به‌درێژایی مێژووی مرۆڤ، لێكۆڵینه‌وه سۆسیۆلۆجییه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه توێژی لاو هه‌میشه ڕۆڵی كاریگه‌ریان هه‌بووه له به‌ره‌وپێشبردنی ڕه‌وڕه‌وه‌ی ژیانی كۆمه‌ڵگه‌كانی مرۆڤایه‌تی، بۆیه زۆر كۆمه‌ڵگه هه‌وڵیان داوه هاوكار و پشتیوان بن بۆ زیاتر ده‌ستكرانه‌وه‌ی لاو به‌ڕووی وه‌گه‌ڕخستنی تواناكانیان و دابینكردنی پێداویستی پێگه‌شتن و تێگه‌شتن، ئه‌م له‌پێناو په‌روه‌رده‌كردنیان به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولا.
ده‌كرێ ئێمه‌ی لاو له دیدی نه‌ته‌وایه‌تی و هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی بیر له میتۆدێكی تر بكه‌ینه‌وه بۆ پێڕه‌وكردنی سیستمێكی باشتر كه بتوانین لێكدانه‌وه‌ی گونجاو بۆ واقیعی ئێسته‌مان و هاوكات روانین بۆ دواڕۆژێكی پرشنگدار بكه‌ین، به ئاشناكردنی لاو یا په‌روه‌رده‌كردنی به فكری سه‌رده‌می و ڕاهێنانی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، ئه‌مه هه‌نگاوی باشی ده‌وێ بۆ ئه‌وه‌ی تاكێكی ڕۆشنبیر و به‌رهه‌مهێن دروست بكه‌ین كه دواتر هه‌مووان له بیركردنه‌وه و ڕه‌فتاره‌كانی سوودمه‌ند بن.
ڕاستییه‌ك هه‌یه نابێت هیچ تاكێكی لاو خۆی لێ بێبه‌ری بكات، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه تا چه‌ند ئاماده‌ی بۆ گۆڕینی خۆت له ناخ و ده‌روونه‌وه، تا بۆ ناو كۆمه‌ڵگه به كاریگه‌ریی ئه‌رێنییه‌وه بڕۆی، واته ئه‌ركی یه‌كه‌م له ئه‌ستۆی لاودایه كه بزوێنه‌ر بێت پاشان مافی هه‌بێت، چۆن؟
له كاتێكدا تاك هه‌موو ئاسانكاری و شته‌كانی بێ گرفت بێته به‌رده‌ست، واته ئه‌ركی بۆ جێبه‌جێ كراوه نه‌ك ئه‌رك جێبه‌جێ بكات، به‌ڵام كاتێك زۆربه‌ی به‌ربه‌سته سه‌خته‌كانی ژیان و كۆسپ و گرفته‌كان كه رووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه و ده‌جه‌نگێت بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ریاندا، واته ئه‌ركی جێبه‌جێ كردووه بۆ گه‌یشتن به مافه‌كانی خۆی و گشت.
كه‌واته لاو ئه‌ركی به‌جێهێنا مافی زیاتری ده‌بێت، به‌ڵام هه‌رتاكێك داوای ماف ده‌كات و جێبه‌جێكردنی ئه‌رك ڕه‌ت ده‌كاته‌وه، راستییه‌كه‌ی بیركردنه‌وه‌كه‌ی نالۆجیكییه.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گرفته‌كانی لاو كه‌م نین و زۆربه‌ی كات ناتوانن به‌سه‌ریدا زاڵ بن، وه‌ك كێشه‌ی نیشته‌جێبوون و هه‌لی كار و كاریگه‌رییه‌كانی كولتووره باوه‌كان، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه بۆ ده‌گه‌ینه ئه‌م گرفتانه؟ ئه‌ی چاره‌سه‌ر چییه؟
لاو پێش ئه‌وه‌ی بچێته ناو كۆمه‌ڵگه، له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی بچووكتر گۆش ده‌كرێت كه خێزانه، لێره بنیاتی كه‌سایه‌تی و بڕوابه‌خۆبوون و بنه‌مای ژیانی دروست ده‌كات، پاشان بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ڕه‌نگاوڕه‌نگ دێته ناردن، ئایا كاریگه‌ریی ئه‌و دوو كۆمه‌ڵگه‌یه چی ده‌بێت له‌سه‌ر لاو؟
یه‌كه‌م، ئه‌گه‌ر له خێزانه‌وه ته‌ندروست و ڕۆشنبیرانه هه‌نگاوی هاویشته ده‌ره‌وه، زووتر و باشتر تێكه‌ڵ به كۆمه‌ڵگه گه‌وره‌كه ده‌بێت و گرفته‌كانی باشتر چاره‌سه‌ر ده‌كات.
دووه‌م، ئه‌گه‌ر له‌ناو خێزان باش په‌روه‌رده نه‌كرا و به‌رهه‌مێكی باش ئاماده‌ی كۆمه‌ڵ نه‌كرێ، لاوێكی یاخی هه‌ڵچوو و بێ به‌رنامه و بێ به‌رهه‌م ده‌بێت.
واته له هه‌ردوو باره‌كه‌دا ڕۆشنبیریی خێزان گرنگه له په‌روه‌رده‌كردندا، جۆری خێزان له قه‌ره‌باڵغ، مامناوه‌ند و بچووك، ئه‌ندامی ئه‌م خێزانانه جیاوازن و له ره‌وانه‌كردنیان بۆ ناو كۆمه‌ڵگه، ته‌واو هه‌ست به‌و جیاوازییانه ده‌كرێ.
به‌گشتی ده‌توانین بڵێین لاو له دۆخێكی ناله‌بار و بێ به‌رنامه‌دایه له‌به‌ر هۆكاری خۆیی و پاشان گرفته‌كانی تر، به‌ڵام ده‌كرێت له‌م باره سه‌خته‌دا تاك جووڵه‌یه‌ك به‌خۆی بدات و له شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ خۆیدا بێته‌ده‌ر و بۆچوونی خۆی ده‌ست به‌كار و به‌رهه‌مێنان و دروستكردنی داهات بكات له‌پێناو دواڕۆژێكی باشتر، چونكه له كۆمه‌ڵگه‌كانیش لاو ماندووترن و هه‌وڵی زۆر ده‌ده‌ن بۆ ده‌ستكه‌وتنی كار و سڵ له هیچ كارێك ناكه‌نه‌وه، چونكه تێده‌گه‌ن كه كار شه‌ره‌فه.
ئه‌وكاته‌ی كار ده‌كه‌ی و ئه‌ركی خۆت به‌رانبه‌ر خێزان و كۆمه‌ڵگه راده‌په‌ڕێنی، تۆ كه‌سایه‌تییه‌كی گرنگیت و به‌دیار ته‌مه‌ڵییه‌وه خه‌و ناتباته‌وه و بۆشایی زۆری كات ئاراسته‌ی رێی خراپت ناكات، به‌پێچه‌وانه‌وه زۆر كاریگه‌ری له به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانتدا، چونكه به‌شداری له جووڵاندنی ژیانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ت.