یاسین نادر ڕه‌حمان
كه‌ركووكى كوردان، هه‌میشه خاڵى ناكۆكییه‌كى مێژوویی له خۆیدا حه‌شار داوه، له‌م ڕۆژانه‌ی پاش 16ی ئۆكتۆبه‌ردا بووه‌ته جێی باسی میدیا و ئاراسته سیاسییه‌كان، هه‌ندێك جار بۆچوونگه‌لی سه‌یریش له‌باره‌یه‌وه له‌لایه‌ن چاودێران و شرۆڤه‌كارانى سیاسیى ڕۆژه‌وه ده‌بیستین، كه وا لێكدانه‌وه بۆ دۆخى ئێسته‌ی شاره‌كه ده‌كه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ركووكى ئێسته ئاساییتره له پێش داگیركاری و له‌مه‌ودوا ئه‌وه‌ى له‌ناو شاره‌كه خه‌باتى مه‌ده‌نی و به‌رگری له خه‌ڵك نه‌كات، دڵسووتاو و قوربانیده‌ر نییه و لافی زیاده لێ ده‌دات.
ئه‌مه له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه كورد و هه‌ندێك قه‌واره و حزبی، نایانه‌وێت له كه‌ركووكێكى داگیركراوى ده‌ستى سوپای عێراق و میلیشیای ئێرانى به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌كانى 12/5/2017 بكه‌ن، له كاتێكدا ئه‌م شاره له مێژوودا به‌رده‌وام گیری خواردووه به‌ده‌ست سیاسه‌تی به‌عه‌ره‌بكردن و راگواستن، ئیتر هێنانى خێزانى عه‌ره‌ب بۆ ئه‌و ناوچانه و ده‌ركردن و كۆچ پێكردنی كورد به بیانووى جۆراوجۆر ده‌بینین و ئێسته‌یش هه‌مان سیاسه‌ت به‌رده‌وامیی وه‌رده‌گرێت، بۆیه ئه‌وه‌ى ده‌بێت فریادڕه‌سی بێت، هێزى خه‌باتكه‌ر و شۆڕشگێڕی كوردییه تا مێژووه تاڵ و ڕه‌شه‌كان له‌م شاره‌دا بۆ تاكى كورد چه‌ندباره نه‌بێته‌وه، چونكه وه‌ك هه‌میشه له زارى پێشمه‌رگه و به‌رپرسانى خه‌مخۆرى نیشتمانیی و كه‌ركووك و له‌ناویاندا پارێزگا نه‌جمه‌دین كه‌ریمه‌وه گوتراوه: كورد ده‌بێت ڕۆژێك بگه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌ركووك به شكۆمه‌ندى و شكۆ بۆ هاووڵاتیى كه‌ركووكی بگه‌ڕێته‌وه، نه‌ك به‌م دۆخه لاوازه‌ى ئێسته‌وه كه هه‌ندێك كورد ده‌یانه‌وێ "به بێ كێشه" وێنای شاره‌كه بكه‌ن.
جه‌وهه‌ری باسه‌كه له‌وه‌دایه پاش ڕووداوى 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه ئاواره‌بوونى نزیكه‌ى 150 هه‌زار هاووڵاتیى كوردی لێ كه‌وته‌وه، ئێسته كه ته‌نانه‌ت له ڕووى ئاخاوتنى كوردییانه و ملكه‌چكردن بۆ دوژمنان له‌و شاره، كێشه‌ی بۆ دروست بووه، ده‌یه‌وێت به چ ئاسۆیه‌كى ڕوون بگات، چونكه روونه كه‌ركووك رووبه‌ڕووی پاكتاوكردنى ڕه‌گه‌زیى هاوشێوه‌ى مێژووه دوور و درێژه‌كه‌ى ڕابردووى بووه‌ته‌وه. هاوكات رۆژانه ده‌بینین سووكایه‌تی و گاڵته به ڕۆڵی كورد و خه‌بات و ئاڵاكه‌ی ده‌كرێ به‌هۆى میلیشیا و سوپای عێراقی داگیركه‌ره‌وه، ئه‌رێ دوای ئه‌و هه‌موو دیمه‌نه، ئه‌م ژماره به‌رپرسه‌ی كورد ده‌یانه‌وێت چی له بیرى تاكى كوردى كه‌ركووكی ببه‌نه‌وه كه به ته‌واوى بریندار كراون به‌هۆی رووداوه‌كانه‌وه، ئاخۆ به‌و سه‌رشۆڕییه به چ ئاسۆیه‌كى ڕوون له خه‌باتى نه‌ته‌وایه‌تیی ده‌گه‌ن.
