ئه‌نفالی سپی
AM:09:49:03/07/2020
مه‌ترسی ماده هۆشبه‌ره‌كان كه به ئه‌نفالی سپی ناسراوه، ئه‌مڕۆ یه‌كێكه له‌و بابه‌تانه‌ی كه له بوارگه‌لی یاسایی، سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و ته‌ندروستی له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی گرنگی پێ ده‌درێت و بووه‌ته كێشه‌یه‌كی جیهانی كه به شێوه‌یه‌كی زۆر ترسناك یه‌خه‌ی كۆمه‌ڵگه مرۆییه‌كان و به تایبه‌ت توێژی لاوانی گرتووه.
ئه‌مڕۆ له‌وانه‌یه هیچ وڵاتێك له‌سه‌ر گۆی زه‌وی نه‌بێت كه‌م تا زۆر ده‌سته‌ویه‌خه‌ی ئه‌م گرفته نه‌بێت. بڕی بازرگانی به ماده هۆشبه‌ره‌كان ساڵانه ده‌گاته ٥٠٠ ملیار دۆلار، واته ئه‌م بازرگانییه له بازرگانی نه‌وت به سوودتره. جۆره‌كانی ماده هۆشبه‌ره‌كان به هه‌ردوو جۆری سروشتی و ده‌ستكرد ده‌گاته پتر له (٤٠٠) جۆر. بۆیه له سۆنگه‌ی گرنگیدان به‌م بابه‌ته وه‌ك كێشه‌یه‌كی جیهانی، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕۆژی ٢٦ی حوزه‌یرانی هه‌موو ساڵێكی وه‌ك ڕۆژی جیهانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستنیشان كردووه. له ١٧ تا ٢٦ حوزه‌یرانی ساڵی ١٩٨٧ كۆنفرانسێك له شاری ڤیه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا گرێ درا به مه‌به‌ستی خستنه‌ڕووی ویست و ویستی وڵاتانی دنیا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كان، كه تێیدا له ٢٦ی حوزه‌یران به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك له لایه‌ن وڵاتانه‌وه به ناوی C.M.O په‌سند كرا، بۆیه ئه‌م ڕۆژه‌ش كرایه ڕۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كان.
ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه ده‌وڵه‌تانی دنیای پابه‌ند كردووه كه به شێوه‌یه‌كی ڕژد و شێلگیرانه ڕووبه‌ڕووی ئه‌م مادانه ببنه‌وه. له‌م به‌ڵگه‌یه‌دا (٣٥) ڕێكاری كرده‌نی خراوه‌ته‌ڕوو بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كان وه‌ك دیاریكردنی ڕێژه‌ی به‌كارهێنانی ئه‌م مادانه، ڕێگرتن له‌م مادانه له ڕێی په‌روه‌رده‌یی، ڕۆڵی ڕاگه‌یاندنه‌كان، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئالووده‌بووان بۆ باوه‌شی كۆمه‌ڵگه و چاره‌سه‌ركردنیان، له‌ناوبردنی كێڵگه‌كانی چاندنی ماده هۆشبه‌ره‌كان، له‌ناوبردنی تۆڕه‌كانی قاچاخچییه‌تی به‌م مادانه و هاوكاریی یاسایی ده‌وڵه‌تان و هتد.
هه‌رێمی كوردستانیش به هۆی هه‌ڵكه‌وته‌ی جیۆگرافی، جه‌نگ، بێكاری، هه‌ژاری و ئه‌و قه‌یرانه جۆراوجۆرانه‌ی كه له چه‌ندان ساڵی ڕابردوو ئه‌م ناوچه‌یه‌ی گرتووه‌ته‌وه، یه‌كێكه له‌و شوێنانه‌ی كه مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م مادانه‌ی لێ ده‌كرێت و ئه‌گه‌ر ڕێكاری توندتر و باشتر نه‌گیرێته‌به‌ر، ئه‌و ئه‌گه‌ره چاوه‌ڕوانكراوه كه ئه‌م مادانه به ڕێژه‌یه‌كی زیاتریش بڵاو ببنه‌وه، چونكه به‌پێی ئاماره‌كان ڕێژه‌ی تووشبووان و بازرگانی به ماده هۆشبه‌ره‌كان له هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و زیادبوون ده‌ڕوات.
له‌سه‌ر ئاستی دنیاش پاش جه‌نگی دووه‌می جیهانی، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به مه‌به‌ستی یه‌كخستنی هه‌وڵی وڵاتانی دنیا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م مادانه، هه‌ستا به دانانی ئاژانسێكی تایبه‌ت به ناوی ئۆفیسی ماده هۆشبه‌ره‌كان و تاوان (UNODC) و له‌م بواره‌دا چه‌ندان ڕێككه‌وتن و پرۆتۆكۆلی ئاماده كردووه كه له لایه‌ن وڵاتانی دنیاوه په‌سند كراون، وه‌ك ڕێككه‌وتنی تاقانه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كان ساڵی ١٩٦١ و هه‌روا ڕێككه‌وتنی تایبه‌ت به به‌رهه‌مهێنانی ماده هۆشبه‌ره‌كان ساڵی ١٩٧١، پرۆتۆكۆلی ته‌واوكاریی ڕێككه‌وتننامه‌ی ساڵی ١٩٦١ كه له ساڵی ١٩٧٢ په‌سند كرا، دواجار ڕێككه‌وتننامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ نه‌هێشتنی بازرگانی ناڕه‌وا به ماده هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكه‌ره عه‌قڵییه‌كان كه له ٢٠/دیسێمبه‌ری/١٩٨٨ له شاری ڤییه‌نا واژوو كراوه.
له ڕووی یاسا ناوخۆییه‌كانیشه‌وه، تا ئێسته له هه‌رێمی كوردستان یاسای ژماره (٦٨) ساڵی ١٩٦٥ تایبه‌ت به ماده هۆشبه‌ره‌كان به‌ركاره، هه‌رچه‌نده ئه‌و یاسایه له لایه‌ن حكوومه‌تی فیدراڵییه‌وه كاری پێ ناكرێت، چونكه یاسای ژماره (٥٠) ساڵی ٢٠١٧ یاسای ماده هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكه‌وه عه‌قڵییه‌كان له لایه‌ن په‌رله‌مانی فیدراڵی په‌سند كراوه و ئێسته ئه‌و یاسایه كاری پێ ده‌كرێت. ئه‌و یاسایه له ٨/ئایار/٢٠١٧ له ژماره (٤٤٤٦)ی ڕۆژنامه‌ی وه‌قایعی عێراقی بڵاو بووه‌ته‌وه، به‌پێی یاساكه (٩٠) ڕۆژ پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی له وه‌قایع به‌ركاره، واته له ٨/ئاب/٢٠١٧ یاساكه چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردن. له هه‌رێمی كوردستانیشدا به سه‌رنجدان له دۆخی نوێی په‌ره‌سه‌ندن و بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و مادانه، پابه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی عێراق و به ئه‌ندامبوونی له چه‌ندان ڕێككه‌وتننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كان، پێڕه‌وكردنی ڕێسای زانستییانه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م مادانه، پته‌وكردنی هاوكاری نێوده‌وڵه‌تی و هتد، پڕۆژه یاسای ماده هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكه‌ره عه‌قڵییه‌كان پێشكه‌شی په‌رله‌مانی كوردستان كراوه و له ١٢/١/٢٠٢٠ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كراوه، به‌ڵام تا ئێسته په‌سند نه‌كراوه و نه‌یتوانیوه ڕووناكی ببینێ.
نابێ ئه‌وه له یاد بكه‌ین كه هه‌رێمی كوردستان له دراوسێتیی ئێران هه‌ڵكه‌وتووه، یه‌كێكه له‌و شوێنانه‌ی كه ڕێژه‌یه‌كی زۆری ئالووده‌بووی ئه‌م مادانه‌ی هه‌یه، هه‌روا هه‌رێم ده‌كه‌وێته سه‌ر ڕێی ترانزیتی ماده هۆشبه‌ره‌كان له ئه‌فغانستان و ئێران و توركیاوه به‌ره‌و ئه‌وروپا، بۆیه پێویسته ڕێوشوێنه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كان، چ وه‌ك بازرگانی و چ وه‌ك ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌یچێنن و چ وه‌ك ئالووده‌بووان توندتر بكرێن. بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و مادانه به پله‌ی یه‌كه‌م لاوان ده‌كاته ئامانج كه به‌ردی بناغه بنیاتنان و گه‌شه‌پیدانی وڵاتن و وه‌ك ئهنفالێكی سپی كۆمه‌ڵگه ده‌گرێته‌وه.
هه‌روا ئه‌م مادانه ده‌بنه سه‌رچاوه‌ی زۆر تاوان و كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی تر وه‌ك كوشتن، دزی، ده‌ستدرێژی، كێشه خێزانییه‌كان و په‌رته‌وازه‌بوونی منداڵانی ئه‌و جۆره خێزانانه و هتد. هه‌رچه‌نده له‌وانه‌یه له دنیای ئه‌مڕۆ ڕیشه‌كێشكردنی یه‌كجاره‌كی ماده هۆشبه‌ره‌كان كارێكی قورس و ئه‌سته‌م بێت، به‌ڵام به به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی وشیاری كۆمه‌ڵگه و دانانی ڕێوشوێنی شیاوی یاسایی و هاوكاریی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كرێت ئه‌م گرفته كۆنترۆڵ بكرێت و ڕێ له ته‌شه‌سه‌ندنی بگیرێت. هه‌روا نابێ ئه‌وه‌ش له یاد بكه‌ین كه حكوومه‌تی هه‌رێم پێویسته ستراتیجێكی درێژخایه‌نی چه‌ند ساڵه‌ی هه‌بێت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه، جگه له‌مه‌ش بنبڕكردنی ئه‌م دیارده‌یه پێویستی به هاوكاری نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمییه و هیچ وڵاتێك ناتوانێ به ته‌نیا به‌ره‌نگاری بێته‌وه و پێویسته هه‌رێمی كوردستان ئه‌م لایه‌نه‌ش فه‌رامۆش نه‌كات.