ئێسته سه‌رده‌می ته‌كنه‌لۆجیا و ئامێره پێشكه‌وتووه‌كانه، له‌گه‌ڵ ئه‌م پێشڤه‌چوونه‌دا چه‌ندان تۆڕی پێوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رده‌ستن و ئێمه‌یش به‌كارهێنه‌ریانین. ده‌بێت بزانین چۆن بابه‌ته‌كانی وه‌ك (فه‌لسه‌فه و كۆمه‌ڵایه‌تی و بیركاری) چه‌مكی خۆیان هه‌یه و وشه‌ی خۆیان هه‌یه پێیان ده‌ناسرێنه‌وه و ده‌خوێنرێنه‌وه، ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین هه‌ریه‌ك له خۆشه‌ویستی و عه‌شق چه‌مكی خۆیان هه‌یه.
دیاره ئێمه‌ی كورد زۆر له‌ژێر كاریگه‌ری فه‌نتازیا به‌دی نه‌هاتووه‌كانین. خۆشه‌ویستی به‌وه ده‌گوترێ ره‌گه‌زێك نێر بێت یا مێ، ده‌توانێت كه‌سێكی خۆش بوێت جا چ ڕه‌گه‌زی خۆی بێت یان ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر، واتا خۆشه‌ویستی ده‌توانین وه‌ك هاوڕێیه‌تی بكه‌ن نه‌ك بۆ به یه‌كگه‌یشتن و ده‌ربڕینی ڕۆمانسیه‌ت و نه‌رمونیانی، بۆ نموونه: تۆ هاوڕێیه‌كت هه‌یه له‌گه‌ڵی گه‌شت ده‌كه‌یت و پێده‌كه‌نیت، ئه‌مه بێ هیچ گومانێك خۆشه‌ویستی بنیات ده‌نێت، تۆ وه‌ك كه‌سێكی ئاسایی له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوڕێیه‌تدای، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه بزانین خۆشه‌ویستی هیچ هۆگربوونێكی تێدا نییه بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی خۆشت ده‌وێ.
ئۆشۆ ده‌ڵێت: خۆشه‌ویستی پێوه‌ندییه‌كی نه‌مره له دڵی مرۆڤه‌كان. ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت شتێك هه‌یه له ناخی مرۆڤدا ئه‌ویش خۆشه‌ویستییه، خۆشه‌ویستی پێوه‌ندییه‌كی نه‌بڕاوه‌یه، به‌ڵام دواجار وابه‌سته‌بوونێك یان ده‌توانین بڵێین هۆگربوونێكی تێدا نابێ، تۆ ئه‌گه‌ر كوڕیت، كچێكت خۆش ده‌وێ، به‌ڵام به هاوڕێیه‌تی نه‌ك (عاشقبوون)، ده‌توانم بڵێم عه‌شق زۆر شتی پێچه‌وانه‌ی خۆشه‌ویستییه، ئه‌گه‌ر تۆ گرینگی به هاوڕێیه‌كی كچت ده‌ده‌ی، ئه‌مه مانه‌ی ئه‌وه نییه ئه‌و ده‌یه‌وێت بۆ هه‌میشه له‌گه‌ڵت بێ، تۆ ده‌توانی چه‌ند جارێك به ئاسایی قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ی، به‌ڵام كۆتاجار ئه‌م سنووره هه‌ر ده‌به‌زێت! ئه‌گه‌ر تۆ كچی به هه‌مان شێوه كوڕێكت خۆش بووێت، ده‌توانن ئاسایی بن به‌و مه‌رجه‌ی خۆت سانسۆر بكه‌ی به‌رامبه‌ری.
ئه‌مڕۆ له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌بینین ، كه كوڕ و كچ به ئاسانی ده‌بنه هاوڕێ، به‌ڵام توانای ئه‌وه‌یان نییه خۆیان به‌رامبه‌ر به یه‌كتر كۆنترۆڵ بكه‌ن، ده‌بێت تاكی كورد بزانێت خۆشه‌ویستی و عه‌شق دوو پردی زۆر جیاوازن، جگه له‌مه له خۆشه‌ویستندا تووڕه‌بوونێك هه‌یه كه ده‌توانی به‌رگه‌ی بگری به‌رامبه‌ر هاوڕێ كچ یان كوڕه‌كه‌ت، تۆ ده‌توانی ئه‌و گرژییه چاك بكه‌یته‌وه، ته‌نانه‌ت ده‌توانی به‌شێوه‌یه‌ك چاكی بكه‌ی له جاران پته‌وتر بن، به‌ڵام عه‌شق وا نییه.
وه‌ك له سه‌ره‌تادا ئاماژه‌م به‌وه كرد ئێسته سه‌رده‌می ته‌كنه‌لۆجیایه و تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تیش به فراوانی هه‌ن. ئێسته له كوردستانی مه‌ڕ خۆیشمان ئه‌م تۆڕانه به‌ڕێژه‌یه‌كی ئێجگار زۆر به‌كار دێن، به‌ڵام كێشه هه‌ره گه‌وره‌كه ئه‌وه‌یه، زۆربه‌مان بۆ كاتكوشتن به‌كاری دێنین، نه‌ك بۆ خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته سوودبه‌خه‌شه‌كان، له كوردستانی ئێمه‌دا له ساڵانی ڕابردووه‌وه تا ئێسته‌یش كچ و كوڕێكی زۆر یه‌كیان ناسیوه و له ڕێی پێوه‌ندی ئه‌لیكترۆنی و دواتر ژیانی هاوسه‌رییان پێك هێناوه.
با بزانین عه‌شق و خۆشه‌ویستی جیاوازییان چییه؟ وه‌ك له‌باره‌ی خۆشه‌ویستی ئه‌وه‌م خسته ڕوو كه جیاوازیان زۆره، ئێسته ده‌یانخه‌ینه ڕوو، عه‌شق واتا: ڕه‌گه‌زێك ڕه‌گه‌زێكی تری ده‌وێت له‌گه‌ڵی بێت، له كۆتایدا عه‌شقیش خۆشه‌ویستییه، به‌ڵام جیاوازن، چونكه له عه‌شقدا دوو كه‌س، دوو ڕه‌گه‌ز، كوڕ و كچێك كه عاشقی یه‌كتر ده‌بن، هیوایان به‌یه‌كه و ده‌یانه‌وێ له ڕێی ئه‌و پێوه‌ندیه سۆزدارییه‌وه ژیانێك پێك بێنن.
ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم كچ و كوڕانی ئێمه زۆر له‌ژێر كاریگه‌ریی دراما و فیلمه بیانییه‌كانن، چۆن؟ له زۆربه‌ی ئه‌و درامایانه‌ی له كه‌ناڵه‌كانی كوردی په‌خش ده‌كرێن، دوو كه‌س عه‌شقی یه‌ك ده‌بن، به‌ڵام كچ و كوڕانی به ته‌نیا لایه‌نه ئه‌رێنییه‌كه‌ی وه‌رده‌گرن، له هه‌موو دراماكان ئه‌م نمایشانه هه‌یه، كچ و كوڕ عاشقی یه‌ك ده‌بن و دواتر ڕێگرییه‌كی زۆر دێته پێشیان، به‌ڵام دواجار هه‌ر به‌یه‌ك ده‌گه‌ن و به‌یه‌ك شاد ده‌بن، كچ و كورانی ئێمه ته‌نیا ئه‌وه ده‌بینن كه به یه‌كگه‌یشتن، به‌ڵام ئه‌وه‌یان بیر ده‌چێت عه‌شق پڕه له مه‌ینه‌تی و خه‌م و گریان و بیركردن و دڵشكاندن و زویربوون و تووڕه‌بوون و قوربانیدان، ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین كه هه‌موو ئه‌م شتانه بۆ پته‌وكردنی پێوه‌ندییه‌كه‌یانه، ئه‌مه‌ش بۆ خۆی چه‌مكێكی عه‌شقن، ده‌كرێ بڵێم هی خۆشه‌ویستن، به‌ڵام به‌و جۆره‌ی عه‌شق نا.
ئه‌مڕۆ كوڕ و كچانی كوردستانی ئێمه ناتوانن پێكه‌وه بن، چونكه ئه‌وان وا ده‌زانن له عه‌شقدا ته‌نیا پێكه‌نین و ڕۆمانسیه‌ت و به یه‌كگه‌یشتن بوونی هه‌یه، بۆ خۆی له ڕاستیدا عه‌شقیش هیچ جیاوازییه‌كی نییه له‌گه‌ڵ جه‌نگ، بگره وێرانتریشه.
ده‌بێت نێر و مێی ئێمه به‌رگه‌ی خه‌می بگرن به‌رگه‌ی گشت ئازارێكیش بگرین له پێناوی به‌ده‌ستهێنانی یه‌كتر، ئه‌مڕۆ كچ و كوڕ كوردستان بێباكن به‌رامبه‌ر به‌یه‌ك، یه‌كیان خۆش ده‌وێت، به‌ڵام كه نائارامییه‌ك یا قسه‌یه‌كی ناخۆش ده‌كه‌وێته نێوانیان، ئیتر ده‌ست له یه‌ك به‌رده‌ده‌ن و له یه‌ك سارد ده‌بنه‌وه و پێوه‌ندییه‌كه ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، ئه‌مه‌یش بۆ خۆی كاره‌ساتێكی مرۆیی و ته‌نگژه‌ی تێگه‌یشتنه له به‌ها به‌رزه‌كانی عه‌شق.
حه‌مه هیوا