هه‌فته‌یه‌ك پێش ئێسته هه‌ندێك له هه‌ڤاڵانی كۆن كه وه‌ختی خۆی پێكه‌وه خه‌باتمان ده‌كرد، له‌گه‌ڵ هه‌ندێك هه‌ڤاڵی تازه كه دوای ئه‌وه‌ی من وازم هێنا بوونه‌ته هه‌ڤاڵ له ناو كۆمه‌ڵه‌ی گه‌نجانی وڵاتپارێزی كوردستان و هه‌ندێكیشیان بوونه‌ته ته‌ڤگه‌ری ئازادی و كه ئێسته نه‌وه‌ی نوێن. به پێ به‌ڕێ كه‌وتن و ده‌یانگوت ده‌ڕۆینه عه‌فرین بۆ پاڵپشتیی كوردانی عه‌فرین و شه‌رمه‌زاركردنی ھێرشی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین, كه‌چی له بازگه‌ی دێگه‌ڵه ڕێگرییان لێ كرا و ته‌مومژێك له‌و نوه‌نده‌دا درووست بوو.
پاش ئه‌وه له ڕاگه‌یاندنی نزیك په‌كه‌كه وا هه‌واڵه‌كه‌یان بڵاو كرده‌وه كه پارتی جاشی توركیایه و خیانه‌تكار و خاكفرۆش و دژایه‌تی به‌رخۆدانی ڕۆژئاڤا و عه‌فرین ده‌كات. به هه‌مانشێوه له ڕاگه‌یاندنه‌كانی نزیك پارتیش هه‌واڵه‌كه‌یان وا بڵاو كرده‌وه كه ئه‌وانه‌ی ویستوویانه به هه‌ولێردا تێپه‌ڕ ببن به مه‌به‌ستی ڕۆیشتن بۆ عه‌فرین، ئاژاوه‌گێڕن و به مه‌به‌ستی كێشه نانه‌وه ویستوویانه به وێدا تێپه‌ڕ ببن و كێشه له هه‌ولێر بنێنه‌وه به فیتی ئێران و پیاوی ئێران بوونه, بۆیه پارتی ڕێگری لێ كردوون و نه‌یهێشتووه درێژه به‌و ئاژاوه‌گێڕییه بده‌ن.
هه‌ڵبه‌ت كه‌س به ماستی خۆی ناڵێت ترشه, هه‌ركه‌س چه‌واشه‌كارییه‌كان به قازانجی خۆی راده‌كێشێت وه‌ك ئه‌و دوو هه‌واڵه پێچه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی تێڕامان و وه‌ستانه، ئه‌مه‌یه كه دوێنێ پارتی دیموكراتی كوردستان كۆمه‌ڵه پاسێكی هاتوچۆی ئاماده كردووه له‌گه‌ڵ ته‌ناهییه‌كی ته‌واو و چه‌ند ئۆتۆمبێلێكی پارێزگاری وه‌ك مێكزه‌مینی و چه‌ند جۆرێكی تر, كه‌چی یه‌ك دانه هه‌ڤاڵ ئاماده نه‌بووه بڕوات بۆ پارێزگاری له عه‌فرین و ئاماده نه‌بووه قسه‌ی خۆی بباته سه‌ر و بڵێت ئێمه ڕاستگۆ بووین و هه‌تا ده‌مرین عه‌فرین.
ئه‌گه‌ر من ئێسته‌یش له‌گه‌ڵ ئه‌و پارت و كۆمه‌ڵه خه‌باتم بكردایه، ئاماده بووم بڕۆم به‌و پاسانه و نه‌مده‌هێشت پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌وه بۆ خه‌ڵك بسه‌لمێنێت كه كۆمه‌ڵه‌ی گه‌نجان و ته‌ڤگه‌ری ئازادی بۆ ئێران كار ده‌كه‌ن و ئاژاوه‌گێڕن و ده‌یانه‌وێ ئاسایشی هه‌ولێر بشێوێنن.