ئاشكرایه كه جه‌ژنی نه‌ورۆز له‌لای زۆربه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی رۆژئاوا و ناوه‌ڕاستی ئاسیادا هه‌یه وه‌ك جه‌ژنێكی نه‌ته‌وه‌یی، هه‌ر یه‌كێك له‌م گه‌ل و ده‌وڵه‌تانه خۆیان به خاوه‌نی ده‌زانن وه‌ك (ئازه‌ربایجان، ئه‌فغانستان، ئه‌لبانیا، ئێران، توركیا، مه‌كدۆنیا، تاجیكستان، قیرغیزستان، كازاخستان و هیندستان) ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 2010 له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه نه‌ورۆز به جه‌ژنێكی كولتووری و نه‌ته‌وه‌كان دیاری كرا، به بڕیاری 64/253 رۆژی 21ی ئادار بوو به رۆژی جیهانی نه‌ورۆز.
سه‌ره‌تا وامده‌زانی نه‌ورۆز جه‌ژنێكی دژه كورده، ئه‌مه‌ش به گێڕانه‌وه‌ی ئه‌فسانه و چیڕۆكه دروستكراوه‌كانی سه‌ری، به‌ڵام دوای ورده‌كاری و گه‌ڕان له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه و دۆزینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕپێكراو و گونجانی بابهتهكان له‌گه‌ڵ خاڵه به‌هێزه‌كانی ئه‌و جه‌ژنه و مێژووی كۆن، ئێسته ته‌واو له‌سه‌ر ئه‌وه دڵنیام كه نه‌ورۆز جه‌ژنێكی كوردییه كه ته‌نیا هۆكار ئه‌وه‌یه كورد خۆی نه‌یتوانیوه مێژووی خۆی بنووسێته‌وه و وه‌سفی رووداوه‌كانی مێژوو و كاته جیاوازه‌كانی بكات .
چه‌ند خاڵێك هه‌ن ده‌ماوده‌م باس ده‌كرێن له‌سه‌ر نه‌ورۆز و رێكه‌وتی سه‌ری ساڵی كوردی، هه‌روه‌ها له‌لای فارسه‌كان له شانامه‌ی فرده‌وسی نه‌ورۆز ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌فسانه‌یه‌ك، به سه‌ركه‌وتنی كاوه به‌سه‌ر زوحاك، ئه‌ویش دوای ئه‌وه دێت پاشایه‌ك به ناوی (ئاز-ی هاك) كوڕی مرداس بووه پاشای وڵاتی (سوارانی نه‌یزه گوزار) كه‌سێكی ئایندار بوو، به‌ڵام رۆژێك دێوێكی به‌دكار ده‌چێته جه‌سته‌ی و باوكی خۆی پێ ده‌كوژێت، دواتر ده‌سه‌ڵاتی باوكی وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام دێوه‌كه‌ی هه‌ر وازی لێ ناهێنێت و ده‌چێته جه‌سته‌ی چێشتلێنه‌ره‌كه‌ی و خواردنی بۆ ده‌هێنێت له گۆشت و هێلكه و مریشك، زوحاكیش زۆر به‌دڵی ده‌بێت و پێی ده‌ڵێت: پێم بڵێ چیت ده‌وێ تاو پاداشت بكه‌م، ئه‌ویش ده‌ڵێ: ئیزن بده‌ن سهرشانهكانت ماچ بكه‌م، له‌وكاته‌وه له هه‌ردوو شانه‌كانی دوو مار دێنه ده‌ره‌وه و ئارامی لێ ده‌بڕن، ناچار به ڕاوێژی دێوی به‌دكار ده‌ڵێ : هه‌موو رۆژێك مێشكی لاوان بكه به خواردنی ماره‌كان، تا ئه‌و كه‌سه‌ی كه سه‌ربڕی لاوه‌كانه، به‌زه‌یی به‌وان دێته‌وه و هه‌موو شه‌وێك له جیاتی لاوێك مه‌ڕێك (پهزێك) سه‌ر ده‌بڕێت، به‌م شێوه‌یه رزگاربووه‌كان هه‌ره‌ته‌ی شاخان ده‌بن و بنچینه‌ی كوردیش له‌و لاوانه دروست بووه، كاوه‌ش باوكی 18 كوڕه و ده‌چێته لای زوحاك ده‌ڵێ بێزارم و له فه‌رمانڕه‌وایه‌تی تۆ، من ته‌نیا یه‌ك كوڕم ماوه، زوحاكیش ده‌ڵێ كوڕه‌كه‌ی بده‌نه‌وه و ده‌ڵێت: ئێسته من دادپه‌روه‌رم!؟ به‌ڵام كاوه ده‌چێته ناو كۆڵانه‌كان و بانگه‌شه‌ی شۆڕش ده‌كات و زوحاك ده‌كوژێت. راستییه‌كه‌ی ئه‌مه ئه‌فسانه‌یه‌كه كه ته‌نیا فیرده‌وسی نووسیویه‌ته‌وه وه‌ك بابه‌تێكی خه‌یاڵی و بوونی مار له‌سه‌ر شانی مرۆڤ، ئه‌و بابه‌ته زیاتر له‌لایه‌ن فارسه‌كان وه‌ك دژبه‌ری كورد و ئیمپراتۆریی ماد و شێواندنی ناوی پاشا‌كان به‌كار هاتووه، وه‌ك ناو (زوحاك یا ئاز-ی هاك) چونكه له‌م ئه‌فسانه‌یه‌دا زوحاك یان "ئاستیاگ، ئهستیاجیس" كه كۆتا پاشای ماده‌كانه به پاشایه‌كی خوێنمژ ناو ده‌برێ ، ئه‌مه‌ش روونكردنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌یه كه له‌لایه‌ن ههخامهنشینهكانهوه زیاتر گرنگی پێ درابێت بۆ شێواندنی مێژووی ماد و گه‌وره‌كردنی پاشاكانی خۆیان، چونكه ئه‌م چیرۆكه دوای ئیمپراتۆریی (ماد)ی گه‌وره نووسراوه‌ته‌وه له سه‌رده‌می هه‌خامه‌نشینه‌كان.
هیرۆدۆت یه‌كه‌مین مێژوونووسی یۆنانی بووه كه نووسراوه‌كانی تا ئه‌م سه‌رده‌مه ماونه‌ته‌وه، ده‌ڵێ ده‌وڵه‌تی ماده‌كان چوار پاشا فه‌رمانڕه‌وایه‌تییان كردووه، ئه‌وانیش دیاكۆ دامه‌زرێنه‌ری ئیمپڕاتۆرییهكهیه و پاشان فرۆرتیسی كوڕی دیاكۆ و دوای ئه‌و كه‌یخه‌سره‌و هاتوون، دواین پاشا به‌ناوی (ئاستیاگ -زوحاك) و له‌لای عه‌ره‌به‌كانیش به (دهاك یا جحاك) و كورده‌كانیش به ئه‌ژده‌هاك ناسرابوو، كه‌سێكی زۆر دڵسۆز و مهیره‌بان بوو بۆ وڵاته‌كه‌ی، هه‌مووكات له هه‌وڵی پارستنی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی بووه، هاوپه‌یمانییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ زاواكه‌ی هه‌بوو، نهبوخهزنهسری پاشای بابلییه‌كان كه خوشكی ئه‌وی لابوو. تا له ساڵی 550 پێش زاین له‌لایه‌ن هه‌خامه‌نشینه‌كان كه هۆزێكی ناو ئیمپراتۆریی ماد بوون و كوده‌تایه‌كیان به‌سه‌ر كرد به پاڵپشتی فه‌رمانده‌ی سوپا، ئه‌و خیانه‌تی له وڵاته‌كه‌ی و كۆرشی دووه‌م كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی 150 ساڵه‌ی گه‌وره‌ترین ئیمپراتۆریی كوردی هێنا.