با هه‌ڵبژاردنیش له كه‌ركووك ده‌ست پێ بكات و كوردیش به‌شداری بكات و كورسیی زۆر بێنێت، له كاتێكدا هه‌ر ئه‌و به‌رپرسانه كه كه‌ركووكیان تووشی نه‌هامه‌تیی و خاكفرۆشیی كرد، له خۆیان ناپرسنه‌وه حكوومه‌تیی عێراق بۆچى به‌پێى ڕابردووى سه‌لمێنراو له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن و پارێزگارى كورد و پێشمه‌رگه‌ى كوردستان و ده‌زگه‌ى ته‌ناهیی كوردى، ئێسته بۆ هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ كورددا ناكات و فه‌رامۆشی كردوون و هیچ حیسابێكیان بۆ ناكات و هه‌ر ڕۆژه و گێچه‌ڵێكی نوێ به كورد ده‌كات، له كاتێكدا تا كورد له‌و شاره‌دا بوو ئه‌وه‌ى له په‌یام و گوته‌یدا بوو، خزمه‌تكردنى خه‌ڵكى شاره‌كه به‌بێ جیاوازى بوو.
بابه‌تی هه‌ڵوێست وه‌رگرتن له دۆخى سه‌پێنراوی كه‌ركووك، پێوه‌ست به هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه نییه كه یه‌كێتى ئه‌وه‌نده ده‌نگى هه‌یه و پارتى ئه‌وه‌نده و لایه‌نه‌كانی تر ئه‌وه‌نده كورسییان بردووه‌ته‌وه، یاخۆ كێ زۆرینه‌یه و كێ كه‌مینه، چونكه هیچ كوردێك له‌و شاره و لایه‌نه‌كانیش له بیری خۆیاندا گه‌شه به‌وه ناده‌ن كه به‌یه‌كجارى واز له كه‌ركووك بێنن و دوورده‌ستى شارێكى كوردی به‌ده‌ست دوژمنه‌وه بدات كه هه‌ر له ئێسته‌وه دوژمنه‌كه به ته‌عریب و لێسه‌ندنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتی جومگه سه‌ره‌كییه‌كانى شار ده‌ستی پێ كردووه، به‌دڵنیاییشه‌وه هه‌نگاوه‌كانى نه‌هێشتنیی كورد مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی و شاراوه‌یانه، وا بڕوات و ئێسته ئاوا ناكۆك بین و پینه‌ی عه‌یبه‌كانی دوژمن بكه‌ین، به‌ڕاشكاوى به‌و ته‌وژمه سه‌ربازییه و سڕینه‌وه‌ى سه‌رجه‌م ناسنامه نه‌ته‌وه‌یییه‌كانى كورد له‌و شاره، ده‌بێت به به‌رنامه‌ی به‌ڕێوه‌بردنى هه‌میشه‌یی كه‌ركووك له داهاتوویدا.
بۆیه زۆر گرنگه له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخانه‌ی هاتوونه‌ته پێشه‌وه، كورد نابێت هه‌نگاوى دژ به‌رانبه‌ر یه‌كتر له پێش و پاش ڕووداوى 16ی ئۆكتۆبه‌ر بهاوێن، یه‌كڕیزى و ته‌بایی نێوانیان باشترین وه‌ڵامه بۆ نه‌ساپاندنی هیچ ئه‌مرێكی واقیع به‌سه‌ر كه‌ركووكدا، ده‌بوو بایكۆتێكى گشتی له هه‌ڵبژاردنى داهاتوو له‌لایه‌ن كورده‌وه بێته راگه‌یاندن و هاوكات له‌گه‌ڵیدا هه‌نگاوى مه‌ده‌نی و په‌یامی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ى دۆخى هاووڵاتیى كورد له كه‌ركووك بگه‌یه‌نن، نه‌ك له داخی یه‌كتر، مل بۆ بڕیارى نادروست ته‌نانه‌ت له مافه بنه‌ڕه‌تییه‌كانى خه‌ڵكى كورد و وه‌رگرتنه‌وه‌ی ژیانی سه‌ربه‌رزانه‌ی و سڕینه‌وه‌ی ئاماژه نه‌ته‌وه‌یییه‌كانمان، كه‌چ بكه‌ین.