به‌هاى خه‌یاڵى نووسین به‌ته‌نیا نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه به رابردووه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ى ئه‌فسانه‌ناسى و كه‌له‌پوورناسى گرنگى پێ ده‌ده‌ن، به‌ڵكو گرێ دراوه به‌و ویست و شتانه‌ى داهاتووى له‌سه‌ر بنیات ده‌نرێت. ئه‌م تێزه داواى وێنه‌ى زیندوومان لێ ده‌كات له‌و شتانه‌ى كه گه‌ره‌كیه‌تى، به‌تایبه‌تى وێنه‌ى ئازادى و خۆشگوزه‌رانى كه واقیعى مێژوویى ده‌نووسنه‌وه، نه‌ك ئه‌و وێنه‌یه‌ى له ترسى بیركردنه‌وه مرۆڤی تێدا گه‌مارۆ دراوه و به ساخته له رێى ئۆنلاینه‌وه مێژووى پێ ده‌نووسرێته‌وه و بووه به چاودێرێكى ناڕاسته‌وخۆ به‌سه‌ر هه‌مووانه‌وه. هه‌ر ئه‌مه‌یشه وه‌زیفه‌ى نووسینى بێ به‌ها كردووه و دنیایه‌كى نوێی به‌رهه‌م هێناوه به‌ناوى ئازادییه‌وه چاودێری بكات و به‌ها بۆ نووسین نه‌هێڵێته‌وه.
خه‌یاڵ ئه‌و كۆتوبه‌ندانه ره‌ت ده‌كاته‌وه كه تارمایین به‌سه‌ر ئازادى بیركردنه‌وه له‌لایه‌ك، ره‌تكردنه‌وه‌ى وه‌زیفه‌ى ره‌خنه‌یى به گوناح و تاوان كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتى چاودێرى و كۆمه‌ڵگه‌ى هه‌ژموونكراو به ده‌سه‌ڵاتى سیاسییه‌وه له‌لایه‌كى تر.
ئه‌گه‌ر خه‌یاڵ له‌و خه‌ونانه‌ى دوورخستینه‌وه كه كۆمه‌ڵگه به مه‌حاڵى تێگه‌یشتووه و له هه‌ندێ حاڵه‌تدا تابۆ و قه‌ده‌غه‌ى كردوون، وه‌ك ئه‌وه‌ى له ئۆنلاین ده‌بینرێت، كه‌واته ئارگیۆمێنت بۆ به‌ئاسایی وه‌رگرتنى ئه‌م تێگه‌یشتنه به‌هاى نامێنێته‌وه، پێویستى به‌وه نامێنێت نموونه‌ى ئه‌فسانه‌ى پرۆمیسۆس وه‌ربگرین، چونكه پرۆمیسۆس ته‌نیا ئه‌و سیمبۆله نییه كه بۆ سه‌لماندنى ئه‌فسانه‌ى نووسراو له‌پێناو سه‌لماندنى شارستانییه‌ت به نموونه بهێنرێته‌وه، بۆیه پرۆمیسۆس وه‌ك نموونه‌ى به‌هێزى ئه‌فسانه وه‌رده‌گرین، چونكه ململانێ له‌گه‌ڵ خواكانى ده‌سه‌ڵات و ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ى ده‌سه‌ڵات به‌هه‌موو كایه‌كانى خۆیه‌وه رێگرى به‌رده‌م خه‌یاڵى نووسین و خه‌یاڵه‌كانى تر‌ى زانستین، له رێى مه‌عریفه‌وه ده‌سه‌لمێنرێت و وێنه‌ى جێكه‌وته له زه‌ینى ئینسانى ئاسایى ره‌ت ده‌كاته‌وه كه له‌برى بیركردنه‌وه بۆ گۆڕینى ستایلى ژیان، وێنه‌یه‌كى ترسناكى له‌لا جێكه‌وته كردووه.
نووسه‌ر ئه‌مه ئه‌رك و به‌رپرسیارێتییه‌كه‌یه‌تى، نه‌ك ئه‌وه‌ى له ئۆنلاین ده‌گوزه‌رێت و وه‌ك ئازادى وه‌رگیراوه، له كاتێكدا دیوه‌كه‌ى تر‌ى ئه‌م فه‌زایه، ئه‌و هه‌وڵه‌یه كه دژى هه‌موو به‌هایه‌كى بیركردنه‌وه و نووسینه.
