ڤایرۆسی كۆرۆنا خۆی له سنووری چین نه‌گرت و گه‌یشته زۆر وڵاتی دنیا، نه‌خشه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه رۆژ دوای رۆژ له به‌رفراوانبووندایه, ئه‌مه له‌كاتێكدا تا ئێسته هیچ جۆره دژه ڤایرۆسێك بۆ په‌تاكه نه‌دۆزراوه‌ته‌وه و زانست له ئاستیدا ده‌سته‌وه‌ستانه تا به‌شێوه‌یه‌كی بنبڕ له ناوی به‌رێت، بۆیه تا ئه‌وكاته‌ی زانستی پزیشكی چاره‌سه‌ر ده‌خاته روو، خۆشحاڵی هه‌ر ئه‌وه‌یه كه ڤایرۆسه‌كه خۆی زۆر كوشنده نییه و ژماره‌یه‌كی كه‌م له تووشبووانی ده‌كوژێ.
سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی كۆرۆنا له شاری وهانی چین بووه هۆی كپكردن و داخستنی شاره‌كه و دروستبوونی مه‌ترسی و دڵه‌ڕاوكێ بۆ ملیۆنان مرۆڤ له سه‌رانسه‌ری دنیا، به‌ڵام بوونی ترس و ڕاكردن له‌و راستییه‌ی كه مرۆڤكوژه، نه‌بووه هۆی بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه، به‌ڵكو هه‌زار جار خێراتری كرد و بووه هۆی ته‌شه‌نه‌كردنی بۆ زۆر له وڵاتانی تری دنیا، وه‌ك ده‌بینین هه‌ر رۆژه و وڵاتێكی تر یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه ڕاده‌گه‌یه‌نێت و دێته لیستی وڵاتانی تووشبووه‌وه، چونكه ترس بكوژی به‌رگرییه و ئه‌وه‌ش كارئاسانی بۆ ته‌شه‌نكردنی په‌تاكه ده‌كات.
كۆرۆنا زۆر به ئاسانی و به كاتێكی كه‌م هه‌زاران كه‌سی له مرۆڤایه‌تی تووشی خۆی كرد و گوێی به ترسی كه‌س و ناڵه‌ی هیچ دایكێك بۆ رۆڵه‌كانی نه‌دا، ئه‌مه له‌به‌ر ئه‌و لاوازی و بێهێزییه‌ی مرۆڤه كه له خۆیدا دروستی كرد، سه‌ره‌تا شاردیه‌وه و نه‌یتوانی ددان به‌وه‌دا بنێت كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌یه و ده‌بێت چاره‌سه‌ر وه‌ربگرێت، ئاخر خۆشاردنه‌وه و ڕاكردن له چی؟ ده‌بێت بزانی له هه‌ر كرده‌یه‌كی وادا ده‌یان كه‌سی نزیكت ده‌خه‌یته مه‌ترسییه‌وه.
ره‌نگه زوو بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (كۆڤید ۱۹) له 65 وڵات و له‌خۆگرتنی 106 هه‌زار توویوو، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان و بێ‌سنوور ترس له مردن و نه‌بوونی ئیراده و حه‌زی ژیان بێت، نه‌ك نه‌بوونی دژه ڤایرۆس، كه‌واته هه‌بوونی ئیراده‌یه‌كی به‌هێز و حه‌زی مانه‌وه و ژیان، زۆر له كۆرۆنا به هێزتره و ده‌توانێ رووبه‌ڕووی بێته‌وه و ژیانمان پێ ببه‌خشێته‌وه، جگه له رێنوێنی ته‌ندروستی بۆ چۆنیه‌تی خۆپاراستن له كۆرۆنا و به‌هێزكردنی به‌رگری له‌ش.
به‌و تێگه‌یشتنه و ئه‌و راستییه‌ی كه زانست تا ئێسته ته‌نیا داوای خۆپارێزی و دوورگرتن له قه‌ره‌باڵغی ده‌كات، ئێمه پێویستمان به به‌هێزكردنی به‌رگری و باوه‌ڕبه‌خۆبوونه بۆ مانه‌وه، تا بتوانین به‌سه‌ر ئه‌م په‌تایه‌دا زاڵ بین.
هاوكاری و پشتگیریی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی له كاتی نه‌خۆشی و بێهێزیی مرۆڤدا، یه‌كێكه له كاریگه‌رترین هۆكاره‌كانی زاڵبوون به‌سه‌ر نه‌خۆشییه‌كان و تێپه‌ڕاندنیان, به‌وپێیه‌ی نه‌خۆشیی شێرپه‌نچه به دووه‌م هۆی سه‌ره‌كی مردن له دنیا داده‌نرێت كه ته‌نیا له ساڵی ٢٠١٥دا ژیانی له ٨.٨ ملیۆن كه‌س سه‌نده‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ساڵ دوای ساڵ دوای لێكوڵینه‌وه و خوێندنه‌وه له‌سه‌ری، بۆ زۆر له پزیشكانی پسپۆڕی بواری گرێ و نه‌خۆشییه‌كانی ده‌روونی روون بووه‌وه كه پشتگیری ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌خۆش، ده‌توانێ گۆڕانكاری له جه‌نگی دژ به شێرپه‌نجه‌دا بكات، بۆیه ده‌بینین به خۆشحاڵییه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر تووشبوو شێرپه‌نجه‌یان تێپه‌ڕاند، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی توانییان به ئیراده و هێزه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ نه‌خۆشییه‌كه بكه‌ن و تینیان بۆ ژیان زۆر بوو.
نه‌ك ته‌نیا شێرپه‌نجه‌یش، به‌ڵكو هه‌موو نه‌خۆشی و به‌ڵایه‌ك كه مرۆڤ تووشی ده‌بێت، پێویستی به هاوئاهه‌نگی و هاوكاری یه‌كتری مرۆڤایه‌تی هه‌یه له‌گه‌ڵ هێزی مانه‌وه‌ی خۆت و ژیاندۆستی.
ئه‌م په‌تایه هاتووه و سنووربڕه و پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی نییه، باشتره له‌كاتی هه‌ست پێكردنی، درۆ له‌گه‌ڵ خۆت و ده‌روونت نه‌كه‌یت و بۆ سه‌لامه‌تی گشتیی بیر بكه‌یته‌وه، له‌وكاته‌دا هیوای ژیان و چاره‌سه‌رت زۆرتره، له‌گه‌ڵیدا گرنگی به خۆت بده و گیان و ژیانت خۆش بوێ ئه‌مه هێزی مانه‌وه‌ت پێ ده‌دات و هیچ رێیه‌كی تر هه‌ڵمه‌بژێره بۆ خۆشاردنه‌وه، چونكه هه‌موو جووڵه‌یه‌كی كه‌سی تووشبوو مه‌ترسیداره و ته‌نیا ناوه‌نده‌كانی ته‌ندروستی شوێنی مانه‌وه‌تن. ئه‌مه واتای مردن و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان ناگه‌یه‌نێت كه ئیتر ژیان كۆتایی هات و هه‌موو شتێك رۆیشت, به‌ڵكو واتای هێز و به‌رده‌وامی ژیان بۆ خۆمان و ده‌وروبه‌ر ده‌گه‌یه‌نێت، به‌وه تۆ ده‌بیت به مرۆڤی جوان و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی بیر ده‌كه‌یته‌وه، له‌گه‌ڵ هیوای ته‌ندروستی باش بۆ هه‌مووان.