ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ده‌كوڵێت و له ته‌قینه‌وه‌دایه، له عێراق، سووریا، لبنان، فه‌له‌ستین+غه‌زه، یه‌مه‌ن و ده‌ریای سوور، ئه‌مه‌ریكا و ئێران له شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه‌دان بۆ سه‌پاندنی هه‌ژموونی خۆیان و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان، ئه‌گه‌ری فراوانبوونی ئه‌م جه‌نگه‌ش زۆر به‌هێزه.
هه‌ڵكه‌وته‌ی جیۆگرافیای كوردستان، له ناوه‌ندی ئه‌م ئاگره‌یه كه له ناوچه‌كه هه‌ڵگیرساوه، گومانی تێدا نییه به‌هه‌ر بیانوو و پاساوێك بێت، ده‌ستدرێژیی ده‌كرێته سه‌ر كوردستان و بۆردمانكردنی هه‌ولێریش چاوه‌ڕوانكراو بوو، پێشتریش دوژمنانی كورد درێغییان نه‌كردووه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌ولێر و كوردستان، هه‌رگیز مه‌ترسی نییه و نه‌بووه بۆ سه‌ر دراوسێكانی نه ئێران و نه توركیا و نه عێراق.
لێره‌دا گرنگه بپرسین، بۆ هه‌ولێر و كوردستان ئامانجی دوژمنانه و ئێران ده‌توانێت له ده‌ستدرێژییه‌كانی به‌رده‌وامیی هه‌بێت؟
١-به‌هۆیی ئاڵۆزیی ناوچه‌كه و نه‌بوونی سه‌روه‌ریی خاكی عێراق و حوكمڕانی عێراق له‌لایه‌ن كارئه‌كته‌ری ئێرانی، دوژمن و ناحه‌زانی كورد ئه‌م هه‌له‌یان قۆستووه‌ته‌وه بۆ تێكدانی ئارامی و سه‌قامگیری هه‌ولێری پایته‌خت به‌تایبه‌تی. ئه‌و شاره ئێسته وه‌ك ناوه‌ندی بڕیار داده‌نرێت و كورد پێگه‌یه‌كی تایبه‌تی له ناوه‌نده جیهانییه‌كاندا هه‌یه، كوردستان له‌وه ده‌رچووه په‌راوێز بخرێت و ئاسته‌كه‌ی له‌به‌رچاو نه‌گیرێت، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی سترێسێكی زۆر و زڕاندنی خه‌وی دوژمنانی كورد كه بۆیان روونه، خۆری كوردستان له هه‌ڵهاتنه‌و به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی هه‌نگاو ده‌نێت.
٢- ئاشكرایه سه‌رۆك بارزانی هه‌رگیز سازشی بۆ دوژمنانی دۆزی كورد نه‌كردووه، ڕێی نه‌داوه هه‌ژموونی خۆیان بسه‌پێنن و كورد و خاكی كوردستان بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان به‌كاری بهێنن. ئێران كه خۆی به‌هێزی یه‌كه‌م و هه‌ڵسوورێنه‌ری رۆژهه‌ڵاتی ناوین ده‌زانێت، سه‌رباری بوونی وڵاتانی سوننه له ناوچه‌كه، توانیویه‌تی له زۆرینه‌ی وڵاتانی سوننه، هه‌ژموونی خۆی زیاد بكات و خۆی بسه‌پێنێت، چ به‌دروستكردنی گرووپی میلیشیایی بێت، یان به‌ڕێككه‌وتن و كڕینی سه‌ركرده‌ی وڵاته‌كان بێت، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئێران له كوردستان شكستی هێناوه، بۆ ئێران روونه سه‌ركردایه‌تیی كورد یه‌ك ئامانجی هه‌یه، ئه‌ویش به‌رده‌وامی له هه‌وڵدان بۆ سه‌ربه‌خۆیی.
٣- ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی هاوپه‌یمانانی دره‌نگ به‌ئاگاهاتن، به‌ڵام گورزی كه‌مه‌رشكێنیان بۆ ئێران ده‌بێت، سه‌رباری ئه‌وه‌ی چه‌ندان ساڵه ئه‌مه‌ریكا بێده‌نگیی هه‌ڵبژاردووه له هه‌مبه‌ر فراوانخوازی و خۆسه‌پێنی و ده‌ستدرێژییه‌كانی ئێران له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین، به‌ڵام هه‌نگاونانی ئێران بۆ داخستنی گه‌رووی هورمز و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر كه‌شتیی نه‌وتهه‌ڵگر و بازرگانیی وڵاتانی ڕۆژئاوا له ده‌ریای سوور، ئه‌مه سه‌ره‌تای كۆتایی هه‌ژموونی ئێرانه له ناوچه‌كه‌دا، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئێران، كۆده‌نگی له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی دروست كرد بۆ لێدان له حووسییه‌كان، ئه‌مه‌ریكای به‌ئاگا هێنایه‌وه دووباره هێزی شه‌ڕكه‌ر ڕه‌وانه‌ی عێراق بكات، به‌م پێیه‌ش ده‌ستبڕینی ئێران له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین نزیكه.
بۆیه كورد ته‌نیا پێویستی به خۆڕاگرییه.