له‌سه‌ر ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردوو له لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌رپرسی لقه‌كه رای گه‌یاند، ته‌قه‌كردن له باره‌گای لقی چوار هه‌وڵێكی ترسنۆكانه‌یه.
دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو جارێكی تر ته‌قه له باره‌گای لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان كرا له سلێمانی. سه‌عید سه‌لیم به‌رپرسی لقی چواری پارتی له سلێمانی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی ڕای گه‌یاند، ته‌قه‌كردن له باره‌گاكانیان به‌هه‌وڵێكی ترسنۆكانه و چه‌واشه‌كاری و دوژمنكارانه‌ی هه‌ژمار ده‌كه‌ن.
ته‌قه‌كردن له باره‌گای پارتی له حاڵه‌ته‌وه ده‌رچووه و بووه به دیارده
وه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه ته‌قه‌كردن له باره‌گای پارتی له حاڵه‌ته‌وه ده‌رچووه و بووه به دیارده. بۆیه به‌پێویستی زانی كه دامه‌زراوه ته‌ناهییه‌كان سه‌ر و ماڵی هاووڵاتییان له‌و شاره‌دا بپارێزن.
به‌رپرسه‌كه‌ی پارتی ره‌تی كرده‌وه كه له‌سه‌ر ئه‌و رووداوی ته‌قه‌كردنانه لێپرسینه‌وه له هیچ كه‌سێك كرابێت و ڕای گه‌یاند، تا ئێسته لێپرسینه‌وه‌كان شكڵی بوون.
ده‌یان جاره له شاری سلێمانی ته‌قه له باره‌گاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كرێ، به‌بێ ئه‌وه‌ی بكه‌رانی ئه‌و رووداوانه ئاشكرا بكرێت.