"ده‌نگدان ئه‌ركی مه‌ده‌نیی ئێوه‌یه" ئه‌مه هه‌ستێكی زۆر باوه، به‌تایبه‌تی مانگی ١٠ له‌گه‌ڵ نزیككردنه‌وه‌ی ڕۆژی هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام به‌ڕاستی مانای چییه و به‌تایبه‌تی بۆ كورد مانای چییه؟
ئه‌مڕۆ زۆربه‌ی هاووڵاتییانی عێراقی كه ته‌مه‌نیان له 18 ساڵ زیاترن، مافی ده‌نگدانیان هه‌یه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی فیدراڵی و ده‌وڵه‌تدا، به‌ڵام ده‌نگدان هه‌میشه بۆ هه‌موو عێراقییه‌كان مافێكی بنه‌ڕه‌تی بووه كه تێیدا یه‌كلاكه‌ره‌وه‌بن له بنیاتنانی عێراقێكی باشتر و خۆشگوزه‌رانتر، واتا تاكی عێراقی به درێژایی ساڵانی ڕابردوو له دۆخێكی ناهه‌موار ژیاون كه جه‌نگ نه‌یتوانی ئاشته‌وایی و خۆشگوزه‌رانی بدات به عێراق و عێراقییه‌كان، له‌دوای ڕزگاری عێراقیش دوای ساڵی دوو هه‌زار سێ له ده‌ستی ڕژێمی به‌عس، كه‌م تا زۆر هه‌ڵبژاردنیش نه‌یتوانی ببێته هه‌وێنی ئاشته‌وایی و هێنانه كایه‌وی ژیانێكی باشتر بۆ تاك له عێراقدا كه تاكه‌كان به هه‌موو جیاوازییه‌كان شایه‌نی ژیانێكی باشتر و خۆشگوزه‌رانترن.
به‌ڵام ده‌بێت باوه‌ڕی زۆرمان به‌وه بێت چاره‌سه‌ری هه‌ر دۆخێك به پرۆسه دیموكراسیی چاكتره له شه‌ڕ و كوشت و كوشتار، بۆیه ده‌بێ ئێمه وشیار بین له‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن و سندووقه‌كانی ده‌نگدان بكه‌ین به خاڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌وه‌ی كێ به شایه‌نی ده‌سه‌ڵات و كێ به‌شایه‌نی ده‌نگی خۆتی ده‌زانیت. واتا وشیاریی كۆمه‌ڵگه زۆر گرنگه له‌وه‌ی كه هه‌ڵبژاردن گرنگی و قورسایی خۆی هه‌یه به‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی و ئاینده‌ی سیاسی وڵات.
گرنگی هه‌ڵبژاردن بۆ عێراق به‌تایبه‌ت بۆ كورد
ده‌نگدان به زیندووترین ماف داده‌نرێت له عێراق بۆ سیستمی ئاینده‌ی حكوومه‌ت.
مانگی 10 كه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌یه له سه‌رانسه‌ری عێراق، ده‌نگدان گرنگترین مافی بنه‌ڕه‌تییه كه دراوه به گه‌لی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی به ڕاستی بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و حكوومه‌ت و سیاسه‌تانه بدات كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر داهاتووی وڵاته‌كه‌مان ده‌بێت.
به‌ڵام بۆ كورد دوو جار وشیاری گرنگه له چاو نه‌ته‌وه و پێكهاته‌كانی تری ناو عێراق، ئه‌وه‌ی ئێسته ده‌یبنین تێكچوونی ناوماڵی عێراقییه، به‌تایبه‌ت تێكچوونی باڵانسی نێوان شیعه و سوننه‌یه. له ڕابردوو ده‌مانبینی به‌غدا له هه‌وڵدا بوو بۆ نه‌هێشتنی قه‌واره‌ی هه‌رێم. لێره‌دا ئه‌وه‌ی گرنگه ده‌بێ كورد به هێزێكی گه‌وره‌تر و به ڕۆحێكی تری كوردانه‌ی یه‌كگرتوو بچێته‌وه به‌غدا. بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له مافه ده‌ستوورییه‌كان بكه‌ین كه چه‌سپاون له ناو ده‌ستووری عێراقدا.
لێره‌شدا گرنگی به‌شداركردنی خه‌ڵكه له هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ ناردنی نوێنه‌ری زیاتر بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق. ده‌بێ ئه‌ركی ئێمه ئه‌وه بێت وشیاری زیاتر بده‌ین به‌خه‌ڵك و خۆمان به به‌رپڕسیار بزانین له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق. هه‌رتاكێك ده‌نگێكی كاریگه‌ر ده‌بێت بۆ زیاتر فشار خسته‌سه‌ر حكوومه‌تی داهاتووی عێراق، كورد ده‌بێت به‌هێزێكی تره‌وه بچێته‌وه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ماف و خواسته‌كانی. ئه‌وه‌ی له چه‌ند ساڵی ڕابردوو ده‌مانبینی چ به هێرش و چ به بڕینی بودجه‌ی هه‌رێم، خه‌ڵكی هه‌رێم سزا ده‌درا.