هه‌موو پێكه‌وه بووین به كاڵاى بازاڕى سیاسى له‌ڕێى ئۆنلاینه‌وه، ئه‌مه تێڕوانینێكى تایبه‌ت نییه بۆ واقیعى ئێسته‌ی دنیا كه هه‌موو بووین به به‌كاربه‌رى ئۆنلاین و به ویستى گرووپه سیاسییه‌كان هه‌ڵده‌سوڕێین، به‌ڵام هه‌موو هه‌ستى پێ ده‌كه‌ین و نایشزانین چۆن گه‌یشتینه ئه‌م حاڵه‌ته نائاساییه؟ بۆچى دووچارى شێوه نامۆبوونێكى نوێ بووین؟ بۆچى جه‌نگه‌كانمان بردووه‌ته ناو بواری ئۆنلاین؟. چاره‌سه‌رى سه‌ره‌تایى چییه؟.
خۆنه‌ناسینه‌وه و بیرچوونه‌وه‌ى رابردوو وه‌ك خۆى و بیرچوونه‌وه‌ى كه‌ره‌سته ده‌ستییه‌كان و بیرچوونه‌وه‌ى كتێب وه‌ك سه‌رچاوه‌ى مه‌عریفه، بیرچوونه‌وه‌ى ساده‌یى و خاكه‌ڕایى به‌رانبه‌ر یه‌كتر، بیرچوونه‌وه‌ى پاراستنى ژینگه و ژینگه‌ى سیاسى، بیرچوونه‌وه‌ى به‌ها جوانه‌كانى مرۆڤ، بیرچوونه‌وه‌ى ئه‌و ناوه‌رۆكه‌ی خۆته كه له‌گه‌ڵ ئینساندا ده‌ژى، ئه‌م دیارده‌یه ئینسانى ئه‌م چه‌رخه‌ى خستووه‌ته به‌رده‌م جه‌نگێك داهاتووه‌كه‌ى دیار نییه و هه‌موو كاره‌كته‌رێكیشى كردووه به شۆڕشگێڕى وه‌همى، جه‌نگێكى نوێیه, نه‌وه‌ى نوێ كارى پێ ده‌كه‌ن.
له دواى ئه‌وه‌ى ئینته‌رنێت وه‌ك تۆپ زانست گه‌شه‌ى كرد و ژیان یه‌كپارچه بوو به ئۆنلاین، ستایلێكى تر‌ى ژیان هاته پێشه‌وه و ژینگه‌یه‌كى تر‌ى سۆسیۆلۆجیاى نوێ تیۆریزه كرا، ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ى له ژیانى ئاسایى كرده‌یی نه‌ده‌كرا، ئێسته له‌ڕێى ئۆنلاینه‌وه به ئاسانى هه‌م تیۆریزه ده‌كرێته‌وه و هه‌م پراكتیك ده‌كرێ به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ى كه وه‌ك چۆن كرم له ژینگه‌یه‌كى پیس نه‌بێ ناژیی، ئاوهایش چالاكه‌كانى ئۆنلاین ئه‌و تیۆرانه به ئاسانى به پراكتیك وه‌رده‌گرن و ژیانێكى نائاسایى دژه‌خۆیان قبووڵ ده‌كه‌ن, بۆیه به‌ده‌ر له سرووشتى واقیعى ماتریالى، ژینگه‌ى سۆسیال میدیایشیان وه‌ك ژینگه‌ى سرووشتى و واقیعى پیس كردووه.
كێشه‌كه ئه‌وه‌یه لێره سۆشیال میدیا وه‌ك شاخ و هه‌ڵه‌ت و به‌رده‌رگا نییه پاك بكرێته‌وه، به‌ڵكو ته‌عبیره له ژینگه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تی كه پاكبوونه‌وه‌ى مه‌حاڵه، چونكه ئه‌و ره‌هایه‌تییه‌ى له سۆشیال میدیا، هه‌موو كه‌س پێشكه‌شى خۆیان كردووه، خه‌ونى هه‌موو تاكێك بووه، ببێت به پێشكه‌شكار و میدیاكار و هونه‌رمه‌ند و فۆتۆگرافه‌ر و شرۆڤه‌كارى سیاسى و كاره‌كته‌رى چالاك له هه‌موو بواره‌كاندا، بۆیه ئه‌و زمانه‌ى بووه به مۆدێلى قسه‌كردن و نووسین و شه‌ڕى له‌برى نه‌وه‌كانى تر، زمانێكى خۆڕسك نییه، به‌ڵكو زمانى شه‌ڕى نه‌وه‌كانى پێشووه و به‌م نه‌وه‌یه دووباره ده‌كرێته‌وه.
