سمكۆ محه‌مه‌د
منداڵَێك به باوكى گوت بابه شۆڕش چییه؟ باوكیشى گوتى، شۆڕش ئه‌وه‌یه ئێمه به‌هه‌موو خراپه‌كارییه‌كانى سیستمى ئیداره‌ى ده‌وڵه‌ته‌وه عه‌یبمان نه‌بوو پێش رووداوه‌كان، خاوه‌نى ماڵ و حاڵ و خۆشگوزه‌رانى خۆمان بووین، گرووپێكى ده‌سته‌بژێرى سیاسى به‌هاندانى خه‌ڵك به‌ره‌و لابردنى ده‌سه‌ڵات و له به‌رانبه‌ردا ده‌سه‌ڵات بۆ خۆیان، ئیستاتیكایهكیان به رووداوه‌كان به‌خشى، به‌ناوى هه‌ژاران و نه‌ته‌وه‌ى سته‌ملێكراوه‌وه كردیان و دواجاریش دۆخه‌كه به جۆرێكى خراپ كه‌وته‌وه، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش به چادرێكى ئاواره‌یى و هاوكارى مرۆیى قه‌ناعه‌تى سه‌ركه‌وتن به‌خه‌ڵك ده‌ده‌ن.
ئه‌م شۆڕشه وه‌همییه‌ى به‌غدا و لبنان هه‌مان لێكه‌وته‌ى ده‌بێت ئه‌گه‌ر بۆ كورد خراپتر نه‌بێت. ئه‌گه‌ر شۆڕش پێشتر له‌و پێناسه‌یه‌دا كارى پێ ده‌كرا كه قڵپكردنهوهى سیستمێكه به‌ره‌و سیستمێكى جیاوازتر، واته له پاشایه‌تییه‌وه به‌ره‌و كۆمارى، ئێسته پڕاوپڕ ماناكه‌ى گۆڕاوه و وه‌ك كه‌ره‌سته‌یه‌ك بۆ خۆشگوزه‌رانی كارى پێ ده‌كرێ.
ئه‌وه‌ى ئێسته له ته‌واوى شاره‌كانى عێراق ده‌گوزه‌رێ جگه له‌و هه‌موو پرسیاره‌ى له دیمه‌نه‌كان دێته پێشه‌وه، كه ئیمكانییهتێكى له راده‌به‌ر به خواردن، خواردنه‌وه‌وه، دابه‌شكردنى ئاڵاى عێراق، هه‌ڵدانى دروشم و هاندانى خه‌ڵك به ئاراسته‌ى دیاریكراو دراوه كه له تواناى خه‌ڵكى هه‌ژار و بێ پاره‌دا نییه، هه‌ست ده‌كرێت سیناریۆیه‌كى سیاسى پێشوه‌خته‌ى بۆ داڕێژراوه، ره‌نگه به‌شێكى ئه‌مجاره‌یان بۆ دهستكۆتاكردنى ده‌وڵه‌تانى وه‌ك ئێران بێ، له كاتێكدا شۆڕش بریتییه له بزووتنه‌وه‌یه‌كى پێشكه‌وتنخواز به‌رانبه‌ر بهدواكهتووهكان، له‌پێناو هه‌وڵدان بۆ سه‌ركه‌وتنى گرووپ و ئیتنیك و چینێكى سته‌ملێكراو به‌سه‌ر چینێكى تردا كه سته‌مكارن، ئایدیاى شۆڕشهكهیش ئاشكرایه نه‌ك نادیار، یان ماناكه‌ى له گۆڕینى سیستمێك به‌سه‌ر سیستمێكى تره.
داهێنانى ئه‌م ستایله‌ى ئێسته به‌ناوى شۆڕشى تیك توك له به‌غدا و ته‌واوى عێراق و لبنان، ستایلێكه جگه له فۆڕمێكى سۆزدارى به خۆپێشانده‌ران و له پشته‌وه مانایه‌كى تر، شتێكى تر نییه. چونكه داواى خه‌ڵك تا دێت به‌ره‌و داواى گرووپێكى تری سیاسى ده‌چێت، واته خۆیان له سته‌ملێكراوه‌وه به‌ره‌و سته‌مكار ده‌چن، وه‌ك ئه‌وه‌ى داوا ده‌كرێت سیستم بگۆڕێت بۆ سه‌رۆكایه‌تیى و ده‌ستكارى ده‌ستوور بكرێت كه تا ئێسته تاكى عێراقى نازانێ ده‌ستوور چییه و له كوێدا كارى پێكراوه و كه‌موكورتى چییه؟.
ئه‌م داواكارییانه داواكارى خه‌ڵكێك نین بێكار و برسى و خاوه‌ن كێشه‌ى نه‌بوونى خۆشگوزه‌رانى بێت، به‌ڵكو داواكارى داهاتووه بۆ تێكچوونێكى تر‌ى دۆخه‌كه.
جاران ئه‌وه‌ى به گرووپ ده‌كرا و ناوى لێ ده‌نرا شۆڕش، ئێسته به‌هه‌مانشێوه گشت تێیدا به‌شدارن، چونكه شه‌رعیه‌تى زیاتر وه‌رده‌گرێت، ئه‌مه بۆ ئه‌وه‌یه نمایشه‌كه جارێك وه‌ك قبووڵكهرى ئایدیاى ماتریالى بێت، جارێكى تر وه‌ك به‌كاربه‌رى كاڵا و پێداویستى رۆژانه، جارێكیش وه‌ك نوێنه‌رایه‌تیكردنى كاڵا و یانه ناوداره‌كان و هتد.
له نێوان ده‌سه‌ڵات و كایه‌كانى تر‌ى سیاسه‌ت، شتێك هه‌یه به‌ناوى (ئاكلێسا) كه بریتییه له تواناى مرۆیى بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و كێشانه‌ى له شێوه‌ى ته‌نگژه سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن، فرانسیس فۆكۆیاما بۆچوونى تایبه‌تى خۆى هه‌یه له‌باره‌ى ئه‌و رووداوانه و پێی وایه "به‌ناوى سیاسه‌ته‌وه هه‌رچى ئومێد هه‌یه له خه‌ڵكى ده‌سێننه‌وه". گرتنه‌ده‌ستى جڵه‌وى شه‌قام داماڵینى ئه‌و عابایهیه كه سیاسییه‌كان ده‌یده‌ن به‌سه‌ر فۆڕمى كێشه سیاسییه‌كان و شاردنه‌وه‌ى بنه‌چه‌ى ته‌نگژه‌كان له خه‌ڵك، كه‌واته ئه‌وه مرۆڤه عاقڵهكانن كه ئاكلێسا ده‌كه‌ن به ئامرازێكى سیاسى بۆ ئه‌وه‌ى مرۆڤ ته‌نیا به‌ده‌نگدان به‌شدارى سیاسه‌ت نه‌كه‌ن و ته‌نیا تهماشاكهرى هاوكێشه سیاسییه‌كان نه‌بن، به‌و مانایه‌ى كاراكردنى فه‌زاى گشتییه، به‌ڵام فه‌زاى گشتى به ئاراسته‌ى نادیار.
ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وتنى جه‌سته له چاوى فۆتۆگرافه‌وه ته‌مه‌شا بكه‌ین، ده‌بینین ئامانجى فۆتۆگرافه‌ر ته‌نیا ئاشكراكردنى ئه‌و نهێنییانهیه كه خوڵقێنه‌ره‌كه‌ى ده‌یه‌وێ گوتارێكى ئیستاتیكى و میدیاییمان پێشكه‌ش بكات, به‌و مانایه‌ى ئامانجى بینینى فۆتۆگرافه‌رى ته‌نیا رووه ئیستاتیكییهكهیهتى بۆ بینه‌ر و بوارێك بۆ تێڕامان، نموونه‌یش ئه‌و دیمه‌نانه‌ن له گۆڕه‌پانى ته‌حریر و شوێنه‌كانى تر هه‌ن، چۆن فه‌زایه‌كى ئیستاتیكى پێ به‌خشراوه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان بۆیه ترسى ده‌سه‌ڵات له‌و جه‌سته‌یه هه‌یه، چونكه هه‌ر هه‌مان جه‌سته له‌سه‌ر شه‌قام له چاوى باڵاده‌سته سیاسییه‌كانه‌وه, پێناسه‌ى ئه‌وه‌ى داوه كه جه‌سته‌یه‌كى ترسناكه و له تارماییه‌ك ده‌چێ بۆ رووخاندنى ئه‌و هێزه‌ى به‌رانبه‌ر جه‌سته‌كان راوه‌ستاوه.
لێره‌دا وێنه‌كه گۆڕا، چونكه لێره ده‌سه‌ڵات بریتییه له كۆمه‌ڵێك كایه‌ى جیاجیاى زه‌بروزه‌نگى ناسروشتى و ئه‌و دهسهڵاتهیشی له پشت حه‌شیمه‌تى خۆپێشاندهرهوهیه، هه‌مان توندوتیژیى له بیردایه, به‌و پێیه‌ى ده‌سه‌ڵات جه‌سته‌یه‌كى ناسرووشتییه له دژى ئه‌و جه‌ستانه خوڵقاوه كه دژی وه‌ستاون، "بۆیه پاڵنه‌رى سه‌ره‌كى رێكخستنى سروشتى وه‌ك پێویستییه‌كی شێتانه‌ى خۆڕسكه.
شتێك هه‌یه وه‌ك نه‌خۆشى وایه، له حه‌ماسه‌تى سیستمى ترسناكدا پاڵنه‌ره ناوه‌كییه وهحشیگهرێتییهكهیهتى كه دژى ئازادییه، ئه‌ویش كوشتنى به ناهه‌قى جه‌سته خۆپێشانده‌رانه له‌لایه‌ن ده‌ستێكى نادیار. ئه‌مه له‌وێوه سه‌رچاوه‌ى گرتووه كه وهحشیگهرێتى وه‌ختێك ده‌رده‌كه‌وێت كه جه‌سته‌یه‌كى تر‌ى دژى خۆى دێته به‌رچاو و ترسى له نه‌مانى خۆى لێ ده‌نیشێت، ئه‌م ترسه چونكه ئه‌زموونى له پشته‌وه‌یه و كارتێكى تر‌ى گه‌مه‌ى سیاسییه‌كان له به‌رانبه‌ر جه‌سته‌یه‌كى غه‌ریبى مه‌ترسیدار كه ده‌سه‌ڵات خۆیه‌تی، بۆیه ده‌سه‌ڵات هه‌ق به‌خۆى ده‌دات له‌و وانه و ئه‌زموونه بترسێت كه خۆپێشاندانى خه‌ڵكه.
له‌وه‌ته‌ى سیاسه‌ت هه‌یه ناڕه‌زایه‌تى و شه‌قام و جه‌ماوه‌ر به‌شێك بوون له سیاسه‌ت و به‌شێك بوون له كه‌ره‌سته‌ى چاكسازیى سیستم، به‌ڵام لێره‌دا كاره‌كته‌رێكى تر‌ى ده‌ره‌وه‌ى سیاسه‌ت هه‌یه كه رۆشنبیره، نموونه‌یه‌كى تره له‌و كاره‌كته‌ره چالاكانه‌ى كه گرینگى به شه‌قام ده‌ده‌ن وه‌ك به‌شێك له به‌شداریی سیاسه‌ت، (هێربه‌رت ماركۆزه و جان پۆڵ سارته‌ر) دوو كه‌سى دیارى ئه‌م ئه‌زموونه بوون له سه‌ده‌ى رابردوو، كه لووتبه‌رزانه رووبه‌ڕووى ده‌سه‌ڵات و سیستم بوونه‌وه و پێشڕه‌ویى جه‌ماوه‌ر و خوێندكار و خه‌ڵكى ناڕازى بوون له‌سه‌ر شه‌قام.
ئه‌م ئه‌زموونه هیچ ده‌سه‌ڵاتێك و حكوومه‌ت و هێزێكى سیاسى ئه‌زموونى لێ وه‌رناگرێت، بۆ؟، له‌به‌رئه‌وه‌ى هیچ هێزێكى سیاسى خۆى به كه‌مته‌رخه‌م و سته‌مكار نازانێت، له كاتێكدا سته‌مكارى له زۆره‌وه بۆ كه‌م هه‌یه و له كه‌میشه‌وه بۆ زۆر هه‌مانشێوه.
ئه‌گه‌ر پێشتر ناڕه‌زایه‌تى و خۆپێشاندان به‌هایه‌كى ئایدیالى و فكرى له پشته‌وه هه‌بوو، مانایه‌ك كه به‌رهه‌مى هه‌بوو بۆ ئه‌و ماتریالهى كه ئومێدى له‌و جه‌سته ناڕازییه هه‌بوو كه پێكه‌وه نوێنه‌رایه‌تی خۆیان ده‌كرد، ئێسته ئیتر له دواى ململانێكانى دواى هه‌زاره‌ى سێیه‌مه‌وه ده‌ركه‌وت هه‌موو شتێك به‌ره‌واژ بووه و ناگه‌ڕێته‌وه نهشازییهكانى، به‌هارى عه‌ره‌بى ئه‌وه‌ى سه‌لماند كه سیناریۆى هاتنه سه‌ر شه‌قامى خه‌ڵك و توێژێك له خوێندكار و بێكار دروستكراو بوو، دهرهنجامهكهیشى ده‌ركه‌وت بۆچى به‌رده‌وامى نه‌بوو، دابڕانى تێكه‌وت و له وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێكى تر جیاوازى زۆر هه‌بوو، بۆیه دیمه‌نه‌كان نه‌ك هه‌ر فاكتێكى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تییان نه‌بوو، به‌ڵكو خه‌یاڵێكى ناته‌ندروستى خوڵقاند تا ئه‌و جێیه‌ى خه‌ڵك بۆ تاهه‌تایه بێ‌ئومێد بن له شۆڕش، چونكه جێوڕێى كۆمه‌ڵایه‌تى نێوان چینه‌كان روون و ئاشكرا نه‌بوون و دواڕۆژیشیان دیار نه‌بوو كه كامه‌یان ده‌بنه خاوه‌ن ده‌ستكه‌وته‌كانى شۆڕش.
ئه‌وه‌ى له نێوان خۆپێشانده‌ر و ده‌سه‌ڵاتى نادیار هه‌یه، بریتییه له داپۆشراوێكى مێژوویى دیاریكراو و له هه‌مان كاتیش‌دا نادیار. ئه‌و لاساییكردنهوانهى رابردوو بۆ شۆڕش، بزركردنى دۆخى چینایه‌تى جێوڕێیهكى ستراتیجى بۆ خه‌ڵكى ناڕازى، ئه‌مه كهلێنهكهیه كه چوارچێوه‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى نییه. دیوى نه‌بینراوى دیمه‌نه‌كانیش سه‌روه‌ختى به‌هاری عه‌ره‌بیش كه ئێسته له لبنان و عێراق دووباره ده‌بنه‌وه، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى شانۆگه‌رییه‌كى نائاشكرا بوو، ئه‌وه‌یش بوو كه به نه‌شاره‌زایی مامه‌ڵه به جه‌سته‌ى خه‌ڵك و ژیانى خه‌ڵك و جیۆگرافیا و ناوبانگی خه‌ڵكه‌وه كرا.
ئه‌م پاساوانه بۆ ئه‌وه‌بوو قسه له‌سه‌ر پێناسه‌ى نوێى شۆڕش بكه‌م، به‌ڵام هه‌وڵى پێناسه‌كردنى سایكۆ سیاسی حزبی ده‌سه‌ڵاتدار و سه‌ركردایه‌تیكردنى ئه‌و جه‌ستانه‌ى له‌سه‌ر شه‌قامن به‌ناوى نیشتمانییه‌وه كه خۆیان نازانن داواكه‌یان بۆچى له خۆشگوزه‌رانییه‌وه به‌ره‌و سیاسى ده‌چێت؟ ئه‌گه‌ر واى پێشان بده‌ین ناڕه‌زایه‌تى به‌شێكى بچووكى جه‌وهه‌رى شۆڕشه، چونكه سه‌ركه‌وتنى هه‌ر ناڕه‌زایه‌تییه‌ك له به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵاتى لۆكاڵى و ده‌ره‌وه، واته پێشوه‌چوونێك بۆ ناچاركردنى ده‌وڵه‌ت و سیستمه‌كه‌ى و دابه‌زاندنى كێرڤى یاسایى و ده‌ستوورى به‌سه‌ر خه‌ڵكدا كه له‌ژێر ناوى ده‌ستوورى نیشتمانیدا بووه و بۆ خۆیشى سته‌مكارى بووه له بنه‌ڕه‌تدا.
زۆر جار ده‌وڵه‌تانى داگیركارى سه‌رمایه‌دارى له رێى ده‌ستێوه‌ردانى سه‌ربازییه‌وه و شكستهێنانى هێزى دژى شۆڕش له هه‌وڵدا بوون، به‌ڵام ئه‌م دوژمنكارییه ئێسته به خه‌ڵك ده‌كرێت و جوان كراون.
هه‌ڵبه‌ت بۆ سه‌لماندنى ئه‌وه‌ى پێشتر، ئه‌وانه‌ى مه‌یدانى ته‌حریرى میسریش كارته گوشارهكهیان ته‌نیا بۆ خزمه‌تى هاوكێشه‌ى سیاسى بوو، نه‌ك بۆ خه‌ڵكى هه‌ژار یان كرێكار و توێژه ناڕازییه‌كان و سه‌ندیكا و یه‌كێتییه‌كان.
ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ى بینیمان باشترین سه‌لمێنه‌رى ئه‌و راستییه‌ن كه هه‌موو شتێك مۆنۆپۆڵ كراوه بۆ سیاسه‌تێكى نادیارى ئابوورى، به‌ڵام به ئیستاتیكى كراوه.
به بڕواى (نعۆم چۆمسكى) كه ره‌خنه‌گرێكى سیاسى ئه‌مه‌ریكاییه، جیاوازییه‌كى گه‌وره له نێوان هه‌ردوو زاراوه‌ى چاكسازى و شۆڕش دروست بووه، له هه‌مان كاتیش‌دا چوونیه‌كن، جیاوازن له‌به‌رئه‌وه‌ى پێشتر شۆڕش ده‌یتوانى سنوورێك بۆ سیستم دابنێت و سیستمێكى جیاواز به‌رهه‌م بێنێت، هه‌روه‌ها چاكسازیش به‌هه‌مانشێوه شۆڕش بوو، نموونه‌یش چاكسازیی له دۆخى كرێكار و ژنان و كێشه‌ى منداڵ، هه‌روه‌ها چاكسازى له ئاین و ترادیسیۆن له‌سه‌ر ده‌ستى (مارتن لۆسه‌ر) له ئاین و ده‌ستوورى كریستیانى و سیستمى قهشهسازى و كه‌نیسه‌كان، به‌ڵام ئێسته سه‌رده‌مێك هاتووه‌ته پێش كۆمپانیاكان ته‌نانه‌ت دیموكراسیشیان مۆنۆپۆڵ كردووه، تا ئه‌و شوێنه‌ی ده‌زگه‌كانى ده‌وڵه‌تیشیان داگیر كردووه كه له تارمایى چه‌پ و راستڕه‌وه پێشكه‌وتووخوازه‌كان ناترسن.
به‌پێچه‌وانه‌وه له‌گه‌ڵ داگیركردنى ده‌وڵه‌ته بچووك و بێ شوناسه‌كان، هه‌ژموونى رۆشنبیر و بزووتنه‌وه ناڕهزاییهكانیشى داگیر كردووه، ئه‌مه جۆره سهرقاڵییهكى تر‌ى سیاسییه‌كانه كه هیچ هیوایه‌كى بۆ شۆڕش و چاكسازى نه‌هێشتووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها سه‌ركوتكردنى هه‌موو جۆره بزووتنه‌وه‌یه‌كى سیاسى مه‌ترسیداره بۆ سه‌ر بانكه ناوه‌ندییه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان و كۆمپانیا زهلاحهكان و سه‌رمایه‌داره ناسراوه‌كان، ته‌نیا بۆ دوورخستنه‌وه‌ى بزووتنه‌وه‌ى كۆمۆنیستى نییه وه‌ك ئادیۆلۆجیا، به‌ڵكو بۆ دوورخستنه‌وه‌ى مه‌رگى ئه‌م سیستمه‌یه كه ناونیشانێكه به‌ناوى دیموكراسییه‌وه و هیچى تر.