تۆفانێكی ناوه‌خت، بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی زل یان وێرانكارییه‌ك رووی تێكردین، ماڵ و حاڵ و بوون و نه‌بوونی ته‌فروتونا كردین، نه‌عره‌ته‌ی پێكایه ژیانمانه‌وه، جگه له رۆحمان هه‌موو شتێكی لێ سه‌ندین، هه‌ندێكمان شه‌ل و قه‌م بووین، دیسانیش بڕێ له خۆشه‌ویستانمان له ده‌ست دا، ئه‌م هاكایه ده‌زانی یانی چی؟
یانی هیچ شتێك له‌م ژیانه‌دا هی ئه‌وه نییه وا خۆمان بۆ تێكداوه، بیهێننه‌وه به‌رچاوی خۆتان، هه‌ر چه‌ند ساڵێك پێش ئێسته هیچمان نه‌بوو، شارۆكه‌یه‌ك چه‌ند جێبێك و لانكرۆزه‌رێكی حزبی و دوو سێ به‌رازیلی و لادا زیاتر، مه‌گه‌ر ته‌نیا چوارپێكان جووڵه‌یان هه‌بووایه، كاره‌با هه‌ر نه‌بوو یان زۆر كه‌م، چرای گڕسۆز و چراتۆر و لایته دوو پیلییه ستیله‌كان رووناكی ڕێ و ماڵمان بوون، رادیۆیه‌كی قیساره و ته‌له‌ڤزیۆنێكی بیجینگی سوور یا پارسی زه‌ردی ئێرانی هه‌موو ده‌نگه‌ده‌نگ و باسوخواسی ماڵه‌كان بوو، متیل و چه‌ند جاجمێك قه‌نه‌فه و مه‌لیكیی ماڵان و ره‌فه‌یه‌كی له ته‌خته دروستكراو بۆ كه‌وانته‌ری مه‌تبه‌خ و دانه‌یه‌كی تریش كه دیواره‌كانی بۆ كون ده‌كرا، باشترین كه‌نتۆری نوێن بوو، جا باوه‌ڵی ڕه‌نگاوڕه‌نگ یان سندووقی فیشه‌ك له ژێر ره‌فه‌كه‌وه بۆ جله‌كان داده‌نرا و به‌تانییه‌كیش ده‌كرا به په‌رده‌ی.
بازاڕی چه‌ك و فیشه‌ك و جلوبه‌رگی سه‌ربازی قه‌ره‌باڵغترین مۆڵی شار بوو، شه‌وانی شه‌ڕ ناڵه‌ی خومپاره و ناپاڵم زریكه‌ی ده‌خسته گه‌ڕه‌كه‌كان و تێكه‌ڵی قروسكه‌ی سه‌گه‌كان و باعه‌ی ئاژه‌ڵه‌كانی ده‌كرد، هه‌ر ماڵێكی دراوسێ مه‌وزیحێكی هه‌بووایه، ئیتر زه‌نگین بوون، چما ئاوه‌دانییه‌كی وای شه‌وی بۆردمان روو له چ ماڵێك ده‌كات.
ئه‌وكات مامۆستاكانی قوتابخانه له ریزدا شیعری حه‌ماسییان به قوتابییه‌كان ده‌گوته‌وه، له پۆلی چواری سه‌ره‌تایی و له ریزی به‌یانیاندا سروودی "بێ باك له به‌رده‌م سێداره‌ی دوژمن ... په‌تی سێداره ده‌خه‌مه گه‌ردن"م ده‌گوته‌وه و چه‌پڵه‌یان بۆ لێ ده‌دام، هاوڕێكه‌م ئه‌ی مسوڵمانی كورد راپه‌ڕینێی هه‌موو له‌به‌ر بوو، ئازا و وت و وریا هه‌مووی ده‌گوته‌وه، ریزه‌كانی قوتابخانه قورئان و زیكر و سروود بوون و هه‌فته‌ی جارێ نۆره‌ی گرووپه‌كه‌ی ئێمه بوو.