ئه‌و چوارچێوه‌یه‌ى دانراوه بۆ دوورخستنه‌وه‌ى ئینسانى ئه‌م چه‌رخه له ئینسانییه‌ت و دوورخستنه‌وه‌یان له به‌ها جوانه‌كانى بوون و درووخستنه‌وه‌یان له زانست و مه‌عریفه و به تووتیكردنی شاشه‌كان، ده‌ركه‌وتووه ئاسانترین كاره كه به‌بێ هه‌وڵێكى قورس كه له هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى رابردوو هێزه دژه‌كان، دژى یه‌كتر ده‌یانكرد و هه‌موو گرووپه‌كانى كۆمه‌ڵگه هه‌ستیان پێ نه‌ده‌كرد و نه‌یانده‌بینى، به‌ڵام ئێسته هه‌ر كه‌س له ماڵه‌وه به‌هۆى تێكه‌ڵبوون به‌و ژینگه و كه‌شوهه‌وا سیاسى و میدیاییه و به‌و دژه مه‌عریفه‌یه و به‌و دژه خۆییه، به نیازى چین و ئه‌م دۆخه به‌ره‌و كوێ ده‌به‌ن؟ ئایا ده‌زانن ئه‌م جه‌نگه كۆتایى نابێت و كه‌سیش تێیدا سه‌ركه‌وتوو نابێت؟
به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره نازانن، ده‌بێ ئه‌وه بزانن كه هه‌موو كه‌س له ماڵى خۆیه‌وه ژینگه‌ى خۆى و خه‌ڵكیشى پیس كردووه به قسه‌ى نائاسایى و نالۆجیكى.
سه‌ره‌تاى ئه‌م جه‌نگى خۆییه له دژى خۆمان، له‌وێوه ده‌ستى پێ كرد كه ئینسان بتوانێ مه‌عریفه‌ى ساخته له دژى خۆى به‌كار بهێنێ، به‌و مانایه‌ى چۆن بتوانێ له‌ڕێى رۆشنبیرییه‌كى ساخته و سه‌رزاره‌كى و سه‌رپێییه‌وه خۆى سه‌رقاڵ بكات؟ چۆن بتوانَێ هه‌موو شتێكى خاوه‌ن به‌ها بێ به‌ها بكات؟، چۆن بتوانَێ كاته‌كانى خۆى به كاتى دیكه ببه‌خشێت و بچێته دۆخى بێ ئاگاییه‌وه؟ چۆن بتوانێ وه‌ك وشترمل سه‌رى له قوڕدا بچه‌قێنێ و وابزانێ كه‌سى تر نایبینێ؟ له كاتێكدا ئۆنلاین نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌س ناشارێته‌وه، به‌ڵكو ئاسانتر له ژیانى واقیعى شوێن و جێى هه‌موو به‌شدارانی ئاشكرا ده‌كات، دواجار كه‌سه‌كان لێره‌وه تێده‌گه‌ن چ جه‌نگێكیان له‌گه‌ڵ خۆیاندا به‌رپا كردووه و كێ سه‌ركه‌وتوو بووه.
كه‌وابوو ئێمه هه‌موو كاڵاین له‌و بازاڕه‌ى به‌ده‌ستى خۆمان نییه، ژینگه‌مان ده‌گۆڕن به‌ده‌ستى خۆمان نییه، وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی پیس مامه‌ڵه‌مان پێوه ده‌كه‌ن، ساڵى 1820 (جۆرج بیركنز مارش) كه به باوكى روحى مه‌زه‌وى پاراستنى ژینگه ناسراوه، تێڕوانێكى خسته‌ڕوو كه جێى سه‌رنجه بۆ ئێسته. ئه‌و گوتى، ئینسان كرێكارێكى كاریگه‌رى دڵه‌ڕاوكێیه، كاتێك توایه‌وه له‌ناو سرووشتدا یان كۆچ بكات. ئه‌م فه‌لسه‌فه‌یه به مێشكێكى نه‌خۆش و تیۆریزه نه‌كراو بۆ پێوانه‌ى گه‌رمى و ساردى و هه‌ره‌سهێنانى بایۆلۆجى، یان گرێبه‌ستى زه‌مه‌نى بۆ ئه‌و كاتانه‌ى ئینسان گه‌مه‌ى تێدا ده‌كات و ئاگاى له ژینگه‌كه نییه، چه‌ند دژوارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نى ده‌كات، له كاتێكدا ئاگاى له‌وه نییه له چ وه‌همێكدا ئه‌م ژیانه‌ى به واقیع زانیوه كه خۆى هێشتا كاڵایه.
ئێمه ئێسته نیوه‌ى حاڵه‌ته‌كانمان له بازاڕێكدایه كه پێى ده‌گوترێت (استهلاك المحلى)، واته به‌كاربه‌رى ناوخۆیی، نیوه‌كه‌ى ترمان رۆبۆتێكى خاو و خلیچكین و به‌رهه‌ممان نییه، ئه‌و قسانه‌ى له ئۆنلاینه‌وه ده‌كرێ، ئه‌و دیاردانه‌ى به زۆر ده‌كرێن به به‌شێك له نه‌ریتى رۆژانه‌ى گه‌نج، ئه‌وه‌ى خه‌ڵك به‌ته‌واوى كراوه به كۆیله‌ى ئۆنلاین و شاشه و به حیساب دڵخۆش كراون و سه‌رقاڵ كراون، قه‌یرانێكى تر‌ى ئاینده‌یه كه ژینگه‌یه‌ك دروست ده‌كه‌ن، نه‌ك هه‌ر بۆ خۆیان، به‌ڵكو داهاتوویش داده‌ڕمێنن.
ئه‌م هه‌وڵه یۆتۆبییه ته‌كنۆلۆجییه كه كۆمه‌ڵگه له ئێستادا قبووڵى ده‌كات، له بۆمبێكى ته‌وقیتكراو ده‌چێت، هه‌ر كاتێك پێویستى به سه‌عاتی سفر بوو، به‌و نه‌وه‌یه‌دا ده‌ته‌قێته‌وه كه به‌هۆى ئۆنلاینه‌وه خۆى بۆ ژیانێكى تر ئاماده كردووه، به‌ڵام كاتێك ئاوڕ ده‌داته‌وه، له جه‌نگێكدایه خۆى بۆ ئاماده نه‌كردبوو، بۆیه وه‌ك نه‌وه‌كانى پێشوو چۆن به‌ناوى شۆڕش و هه‌ڵوێسته‌وه ژیانى واقیعییان دۆڕاند، ئاوهایش ئه‌م نه‌وه‌یه به وه‌همى ئۆنلاینه‌وه ژیانى واقیع ده‌دۆڕێنن.
هیچ نه‌وه‌یه‌ك له سه‌ده‌كانى رابردوو تا ئێسته، به بارته‌قاى ئه‌م نه‌وه‌یه به كارى لاوه‌كى و به میدیا و دیارده‌ى ساخته‌وه سه‌رقاڵ نه‌كراوه، هیچ نه‌وه‌یه‌كى رابردوو به‌قه‌د ئه‌م نه‌وه‌یه دووچارى سه‌ختى ژیان و كه‌شوهه‌وى سۆسیۆلۆجى نائاسایى نه‌بووه‌ته‌وه، هیچ نه‌وه‌یه‌ك به‌قه‌د ئه‌م نه‌وه‌یه زه‌مه‌نى له‌ده‌ست نه‌چووه تا یاده‌وه‌رى و چیرۆكى خۆى بنووسێته‌وه، بۆیه هه‌رگیز ناتوانێ كاره‌كته‌رى شۆڕشگێڕ یان دژه‌شۆڕش بێت، هه‌ر ئه‌م نه‌زانینه‌یه ده‌مانكات به كاڵاى بێ نرخ.
به بڕواى من چاره‌سه‌رى سه‌ره‌تایى ئه‌وه‌یه كه میدیا پیشه‌یی بێته‌وه و شۆڕشێكى فه‌رهه‌نگى ده‌ست پێ بكات.