و: ئه‌مین بۆتانى
پێویسته مرۆڤ دوودڵ نه‌بێ له وردبوونه‌وه‌ى فه‌لسه‌فیانه له هه‌ڕه‌تى ته‌مه‌ندا، وه‌ك چۆن ده‌بێ له پایزى ته‌مه‌نیشدا وردبوونه‌وه‌ى فه‌لسه‌فیانه شه‌كه‌ت و ماندووى نه‌كات. كاتێك پرسه‌كه پێوه‌ندی به بایه‌خدان به رۆحه‌وه هه‌یه، هه‌رگیز كات زوو و دره‌نگی بۆ نییه، وه‌ك چۆن كه‌سانێك هه‌ن ده‌ڵێن هێشتا كات بۆ وردبوونه‌وه‌ى فه‌لسه‌فیانه نه‌هاتووه یان كاته‌كه‌ى به‌سه‌رچووه، به هه‌مانشێوه‌ى ئه‌وه‌ى ده‌ڵێ، هێشتا كات نه‌هاتووه بۆ گه‌یشتن به شادمه‌ندیی یا كاته‌كه هه‌ر به‌سه‌رچووه.
له‌سه‌ر مرۆڤ پێویسته له گه‌نجی و پیری فه‌لسه‌فیانه ورد بێته‌وه، له دۆخی دووه‌م بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى گه‌شیی لاوێتى له میانی یادكردنه‌وه‌ى رۆژانی رابردوو، له دۆخی یه‌كه‌میش بۆ مكوڕى و دامه‌زران، وه‌ك كه‌نه‌فتێك له رووى داهاتوودا سه‌ره‌ڕاى كه‌فوكوڵی گه‌نجێتى. بۆیه كۆشش و گه‌ڕان پێویسته بۆ دۆزینه‌وه‌ى ئامرازه‌كانى شادمه‌ندیی، چونكه مرۆڤ به دۆزینه‌وه‌ى، هه‌موو شتێكی چنگ ده‌كه‌وێ و دواى له‌ده‌ستدانیشی هه‌موو شتێك ده‌كات بۆ وه‌ده‌ستهێنانى.
سه‌یری ئه‌و بنه‌مایانه بكه كه پێمدابووى و كاریان پێ بكه، بزانه كه لێره‌دا ئه‌و توخمه پێویستانه هه‌ن بۆ ژیانێكی شاد. ئه‌وه بیر خۆت بهێنه‌وه كه خواوه‌ند هه‌بوویه‌كی شادى ناكۆتایه، وه‌ك ئه‌وه‌ى له وێناكردنی هاوبه‌ش بۆ خواوه‌ندێتى دیاره و هیچ ئاوه‌ڵناوێك بۆ شادمه‌ندی و نه‌مریی ناخرێته پاڵی. باشتر وایه بیر له هه‌ر شتێك بكه‌یته‌وه ئه‌و شادمه‌ندى و نه‌مرییه ده‌پارێزێ. خوداوه‌ند هه‌یه، ئه‌وه له سه‌ره‌تاى بۆچوون دیاره، به‌ڵام سروشته‌كه‌ى ئه‌وه نیه كه خه‌ڵك بڕواى پێیه‌تى. ئه‌وه‌ى خواوه‌ندى عه‌وام ره‌ت ده‌كاته‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك كافر نییه، به‌ڵكو كافر به راستى ئه‌وه‌یه كه هه‌مان ئه‌و ئاوه‌ڵناوانه ده‌خاته پاڵ خواوه‌ند پێشتر به باڵاى عه‌وامیدا هه‌ڵبڕی بوو. ئه‌م بۆچوونانه خه‌مڵاندن نین، به‌ڵكو خه‌یاڵپڵاوییه. لێره‌وه شه‌ڕ هه‌مووى بۆ مرۆڤی شه‌ڕانگێزه و چاكه‌ش هه‌مووى بۆ مرۆڤى چاكه‌كاره. عه‌وام راهاتووه وێناى تایبه‌تى بۆ چاكه‌مه‌ندیی هه‌بێ، بۆیه ده‌یانبینی به ته‌نیا ئه‌و خواوه‌نده‌یان پێ قبووڵه كه به‌و چاكه‌مه‌ندییانه‌ى ئه‌وان قایله، بێجگه له‌وه، ئه‌وانه‌ى تر گشتی ناجۆر و نابه‌جێن.
دووه‌م شت، بیركردنه‌وه‌ى خۆت له‌سه‌ر ئه‌وه چڕ و یه‌كلا بكه‌وه كه مه‌رگ شتێك نیه پێوه‌ندی به ئێمه‌وه هه‌بێ، له‌به‌رئه‌وه‌ى چاكه و خراپه هیچ راستیه‌كیان بۆ نییه بێجگه له ویژدانی ئێمه‌دا. لێره‌دا درككردنی ئه‌و راستییه‌ى كه مه‌رگ شتێكی ئه‌وتۆ نییه، وامان لێ ده‌كات خۆشی له‌و ژیانه فانییه وه‌رگرین به‌بێ ئه‌وه‌ى داواى مانه‌وه‌ى تا هه‌تایی بكه‌ین و ته‌نانه‌ت ئاهێكی بۆ هه‌ڵكێشین. هه‌ڵبه‌ت ئه‌ویش له میانى ئه‌وه‌ى هیچ شتێك له ژیان ئه‌و كه‌سه ناترسێنێ به‌و راستییه گه‌یشتبێ كه له‌ده‌ستدانى ژیان خۆی هه‌رگیز مایه‌ى ترسلێنیشتن نییه. ئه‌وه‌ى دان به‌وه‌دا ده‌نێت له مردن ده‌ترسێت نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ى دۆخێكی ترسناكه كه دێ، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌ى چاوه‌ڕوانكردنى مه‌رگ خۆی شتێكی مه‌ترسیداره، بێگومان ئه‌و كه‌سه گێل و گه‌مژه‌یه.
