دوای زیادبوونی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانی ئه‌مدواییه له سنووری ناوچه كوردستانییه‌كانی دیاله، هێزه‌كانی عێراق هێرشی ئاسمانی و زه‌وینی له سنووری خانه‌قین ئه‌نجام ده‌ده‌ن و هێزی تریان له‌گه‌ڵدا نییه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه پێشتر میلیشیا شیعه‌كانیان له‌گه‌ڵدابوو.
هێزه‌كه‌ی سوپا به ته‌نیا و بێ هاوكاری هێزی تر له ناوچه‌كه‌دا جێگیر بووه
نیهاد محه‌مه‌د گوته‌بێژی پۆلیسی دیاله به "وشه"ی راگه‌یاند، سوپای عێراق هێزی زه‌وینی و ئاسمانی نوێی ره‌وانه‌ی سنووری شارۆكه‌ی خانه‌قین و شاره‌دێ گوڵاڵه كردووه به‌مه‌به‌ستی پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه له تیرۆریستانی داعش.
زیاتر گوتی، ئه‌و هێزه كامێرای "حه‌راری" داده‌نێن بۆ چاودێریكردنی جووڵه‌ی داعش له ناوچه‌كه‌دا، هێزه‌كه‌ی سوپا به ته‌نیا و بێ هاوكاری هێزی تر له ناوچه‌كه‌دا جێگیر بووه.
"وشه" له ڕێی محه‌مه‌د كاكه‌یی یه‌كێك له كه‌سایه‌تییه‌كانی كاكه‌یی له سنووری خانه‌قین، ئه‌وه‌ی زانیوه كه فشاره‌كانی ئه‌وان بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی هێزێكی نوێ له سوپا ده‌ست به ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆن بكه‌ن.
هاوكات هه‌مزه ڕه‌ئووف جووتیاری نیشته‌جێی ناوچه‌ی شێخ باوه‌ی نێوان گه‌رمیان و گولاڵه بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، تا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێگه‌كانی داعش كه نزیك له باخ و بێستانی جووتیارانه‌وه له سنووری ناوچه‌ی شێخ باوه، له‌لایه‌ن فڕۆكه عێراقییه‌كانه‌وه بۆمباران كران.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، جیاواز له ڕۆژانی پێشتر، جووتیاران ئه‌مڕۆ بێ ترس چوونه‌ته كێڵگه كشتوكاڵییه‌كانی خۆیان.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی