سوودوه‌رگرتن له سیستمه پێشكه‌وتووه‌كانی وڵاتانی دنیا، پێویستییه‌كی هه‌نووكه‌یی مرۆڤایه‌تییه، هیچ گه‌لێكی دنیا نییه سوودی له گه‌لانی تر وه‌رنه‌گرتبێت، هه‌ندێك جار ئه‌و سوودوه‌رگرتنه له رابردووی گه‌لان به ده‌ستكاری و گونجاندنیه‌تی له‌گه‌ڵ ژینگه‌یه‌كی تر، جاریش هه‌یه سوودوه‌رگرتنه‌كه راسته‌وخۆیه، به‌ڵام له هه‌ردوو باردا پێویسته ره‌چاوی ئه‌وه بكرێت به‌گوێره‌ی گونجاوی ژینگه‌ی دووه‌م بێت، چونكه هه‌ندێك بابه‌ت هه‌ن پێویستیان به ده‌ستكاریكردن نییه، بۆ نموونه ته‌كنیكه‌كانی فێربوونی زمانێكی تازه.
پرسی سیستمی پێشكه‌وتووی په‌روه‌رده و فێركردن، یه‌كێكه له پرسه گرنگه‌كانی ئه‌و رۆژگاره، له وڵاتانی دنیا ده‌یان ناوه‌ندی گرنگ هه‌ن سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن، تیۆری تازه به‌رهه‌م دێنن له بواری خوێندن و فێركردن، بۆیه ئه‌گه‌ر چاوێك بخشێنین به بواری په‌روه‌رده و فێركردن له‌سه‌ر ئاستی دنیا، یه‌كێكه له‌و بوارانه‌ی گرنگییه‌كی تایبه‌تی هه‌یه.
به درێژایی ساڵانی دوای ڕاپه‌ڕین و به‌تایبه‌ت دوای ساڵی 2003 قسه‌وباسی زۆر له‌سه‌ر بواری په‌روه‌رده و فێركردن كراوه، چه‌ندان كۆنفڕانس و كۆنگره‌ی گه‌وره‌ی بۆ گرێ دراوه، هه‌میشه هه‌وڵ دراوه سوود له گه‌لانی پێشكه‌وتوو وه‌ربگیرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین ئاستی قوتابی وه‌ك پێویست پێش نه‌كه‌وتووه، دیاره ئه‌وه‌ش كۆمه‌ڵێك هۆكاری هه‌یه، ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌شێك له‌و هۆكارانه ده‌ستنیشان بكه‌ین.
گونجاویی ژیان بۆ قوتابی یه‌كێكه له پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی خوێندن و فێركردن، كاتێ بمانه‌وێ سوود له ئه‌زموونێكی تر وه‌ربگرین، ده‌بێ ئه‌و شوێنه‌ی ئه‌زموونی پێشكه‌وتووی لێ جێبه‌جێ ده‌كه‌ین، شوێنێكی گونجاو بێت بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و ئه‌زموونه پێشكه‌وتووه، هاوكات ئه‌و پێداویستییانه‌ی تێدا بێت كه له شوێنی یه‌كه‌م هه‌ن.
ئه‌و هه‌وڵانه‌ی دراون جۆراوجۆرن، كردنه‌وه‌ی خول، گۆڕینی پرۆگرام، شێوازی گۆڕینی تاقیكردنه‌وه، ئێمه ته‌نیا باس له هه‌ندێكیان ده‌كه‌ین.
ئه‌و خولانه‌ی ده‌كرێنه‌وه تا ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر گرنگی خۆیان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش كۆمه‌ڵێك به‌ربه‌ستی هه‌یه، كاتێك ڕاهێنه‌رێكی بواری په‌روه‌رده و فێركردنی وڵاتێكی تر دێت خولێك ده‌كاته‌وه، كۆمه‌ڵێك مامۆستای كورد به‌شدار ده‌بن له‌و خوله، ئه‌و ڕاهێنه‌ره شێواز و فێركردنی وڵاته‌كه‌ی خۆی بۆ ئه‌و مامۆستایانه ده‌گوازێته‌وه تا مامۆستایان سوود له ته‌كنیكه‌كانی ئه‌و وه‌ربگرن، وه‌ك چۆن قسه له ئاستی خوێندنێكی پێشكه‌وتوو ده‌كات، ژینگه‌یه‌كی گونجاوی هه‌یه، به جۆرێكه ئه‌و ژینگه‌یه زۆر به كه‌می له قوتابخانه‌كانی كوردستان بوونی هه‌یه، بۆیه ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین، زۆرجار ژینگه‌ی قوتابخانه ده‌بێته به‌ربه‌ست له به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی ته‌كنیكه پێشكه‌وتووه‌كان. بۆ نموونه، ڕاهێنه‌ر كه باس له شێوازێكی تازه‌ی خوێندن ده‌كات كه ژماره‌ی قوتابییه‌كان له پۆل له 20 قوتابی تێپه‌ڕ ناكات، به‌ڵام ئه‌و مامۆستایه‌ی دانیشتووه گوێی بۆ ده‌گرێت، ژماره‌ی قوتابی له پۆله‌كه‌یدا زیاتر له 40 قوتابییه.
كات بۆ فێربوون و په‌روه‌رده‌كردن گرنگییه‌كی زۆر تایبه‌تی هه‌یه، كاتێك باس له وانه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو ده‌كه‌ین، كات هه‌م بۆ قوتابی و هه‌م بۆ مامۆستا پێویستییه‌كی سه‌ره‌كییه، له كوردستان كه‌م شوێن هه‌یه قوتابخانه‌كانی دوو ده‌وامی تێدا نه‌بێت، ئه‌و قوتابخانانه‌یشی یه‌ك ده‌وامن، زیاتر له ئه‌هلییه‌كانن، به‌ڵام به‌شی زۆری قوتابخانه رێژه‌ی وانه‌كانیان زۆره و كاته‌كه‌شیان كه‌مه، قوتابی و مامۆستا به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو خوێندنه به‌و ماوه كه‌مه ناگرن.
له قوتابخانه‌كان قوتابی و مامۆستا شه‌ش سه‌عاتیان له به‌رده‌سته، بۆ حه‌وت وانه یا هه‌ندێك رۆژ هه‌شت وانه ده‌خوێنرێن، ئه‌سته‌مه مامۆستا بتوانێ ته‌كنیكی تازه به‌كار بهێنێت، قوتابیانیش بتوانن وه‌ك پێویست گرنگی به وانه‌كانیان بده‌ن، چونكه به‌شی زۆری ماندووبوونه‌كه به‌ر قوتابی ده‌كه‌وێت. ده‌كرێ مامۆستا پشووی زیاتر بدات به‌هۆی كه‌می به‌شه وانه‌كانی له رۆژێكدا، بۆ نموونه هه‌ندێك جار چوار وانه یان پێنج وانه‌ی هه‌یه، بۆیه ئه‌وه‌ی زۆر ماندوو ده‌بێ قوتابییه، ئه‌و هه‌موو وانه‌یه به‌دوای یه‌ك، وا ده‌كات قوتابی به‌ته‌واوی بێزار بێت.
ئه‌گه‌ر باسی قوتابخانه حكوومه‌تییه‌كانیش بكه‌ین، هه‌موویان دوو ده‌وامن، ژماره‌ی قوتابیش له پۆله‌كان زۆرن، به‌تایبه‌ت ده‌وامی ئێواران قوتابی زۆر ماندوو ده‌بێت، هه‌موو مرۆڤێك سه‌ره‌تای رۆژ چالاكه، قوتابی ئه‌و سێ رۆژه‌ی ئێوارانه به ماندووێتیه‌كی زۆره‌وه ده‌چێته قوتابخانه، ئه‌وه‌ش ئاستی وه‌رگرتنی لاواز ده‌كات، سه‌رباری ئه‌وه‌ی ژینگه‌ی قوتابخانه‌كه‌یش گونجاو نییه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كات پێویسته، رووبه‌ری قوتابخانه‌یش یه‌كێكه له پێویستییه‌كانی تر، ده‌بێت ئه‌و قوتابخانه‌یه رووبه‌ری بایی ئه‌وه هه‌بێت قوتابی تێیدا هه‌ناسه‌یه‌ك بدات، شوێنی پشوودانی گونجاو بێت، بۆ هه‌رسێ وه‌رزه‌كه كه‌شوهه‌وای قوتابخانه له‌بار بێت، نه‌ك شوێنێكی وابێت زستانی سارد و به‌هاره‌كه‌ی گه‌رم، ئه‌وه وا ده‌كات قوتابی هێزی لێ ببڕێت.
به‌پێچه‌وانه‌وه له كوردستان زۆربه‌ی قوتابخانه‌كان رووبه‌ره‌كه‌یان له ئاستی پێویست نییه، به‌تایبه‌ت ژماره‌ی زۆریی قوتابیان وای كردووه، كه‌مترین ده‌رفه‌ت بۆ پشوو هه‌یه.
لاوازی ئاستی رۆشنبیریی به‌شێك له مامۆستایان، یه‌كێكی تره هۆكاره‌كانی به‌رده‌م به‌ره‌وپێش نه‌چوونی خوێندن، ئه‌وه وا ده‌كات ته‌نیا زانیارییه‌كانی ناو كتێبه‌كه بۆ قوتابی دووباره بكه‌نه‌وه، هه‌ندێك وانه‌ش هه‌یه شیكاریی پێویسته كه له هه‌ندێك قۆناغ قوتابی ئه‌وه‌نده‌ی پێویستی به فێربوونی شتی زیاتره، ئه‌وه‌نده پێویستی به‌وه نییه مامۆستا وانه‌ی بۆ بخوێنێته‌وه، به‌ڵكو له بری ئه‌وه ده‌بێت مامۆستا له‌گه‌ڵ شیكاریی وانه‌كه‌ی، شتی زیاتر به قوتابیان بڵێت.
ئه‌وه‌نده ده‌ستكاریكردنی شێوازی تاقیكردنه‌وه، زۆرجار گرفتی بۆ مامۆستایان و قوتابیان دروست كردووه، به‌تایبه‌ت سیستمی هه‌ڵبژاردن وایكرد قوتابی ته‌مبه‌ڵ بكات، قوتابی بڵێ له دوو سێ وه‌ڵام، دانه‌یه‌كیان هه‌ر راسته.
ئه‌وه جگه له‌وه‌ی قوتابی به جارێك پشتی له نووسین كرد، وای لێ هاتووه نه‌توانێ چوار دێڕ به جوانی بنووسێت، به‌ڵكو رێنووسی نووسینه‌كه‌یشی هه‌ڵه بێت، قوتابییه‌ك پۆلی نۆ ته‌واو بكات، نه‌توانێ به جوانی چوار دێڕ بنووسێت، ئه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی گۆڕینی سیستمی تاقیكردنه‌وه نه‌بێت، ئه‌ی چییه؟ چونكه جاران ئه‌گه‌ر قوتابییه‌ك نووسینه‌كه‌ی به خه‌تێكی روون نه‌نووسیایه، مامۆستا له‌به‌ر ناڕوونی وه‌ڵامه‌كانی، نمره‌ی پێویستی نه‌ده‌دایه، بۆیه قوتابی ناچار بوو هه‌وڵی خۆشنووسی بدات، به‌ڵام ئێسته وه‌ڵامه‌كه‌ی له‌بری نووسینی چه‌ند دێڕێك، بریتییه له بازنه‌یه‌ك، یان دانانی نیشانه‌یه‌كی راست، یان چه‌وت به‌رانبه‌ر وه‌ڵامێك، ئیتر قوتابی به‌وه چۆن فێری نووسینێكی جوان ده‌بێت؟.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و كه‌موكوڕییانه‌ش، ژینگه‌ی ماڵه‌وه بۆ قوتابی گونجاو نییه، به‌شی زۆری منداڵی ئه‌مڕۆ مۆبایلێكی زیره‌ك و هێڵێكی ئینته‌رنێتی فریی هه‌یه، به‌رده‌وام سه‌رقاڵی یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان و چات و یوتوبن.