سه‌رۆكی لقی سلێمانی سه‌ندیكای ئابووریناسانی كوردستان ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، له‌و دۆخه‌ی ئێسته‌دا، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باشترین ده‌رچه‌ی بۆ تێپه‌راندنی ئه‌و دۆخه خسته‌ڕوو. ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت، بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌ت باشتر بوو له‌وه‌ی وه‌ك كابینه‌كانی پێشوو حكوومه‌ت بكرێته ژێرباری قه‌رزێكی زۆره‌وه.
بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌ت باشتر بوو له‌وه‌ی وه‌ك كابینه‌كانی پێشوو حكوومه‌ت بكرێته ژێرباری قه‌رزێكی زۆره‌وه
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 22ی حوزه‌یران، نه‌وزاد شێخ كامیل سه‌رۆكی لقی سلێمانیی سه‌ندیكای ئابووریناسانی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له كاتی بوونی قه‌یراندا پێویسته هه‌نگاوێك بنرێت كه هاووڵاتییان له هه‌موو رووه‌كانه‌وه، به‌تایبه‌ت له رووی ئابوورییه‌وه به كه‌مترین زیان لێی ده‌ربچن.
زیاتر گوتی، ئێسته هه‌رێمی كوردستان به دۆخێكی خراپی داراییدا تێدەپەڕێت، نرخی نه‌وت زۆر دابه‌زیوه، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌لایه‌ن به‌غداوه ڕاگیراوه، له هه‌مووشی خراپتر نه‌خۆشیی كۆرۆنای هاتووه‌ته سه‌ر، ئه‌مه‌ش وایكرد حكوومه‌ت بیر له رزگاركردنی هاووڵاتییان و فه‌رمانبه‌ران و خۆیشی بكاته‌وه.
ڕوونی كرده‌وه، حكوومه‌تی هه‌رێم له پێناو ئه‌وه‌ی قه‌رزێكی تری له‌سه‌ر كه‌ڵه‌كه نه‌بێت وه‌ك ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ساڵانی رابردوو كه‌وته ژێر قه‌رزه‌وه، ئه‌مه وایكرد سه‌رۆكی حكوومه‌ت له كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێ به باشترین ده‌رچه كه له به‌رژه‌وه‌ندیی فه‌رمانبه‌ران بوو، بڕیارێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بدات.
ئاشكرای كرد، ئه‌مه پێوه‌ست نییه به یاسای چاكسازی، بڕیاره‌كه بۆ یه‌ك مانگه، رێژه‌یه‌ك له ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌ر ده‌گێڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی یه‌ك مانگی فه‌رمانبه‌ران دابین بكه‌ن، له به‌رانبه‌ردا %79ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابین ده‌كرێ، ئه‌مه بۆ ئه‌وه‌یه مووچه بدرێته فه‌رمانبه‌ران باشتره له‌وه‌ی كه مووچه نه‌درێت و زۆر دوا بكه‌وێت.
رۆژی 21ی حوزه‌یران، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان به ئاماده‌بوونی ته‌واوی وه‌زیره‌كان، بڕیاری دا ته‌مویلی 79%ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ئاسایی بكات، ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستانی دڵخۆش كرد ئه‌وه‌بوو مووچه‌ی پله‌باڵا و په‌رله‌مانتار و وه‌زیره‌كان كرا به نیوه. شاره‌زایانیش پێیان وایه ئه‌و بڕیاره‌ی حكوومه‌ت دادگه‌ری له مووچه ده‌چه‌سپێنێ.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی