خانه‌ی زیادكردنی Juliens Auctions له ئه‌مه‌ریكا رای گه‌یاندووه، ئه‌و ئامێره موزیكییه‌ی "گیتار" كه تا له‌ژیاندا بوو به ده‌ستی هونه‌رمه‌ند كۆرت كۆبین سه‌دان میلۆدیی پێ لێ دراوه، به زیاتر له شه‌ش ملۆن دۆلار هاته فرۆشتن.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 21ی حوزه‌یران بڵاوی كردووه‌ته‌وه، موزیكوان و گۆرانیبێژ كۆرت كۆبین كه سه‌رۆكی تیپی موزیكی "نێرڤانا" بوو له ئه‌مه‌ریكا، له ساڵی 1994 له دۆخێكی گوماناویدا به مردوویی له‌ناو شوقه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه، ئێسته نرخی گیتاره‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته شه‌ش ملیۆن و 10 هه‌زار دۆلار و له‌و زیادكردنه‌دا هاته فرۆشتن.
ئه‌و گیتاره به‌ده‌ستی كۆرت كۆبین ده‌یان ئاهه‌نگی گه‌وره‌ی پێ ساز كراوه، له‌ناویاندا ئاهه‌نگێكی زۆر گه‌وره له نیویۆرك له 1993دا به‌ده‌ستی ئه‌و هونه‌رمه‌نده پێ ساز كراوه.
پێگه‌كه ده‌ڵێ له سه‌ره‌تادا نرخی گیتاره‌كه به یه‌ك ملیۆن دۆلار هاته پێشاندان، به‌ڵام له زیادكردنه‌كه‌دا نرخه‌كه‌ی گه‌یشته شه‌ش ملۆن و 10 هه‌زار دۆلار، ئه‌مه‌ش جیا له جوانی و باشیی گیتاره‌كه، به‌ڵام به‌های هونه‌ریی كۆرت كۆبین پێشان ده‌دات كه له ئه‌مه‌ریكادا وه هێمایه‌ك له‌ناو هونه‌رمه‌نداندا هه‌ژمار ده‌رێت.
كۆرت كۆبین له شاڵی 1967 له واشتنتن له دایك بووه، به موزیكوان و گۆرانیبێژێكی زۆر ناوداری ساڵانی هه‌شتاكان و سه‌ره‌تای نه‌وه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌ژمار ده‌كرێت، ئه‌و هونه‌رمه‌نده له ستایلی "رۆك" ناوێكی زۆر ناسراوه. ئه‌و كه سه‌رۆكی تیپی مزیكی "نێرڤانا" بوو، به‌ڵام تیپه‌كه به‌ناوی ئه‌وه‌وه ناسرابوو. جیا له چه‌ندان ئه‌لبوومی گۆرانی و موزیك، به‌ڵام دوا ئه‌لبوومی ئه‌و هونه‌رمه‌نده له ساڵی 1993 بڵاو كرایه‌وه كه زیاتر له هه‌شت ملیۆن دانه‌ی لێ هاته فرۆشتن، وێڕای وه‌رگرتنی چه‌ندان خه‌ڵات له ئاستی دنیادا. له 1994دا ته‌رمه‌كه‌ی كۆبین به كوژراوی دۆزرایه‌وه كه چه‌كێك له ته‌نیشتی سه‌ری بووه، بۆیه ئه‌وكات به رووداوێكی خۆكوژی هه‌ژمار كراوه.