دكتۆر مه‌ولوود ئیبراهیم حه‌سه‌ن پسپۆڕی زمانی كوردی و لێكۆڵه‌ر له ئه‌فسانه‌ی كوردی ده‌ڵێ: نه‌ورۆز پێوه‌ندی به ئه‌فسانه‌ی (زوحاك و كاوه) نییه و زۆر كۆنتره، ئاستیاگ دوایین پاشای ماده‌كان، نه‌ك زاڵم و خوێنمژ بووه، به‌ڵكو پیاوێكی تا بڵێی ڕووخۆش بووه، به‌ڵام مێژووی پێوه‌ندار به‌م پاشایه ته‌واو شێوێنراوه. نه‌ورۆز ده‌به‌ستێته‌وه به سۆمه‌رییه‌كان كه باوان و پێشینه‌كانی ئێمه بوون، له چیاكانی زاگرۆس و ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر له 15 تا 12 هه‌زار ساڵ پێش زاین ژیاون كشتوكاڵیان كردووه، هه‌روه‌ها جه‌ژنی نه‌ورۆز هه‌مان جه‌ژنی "تهمووز و عه‌شتار"ه كه سۆمه‌رییه‌كان پێش ئه‌وه‌ی له ئه‌شكه‌وته‌كانی كوردستان بێنه خواره‌وه و به‌ره‌و خوارووی وڵاتی عێراقی ئێسته بڕۆن، ئه‌و جه‌ژنه‌یان ساز كردووه، ته‌نیا ئه‌وه‌نده كه شۆڕشی ئه‌فسانه‌ی كاوه له نه‌ورۆزدا ساز كراوه و هه‌ردوو یاده‌كه‌یان پێكه‌وه گرێ داوه.
نه‌ورۆز و عه‌شتار له‌به‌رئه‌وه‌ی له به‌ره‌به‌یانی مێژوو و به‌تایبه‌تی له ناو سۆمهرییهكاندا له‌م ناوچه‌یه ژیاون و ئه‌وانیش جه‌ژنی مردووه‌كانیان كه زیندووبوونه‌وه‌یان هه‌یه، ئاگریش وه‌ك سیمبۆلی جه‌ژنه‌كه‌یان بووه، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌رێكی نزیك و دروسته بۆ جه‌ژنی نه‌ورۆز له به‌هاردا وه‌ك ژیانه‌وه‌ی زیندووبوونه‌وه. هه‌ڵكردنی ئاگر له‌سه‌ر لووتكه‌ی چیاكان و به‌رزاییه‌كان بۆ ئاگه‌داری و ناردنی په‌یام و نامه له كاتی بۆنه و رووداوه‌كان بۆ قه‌ڵاكانی تر، كاتی نه‌ورۆزیش هه‌موو شوێنه‌كان له پایته‌خته‌وه ده‌ستی به ئاگر هه‌ڵكردن ده‌كرد بۆ هه‌موو وڵات .
هه‌ندێك لێكدانه‌وه‌ی تر هه‌ن بۆ ریشه‌ی وشه و مێژووی نه‌ورۆز وه‌ك جه‌ژنێكی میلی خه‌ڵكی كورد، هێمنی موكریانی مێژووی نه‌ورۆز ده‌به‌ستێته‌وه به ڕیشه‌ی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵكی كورده‌وه، له چاخه دێرینه‌كاندا و ده‌ڵێ: له كۆندا كورد ئاژه‌ڵدارییان كردووه، سه‌ره‌تا وه‌رزی به‌هار كاتی گوڵ و گیا و داره‌كان ژیاوهنهتهوه و زاینی ئاژه‌ڵی مه‌ڕداره‌كانی كورد بووه، له‌و رۆژه‌دا كه رۆژی مهڕزاینه، مه‌ڕدارانی كورد ئاهه‌نگیان گێڕاوه و ئه‌مه بووه‌ته نه‌ریت و جه‌ژنی نه‌ورۆز له‌م ڕیشه‌یه‌وه دروست بووه.
زه‌رده‌شت نه‌ورۆز ده‌به‌ستێته‌وه به ئاگر وه‌ك هاوبه‌شی سیمبۆلهكهیان كه ئاگره وه‌ك ره‌هه‌ندێك زه‌رده‌شت ئاینێكی كۆنی كورده.