به سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، یه‌كه‌مجاره نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و سه‌ردانه‌كه‌یشی هاوكاته له‌گه‌ڵ راگرتنی بودجه و مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه.