به‌شی سێیه‌م
له باسی بابه‌تی سه‌ربه‌خۆیدا هه‌رچه‌ند و هه‌رچی بنووسرێت، هێشتا كه‌لێنگه‌لێكی زۆر ده‌مێنن كه پێویسته چاویان بخه‌ینه سه‌ر و هه‌وڵی پڕكردنه‌وه‌یان بده‌ین. دوابه‌دوای دوو به‌شی پێشووی ئه‌م وتاره كه تایبه‌ت بوون له هه‌وڵی بنیاتنانی سه‌ربه‌خۆیی و قسه‌مان له‌سه‌ر "سه‌ربه‌خۆیی تاك و زمان" كرد، پێویسته لێره‌دا باس له سه‌ربه‌خۆیی په‌روه‌رده بكه‌ین، به‌وپێیه‌ی مرۆڤ چۆن گرێدراوی زمانه، ئاوا گرێدراوی په‌روه‌رده‌یشه.
مرۆڤ و په‌روه‌رده دوانه‌یه‌كی لێك دانه‌بڕاون و هیچیان بێ ئه‌ویتر ناكرێت، په‌روه‌رده سروشتێكی ناسك و لاستیكی هه‌یه و بابه‌تێكه به ئاره‌زووی گه‌وره و شاره‌زایانی بواره‌كه ده‌گۆڕێت. به‌و مانایه‌ی مرۆڤ ده‌كرێ له‌ڕێی په‌روه‌رده‌وه ئاراسته‌یه‌كی هێمن و ئارام بگرێته خۆ، وه‌ك چۆن ده‌كرێ ئاراسته‌یه‌كی توندوتیژ و ئاڵۆزی هه‌بێت، له په‌روه‌رده‌دا مرۆڤی داخراو و بێكه‌ڵك به‌رهه‌م دێت و مرۆڤی كراوه و تێگه‌یشتوو و داهێنه‌ریش هه‌ر به‌رهه‌می په‌روه‌رده‌ن.
ئێمه به‌رده‌وام به‌ره‌وپێشچوونی ڕه‌وتی په‌روه‌رده و بنه‌ما نوێ په‌روه‌رده‌ییه‌كان ده‌بینین، سه‌یر بكه‌ن چۆن وڵاتانی پێگه‌یشتوو و پێشكه‌وتوو توانیویانه له‌ڕێی په‌روه‌رده‌یه‌كی زانستی بنیاتنه‌ره‌وه خۆیان و تاك به‌تاكی وڵاته‌كه‌یان تا ئاستی متمانه و پشت پێبه‌ستن ببه‌ن. به پێچه‌وانه‌ی وڵاتانی دواكه‌وتوو و هه‌ژاره‌وه كه په‌روه‌رده‌ی تاكه‌كانیان خستووه‌ته خزمه‌ت به كۆیله‌كردن و شوێنه‌كه‌وته‌یی و دروستكردنی تاكی دووڕوو و نابه‌رپرس، ئه‌مه جیاوازیی ئێمه و ئه‌وانه.
له‌وێ په‌روه‌رده‌كارانی باڵا نموونه و كه‌سانی دانسقه‌ن بۆ كۆمه‌ڵگه، لێره‌ش ڕۆژ دوای ڕۆژ په‌روه‌رده و په‌روه‌رده‌كاران بێ متمانه‌تر و سووكتر ده‌كرێن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێشكه‌وتن و مرۆڤبوون و بایه‌خی مرۆڤایه‌تی له ڕسته‌یه‌كدا كورت بكه‌ینه‌وه، ده‌توانین بڵێین: هه‌بوونی په‌روه‌رده‌یه‌كی زانستی سه‌ربه‌خۆ، كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی مرۆڤی ته‌ندروست و بوێر و بنیاتنه‌ره.
وڵاتانی زلهێز و به‌توانا له ڕووی په‌روه‌رده و پیشه‌سازی و بواری جه‌نگ، هێنده‌ی به به‌كارهێنانی په‌روه‌رده توانیویانه زیان به وڵاتانی تازه پێگه‌یشتوو و دواكه‌وتوو بگه‌یه‌نن، نیوهێنده نه‌یانتوانیوه به شه‌ڕ و كوشتار ئه‌و زیانه بگه‌یه‌نن، بۆیه وڵاته تێگه‌یشتوو و پێگه‌یشتووه‌كان دوای ئه‌وه‌ی له كاریگه‌ریی په‌روه‌رده تێگه‌یشتن، چیتر خۆیان به جه‌نگ و ئاژاوه‌ی ڕووبه‌ڕووه‌وه خه‌ریك نه‌كرد، به‌ڵكو توانییان له‌ڕێی خه‌ڵكانێكی ڕاهێنراو و په‌روه‌رده‌كراوه‌وه ده‌یان وڵات و كۆمه‌ڵگه بده‌ن به گژ یه‌كدا و خۆیان وه‌ك ته‌ماشاكه‌ر له دووره‌وه بڕواننه بارودۆخه‌كه و هه‌ركات به پێویستی بزانن، ده‌كه‌ونه ناوبژی و براگه‌وره‌ییشیان به‌سه‌ره‌وه ده‌كه‌ن.
هه‌رێمی كوردستان یه‌كێكه له‌و كۆمه‌ڵگه و ناوچانه‌ی به‌رده‌وام و به‌درێژایی مێژوو له‌ڕێی كۆمه‌ڵێك په‌روه‌رده‌كراوی شاره‌زا و بڵاوكردنه‌وه‌ی بنه‌ماكانی په‌روه‌رده‌ی بیانییه‌وه، توانراوه ئاگرێكی وه‌های دووبه‌ره‌كی و ناوخۆیی تێدا هه‌ڵبگیرسێت، تا ئێسته و بگره ڕه‌نگه تاهه‌تاییش نه‌كوژێته‌وه. هۆی سه‌ره‌كی ئه‌مه‌ش نه‌بوونی په‌روه‌رده‌یه‌كی زانستی سه‌ربه‌خۆی تایبه‌ته كه له‌سه‌ر بنه‌ما ناوخۆییه‌كانی، وه‌ك خوێندنه‌وه‌ی ده‌روونی تاكی كورد و هۆكاره‌كانی كاریگه‌ر له كه‌شوهه‌وا و هه‌ڵكه‌وته‌ی جیۆگرافیای ناوچه‌یی و داونه‌ریت و زۆر شتی تر، بنیات نرابێت.
لێره‌وه ئه‌م وڵاته پڕ سامانه كه به‌رده‌وام له‌ژێر چاودێری وڵاتانی دراوسێ و دووره‌ده‌سته‌كاندا بوو، توانییان به تێگه‌یشتن له باری كه‌سێتی تاكی كورد، په‌روه‌رده‌یه‌كی وای بۆ دابڕێژن كه تاكی كورد بیر له هه‌موو شتێك بكاته‌وه جگه له هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و كوردبوون و پێگه‌یشتن و پێشكه‌وتن. ئه‌م ژه‌هره‌یشیان له‌ڕێی په‌روه‌رده‌وه به‌ناو وڵات‌دا دابه‌ش كرد و به ئێسته‌یشه‌وه ماك و كاریگه‌ریی ژه‌هره‌كه، تاكی كوردی به‌رنه‌داوه و وای كردووه له خه‌وی غه‌فڵه‌ت به‌ئاگا نه‌یه‌ن. وایان له تاكه‌كانی ئه‌م گه‌له كرد، به‌رده‌وام له گێژاوی ته‌راتێنی ئه‌مبه‌ره‌وبه‌ر و یه‌كتری په‌راوێزخستندا بمێننه‌وه.
له هه‌مان كاتدا په‌روه‌رده‌ی ئه‌م وڵاته تا ئێسته‌یش نه‌یتوانیوه قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌كانی په‌روه‌رده ببڕێت و خۆی بتوانێ به هاوئاهه‌نگی حكوومه‌ت و ئه‌و پسپۆڕ و شاره‌زایانه‌ی له بواره‌كه‌دا كار ده‌كه‌ن، به‌رنامه و ڕێبازێكی په‌روه‌رده‌یی ناوخۆیی سه‌ربه‌خۆ بۆ خۆی دابنێت كه بتوانێ تاكی كورد ئاراسته بكات و به‌رچاوڕوونی بكات، له‌باره‌ی دنیای نوێ و پێشكه‌وتنه خێراكان.
ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی نه‌یتوانیوه تاكێكی وا به‌رهه‌م بێنێت، هۆكار بێت بۆ بووژاندنه‌وه‌ی به‌رهه‌می ناوخۆیی و پشت به‌خۆبه‌ستن و سنوورداركرنی ده‌ستێوه‌ردانه ده‌ره‌كییه‌كان. لێره‌وه ئه‌ركی په‌روه‌رده دیاری ده‌كرێت كه پێویسته چیتر واز له هاورده‌كردنی ڕێباز و یاسا و ڕێسای په‌روه‌رده‌یی بیانی بێنێت، كه هه‌ر چه‌ند ساڵ جارێك، پێڕه‌وێكی بیانی دێنن و به‌سه‌ر تاكی كورددا تاقی ده‌كه‌نه‌وه، له كاتێكدا ئه‌و پێڕه‌وه په‌روه‌رده‌ییانه بۆ كه‌شوهه‌وا و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك دانراون كه ئاین و كه‌سایه‌تی و داونه‌ریتیان زۆر دوور و جیاوازه له ئێمه‌وه، بۆیه ده‌بینین هه‌ر كام له‌و پێڕه‌و و سیستمانه زیاتر له چه‌ند ساڵێك بڕ ناكه‌ن و دواتر كاریان پێ ناكرێ و هه‌ڵده‌وه‌شێنرێنه‌وه، به‌مه‌ش جگه‌له نه‌هامه‌تی و نه‌گبه‌تی، هیچ شوێنه‌وارێكی باش به‌سه‌ر كه‌سایه‌تی و ده‌روونی تاكی كورده‌وه جێناهێڵن.
وا پێوست ده‌كات په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم پێش هه‌موو شتێك، لێكۆڵینه‌وه له كه‌سایه‌تیی تاكی كورد بكات، له‌و ڕێیه‌وه به پشتبه‌ستن به پسپۆڕانی ناوخۆیی، ڕێسا و یاسای گونجاو بۆ بواره‌كه دابڕێژن و به‌شێوه‌یه‌كی گشتگیر و سه‌رانسه‌ری بێ جیاوازیی ئاین، ڕه‌گه‌ز، نه‌ته‌وه، ڕه‌نگ و گه‌وره و بچووك، به‌سه‌ر هه‌موواندا جێبه‌جێ بكرێ. ئه‌وكات چاوه‌ڕێی تاكێكی خاوه‌ن په‌روه‌رده‌ی سه‌ربه‌خۆ و خۆگوجێن له‌گه‌ڵ هه‌موو بارودۆخه‌كاندا ده‌كرێت، چاوه‌ڕێی پێشكه‌وتن و یه‌كسانی و متمانه‌به‌خۆبوون بكرێت، چاوه‌ڕێی تاكێكی به‌رهه‌مهێن و بووژانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م كه‌رت و سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كان بكرێت. كه‌واته په‌روه‌رده‌ی بنیاتنه‌ر، تاكی بنیاتنراو و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی بنیاتنه‌ر دێنێته به‌رهه‌م.