حازم جه‌عفه‌ر
بیرۆكه‌ی ماركسیزم له ئه‌نجامی هه‌وڵ و ماندووبوونه‌كانی كارڵ ماركس و فرێدریش ئه‌نگڵس دروست بوو، پیاوانی دژه ئاین له‌و سه‌رده‌مه‌ی تێیدا ژیاون، تا ئێسته‌یش بیرۆكه‌كانیان له سه‌رانسه‌ری دنیادا كاریگه‌ری خۆی هه‌یه. بۆیه به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی بی بی سی، ساڵی ٢٠٠٥ له‌سه‌ر هه‌زاران كه‌س ئه‌نجام دراوه، ماركس وه‌ك كاریگه‌رترین كه‌س دیاری كراوه له هه‌زاره‌ی دووه‌می زاینی، به‌دوای ئه‌ودا ئه‌نشتاین پله‌ی دووه‌م و ئیساك نیوتۆن پله‌ی سێیه‌میان وه‌رگرت.
له ساڵی ١٩١٧ ڤلادیمێر لینین پارێزه‌ر و ڕابه‌ری سیاسی وه‌ك داینه‌مۆی و داڕێژه‌ری شۆڕشی ڕووسیا هه‌ستایه سه‌رپێ و بووه دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی سۆڤیه‌تی سۆسیالیستی، دژایه‌تیكردنی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و له ڕێی به‌كارهێنانی كرێكار و جووتیار و ژن و گه‌نجانی وڵات به‌شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو و به هاندانی سه‌ره‌كی حزبی به‌لشه‌فیك كه سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی لیۆن ترۆتسكی بوو، هێرشیان برده سه‌ر حكوومه‌تی كرنیسكی كادیت و شۆڕشگێڕان له گشت لاوه توانییان له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا و له ته‌واوی ڕووسیا ده‌ست بگرن به‌سه‌ر كۆشكی پیترۆسبۆرگ و داوده‌زگاكانی حكوومه‌ت. پاشان حزبی به‌لشه‌فیك وه‌ك حكوومه‌تی كۆماری ڕووسیا دامه‌زرا.
سه‌ره‌تای ڕووخان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كۆمۆنیزمیش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ٢٥ كانوونی یه‌كه‌می ساڵی (١٩٩١) له‌وكاته‌ی دواین سه‌رۆكی كۆمۆنیستی ڕووسی ڤلادمێر ڤلانشكۆ بوو. هه‌رچه‌نده له ڕووی جیۆگرافیاوه گه‌وره‌ترین وڵاتی ئه‌وكاته بوو، به هه‌بوونی ٢٢ ملیۆن كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌ی رووبه‌ڕه‌كه‌ی.
كۆمۆنێزم كاتێك ده‌یه‌وێت بچێته وڵاتێكه‌وه له ڕێی چه‌ند ته‌كنیكێكی تایبه‌ته‌وه هه‌نگاو ده‌نێ، كه ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كه‌یشی گه‌یشتنه به ترۆپكی ده‌سه‌ڵاته نه‌ك خه‌ڵك.
كۆمۆنیزم هه‌ژاری و نه‌بوونی له كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌قۆزێته‌وه و ده‌یكات به بیانووی به‌ره‌وپێشچوون، هه‌وڵ ده‌دات له‌و ڕێیانه‌وه كه سیاسییه‌كانی پێ ناشیرین ده‌كرێ بێته ناوه‌وه، هاوكات له بیرۆكه‌ی كۆمۆنیزمدا به‌رده‌وام ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان به‌رپرسیاری خراپی دۆخی كۆمه‌ڵگه‌ن و پێی وایه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان دزن.
له هه‌ر حاڵه‌تێك كه ده‌چێته سه‌ر ئه‌و پرسانه‌ی پێوه‌ندی به گه‌نج و لاوه‌وه هه‌یه، خانه‌ی بێباوه‌ڕی و ئاره‌زووه جه‌سته‌ییه‌كانی ده‌كاته ئامانج و كاری رژدی له‌سه‌ر ده‌كات. كاتێكیش توانی ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌دا بگرێت، هه‌وڵ ده‌دات هه‌موویان پێكه‌وه بڕژێنێته سه‌ر شه‌قام و ئاڵۆزی و گرژی بڵاو بكاته‌وه.
خراپترین جۆری به‌رپه‌رچدانه‌وه بۆ كۆمۆنیزم بریتییه له به‌كارهێنانی هێز وه‌ك فاكته‌ری سه‌ره‌كی وه‌ڵامدانه‌وه، چونكه هێز ده‌بێته هۆی گه‌وره‌كردنی كێشه‌كان و زیادكردنی یاوهڕداران و ده‌نگی ناڕازی كه كۆمۆنێزمه، بڕێ جاریش ئه‌وه ده‌بێته باشترین ده‌رفه‌ت بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی هزری كۆمۆنێزمی و ته‌شه‌نه‌كردنی به‌ناو دڵی كۆمه‌ڵگه‌دا.
ئاژاوه و پشێوی له هه‌ر ئه‌گه‌رێكدا ده‌بێته لاوازی بۆ لایه‌نی ده‌سه‌ڵات و حكوومه‌ت، لێره‌دا ویستی كۆمۆنیزمی دێته به‌رهه‌م كه دروستبوونی كاریگه‌رییه له‌سه‌ر كایه‌كانی حوكمڕانی. وه‌ڵامدانه‌وه‌ی گرووپی هزری باشترین بژارده‌یه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی كۆمۆنیزم له‌سه‌ر تاكه‌كانی هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك، چونكه بێ‌تاوان و تاوانبار دیار نین و به‌شێوه‌یه‌كی هزری كاره‌كان ئه‌نجام ده‌درێن.