گه‌مژه‌یییه مرۆڤ خه‌م دایبگرێ له‌به‌رئه‌وه‌ى مردن به‌دواوه‌یه‌تى، چونكه مه‌رگ شتێكه هه‌ر كاتێ هات هیچ زه‌ره‌ر و زیانێك ناخاته‌وه. به‌م شێوه‌یه مه‌ترسیدارترین شت كه مرۆڤ لێى ده‌ترسێ مه‌رگه، هه‌رگیز شتێك نیه پێوه‌ندی به ئێمه‌وه هه‌بێ، له‌به‌رئه‌وه‌ى مه‌رگ هیچ بوونێكی نییه هه‌تا ئێمه زیندووین، كه هاتیش ئه‌وكات ئێمه بوونمان نه‌ماوه. كه‌واته مه‌رگ به‌لاى زیندو و مردووه‌وه وه‌ك یه‌ك هیچ بوونێكی نییه. به ماناى، مه‌رگ به‌لاى هه‌ندێكه‌وه بوونى نییه و هه‌نده‌كه‌ى تریش بوونیان نه‌ماوه.
به‌مجۆره، عه‌وام جارێكیان له مردن ده‌ترسن به‌وه‌ى كه شه‌ڕ و خراپه‌ى هه‌ره گه‌وره‌یه، جارێكی دی ئاره‌زووى ده‌كه‌ن به‌هۆی ئه‌وه‌ى سنوورێك بۆ شه‌ڕانگێزییه‌كانى ناو ژیان داده‌نێ. مرۆڤى دانا له مه‌رگ ناترسێ، ژیانیش بار نییه به‌سه‌ریه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌رچوون له بوون بریتی نییه له شه‌ڕ و خراپه. هه‌مدیس زۆر و زه‌وه‌ندیی خۆراك مایه‌ى خۆشی نین بۆمان، به‌ڵكو ئه‌وه جۆره چاكه‌كانى خۆراكن چێژ و له‌زه‌تمان پێ ده‌به‌خشن، به هه‌مانشێوه ئه‌وه‌ى ده‌بێته مایه‌ى به‌خته‌وه‌ریی ره‌ونه‌قی ژیانه نه‌ك ته‌مه‌ندرێژیی. ئه‌وانه‌یشی ئامۆژگاریی گه‌نجان ده‌كه‌ن روو له ژیان بكه‌ن و پیره‌كانیش به پیر مه‌رگه‌وه بچن كه‌سانی ساده و ساویلكه‌ن، نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ى ژیان به‌لاى پیره‌كانیشه‌وه هه‌مان ره‌ونه‌قی هه‌یه، به‌ڵكو له‌وه‌دا ساده و ساویلكه‌ن كه نازانن خه‌می ده‌ستله‌ملانێی ژیان و خه‌می وه‌پیر مه‌رگه‌وه چوون، له راستیدا هه‌ردووكیان یه‌ك خه‌من. خراپتر له‌و ساویلكه‌بوونه‌یش ئه‌و كه‌سه‌یه كه پێی وایه نه‌بوون بریتییه له كرۆكی چاكه:
كه له‌دایك ده‌بین، به زووترین كات له ده‌رگاكانى هادیس ره‌ت ده‌بین.* ئه‌وه‌ى قسه‌یه‌كی له‌مجۆره به مكوڕی و له دڵه‌وه ده‌كات، بۆ خۆی ناكوژێ؟ چونكه به‌ده‌سته‌كانى خۆی ده‌توانێ ئه‌و رێگاچاره‌یه تاقی بكاته‌وه، هه‌ر كاتێك بیه‌وێ. ئه‌وه‌یشی كه به گاڵته‌جاڕییه‌وه ئه‌و قسه‌یه ده‌كات، بێگومان ئه‌وه ده‌بێته گاڵته‌جاڕییه‌ك له‌و شوێنه‌ى پێویستى به رژدی و راستییه. با ئه‌و نموونه‌یه له‌به‌رچاو بگرین كه ئاینده بۆ ئێمه نیه، به‌ڵام هاوكات ئه‌وه‌نده‌ش نامۆ نییه پێویست نه‌كات چاوه‌ڕوانى بین له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌ر دێ، یان وه‌ڕس و بێزار بین لێی وه‌ك ئه‌وه‌ى ئه‌و ئاینده‌یه له داهاتوودا بمێنێته‌وه و هه‌رگیز نه‌گات.
سێیه‌م شت ئه‌وه‌یه، پێویسته تێبگه‌ی هه‌ندێ له شه‌هه‌واته‌كان ئاسایی و سروشتیین و هه‌ندێكیشیان زیاده‌ن، هه‌ندێ له شه‌هه‌واته سروشتییه‌كان پێویستن و هه‌ندێكیشیان سروشتیین و به‌س. هه‌ندێ له شه‌هه‌واته پێویسته‌كان گرنگ و پێویستن بۆ شادمه‌ندیی و سه‌عاده‌ت، هه‌ندێكێشیان بۆ ئۆقره‌یی و سوكنایی له‌ش، هه‌ندێكی تریش پێویستن بۆ ژیان خۆی.
* ئه‌و دێڕه هی سۆفۆكلیسه، هادیس جیهانی خواره‌وه‌یه، یاخۆ دۆزه‌خ له ئه‌فسانه‌ى گریكی.