ماتیا فیراریسی/ فۆرن پۆڵه‌سی
وه‌رگێڕانی: چیمه‌ن ساڵح
ململانێی سه‌ركرده و زاناكان كه به دوای ناوبانگهوهن و دره‌نگ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كۆرۆنا ڤایرۆس، ڕوونی ده‌كاته‌وه كه ته‌نیا رژێمه ده‌سه‌ڵاتخوازه‌كان نین قه‌یرانی ته‌ندروستی به خراپی به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
ئێسته ئیتالیا دووه‌م وڵاتی گیرۆده بووه به په‌تای كۆرۆنا ڤایرۆس له دوای چین. یه‌كه‌م وڵاتیشه له ئه‌وروپا كه به ڕێژه‌یه‌كی گه‌وره دووچاری ئه‌و په‌تایه بووبێت و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات. نۆ هه‌زار و 172 حاڵه‌تی پشتڕاستكراوه‌ی هه‌یه، ٤٦٣ كه‌س تا ئێسته مردوون و ٧٢٤ كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه دوای ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ كراوه /مه‌به‌ست له‌و ژمارانه تا كاتی نووسینی گوتاره‌كه‌یه/. سه‌رۆكی حزبی چه‌پی – ناوه‌ڕاستی دیموكراتی نیكۆڵا زینگاریت ئه‌نجامی پشكنینه‌كه‌ی بۆ كۆڤید ١٩ پۆزه‌تیڤ ده‌رچووه كه حاكمی هه‌رێمی پێدیامێنته.
له ڕووداوێكی گه‌وره‌دا، حكوومه‌ت هه‌رێمی لۆمباردی و ١٤ پارێزگای تری خسته ژێرباری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ته‌واو كه ده‌كه‌ونه باكوری وڵاته‌كه، ئه‌مه‌ش ده‌كاته كه‌ره‌نتینكردنی نزیكه‌ی ١٦ ملیۆن كه‌س به ته‌واوی تا لانی كه‌م سێی نیسان، ئه‌و ناوچه‌یه كه ناوجه‌رگه‌ی ئابووری وڵاته‌كه‌یه و وه‌ك كه‌ره‌نتینكردنی ته‌واوی میترۆپۆلیتانهكانی نیویۆرك یان له‌نده‌نه، قوتابخانه و زانكۆكان تا سه‌ره‌تای نیسان داده‌خرێن و هه‌موو بۆنه كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕێوڕه‌سمه‌كان هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه. له هه‌مان كاتدا قاوه‌خانه و ماركێته‌كان ته‌نیا به ڕۆژ تا سه‌عات شه‌شی ئێواره ده‌كرێنه‌وه. قوتابخانه تا ١٥ی ئادار داخراو ده‌بن و له‌وانه‌یشه داخستنیان درێژ بكرێته‌وه.
گه‌شتكردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی زۆنی سوور و له ناوه‌وه‌یشی قه‌ده‌غه‌یه
ئه‌و بڕیارانه‌ی ئیتالیا داونی له توندترین ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ن كه جگه له چین هیچ وڵاتێكی تر نه‌یداوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه گه‌لێك خاڵی ناڕوونی تێدایه كه لێكدانه‌وه‌یان زۆر ڕوون نییه. بۆ نموونه كه ده‌ڵێ گه‌شتكردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی زۆنی سوور و له ناوه‌وه‌یشی قه‌ده‌غه‌یه، ته‌نیا بۆ ئه‌و كه‌سانه نه‌بێ كه ئه‌ركێكی پیشه‌ییان هه‌یه، یان به‌هۆی بارودۆخی ته‌ندروستییه‌وه گه‌شت ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه ڕوون نییه ئایا چۆن ده‌یسه‌لمێنی ئه‌و كه‌سه ئه‌ركی پیشه‌یی هه‌یه و كێ بڕیار ده‌دات كه ئه‌و كه‌سه له ئه‌ركدایه؟ ئه‌مه و هه‌ندێك به‌ندی تری ئه‌و ڕێوشوێنه‌ی كه حكوومه‌ت ده‌ریكرد وه‌ك بڕیار، بووه جێی مشتومڕی هێزه‌كانی جێبه‌جێكردنی یاسا و به‌رپرسانی حكوومه‌ت و حكوومه‌ته خۆجێیه‌كان.
جگه له‌وه، حكوومه‌ت كاره‌كه‌ی خۆی به باشی به‌ڕێوه نه‌برد. به‌ر له ڕاگه‌یاندنی بڕیار و ڕێوشوێنه‌كان ڕه‌شنووسی بڕیاره‌كان گه‌یشتنه میدیاكان و بڵاو بوونه‌وه. ئه‌مه‌ش بارودۆخی نائاسایی و ترسی له‌ناو خه‌ڵكدا دروست كرد و بووه هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه هه‌ندێكیان به په‌له زۆنی سوور به‌جێ بێڵن به شه‌مه‌نده‌فه‌ر یان به ئۆتۆمۆبێل و ترس و تۆقینی زۆر بڵاو بووه‌وه. به‌ر له‌وه‌ی بڕیاره‌كان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌وه به ڕه‌سمی ڕابگه‌یه‌نرێ.
پێكهاته‌یه‌كی زۆر سه‌یری سه‌رسه‌ختی و هه‌وادارێتی نموونه‌ی ڕه‌فتاری ئه‌و خه‌ڵكه‌یه كه مێژوویه‌كی هه‌یه بار كراوه به حكوومه‌تی له‌رزۆك، هاوپه‌یمانێتی په‌رله‌مانیی شل و خاو و ململانێی ناڕوون له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات، حه‌زی زیان به‌خۆگه‌یاندن له‌سه‌ر حیسابی قوربانیدان به متمانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌ناو سه‌ربڕگه‌ی گرفته ناوخۆییه‌كان. ئه‌م حكوومه‌ته‌ی ئێسته ٦٦ـهمه له وڵاتێكی كۆماری‌دا كه ته‌مه‌نی ٧٤ ساڵه. ئه‌مه‌ش باشترین به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌و ڕاستییانه‌ی كه باس كران. هه‌ر ئه‌مه‌یش هیوایه‌كی باش نابه‌خشێ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی دروستی وڵاته‌كه بۆ كۆرۆنا ڤایرۆس.
یه‌كه‌م هه‌وڵی ئێسته‌ی ئیتالیا ئه‌وه‌یه سیستمی ته‌ندروستییه‌كه‌ی كه هه‌ر خۆی له خۆیدا به حاڵ ده‌ره‌قه‌ت دێ، بتوانێ چاره‌سه‌ری ئه‌وانه بكات كه پێویستییان به چاودێری چڕه. یه‌كه‌كانی چاره‌سه‌ری هه‌رێمی لۆمبارد ئێسته له كاردان تا چاره‌سه‌ر دابین بكه‌ن. له هه‌ندێك باریشدا ناچارن به‌پێی ئه‌وله‌ویه‌ت و له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێنوێنییه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، له ڕوانگه‌ی پێشبینیكردنی ژیانی كه‌سه‌كان كه هه‌میشه له باره فریاگوزارییه‌كان شتی وا ڕوو ده‌ده‌ن، ئه‌گه‌رچی له هه‌مان كاتدا شتێكی دڕندانهیشه چاره‌سه‌ر بۆ هه‌ندێك دابین بكه‌یت و بۆ هه‌ندێك نه‌یكه‌ی، به‌هۆی له‌به‌رچاوگرتنی پێشبینیكردنی كه‌سێك كه له‌وانه‌یه زیاتر بژی.
به‌گوێره‌ی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، ئیتالیا ٢٧٥ ته‌ختی بنكه‌ی چاودێری چڕی هه‌یه بۆ هه‌ر ١٠٠ هه‌زار كه‌س، له كاتێكدا ئه‌و ڕێژه‌یه له چوارچێوه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپادا ٣٩٤ـه. حكوومه‌تی ئیتالیا پلانی هه‌یه بۆ زیادكردنی یه‌كه‌ی چاودێری چڕ به ڕێژه‌ی ٥٠٪. به‌ڵام ئه‌مه كاتی ده‌وێ. حكوومه‌ته‌كه ٧٫٥ ملیار یۆرۆ كه ده‌كاته نزیكه‌ی ٨٫٦ ملیار دۆلار، ته‌رخان كردووه بۆ پشتیوانی ئه‌و خێزان و كۆمپانیایانه‌ی زیانمه‌ند بوون له كاریگه‌ریی كۆرۆنا كه بێگومان زۆر به‌هێز ده‌بێ له‌سه‌ر هێواشترین ئابووری ئه‌وروپا له ڕووی گه‌شه‌كردنه‌وه.
ده‌بێ زۆر توند بن له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌ڵكه‌ی ڤایرۆسه‌كه به نوكته تێده‌گه‌ن
وه‌زیری ته‌ندروستی ئیتالیا ڕۆبێرتۆ سپێرانزا ڕای گه‌یاند كه ده‌بێ زۆر توند بن له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌ڵكه‌ی ڤایرۆسه‌كه به نوكته تێده‌گه‌ن، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌و خه‌ڵكه‌ی پابه‌ند نین به دروستنه‌كردنی قه‌ره‌باڵغی و خۆ به‌دوور نه‌گرتن، تا ئێسته‌یش باڕه‌كان قه‌ره‌باڵغن و قه‌ره‌باڵغی و خلیسكێنه‌ی سه‌یرانگه‌كانی ئه‌لپ و قه‌ره‌باڵغی كه‌نار ده‌ریاكان نیشانه‌ی گوێ نه‌دانن به په‌تاكه و هه‌روه‌ها وا ده‌كه‌ن نه‌رمی نواندن له ڕێوشوێنه‌كان سوودیان نه‌بێت. كارانه‌بوونی حكوومه‌ت له ئه‌ركه‌كانی له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆڤید-١٩، پێوه‌ندی به باری سیاسی خراپی وڵاته‌كه‌وه هه‌یه، سه‌رۆك وه‌زیران گۆسپی كۆنتێ سه‌ركردایه‌تی هاوپه‌یمانێتییه‌ك ده‌كات كه هاوپه‌یمانی چه‌پی ناوه‌ڕاستی پارتی دیموكرات و بزووتنه‌وه‌ی پۆپۆلیستی پێنج ئه‌ستێره‌یه، ئه‌و دوو حزبه پێشتر بێ‌زیان له یه‌كتر ده‌بووه‌وه. ته‌نیا به‌ر له شه‌ش مانگ سه‌ركرده‌ی پێكهاته‌یه‌كی ته‌واو جیاواز بوو كه هه‌موو پۆپۆلیست بوو تێیدا و كۆمه‌ڵه‌ی ڕاستڕه‌وی توندڕۆ پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كه‌ی بوو.
ڕۆما بووه به تاقیگه‌یه‌كی سیاسیی كه وا ده‌كات بوێرانه‌ترین تیوره‌كانی ئه‌كادیمییه‌كان له‌سه‌ر تیوری پۆپۆلیستی نادروست بێ بۆ ئێسته.
له هه‌فته‌كانی ڕابردوودا، ئیتالیا بووه بابه‌تی لێكۆڵینه‌وه، له توێژینه‌وه له بواری به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یرانه‌كان، كاتێك كه پێویستی فریاگوزاریی پزیشكی به قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره هاوكات بوو له‌گه‌ڵ بارودۆخێكی سیاسی ناجێگیر. ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و هاوكاتییه جێی هیوابه‌خشین نین، به‌ڵام ده‌شتوانن وانه‌ی گرنگ ببه‌خشن. كۆرۆنا ڤایرۆس هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی زۆر تونده، به‌ڵام ئه‌و كه‌شه‌ی سیاسییه‌كان كردوویانه به چه‌ككردنی هه‌رچی تۆزه زانیارییه‌كه تا بۆ ده‌ستكه‌وتی سیاسی به‌كاری بێنن، ئه‌مه كاریگه‌رییه‌كانی زۆر خراپتر ده‌كات.
یه‌كه‌م هه‌نگاوی هه‌ڵه‌ی حكوومه‌ته‌كه به كه‌م وه‌رگرتنی هه‌ڕه‌شه‌كه بوو، كاتێك له مانگی كانوونی دووه‌مدا، زۆر داوایان كرد ڕێوشوێنی توند بگیرێته‌به‌ر، هه‌ر گه‌شتیارێك له چینه‌وه هاتبێ كه‌ره‌نتین بكرێ، نه‌كرا. وه‌رگرتنی بڕیاری سه‌خت له كاتی ناجێگیردا ئاسان نییه، به‌ڵام هۆی ڕاسته‌قینه‌ی له‌به‌رچاونه‌گرتنی ئه‌و هه‌موو بانگه‌واز و تكایه له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه، سیاسه‌ت بوو.
ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی توندی هه‌بوو، ماتی‌و سالڤینی بوو كه سه‌رۆكی لیگ و دوژمنی هه‌ره گه‌وره‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه. هه‌روه‌ها هه‌ندێك له پارێزگاره‌كانی سه‌ربه لیگ كه ئه‌وان باری فریاگوزارییان ڕاگه‌یاند، له‌و كاته‌دا هێرشیان كرایه سه‌ر به‌وه‌ی ئه‌وه به مه‌به‌ستی په‌رده‌پۆشكردن و جێبه‌جێكردنی سیاسه‌ته‌كانیان ده‌كه‌ن كه خۆی له /دژه كۆچبه‌ران و دژه بیانییه‌كاندا ده‌بینێته‌وه/ له‌م ته‌نیا جاره‌دا، ده‌توانین بڵێین سالڤینی ڕێیه‌كه‌ی ڕاست بوو، به‌ڵام بێگومان مه‌به‌سته‌كه‌ی خراپ بوو.
كاتێك زانای ڤایرۆسناس و كه‌سایه‌تی ناسراوی میدیاكان، ڕۆبێرتو بوریونی پێشنیاری ڕێوشوێنه توندوتۆڵه‌كانی كرد ئه‌ویش هێرشی كرایه سه‌ر و به فاشیست و لایه‌نگری حزبی لیگ تاوانبار كرا. واڵته‌ر ڕیسیاردی ئه‌ندامی بۆردی ئه‌وروپی ڕاوێژكاری ڕێكخراوی ده‌بلیو. ئێچ. ئۆ. دواتر ڕای گه‌یاند كه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سانه كه‌ره‌نتین نه‌كرێن كه له چینه‌وه ڕاسته‌وخۆ دێن.
له هه‌وڵێكی بێ به‌رنامه‌دا و بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی به هه‌ند وه‌رنه‌گرتنی هه‌ڕه‌شه‌كه، له ٣٠ كانوونی دووه‌مدا حكوومه‌ت بڕیاری دا هه‌موو گه‌شته‌كان له چین بۆ ئیتالیا و به پێچه‌وانه‌یشه‌وه، به په‌له هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه. ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌ك بوو وایكرد شوێنكه‌وتنی ئه‌و خه‌ڵكه زۆره‌ی له‌و شوێنانه‌وه دێنه‌وه كه به توندی ڤایرۆسه‌كه تێیاندا بڵاو بووه‌ته‌وه، ئه‌سته‌م بێ له هه‌مان كاتدا ڕێ بدات هه‌زاران گه‌شتیار له ڕێی ترانزێتی وڵاته ئه‌وروپییه‌كانه‌وه یان وڵاتانی تره‌وه، بێ پشكنین بگه‌ڕێنه‌وه ئیتالیا.
له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا، كۆنتێ زۆر خۆی به‌وه‌وه هه‌ڵكێشا كه ئیتالیا یه‌كه‌م وڵاتی ئه‌وروپاییه ئه‌و بڕیاره‌ی داوه كه گونجاوه له‌گه‌ڵ ڕێنوێنییه‌كانی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بۆ كۆڤید ١٩, وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جیهانی.
بڕیارێك بوو مه‌به‌ستی باش بوو، به‌ڵام ڕێیه‌كه‌ی خراپ بوو. دواتر كه بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ی له ئیتالیا توند كرد، كۆنتی بڕیاری چه‌ند وڵاتێكی بۆ ڕاگرتنی گه‌شت بۆ ئیتالیا به بڕیارێكی "په‌سه‌ند نه‌كراو" وه‌سف كرد.
كه ڤایرۆسه‌كه به توندی بڵاو بووه‌وه، حكوومه‌تی كۆنتی ده‌رفه‌تی له ده‌ست خۆی نه‌دا كه به‌رپرسیارێتی بگوێزێته‌وه لای حكوومه‌ته خۆجێیه‌كانی لۆمباردی، ڤێنیتۆ، پیدمۆنت. له ٢٥ی شوبات، ته‌نانه‌ت سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه‌ی به خراپی كاری نه‌خۆشخانه كرد له شاری كۆدۆگنۆ، ئه‌و جێیه‌ی "نه‌خۆشی ژماره سفر" واته یه‌كه‌م نه‌خۆشی كۆرۆنای لێ خه‌وێنرا. گوتی، ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه نه‌یتوانیوه سه‌ركه‌وتوو بێ له به‌ڕێوه‌بردنی یه‌كه‌م حاڵه‌تی نه‌خۆشییه‌كه كه پێی گه‌یشتووه و به‌مه‌یش "به‌شداری كردووه له بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه".
ئیتالیا ناتوانێ به‌ره‌نگاری نه‌خۆشییه‌كه بێته‌وه و له ده‌ستی ده‌رچووه
ئه‌م گوته‌یه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران بووه هه‌واڵێكی مه‌ترسیدار كه به خێرایی به دنیادا بڵاو بووه‌وه و بووه هێمای ئه‌وه‌ی ئیتالیا ناتوانێ به‌ره‌نگاری نه‌خۆشییه‌كه بێته‌وه و له ده‌ستی ده‌رچووه. دواتر ده‌ركه‌وت هه‌واڵه‌كه دروست نییه. به‌ڵام ئامانجی یه‌كه‌می كۆنتێ لێدانی نه‌یاره سیاسییه‌كانی بوو. دواتر، كۆنتێ شه‌رمه‌زارانه ده‌یویست له گوته‌كانی پاشگه‌ز بێته‌وه.
ئه‌م هه‌ڵانه‌ی ستراتیجی پێوه‌ندیكردن بوو كه تێكه‌ڵ بوو به ناجێگیری، بێ سه‌روبه‌ری، دزه‌كردنی به‌رده‌وامی شته‌كان بۆ میدیا— له هه‌ڵه‌یه‌كی فرۆیدییانهی له بیرنهكراودا كۆنتێ جارێكیان گوتی، "پێویسته حكوومه‌ت په‌یامی ناڕوون بۆ خه‌ڵكی بنێرێ". ئه‌مه‌ش بووه هۆی ناڕه‌زاییه‌كی زۆر ته‌نانه‌ت له ڕیزی بازنه ڕاستڕهوهكانیشدا.
له ستوونێكی ڕه‌خنه‌گرانه‌دا، له ڕۆژنامه‌ی ماسهجێرۆ كۆمه‌ڵناس لوكا ڕێكۆڵفی نووسی، "ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ ژماره‌ی قوربانیان سنووردار بكه‌ین، پێویسته بۆ ماوه‌یه‌ك قوربانی به ئازادی خۆمان بده‌ین، هیچ نه‌بێ بۆ چوار هه‌فته‌یه‌ك".
ڕوونی كرده‌وه، له باتی ئه‌وه "ڕێی تر ئه‌وه‌یه به‌و سابوونه بۆگه‌نه ڕازی بین كه حكوومه‌ت ده‌مانداتێ. به‌ڵام ده‌بێ بزانین، ئیتر نرخی ئه‌و ڕێیه دیاری ناكرێ له‌سه‌ر هاوڕایی گشتیمان، یا له‌سه‌ر زیانی ماڵی وه‌ك دابه‌زینی جی دی پی به چه‌ند خاڵێك، به‌ڵكو به ژماره‌ی ئه‌و مرۆڤانه دیاری ده‌كرێ كه ناتوانین ژیانیان بپارێزین".
پارێزگاری ڤینیتك، لوكا زایا، هه‌ڵوێستێكی ئاشكرای ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌ی نواند كاتێك له‌سه‌ر ته‌له‌ڤزیۆن گوتی، چینییهكانمان بینیوه كه شتی پیس به زیندوویی ده‌خۆن.
سالڤینی، بێگومان به‌سه‌ر ئه‌و ده‌رفه‌ته‌دا بازی نه‌دا كه باری فریاگوزاری سیاسه‌تاوی بكات، چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك بوو ناوی كۆنتێ و هه‌موو هاوپه‌یمانه تۆماركراوه‌كانی ده‌هێنا. "ئه‌و حكوومه‌ته باری ئاسایی پێ به‌ڕێوه نابرێ ئینجا وه‌ره باری نائاسایی" ئه‌مه‌ی به ڕۆژنامه‌ی ئیل پایسی ئیسپانی گوت. ته‌نانه‌ت هه‌وڵی دا سوود له‌و ده‌رفه‌تی قه‌یرانه وه‌ربگرێ بۆ به بازاڕكردنی بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنی حكوومه‌تی "یه‌كێتی نیشتمانی". پێشنیاری پاڵاوتنی سه‌رۆكی پێشتری بانكی ناوه‌ندیی یه‌كێتی ئه‌وروپا ماریو دراگی كرد وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی چاوه‌ڕوانكراو، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی ئهكرۆباتی بوو، بۆ سه‌ركرده‌یه‌ك كه خۆی ناوی خۆی له ڕێی دژایه‌تی ئیرۆكرات و بانكدارهكانهوه دروست كردووه و ته‌قاندووه‌ته‌وه.
هاوپه‌یمانانی سالڤینی به‌شدار بوون له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه، به دروستكردنی وتارێكی پچڕ پچڕ له نێوان هاواری ئاگاداركردنه‌وه و هه‌روه‌ها ئاوازی گوتاری ترهمپییانه، به‌وه‌ی كه ئه‌و په‌تایه شتێكی ئه‌وتۆ نییه. ته‌نیا چه‌ند ڕۆژێك دوای وهسپكردنی كۆرۆنا فایرۆس به‌وه‌ی "تۆزێك توندتره له هه‌ڵامه‌تی ئاسایی"، ئهتیلیۆ فۆنتانا پارێزگاری لۆمباردی سه‌ربه لیگ، ته‌واو بایدایه‌وه و له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له فه‌یسبووك نووسی "به‌هۆی ئه‌وه‌ی هاوكارێكی له پشكنینی كۆرۆنادا پۆزه‌تیڤ بووه، ئه‌و به بڕیاری خۆی خۆی كره‌نتین كردووه".
دوای ئه‌وه‌یش لوكا زایا هه‌ڵوێسته ڕهگهزپهرستانهكهی له تیڤییه‌وه ده‌ربڕی.. دواتر لیگ و پارته پۆپۆلیسته ڕاستڕه‌وه توندڕۆكانی تر، براكانی ئیتالیا، به‌وه‌یانه‌وه گرت كه بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه له ئیتالیا سه‌رچاوه‌كه‌ی یه‌كه‌مجار له ئه‌ڵمانیاوه بووه، ئه‌مه‌ش ته‌واو له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی نهژادپهروهرییان گونجاو بوو كه یه‌كێك بهێننه گۆڕێ و تاوانباری بكه‌ن.
یه‌كێكی تر له ڕووخساره سهیروسهمهرهكانی به‌ڕێوه‌بردنی باری فریاگوزاری ئیتالیا، ئه‌و ڕۆڵه گشتییه بوو كه زاناكانی ڤایرۆسناس نواندیان. به جۆرێك كه تینووی ده‌ركه‌وتن له میدیاكان و ناوبانگ و پڕوپاگه‌نده بوون. شاره‌زایانی پزیشكی گه‌لێك زانیاری ناچوونییهك و دژ به‌یه‌كیان له‌سه‌ر مه‌ترسی ڤایرۆسه‌كه و ڕێوشوێنه‌كانی خۆپارێزی بڵاو كرده‌وه چ له ته‌له‌ڤزیۆن و چ له سۆشیال میدیا.
له‌و كاته‌دا زۆر به توندی له‌سه‌ر تویته‌ر ده‌ستیان به شه‌ڕ كرد، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ی ڕوون كرده‌وه كه خێزانی زانستی وڵاته‌كه وه‌ك سیاسییه‌كانی دابه‌ش بوون، به‌هۆی ئه‌وه‌وه هۆشدانه ڕێی ڕاست و دروستی خۆپارێزی و ده‌وره‌دانی ڤایرۆسه‌كه، بێ به‌ها كرا.
گفتوگۆ له‌سه‌ر گریمانه ململانێكه‌ره‌كان به‌ردی بناغه‌ی پێشكه‌وتنی ڕێی زانستییه. به‌ڵام له باتی ئه‌وه‌ی له كۆنگره‌یه‌كی زانستی یان ڕۆژنامه‌یه‌كی زانستیدا ئه‌مه بكرێ. ئه‌وه‌ی ئه‌وان كردیان له به‌رده‌می خه‌ڵكیدا بوو له‌سه‌ر سه‌كۆ گشتییه‌كان، له كاتێكی تایبه‌تدا كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌یر كارلێكی ده‌كرد له‌گه‌ڵ خێرا بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵ و دروستكردنی بڕێكی باشی چه‌واشه‌كاری. بۆ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك، ئیتالییه‌كان دابه‌ش بوو بوون به‌سه‌ر ڤایرۆسناسی دڵخوازیان له باتی له یاریكه‌ره‌كانی تۆپی پێ.
خه‌ڵكی به‌پێی ئه‌وه‌ی دڵیان ئاره‌زووی ده‌كرد كه گوێیان لێ بێ، شاره‌زایه‌كیان هه‌ڵده‌بژارد. "شه‌ڕی زانایان له‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كه" مانشێتی سه‌ره‌كی لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می لا ستامپایه كه له ٢٨ی شوبات بڵاو بووه‌وه. ته‌نیا یه‌ك نموونه كه كاردانه‌وه‌ی توندی به‌دوای خۆیدا هێنا، ئه‌وه‌بوو ڤایرۆسناسێكی تێدا بوو له نه‌خۆشخانه‌ی لویگی ساكۆ له میلان، ماریا ریتا گیسمۆندۆ كه په‌تاكه‌ی به تۆزێك توندتر له هه‌ڵامه‌ت وه‌سپ كردبوو، له‌لایه‌ن هاوكارانی خۆیه‌وه زۆر سه‌ركۆنه كرا، به‌ڵام بۆ ماوه‌یه‌ك وته‌كانی بوو به چه‌كی شه‌رعییه‌تدان به ڕای ئه‌وانه‌ی پێیان وابوو هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك نییه و شانیان هه‌ڵده‌ته‌كاند.
شرۆڤه‌یه‌كی زانیاری كه زه ئیكۆنۆمیست له‌سه‌ر كۆڤید ١٩ بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ده‌ریده‌خات به شێوه‌یه‌كی گشتی په‌تاكه له كۆمه‌ڵگه‌كانی كه له‌لایه‌ن ڕژێمه ده‌سه‌ڵاتخوازه‌كانه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێن كوشنده‌تره. له كۆمه‌ڵگا دیموكراسییه‌كان كه زانیاری به ئازادی بڵاو ده‌بێته‌وه و گفتوگۆی كراوه‌یان تێدایه، سه‌لماندوویانه كه خۆڕاگرترن له به‌رده‌م ته‌نگژه ئاڵۆزه‌كاندا، "بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تایه‌ك، بۆ نموونه خستنه‌ڕووی سه‌رنجی بنیاتنه‌رانه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سیاسه‌ته‌كانی حكوومه‌ت چۆن بێ ده‌توانێ یارمه‌تیده‌ر بێ له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی دینامیكیانهتر بۆ په‌تاكه". گۆڤاره‌كه نوسیوویه‌تی.
ئیتالیا له كۆتادا ئه‌نجامی ئه‌م شرۆڤه‌یه ڕوون ده‌كاته‌وه و ده‌یسه‌لمێنێ كه ئه‌م شرۆڤه‌یه ڕاست و ورده یان نا- ئه‌گه‌رچی ئێسته پلانێكی تا ئاستێك گونجاو و زانستی داناوه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌تاكه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌پێی سیستمه سیاسییه ناكاراییهكهی به‌ڕێوه چوو و هه‌روه‌ها به‌پێی چینه ده‌سه‌ڵاتداره پێنه‌گه‌یشتوو و كورتبینهكهی و له شه‌ڕی سه‌ركرده‌كانی به‌رده‌وام بوو، له كاتێكدا ئیتالییه‌كان به‌رده‌وام ده‌مرن به‌هۆی ئه‌و په‌تایه‌وه، ئه‌وا له كۆتادا ده‌یسه‌لمێنێ ده‌سه‌ڵاتدارانی په‌كین زۆر له‌وان به تواناترن- ئه‌گه‌رچی ئه‌وان له سه‌ره‌تاشدا ویستیان په‌تاكه په‌رده‌پۆش بكه‌ن.