به‌شێكى گرنگ له خه‌یاڵكردن له نووسیندا كه له ئۆنلاین ئه‌و فلته‌ره‌ى نییه، پێوه‌ندى ناڕاسته‌وخۆى به كایه‌ى سایكۆلۆجییه‌وه هه‌یه. فرۆید ژیانى كاریگه‌رى نائاگایى و ناهۆشیارى چالاك كردووه و ده‌یكات به یاسا و رێسایه‌ك كه هه‌ژموونى به‌سه‌ر عه‌قڵدا هه‌یه و ترساندوویه‌تى، ئه‌و هه‌ژموونه‌ى كه ژیانى كۆنترۆڵكراوى كردووه به بیانووى واقیعیبوون، واقیعێك كه كاریگه‌ریى به‌سه‌ر ستایلى بیركردنه‌وه‌ى نووسه‌ر و ره‌خنه‌ى خه‌یاڵییه‌وه هه‌یه، تا به‌هاى مه‌عریفه له‌لاى خوێنه‌ر و بینه‌ر نه‌بێ، هه‌ژموونێكه نووسه‌رى هۆشیاریشى ده‌ستخه‌ڕۆ كردووه، له كاتێكدا ره‌خنه‌گرتن له عه‌قڵانییه‌ت له‌وێوه سه‌رچاوه‌ى گرتووه كه خه‌یاڵ وه‌ك مه‌حاڵ ته‌ماشا ده‌كات، یان به پێوه‌رى لۆجیكى كارى له‌سه‌ر ناكات، چونكه ئه‌و فه‌زایه‌ى كه عه‌قڵانییه‌تى جێكه‌وته كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه ره‌واجى وه‌رگرتووه، هه‌موو به‌ربه‌سته‌كانى بۆ دژایه‌تیكردنى خه‌یاڵ وه‌گه‌ڕ خستووه، به‌تایبه‌تى ئه‌و خه‌یاڵه‌ى له لاى نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند هه‌یه.
كێشه‌ى نه‌مانى خه‌یاڵ له ئینسانى بێ ئیراده‌وه ده‌ست پێ ده‌كات كه هیچ پێوه‌رێكى به‌ده‌سته‌وه نه‌ماوه كارى پێ بكات، ئه‌مه بیرۆكه‌كه‌ى میشێل فۆكۆمان بۆ زیندوو ده‌كاته‌وه كه له دواى مردنه‌كه‌ى نیچه‌وه بۆ چه‌مكى خودا، باسى له مردنى ئینسان كرد، كرۆكى باسه‌كه هه‌ڵكۆڵین بوو له بنچینه‌ى نه‌مانى ئه‌و به‌هایه‌ى كه ئینسانى له رێى عه‌قڵانییه‌ته‌وه وا لێ‌كرد به‌ر له خۆى خه‌یاڵى خۆى بكوژێت، ئێسته ئه‌م سۆبجێكته له ئه‌ده‌بیاتیشدا ره‌نگی داوه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تى كه له شیعرى هاوچه‌رخدا ئه‌و چێژه نه‌ماوه بۆ خوێنه‌ر، ئه‌و پنته نه‌ماوه بۆ بیركردنه‌وه كه ده‌قێك ده‌خوێنرێته‌وه، كه ئه‌دیب هه‌موو مه‌به‌سته‌كه‌ى خۆ سه‌پاندنه له‌برى ئه‌وه‌ى بیه‌وێ به‌هاى ئینسانییه‌ت بگه‌ڕێنێته‌وه، له‌برى ئه‌وه‌ى زمانێكى ده‌ره‌وه‌ى لۆجیكى سیاسى بسه‌پێنێ، كه‌چى دیكتاتۆرى ئۆنلاینى دروست كرد، ئه‌م فه‌زایه نه‌ك ته‌نیا نووسینى رژد، به‌ڵكو خه‌یاڵى كۆمه‌ڵگه‌یشى كوشت، كه‌واته به‌راورد له نێوان ئه‌و وه‌زیفه‌یه‌ى له ئۆنلاین زۆرترین رووبه‌رى دگیر كردووه، له‌گه‌ڵ خه‌یاڵى بیركردنه‌وه و نووسین، ئامانجه‌كه ته‌نیا ئه‌وه‌یه كه كۆمه‌ڵگه له هه‌موو بیركردنه‌وه و رژدێك دوور بكه‌وێته‌وه و چاودێرێكى ناڕاسته‌وخۆى یه‌كتر بن.