كاره‌بای ناوچه كوردستانییه‌كانی دیاله له رێی ئێرانه‌وه دابین ده‌كرێ، خراپی و نزمی "ڤۆڵتیه‌ی" ئه‌و كاره‌بایه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه بیره‌كان ئاو كاریان پێ نه‌كرێت و چه‌ندان ناوچه بێ ئاو بوون.
ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتییانی شاره‌دێی سه‌عدیه "وشه"یان ئاگادار كرده‌وه، سه‌رباری هاتنی وه‌رزی هاوین و گه‌رمی كه‌شوهه‌وا بێ ئاوی به‌رۆكی گرتوون و مه‌ترسی ئه‌وه‌یش هه‌یه به‌هۆیه‌وه نه‌خۆشی له شاره‌دێیه‌كه بڵاو بێته‌وه.
جیاواز له وه‌رزه‌كانی تر له هاویندا هاووڵاتییان زیاتر پێویستیان به‌كاره‌بایه
ره‌حیم موحسه‌ن، وه‌ك هاووڵاتییه‌كی نیشته‌جێی شاره‌دێی سه‌عدیه، بۆ "وشه" ئاماژه‌ی دا، جیاواز له وه‌رزه‌كانی تر له هاویندا هاووڵاتییان زیاتر پێویستیان به‌كاره‌بایه، به‌ڵام ئه‌و كاره‌بایه‌ی له ئێرانه‌وه دابین كراوه بۆ ناوچه‌كه توانای كارپێكردنی بیره‌كانی ئاوی نیه.
لای خۆیه‌وه ئه‌حمه‌د زڕگووشی به‌رێوه‌به‌ری شاره‌دێی سه‌عدیه لاوازی و نزمی ڤۆڵتیه‌ی كاره‌بای ئێرانی به‌هۆكار هێنایه‌وه و بۆ "وشه" گوتی، ئه‌و كاره‌بایه كێشه‌ی بۆ زۆرینه‌ی ناوچه‌كانی دیاله و ناوچه كوردستانییه‌كان دروست كردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه بووه‌ته هۆكاری زه‌قكردنه‌وه‌ی كێشه‌كه له‌سه‌عدیه ئه‌وه‌یه ئه‌وان یه‌ك تانكه‌ریان هه‌یه بۆدابینكردنی ئاوی ماڵان، به‌یه‌ك تانكه‌ریش ئه‌سته‌مه بتوانرێت كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت.
زیاتر له 10 ساڵه به‌پێی رێككه‌وتنێكی نێوان حكوومه‌تی عێراق و ئێران، كاره‌بای پارێزگای دیاله و ناوچه كوردستانییه‌كانی ئه‌و پارێزگایه له‌رێی ئێرانه‌وه دابین ده‌كرێ.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی