هێشتا ئێمه له‌سه‌ر ئه‌مه ڕانه‌هاتووین به‌وه‌ی بڵێین به‌یارمه‌تیت دانیشه به‌یارمه‌تیت وا بكه.. تكایه!
ئێمه له‌وه ڕاهاتووین هێزێك هۆكار بێت بۆ ئه‌نجامدانی ڕه‌فتاره‌كانمان، یاخۆ پاڵنه‌ر بێت بۆ كۆنترۆڵكردنمان، له خۆت بپرسه تۆ له چ ئێستهیهكی خۆتدا ده‌ژیت پێت وایه تۆ ده‌توانی مرۆڤێكی دیموكراسی بیت یان پێویسته هێزێك هه‌میشه وه‌ك چه‌كوش بكێشێت به‌سه‌رتدا تا له ماڵه‌كه‌ی خۆتدا بمێنیته‌وه. یان به‌و جۆره‌ی بیانه‌وێت ڕه‌فتار بكه‌یت. ئه‌مه‌ش بێ هۆكار نییه، ڕه‌نگه ئه‌مه‌ش پێشینه‌یه‌كی مێژوویی هه‌بێت كه ئێمه تێیدا وه‌ك كورد بینیومانه له ڕابردوودا، چونكه كورد ژێرده‌ستی زۆری بینیوه، بۆیه كاتی زۆری ده‌وێت تا بتوانێ له‌م ناوه‌نده ڕوانینه‌ی بۆ ژیان بێته ده‌ره‌وه.
به‌ڵام له سه‌رده‌می كۆرۆنادا با ئێمه‌ش به‌شێك بین له كۆرۆناكوژ به مانه‌وه له ماڵه‌كانماندا.
مانه‌وه‌ت له ماڵه‌وه هیچ مه‌ترسییه‌كی تێدا نییه، بۆ ده‌ته‌وێ خۆت بكه‌یت به حیكایه‌تێك له هزری منداڵ و خێزانهكدا بمێنیته‌وه. بۆ ئه‌به‌د له‌سه‌ر گۆڕی كێلهكهتدا بنووسرێت مرۆڤێك به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی سپارد! بڕوا ناكه‌م ژیان سزایه‌كی له‌مه قورستری به‌سه‌ردا هاتبێ، له پاڵ ئه‌م جه‌نگه ڤایرۆسییه، ئازاری ویژدانت وه‌گه‌ڕ بخه ده‌بێ هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تی زێده‌تر بكه‌یت بۆ ده‌وروبه‌رت و مانه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی. به‌ڵام ئه‌وه ئه‌م هه‌قیقه‌ته‌یه ئێمه ده‌بێت لێی نه‌ترسین و جارێكی تر باوه‌ش به‌ژیاندا بكه‌ینه‌وه.
من نامه‌وێ ئازاری تۆ بده‌م، تۆش ئازارم مه‌ده و نامه‌وێ له‌ده‌ستمان بچیت و هه‌وڵ بده له ده‌ست نه‌چم. پێت ده‌ڵێم هیچ نییه خه‌مت نه‌بێ من ئاگام له خۆمه و تۆش ئاگات له خۆت بێت. به‌وه ده‌توانین دنیا و مرۆڤایه‌تی رزگار بكه‌ین.
ئه‌وه تاكه به‌ڵێنه كه پێكه‌وه ده‌توانین به‌شدار بین له رزگاربوونی مرۆڤایه‌تی. تۆ هه‌ست به‌و خۆشییه ده‌كه‌یت بۆ یه‌كه‌م جار ده‌توانی به‌شدار بیت له رزگاربوونی دنیا و مرۆڤایه‌تی!
ئیتر ڕه‌نگه به‌یانی بێت ده‌نگی شه‌پۆلی ده‌ریا بێته‌وه و بخزێته ئامێزی بیستنمان، نانێك به ده‌سته میهرهبانهكانی دایكمان ده‌خۆین، باوه‌شێكی پڕ له سۆز بۆ منداڵه‌كانمان بكه‌ینه‌وه، ئیتر مرۆڤ له‌و ساته‌دا چه‌ند هه‌ست به ئاسووده‌ی ده‌روون ده‌كات كاتێك نه‌بووه‌ته هۆی له‌ناوچوون و وێرانكردن. به‌ڵكو به‌شێك بوویت له بینینی جارێكی تر له‌م دیمه‌نانه. با تایتلی رۆژنامه‌كان ئه‌وه‌بێت سوپاس مرۆڤه‌كان (كۆرۆناتان تێپه‌ڕاند).
ئیتر دنیا گشتی له هه‌یوانی به‌خته‌وه‌ری دانیشتوون، له‌ژێر تریفه‌ی مانگه‌شه‌ودا گوێ بۆ موزیك ده‌گرن و سه‌ما له‌گه‌ڵ خه‌ونه وه‌دی نههاتووهكانیان ده‌كه‌ن و به‌یانییه‌كان تێده‌په‌ڕێنن تا بگه‌ن به‌خه‌ونه‌كانیان.
ئیتر به‌و جۆره به وه‌ك تاك له خۆتدا دیموكراسیی به‌رجه‌سته بكه، له دوای ڕۆژگارێكی دوورودرێژ پشت له دیكتاتۆریی ناو ناخت بكه، پێت وابێت تۆش هه‌میشه ده‌توانی به‌و جۆره‌ی هه‌یت به‌ردێك بخه‌یته سه‌ریه‌ك به‌وه‌ی دنیا به‌جۆرێكی تر وێنا و ڕه‌نگدارتر بكه‌یت. بۆیه ئێمه‌ش وه‌ك كورد بۆ مانه‌وه‌ی ژیان تائێره باشمان هێناوه، بگره ڕه‌نگه له داهاتوودا جێی بایه‌خی دنیا بین، وه‌ك حكوومه‌ت و ئاستی وشیاری خه‌ڵك دژ به‌م كۆڕۆنا ڤایرۆسه‌ی كه دنیای ته‌نیوه.
با له ئاست ئه‌و متمانه بین!