سه‌عات 11:45 خوله‌كی شه‌وی ڕابردوو چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناس له نێو ئۆتۆمبێله‌وه ته‌قه‌یان له لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان له ناوه‌ندی شاری سلێمانی كرد، به‌وهۆیه‌وه زیانی ماددی به‌ر باڵه‌خانه‌كه كه‌وتووه و هیچ زیانی گیانی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان له سه‌عات 11:45 خوله‌كی شه‌وی ڕابردوو چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناس له نێو ئۆتۆمبێله‌وه ده‌ستڕێژی گولـله‌یان له لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان له ناوه‌ندی شاری سلێمانی كردووه، له به‌رانبه‌ر ئه‌و ده‌ستدرێژییه‌یش پاسه‌وانانی باره‌گه‌كه وه‌ڵامی ته‌قه‌كه‌رانیان داوه‌ته‌وه.
كامه‌ران غه‌ریب كارگێڕی لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان له سلێمانی به میدیاكانی ڕاگه‌یاند، ته‌قه‌كردنه‌كه له ته‌نیشت پێشانگه‌یه‌كی ئۆتۆمبێل ئاراسته‌ی باره‌گه‌ی لقی چواری پارتی كراوه و هیچ زیانی گیانی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه و ته‌نیا زیانی ماددی هه‌بووه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سلێمانی به شاری ئازادی و قبووڵكردنی ڕای جیاواز ناو ده‌برێ، به‌ڵام چه‌ند ساڵێكه به‌رده‌وام ماوه ماوه ته‌قه له باره‌گه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان له سنووری ئه‌و پارێزگه‌یه ده‌كرێ و تا ئێسته‌یش هێزه‌كانی ته‌ناهی شاره‌كه بكه‌رانی ئه‌و كرده‌وانه‌یان نه‌گرتووه و ڕاده‌ستی یاسا و دادگه‌ییان نه‌كردوون، به‌وهۆیه‌وه تۆمه‌تی كه‌مته‌رخه‌می ئاراسته‌ی هێزه‌كانی ته‌ناهی ئه‌و شاره ده‌كرێ، كه له به‌رانبه‌ر شێواندنی ئاسایشی شاره‌كه و ته‌قه‌كردن تا ئێسته نه‌یتوانیوه و نایه‌وێ بكه‌رانی ئه‌و تاوانانه بگرێ و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات.