یاسین نادر ڕه‌حمان
تا ئه‌م ساته‌ى ئه‌م وتاره ده‌نووسم، نازانم ناوى ئه‌م شاره پارێزگای لێ بنێم یان هه‌ر به‌ناوه‌كه‌ى جارانى شارۆكه و گوند و شاره‌دێی له سه‌رنجدانى نووسینه‌كه‌مدا ئاماژه‌ى پێ بكه‌م، ئه‌گه‌ر له وڵاتان سیسته‌مى ویلایه‌ت و Provincefبۆ ئه‌م جیاكارییه‌ى شوێنێك له شوێنه‌كانی تر كرابێت، ئه‌وا هه‌ندێك پێوه‌ر و بنه‌ماش له كوردستاندا بۆ ئه‌م جۆره جیاكارییه‌ى ناوچه‌یه‌ك له ناوچه‌كانی تر كراوه و به‌پێى دۆخه ئابووری و سیاسی و هه‌رێمى و ڕه‌مزبوونى ئه‌و ناوچه‌یه له ناوچه‌كانی تر جیا كراوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌رچى هه‌ریه‌ك له‌م ناوچانه له سیسته‌مى ئیداریى وڵاتان و هه‌رێمه‌كان ڕه‌نگه له قۆناغگه‌لێك له مێژووى ئه‌و هه‌رێمه و وڵاته له پێوه‌رى بچووكترى وه‌ك شار و شارۆكه و شاره‌دێدا ڕه‌نگه بووبن، به‌ڵام مێژووى شارستانیی و پێشكه‌وتنى هه‌ر ناوچه‌یه‌ك و دۆخى خوازراوى ناوچه‌كه و ڕاده‌ى پێویستى و پارسه‌نگى و هۆكارگه‌لی تر واى لێ ده‌كات له ناوچه‌كانی تر جیا ببێته‌وه، ئیتر له سه‌رنجدانى ویلایه‌ت و پێوه‌رى بچووكترى ئه‌و شار و شارۆكه ده‌ربچین كه جیاواز له هه‌لومه‌رجى پارێزگایه ده‌بینین، له مێژووى هه‌ر وڵاتێكى دنیادا به‌تایبه‌ت عێراقی فیدراڵ‌دا پارێزگا ڕۆڵێكى تایبه‌ت و دابه‌شبوونێكى سیاسییانه‌ى تایبه‌ت به‌خۆى هه‌یه‌و هه‌یبووه، به كورتى له ڕووی ده‌سه‌ڵاتى سیاسییه‌وه، پارێزگا پارێزگارێكى هه‌ڵبژێراوى بۆ داده‌نرێت كه به‌رپرسی به‌جێهێنانى یاساكانى له سنوورى پارێزگاكه‌ى هه‌یه و بۆ ناوچه بچووكه‌كانى ژێر ده‌ستى خۆى به هۆى بوونى قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى بچووكتر و پێوه‌ست به قایمقامییه‌ته‌وه، چاودێری به‌سه‌ر كاروباره ئیداری و سیاسی و ئابووریه‌كان و.. ناوچه‌كه ده‌كات، هه‌رچه‌نده پارێزگا خۆی پێوه‌ست به وه‌زاره‌ته‌كانه و ده‌سه‌ڵاته وه‌رگیراوه‌كان له‌وانه‌وه بۆ سنوورى پارێزگاكه‌ى خۆى به‌پێى سروشتى ناوچه‌كان و شارۆكه و شاره‌دێكان شۆڕ ده‌كاته‌وه و هه‌وڵ له جێبه‌جێكردنیاندا ده‌دات، ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌ش پێناسه‌یه‌كى بچووك و گشتى له ئه‌داى ناوچه‌یی سنوورى و سیاسیی پارێزگایه‌ك بێت، ئه‌وا عێراقیش ئێسته به هه‌ڵه‌بجه‌شه‌وه خاوه‌ن 18 پارێزگایه كه پێنج له‌و پارێزگایانه‌ى عێراق پارێزگا كوردییه‌كانن و سه‌ر به حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانن، ژماره‌ى دانیشتووانى پارێزگاكانى هه‌رێم جگه له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه، له هه‌ندێكیان سه‌رووی یه‌ك ملێون كه‌س تیایدا ده‌ژین وه‌ك (كه‌ركووك و دهۆك) و هه‌ندێكی تر، له‌وانیش تا نزیكه‌ى چوار ملیۆن كه‌س ده‌بنه‌وه وه‌ك (هه‌ولێر و سلێمانى)، هه‌رچى هه‌ڵه‌بجه و سنووره‌كه‌یشیه‌تى، ژماره‌ى دانیشتووانى نزیكه‌ى 123 هه‌زار کەس ده‌بێت و ناوه‌ندى پارێزگاكه‌ش 14 هه‌زار خێزان تیایدا نیشته‌جێن كه 70 هه‌زار کەس پێكدێنن و خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی تایبه‌ت به‌خۆیه‌تى، هه‌ر تایبه‌تمه‌ندبوونه‌یش له‌ودا وای كردووه له پاش بوونى به پارێزگا لێكدانه‌وه‌ى جیاواز هه‌ڵبگرێت، ئه‌گه‌ر وردتر له‌م پارێزگایه بڕوانین، ده‌بینین ئه‌م پارێزگایه له 13/3/2014 به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران به سه‌رۆكایه‌تى نیچێرڤان بارزانى له‌به‌ر تایبه‌تمه‌ندیی ئه‌م شاره وه‌ك شاری شه‌هیدان، بڕیاری به پارێزگابوونه‌كه‌ى به‌هۆى شارێكى ڕه‌مزى و نموونه‌یى و زۆرترین زیانلێكه‌وته‌یی سیاسی له سه‌رده‌مى به‌عس و پاش به‌عس بۆ ده‌ركرا، له 16/3/2014ى هه‌مان ساڵیش مه‌رسوومى سه‌رۆكایه‌تى بۆ بوونى به‌پارێزگایه‌كى یاسایی بۆ ده‌رچوو، پاش هه‌موو ئه‌مانه‌ش له 1/6/2015 فه‌رمانى ده‌ستبه‌كاربوونى پارێزگار و دوو جێگره‌كه‌ى بۆ ده‌رچوو و له 11/6/ 2015 ده‌ستبه‌كار بوون. هه‌رچه‌نده جێى وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه په‌رله‌مانى كوردستان له 5/ 2/ 2015 بڕیاری ده‌ركردنى یاسای ئیداریی پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ى ده‌ركرد و دواتر پاش تاوتوێكردنى له 16/3/ 2015دا له هه‌ڵه‌بجه ئه‌م یاسایه‌ى بۆ به‌رژه‌وه‌ندى كاروباره یاسایی و ئیدارییه‌كانى هه‌ڵه‌بجه به واژووى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و تاوتوێكردنى په‌رله‌مانتاره‌كان په‌سه‌ند كرد، كه ئه‌م یاسایه له 12ماده‌ى سه‌ره‌كى پێكهاتبوو و زۆر هه‌لومه‌رجى شیاوى ئیدارى و بودجه‌یی و بوارى په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌پێدانى بۆ هه‌ڵه‌بجه و هه‌ڵه‌بجه‌یییه‌كان به‌دی هێنا و هاووڵاتییان و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانى له‌مباره‌یه‌وه خۆشحاڵ كرد.
ئه‌مانه به‌ركوڵێكى یاسایی و ئیداریی له‌باره‌ى پارێزگاى به‌ڕه‌مزكراوى هه‌ڵه‌بجه بوو، به‌ڵام ئایا تاچه‌ند ئه‌م مه‌رسووم و یاسا و به‌ڕه‌مزكردنى ئه‌م شاره، هه‌ڵه‌بجه‌ى تایبه‌تتر له شاره‌كان و پارێزگاكانى تر‌ى ناوچه‌كه كرد، دۆخى ئێسته‌ى ئه‌م شاره له‌م ڕووه ئاماژه پێكراوانه، قسه‌گه‌لێكى تر‌ى بۆ گوتن له‌مباره‌یه‌وه ده‌كات، چونكه پاش كۆتا هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان به‌هۆى دواكه‌وتنى هه‌ندێك كاروبارى ئیدارى و حكوومى، نه‌توانرا له‌وكاته‌دا وه‌ك پارێزگایه‌ك نوێنه‌رى تایبه‌ت به‌خۆى هه‌بێت، به‌ڵكو له چوارچێوه‌ى شارۆكه‌ییدا مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا كرا و چه‌ند نوێنه‌رێكى له ئه‌نجوومه‌نى سه‌ر به پارێزگاى سلێمانى توانییان مافی ئه‌ندامێتى ئه‌نجوومه‌ن له چوارچێوه‌ى پارێزگاى سلێمانیدا به‌ده‌ست بهێنن.
ئێسته‌ش با به ڕاشكاوانه بیڵێم، ئه‌گه‌ره‌كانى ئه‌وه‌ش زۆره له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مجاره‌ى كوردستاندا وه‌ك زۆر كاروباری تری ئیدارى و سیاسیی ناوچه‌كه، ڕه‌نگه هه‌ڵه‌بجه وه‌ك پارێزگایه‌كى سه‌ربه‌خۆ مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا نه‌كرێت و وه‌ك ئه‌وه‌ى كه بینیمان له هه‌ڵبژاردنه‌كانیی ئه‌مدواییه‌ى عێراقدا ڕووی دا، هه‌ڵه‌بجه وه‌ك شارێكى ئاسایی جاران مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا بكرێت.
