بۆچی پارتی؟

AM:10:26:03/10/2021 ‌
پارتی دیموكراتی كوردستان، گەورەترین پارتیی باشووری كوردستانە لە رووی جەماوەرەوە، وەك تاكە حزب لە هەڵبژاردنی ڕابردووی عێراق، وەك تاكە حزب له سەرانسەری عێراق زۆرترین كورسی بەدەست هێنا.

بڕیارە 10ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە بچێت، ئایا پارتی دەتوانێ وەك هەڵبژاردنی پێشوو زۆرترین كورسی وەك تاكە حزب بە دەست بهێنێتەوە؟

لەگەڵ دەستپێكی بانگەشە، پارتی دیموكراتی كوردستان بەئامادەبوونی سەرۆك بارزانی لە ١١ ئەیلوول بۆ بانگەشەی  هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق، بە متمانەوە دەیڕوانیە دۆخی هەڵبژاردن و جۆشێكی تری دایە ئەندام و لایەنگرانی پارتی كە سەركەوتنێكی گەورە تۆمار دەكەن، بەو واتایەی پارتی وەك هەمیشە پێشەنگ دەبێت.

سەرۆك ئەرك و بەرپرسیاریەتیی پەرلەمانتارانی لە چوارچێوەی خزمەت بە دۆزی نەتەوایەتییەوە گرێ دا، ئاماژەشی بەوە دا كە خزمەتكردن بەخەڵكی كوردستان، ئەرك و بەرپرسیاریەتی سەرەكی پەرلەمانتارانە.

 هۆكاری زیادبوونی و هەڵكشانی جەماوەری پارت  كە رۆژ لە دوای رۆژ جەماوەری زیاتر دەبێت. پارتی دیموكراتی كوردستان هەمیشە ویستوویەتی خزمەتی زیاتر بە كوردستان بكات. گرفتی ناوچە جێناكۆكەكان چارەسەرێكی ڕیشەییان بۆ بدۆزرێتەوە بۆ زیاتر بووژانەوە و هێنانەكایەوەی دۆخێكی جێگیر و سەقامگیرتر، كە بە بەشێك لە خاكی كوردستانی دەزانرێت. دیارە پارتی بۆ پرسی نەتەوەییش، دیوێكی زۆر روونی هەیە و هیچ كاتێك سازش لەسەر مافەكانی گەلی كوردستان ناكات، دیارترین سازش نەكردن ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بوو لە كوردستان و بەتایبەتی لە كەركووك.

پارتی دیموكراتی كوردستان زۆرجار قوربانیی داوە لەپێناو مافە ڕەواكانی گەلەكەیدا
 

پارتی دیموكراتی كوردستان زۆرجار قوربانیی داوە لەپێناو مافە ڕەواكانی گەلەكەیدا، ئەوەش دەیسەلمێنێت كە پارتی حزبێك بووە خۆی به ‌خاوەنی پرسی كورد و پێكهاتەكانی كوردستان زانیوه. هەمیشە بانگەشەی ئەوەی كردووە كە دەنگدان بە پارتی دیموكراتی كوردستان، واتا پێگە و هێزی كوردستان جێگیر و سەقامگیرتر دەكات.

ئەمەش هۆكارێكی ترە كە وا دەكات تاك دەنگ بدات بە حزبێك، بتوانێ خواست و مافەكانی بەدی بێنێت، بەرگری بكات لە مافەكانی لە پەرلەمانی عێراق، بتوانێ پارێزگاری بكات لە خاك و هێنانە كایەوەی خۆشگوزەرانی و بووژانەوەی زیاتر، سەروەرییەكانی بپارێزێت كە مێژوویەكی مەزنی قوربانیدانی لە پشتە. 

پارتی جیا لەمانەش، حزبێكی تۆكمە و یەكگرتووە و خاوەن سەرۆكێكی مێژوویی وەك بارزانییە، هەموو پارتییەكان و زۆرینەی میلەتی كوردیش، باوەڕێكی قووڵیان بە سەركردایەتیی ئەو هەیە، بۆیە لایەنگرانی پارتی دڵنیان لەوەی پارتەكەیان وەك هەمیشە بە یەكەمی دەمێنێتەوە.