قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى كوردستان، به‌وه ناسراوه كه حه‌ز به كاروبارى ئیدارى و حوكمدارى ده‌كات، هه‌ر ئه‌وه‌یش هۆكار بووه كه له دوو كابینه‌دا له‌سه‌ر پشكى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى كوردستان وه‌ربگرێ.
پێش گه‌ڕانه‌وه بۆ كوردستان، تاڵه‌بانی له نووسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێم له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كارى كردووه له ساڵی 2000وه. له پاش یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئیداره‌كانی هه‌رێمیش وه‌ك نوێنه‌ری هه‌رێم له واشنتن ده‌ستنیشان كراوه، له‌و ماوه‌یه‌شدا چه‌ند به‌شێكی له نووسینگه‌كه‌ى دامه‌زراندووه.
قوباد تاڵه‌بانی خۆى ده‌ڵێت، له دۆخێكی زۆر هه‌ستیاردا پۆستی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی وه‌رگرت و ئه‌وكات به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم له به‌غداوه ڕاگیرابوو، نرخی نه‌وت له پاشه‌كشه‌دا بوو، قه‌یرانێكی سه‌ختی دارایی به‌رۆكی هه‌رێمی گرتبوو، رێكخراوی داعش كه یه‌كێك له توندڕه‌وترین گرووپه چه‌كداره تیرۆریسته‌كانه كۆنتڕۆڵی چه‌ند به‌شێكی عێراقی كردبوو، به‌م هۆیه‌شه‌وه ده‌وروبه‌ری ملیۆنێك 800 هه‌زار ئاواره ڕوویان له هه‌رێم كرد. ئه‌و پێى وایه به‌ده‌وام هاوكارى حكوومه‌ت و تیمى حكوومه‌ت بووه له هه‌ردوو كابینه‌كه‌دا.
پێشتر نیگه‌رانى له ده‌سه‌ڵاته‌كانى تاڵه‌بانى هه‌بوو، به‌ڵام ئێسته به‌ته‌واوى ده‌ستكراوه كراوه له‌كاركردن
له‌ناو یه‌كێتیدا پێگه‌ى قوباد تاڵه‌بانى به‌هۆى بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه به‌هێزه، به‌ڵام له كۆنگره‌ى چواره‌مى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان كه له كۆتایی ساڵى ڕابردوو به‌ڕێوه چوو، به‌شێوه‌یه‌كى "تایبه‌ت" له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح و رێواز فایه‌ق كران به ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى.
به‌شێك له چاودێران پێیان وایه هه‌وڵدان بۆ شكاندنى قوباد تاڵه‌بانى له دواى كۆنگره‌وه به ته‌واوى له‌ناو حزبه‌كه‌یدا ده‌ستى پێ كردووه. ئه‌و تاقمه‌یشى كه كار له‌سه‌ر شكاندنى و شكستپێهێنانى تاڵه‌بانى له حزب و حكوومه‌ت ده‌دات، له‌لایه‌ن لاهوور جه‌نگى ئامۆزای و هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێن.
پێش به‌ستنى كۆنگره‌ى یه‌كێتى له‌ناو ئه‌و حزبه‌دا به "مامى بچووك" ناوى ده‌هێنرا، به‌ڵام ئێسته ئه‌و ناسناوه كاڵ بووه‌ته‌وه و سۆشیال میدیا و ئه‌و په‌یجه ساختانه‌ى كه ماون دابخرێن، تا ئێسته به ته‌واوى كار له‌سه‌ر كاڵكردنه‌وه‌ى ناو و ناسناوى "مامى بچووك" ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت له‌و هێرشانه‌ى ده‌یكه‌نه سه‌ر حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌ست له تاڵه‌بانیش ناپارێزن.
هه‌موو ئه‌وانه به‌لایه‌ك، به‌ڵام كرده‌وه‌كانى لاهوور جه‌نگى له ماوه‌ى ڕابردوو به ئێسته‌یشه‌وه به‌ته‌واوى تاڵه‌بانى ئیحراج كردووه، قوباد تاڵه‌بانى ده‌یان جار لاى كه‌سه نزیكه‌كانى باسى له‌وه كردووه كه ده‌یه‌وێ مامه‌ڵه‌یه‌كى دروست له‌ناو یه‌كێتى هه‌بێت و كاریگه‌ریى نه‌رێنى له‌سه‌ر حكوومه‌ت نه‌بێت، ته‌نانه‌ت باسى له‌وه كردووه "ئیحراجییه بۆ ئه‌و كاتێك له حكوومه‌ته و پشكى هه‌یه، به‌ڵام له‌لایه‌ن چه‌ندان كه‌سه‌وه هێرش ده‌كرێته سه‌ر ئه‌و حكوومه‌ته".
له ڕۆژى یه‌كى حوزه‌یران كه هاوكات یادى دامه‌زراندنى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان بوو، په‌یامه‌كه‌ى قوباد تاڵه‌بانى به‌و بۆنه‌یه‌وه جیاوازییه‌كى تێدابوو كاتێك باسى له‌وه كرد كه ئه‌و دوو براى هه‌یه بافڵ و لاهوورن. شاره‌زایان لێكدانه‌وه‌یان وایه كه تاڵه‌بانى به‌ته‌واوى هه‌ستى به‌و پیلانگێڕییه كردووه كه له دژى هه‌یه، بۆیه به‌و په‌یامه ویستوویه‌تى لاهوور له پیلانگێڕى رابگرێ و ڕێى بدرێ به شێوه‌یه‌كى دروست كارى خۆى له حكوومه‌تدا بكات.
تاڵه‌بانى ئێسته كه جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى كوردستانه و ته‌واوى ده‌سه‌ڵاته‌كانى دراوه‌تێ، وه‌ك سه‌رۆكایه‌تى شاند و گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌كات. سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ت له ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران بۆ "وشه" گوتى، پێشتر نیگه‌رانى له ده‌سه‌ڵاته‌كانى تاڵه‌بانى هه‌بوو، به‌ڵام ئێسته به‌ته‌واوى ده‌ستكراوه كراوه له‌كاركردن.
له ماوه‌ى چه‌ند مانگى رابردوودا به تایبه‌ت دواى سه‌رهه‌ڵدانى كۆرۆنا له كوردستان، چه‌ندان گرووپ و تاقم هه‌وڵى ساردكرنه‌وه‌ى خه‌ڵكیان دا له سلێمانى و دژى بڕیاره‌كانى حكوومه‌ت وه‌ستانه‌وه، ئه‌وه‌یش جارێكى تر ئیحراجكردنى قوباد تاڵه‌بانى به دوا داهات. هه‌موو ئه‌و پیلانانه‌یش بۆ شكاندنى تاڵه‌بانى جێبه‌جێ ده‌كرێ و واى لێ ده‌كرێ كه بڕیاره‌كان هه‌نگاوێك له سلێمانى نه‌ڕوات.
په‌رله‌مانتارێكى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان پێى وایه كه تاڵه‌بانى سه‌رپه‌رشتى تیمى یه‌كێتى له حكوومه‌ت ده‌كات و ده‌توانرێ به‌دواداچوون له‌سه‌ر كارى هه‌ر یه‌كێكیان بكات.
لوقمان وه‌ردى په‌رله‌مانتارى یه‌كێتى بۆ "وشه" گوتى، قوباد تاڵه‌بانى نوێنه‌رى یه‌كێتییه له حكوومه‌ت و رێز له بڕیار و هه‌نگاوه‌كانى ده‌گیرێ.