ئه‌وه‌ى جێى تێبینیشه ئه‌م شاره پاش هه‌ڵبژاردنى خولی پێشووى هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان، بڕیاری ئه‌نجوومه‌نى كاتیی بۆ درا، چونكه پاش پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان بڕیاره‌كه وه‌ك گوتم جێبه‌جێ كرا و تا ئێسته‌كه‌شی به دواوه بێت پارێزگایه‌كى به وه‌كاله‌ت به هۆى ناكۆكیی سیاسییه‌وه به هۆی ڕێك نه‌كه‌وتنى لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر دابه‌شكردنى پۆسته‌كان ده‌بینین.
هه‌ر وه‌ك گوتم ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌ى سه‌ره‌وه به‌ركوڵێكى ئیدارییانه و سیاسییانه بێت و ئێسته و له ماوه‌ى ئه‌م سێ چوار ساڵه‌دا حكوومه‌تى هه‌رێم ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێت له چوارچێوه‌ى پارێزگایه‌كدا خزمه‌تى ئه‌م شاره بكات، بۆ هێشتا ئاسه‌وارى ئه‌م ئاڵوگۆڕییانه نابینین، خه‌ڵكى ئه‌م پارێزگایه هه‌لهه‌له‌ى خۆشی و شادییان بۆ بوونى شاره‌كه‌یان به پارێزگا، بۆ ئه‌وه لێ دا چیتر پارێزگابوون ببێته هۆیه‌ك بۆ خزمه‌تى زیاتری خه‌ڵكى ده‌ڤه‌ره‌كه نه‌ك شتى تر و ئه‌م دۆخه بێ خزمه‌تییه‌ی ئێسته‌ی ئه‌م شاره.
حزبه‌كان به‌هه‌موویانه‌وه ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێ به په‌یامێكى ڕێكخراوانه ئه‌م شاره پێش بخه‌ن، بۆ واز له ته‌ماح و له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى تایبه‌ت به‌خۆیان له مه‌ڕ ده‌سه‌ڵاتدارێتى شاره‌كه ناهێنن، هیچ نه‌بێت ئاشته‌وایی حزبی و ده‌سه‌ڵاتدارێتى با له‌م شاره‌دا ئه‌گه‌ر كرا، له هه‌ڵبژاردنه‌كانیی داهاتوودا به‌رقه‌رار بێت و خه‌ڵك بزانێت له‌پێناو ئه‌وان و له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیى ئه‌وان كار ده‌كه‌ن.
هه‌موو تۆڕ و ڕێكخراوه‌كان كه خۆیان به‌ناوى (لێده‌ر و نالێده‌ر و هه‌ڵوێست و بێ هه‌ڵوێست و شه‌قام و غه‌یره شه‌قام و ڕ‌ازى و ناڕازى و خزمه‌تگوزار و ناخزمه‌تگوزار و به‌كورتى حزبی و ناحزبییه‌كان) ده‌ناسێنن و ئه‌م هه‌موو چالاكییانه‌یان ئه‌گه‌ر له خزمه‌تكردنى شاردا هه‌ست ده‌كه‌ن بێ ئه‌نجامه! بۆچى ده‌نگیان كپ ناكه‌ن، ئه‌م شاره ڕه‌نگه خه‌ڵك ئاوات به نه‌بوونى حزب و هه‌ندێك ڕێكخراوى چیتر بخوازێت، چونكه دواجار ده‌بینین وا شار 250 پڕۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى وه‌ستاوه و به هه‌زاران گه‌نجى ده‌رچووى به‌بێ دامه‌زراندن و به‌تاڵ ماوه‌ته‌وه و سنووره ئابوورى هێنه‌ره‌كانى ڕۆژێك به بڕیاری به‌غدا به بیانووى یه‌كپارچه‌یی پاش ڕیفراندۆم و ڕۆژێك به به‌بڕیاری حكوومه‌تیی و ڕۆژێك به بڕیاری حزبی و شتی تر داخراون، كێڵگه نه‌وتییه دۆزراوه‌كانى بێ به‌رهه‌م و بێكار و بێ خاوه‌ن له كار كه‌وتوون و به‌جۆرێك له‌كار خراون، دانیشتووانى گونده‌كان دۆخى سه‌ختیی ژیان و خراپییان، ئه‌وانى دیسانه‌وه په‌لكێشی شار كردووه‌ته‌وه و به‌رهه‌مى جووتیارانى بێ پاره و به‌ده‌ستهات به‌سه‌ر ده‌ستى جووتیارانیدا ماوه‌ته‌وه، ڕۆژ به‌ڕۆژیش به‌ڵێنى حزبی و نائیدارییانه‌ى به‌رپرسان له سه‌ردانیكردنى شاره‌كه‌ش، ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه هه‌ڵه‌بجه پارێزگایه‌كى جیاوازه و بێ خزمه‌تى و ناڕوونى له ئیداره‌دانى سیاسی و خزمه‌تنه‌كردنى ئه‌م جیاوازییه‌ى پێشانى هه‌موو كه‌سێك داوه، ڕه‌نگه له داهاتووشدا ئاواتى ئه‌وه لاى هه‌موو تاك و هاووڵاتییه‌ك بخوازرێت، ئه‌م پارێزگایه له ده‌ستپێكى بونیادیدا ئه‌گه‌ر ده‌زانرا ئاقاری به ئاوا ئاكامێك ده‌گات و به‌ربه‌ستى ئیدارى و سیاسی و ئابووریى ته‌نگى پێ هه‌ڵده‌چنێت، خۆزگه ناوى گه‌وره نه‌كرایه و وه‌ك جارانى بمایاته‌وه، خه‌ڵك نه چاوى له حزب و كۆبوونه‌وه حزبییه‌كان و ڕێكخراوه ناڕێكخراوه‌كانى نه‌بووایه كه هه‌ر ڕۆژه په‌یامێكى ناشه‌ریفانه و كه‌موكورتانه له ده‌رد و مه‌ینه‌تییه‌كان به‌خه‌ڵكى شاره‌كه بده‌ن.
ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنجیشه سه‌ردانكردنى ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ى شاندێكى هه‌ڵه‌بجه له ئاستێكى باڵا بۆ خزمه‌تگوازرییه‌كانى ئه‌م شاره كه له ژێر سێبه‌رى هه‌ژموونى ده‌وڵه‌تى فیدڕاڵ‌دا هه‌ڵه‌بجه خه‌مه‌كانى بڕه‌وێنرێته‌وه و خزمه‌تگوازارى پێشكه‌ش بكرێت، ئه‌وه پێشان ده‌دات كه چیتر هه‌ڵه‌بجه به‌هه‌موو پێوه‌رێك له خزمه‌تگوزارییه‌كانى به پارێزگابوونى له‌لایه‌ن حكوومه‌تى هه‌رێمه‌وه، وه‌خته بێبه‌ش و به یه‌كجارى فه‌رامۆش ده‌كرێت، ئه‌گه‌ره‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چن ئه‌گه‌ر له ده‌سه‌ڵاتدارێتى هه‌رێمدا ئه‌م شاره وه‌ك پارێزگا مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ زۆر سێكته‌رى خزمه‌تگوزارى و خوشگوزه‌رانیدا بۆ نه‌كه‌ن، ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانى به‌غدا به بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێم، ئه‌م شاره وه‌ك پارێزگایه‌كى جیاواز و سته‌ملێكراو خزمه‌ت بكه‌ن و ڕووى ناشه‌ریفانه خزمه‌تكردنه‌كان كه به‌پێى پێویست له ئاستى خه‌ڵك و ڕۆڵه و شه‌هیدانى شاره‌كه‌دا نه‌بوون، ئه‌وان به‌ڕێى تر به پڕۆژه‌ى چاكتر و كردنه‌وه‌ى ده‌زگه و فه‌رمانگه فیدڕاڵییه‌كانیان بۆ خه‌ڵكى ئه‌م شاره قه‌ره‌بوو بكه‌نه‌وه.
له ڕابردوودا ئه‌وه‌م گوتووه، نه به‌سه‌ردانكردنى به‌رپرسانیی حكوومه‌تى هه‌رێم و هه‌ندێك له وه‌زیره‌كانى، كێشه‌كانى ئه‌م پارێزگایه به‌ره‌و چاره‌سه‌ری ده‌ڕوات، نه حزبه‌كان و ده‌سه‌ڵاتداره‌كان و خه‌مخۆرانى ئه‌م شاره به‌هۆى ده‌ستێوه‌ردانه سیاسییه جۆراوجۆره‌كان، پاش هه‌ڵبژاردنى مانگى نۆى 2018ی ئه‌مجاره‌ش هه‌ڵه‌بجه ئاوا بڕوات، ده‌كه‌نه‌وه به پارێزگایه‌كى نموونه‌یی هاوشێوه‌ى 17 پارێزگاكه‌ى تری عێراق.
تێبینى: ئاماره‌كان له سایت و كه‌ناڵه‌كانى ڕاگه‌یاندنه‌وه وه‌رگیراون