له مانگی شوباتدا له پاكستان، پڕۆژه یاسایه‌ك په‌سه‌ند كرا كه به پڕۆژه یاسای زه‌ینه‌ب ئه‌نساری ناو نرابوو، زه‌ینه‌ب ئه‌نساری ئه‌و كچه منداڵه حه‌وت ساڵانه‌یه بوو كه له ناوچه‌ی قوسوری نزیك شاری لاھوور، ڕفێنرا و ده‌ستدرێژی كرایه سه‌ر، پاشان لاشه‌كه‌ی له ناو زبڵداندا دۆزرایه‌وه. یاساكه‌ش بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یاساییانه‌ی ده‌ستدرێژی و ئازاردانی منداڵانه.
ئه‌م ڕووداوه به‌ر له دووساڵ ڕووی دا و ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ری گه‌وره‌ی به دوای خۆیدا ھێنا تا ئه‌و پڕۆژه یاسایه ئاماده‌كرا، دواتر له په‌رله‌مان به زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌نگی پێ درا و چاوه‌ڕێ ده‌كرێ سه‌رۆكی پاكستانیش واژووی بكات.
خه‌ڵكی ئێمه ئه‌وه‌ی چاودێری بكات ئه‌و ڕاستییه ده‌زانێ كه یاده‌وه‌ریی بۆ ڕووداوه‌كان كزه و رووداوه‌كان زیاتر باسی ڕۆژن، به ڕووداوێك زۆر به ئاسانی ڕووداوه‌كه‌ی پێشتر له بیر ده‌كات. ھه‌روه‌ھا كۆمه‌ڵگایه‌كی مه‌ده‌نی به‌ھێزیشی نییه به ھێزی مه‌عریفه و دنیابینی بتوانێ ببێته ئه‌ڵته‌رناتیڤ له جێگركردنی ته‌واوی ئه‌و ھه‌نگاو و پڕۆژانه‌ی كه بۆ ژیانێكی شایسته پێویسته.
ئه‌گه‌ر وا نه‌بێ، ڕوو نادات كچێكی منداڵ له ڕاپۆرتی ته‌له‌ڤزیۆنیدا ئاماژه‌ی پێ بكرێ كه له لایه‌ن دوو له نزیكترین كه‌سییه‌وه ئه‌شكه‌نجه ده‌درێ، پاشان كه‌س له بیری نه‌مێنێ و دوای ساڵێك له لایه‌ن ھه‌مان ئه‌و دوو كه‌سه‌وه بكوژرێ.
چه‌ندان ڕووداوی گه‌وره‌ش ڕوو ده‌ده‌ن كه له ئه‌نجامدا به‌شێوه‌یه‌كی نادیار له‌به‌رچاو ون ده‌بن و دواجار قوربانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه بێ ئه‌وه‌ی ببنه بناغه‌یه‌ك بۆ دروستكردنی جیاوازی لێ سه‌رده‌م به تاوانكردنی تاوان له رێی یاسادانانه‌وه.
شیرین مه‌زاری وه‌زیری مافه‌كانی مرۆڤی پاكستان ده‌ڵێ، به‌پێی ئه‌و یاسا نوێیه، ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژیی بۆ سه‌ر منداڵ به‌سه‌ردا ساغ بێته‌وه، بۆ تاھه‌تایه له گرتووخانه‌دا ده‌مێنێته‌وه، جگه له‌وه چه‌ند ڕێوشوێنێكیشی تێدایه كه ده‌بێ ئه‌گه‌ر دایك و باوكه‌كه دوو سه‌عات منداڵه‌كه‌یان دیار نه‌بوو، له لایه‌ن پۆلیسه‌وه تۆمار بكرێ و كاری پێویست ده‌ست پێ بكرێ. ھه‌روه‌ھا چه‌ندان ڕێكار دانراون بۆ خێراكردنی ڕێوشوێنه‌كان و ھێڵێكی ھاوكاری ھه‌میشه به‌رده‌ست ده‌بێ و ئاژانسێك داده‌مه‌زرێ تا ڕێنوێنیی و ئاگاداری پێویست بڵاو بكاته‌وه.
جگه له‌وه په‌روه‌رده‌ش پابه‌ند ده‌كات به‌پێی پرۆگرامی په‌روه‌رده‌یی منداڵان فێر بكرێن كه چۆن به‌رگری و پارێزی خۆیان بكه‌ن له كاتی ھه‌ر ڕووداوێكی نامۆدا، ئاگاداری كه‌سوكاریان و پۆلیس بكه‌نه‌وه، وه‌ك له پرۆگرامه ڕۆژئاواییه‌كان ھه‌یه. به‌داخه‌وه خه‌ڵكانی ده‌روون نه‌خۆش و پیدۆفیل زیاد بوون و له چه‌ند ساڵی كه‌می ڕابردوودا چه‌ندان تاوانی ده‌ستدرێژیكردن و توندوتیژیكردن به‌رانبه‌ر منداڵان و خراپ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیاندا ڕووی داوه. كه‌مێك له‌وانه خه‌ڵك زانیویه‌تی، بۆیه باشترین شته كه دایك و باوكان ئاگاداری منداڵ و كچ و كوڕی خۆیان بن و ھه‌میشه بزانن چی ده‌كه‌ن و له كوێن. بێجگه له‌وه ھه‌ر كه‌سێكی تریش ھه‌ستی كرد منداڵێك له‌به‌ر ھه‌ر جۆره ھهڕهشهیهكه، ئه‌ركی ویژدانی و مرۆییه لایه‌نێكی به‌رپرس ئاگادار بكاته‌وه.
گرنگتر له‌ھه‌موو ئه‌وانه، به گرنگ وه‌رگرتنی ئه‌و پرسه‌یه له ڕێی بوونی پڕۆژه یاسایه‌كی تایبه‌ته‌وه، ئه‌مه ھه‌ر خۆی ده‌بێته ھۆكارێك كه ترس له دڵی نه‌خۆشه‌كاندا بڕوێنێ.
جگه له‌وه ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن، یان ڕێكخراو یان هه‌ر كه‌سانێكی تر بووه‌ته باو منداڵ به‌كار ده‌هێنن بۆ كۆكردنه‌وه‌ی بینه‌ر و جووڵاندنی هه‌ست و سۆز، بۆ نموونه له پرسی هه‌ژاری منداڵ ده‌هێنن داوای هاوكاری و یارمه‌تی بكات، بێ گوێدانه ده‌روون و كه‌سایه‌تی ئه‌و منداڵه كه بۆ داهاتووی چه‌ند زیانمه‌نده. له‌وانه‌یه له داوی هه‌ژاری ڕزگاری بێ، به‌ڵام له‌و داوه‌ی ئه‌وان بۆیان داناوه ڕزگاری نابێ.
بیر بكه‌ره‌وه چه‌ندان هه‌زار كه‌س له منداڵی‌دا له هه‌ژاری ژیاون و هه‌رزوو ژیانیان گۆڕاوه و له ئاینده‌شدا له خه‌ڵكانی تر زۆر سه‌ركه‌وتووتر و له پێشتر بوون، ئینجا بزانه ئه‌و ده‌زگایانه به ناوی خێره‌وه چ تاوانێك ده‌كه‌ن، بۆیه چه‌ند گرنگه یاسایه‌ك هه‌بێ منداڵ له‌و جۆره ده‌ستدرێژی و به‌كارهێنانه بپارێزێ.
له عێراقدا ژماره‌یه‌ك یاسا ھه‌یه كه دووپاتیان له مافی منداڵان كردووه‌ته‌وه، پابه‌ندییه‌كه‌یان بۆ ھه‌رێمی كوردستانیش ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌وانه: بۆ یه‌كه‌مجار نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕێككه‌وتننامه‌ی مافی منداڵی له جنێڤ، له ساڵی ١٩٨٩ واژوو كرد و عێراقیش له‌و وڵاتانه‌یه كه ڕێككه‌وتننامه‌كه‌ی واژوو كردووه.
ھه‌روه‌ھا یاسای چاودێری ناكامه‌كان ١٩٨٠. له ده‌ستووری عێراقیشدا ماده‌ی ٢٦ تایبه‌ته به مافی منداڵ. له یاسای سزادانی عێراقیشدا به‌هه‌مان شێوه.
گرنگه شته پێویسته‌كانی ئه‌م یاسایانه و چه‌ندان ماده‌ی پێویستی تر به له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخ و ڕووداوه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه له یاسایه‌كدا كۆ بكرێته‌وه منداڵی پێ بپارێزرێ.