هه‌ردوێنێ بوو، هه‌موو شته‌كانی ماڵه‌وه ده‌ستكرد، زۆرینه‌ی زۆری خواردنه‌كان هی باخ و زرعاته‌كانی خۆمان و به‌روبوومی ئاژه‌ڵه‌كان بوون، داده نه‌هیه و دایكم گوێره‌كه‌كه‌یان ناو نابوو ماریمار، ئه‌وكات فیلمی ماریمار له كه‌ناڵی ئێسته شینه‌كه‌ی حسك په‌خش ده‌كرا و له دراوسێكانه‌وه بیستبووی.
چما ئه‌م مۆدێرنه‌یه چ زوو هه‌موو شتێكی لێ تاڵان كردین، كه‌سمان تاقه‌تی یاری هه‌ڵماقۆ و هه‌ڵماتێن و ره‌سمێن و دووگۆڵی تۆپی باغه‌مان ماوه، كه‌س تاقه‌تی هه‌یه جارێكی تر باغه بتوێنێته‌وه و سه‌رده‌ستی بریندار بكات و دوو مه‌دالیای ناو شووشه‌ی شره‌قه دروست بكات، كه‌س بێزی دێ پێڵاوه لاستیكه كون یان توركییه‌كانی پینه بكات، كه‌س شاره‌زایی هه‌یه ئه‌گه‌ر تۆپی لاستیك ته‌قی چی لێ بكه‌ین و چۆن پینه‌ی بكه‌ین، چه‌ند كه‌سیتر دوو پارچه باغه له جیاتی محافز ده‌خاته ناو گوێره‌وییه خروسه‌كانیه‌وه تا ئه‌گه‌ر شه‌قیان تێهه‌ڵدا شین نه‌بێته‌وه.
ئه‌مانه هه‌موویان رۆیشتن، ئه‌مانه‌ی ئێسته‌ش ده‌ڕۆن، هاكایه‌كی تر به‌سه، تا لێكززه‌كان له‌م وڵاته ئیتر تۆز نه‌كه‌ن، ئایفۆنه‌كان ڤێرژنیان كۆتایی پێ بێت، فه‌یسبووك و ئینستاگرامه‌كان دابخرێن، سناپ و تیكتۆك قروقپیان پێ بكرێ، دیسان ناچار بین شه‌وانه له جیاتی سه‌رقاڵی به ته‌كنه‌لۆجیاوه بچینه‌وه ژێر زه‌وین یان مه‌وزیحێك و خه‌ریكی گوێره‌وه‌بازی و كڵاوێن بین و كاته‌كانی پێ به‌سه‌ر به‌رین.
ئه‌گه‌ر دیسانه‌وه قه‌وما، هه‌موو شته‌كان رێك 30 ساڵ چوونه‌وه دواوه، رووداوه‌كان دووباره بوونه‌وه، تۆ كه له‌به‌ر سه‌رقاڵیت ده‌رفه‌تی دیدارێكت نه‌ماوه، له‌به‌ر كه‌سابه‌تت مه‌كانی موحیبه‌تێكت نه‌هێشتووه، ده‌رودراوسێ و خزمه‌كانت نادوێنێ، له‌گه‌ڵ خێزان و منداڵه‌كانت ده‌بێ مه‌وعیدی یه‌كتربینین دابنێی، چیت بۆ ده‌مێنێته‌وه، ئه‌م ژیانه هه‌ر خه‌ریكه ده‌ڕوات و ڕه‌نگه دیسانیش دووباره بێته‌وه، ئه‌گه‌ر وا بوو تۆ نه خانووه‌كه‌ت له‌گه‌ڵتدا راده‌كات بۆ كه‌ره‌جاڵ، نه ئۆتۆمبێله‌كه‌ت كه‌ڵكی ده‌ربه‌نجه‌ی ڕاكردنێكی هه‌یه و نه مۆبایله‌كه‌ت به‌و ئه‌شكه‌وتانه‌وه شه‌به‌كه ده‌دات، ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵت هاتووه، خۆتی و موحیبه‌ت، خۆتی و باوه‌ڕه جوانه‌كانت، ئه‌وه‌ی هاتووه خۆتی و خۆشه‌ویستی ناو دڵت.
چراتۆڕی دڵتان هه‌میشه گڕ سه‌وز و رووناك بگه‌شێته‌وه!