له بڕواوه تا بیروبڕوا
به‌هۆی خراپ پێناسه‌كردن و شیكردنه‌وه‌یان، چه‌مكه‌كان جیاوازیی ره‌هه‌نده فكری و سۆسیۆلۆجییهكانیان له ده‌ست داوه، به‌و پێیه‌ی كه كێشه فكریانیش له ئه‌نجامی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی سیستمی دیموكراسییه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه، به‌ڵام له واقیعدا كاتێك ژیانی دوای هاتنی مۆدێرنه و دواتریش هاتنی جیهانگیری ده‌ستی پێ كرد، ئیتر قودره‌تی پێكهێنانی هه‌وڵه جیاوازه‌كانیش شكستیان پێ هات، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه بوو مرۆڤ به ئامانجه‌كانی بگات، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه كه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و فه‌زا وه‌همییه‌ی دیموكراسی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرد، ته‌واوی جیاوازییه‌كان ما‌نایان له ده‌ست دا، له‌م ڕاستایه‌دا هێز له مه‌یدانه‌كان سنووردار بوون و جه‌وهه‌ری ئینسانییهتیش له توێژینه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وت كه مایه‌پووچ بووه، بۆیه باوه‌ڕ و بیروباوه‌ڕ وه‌ك دوو تێرمی سۆسیۆلۆجی تێكه‌ڵ به‌یه‌كتر بوون.
راستییه‌كه‌ی سیستمی دیموكراسی رێی به هه‌موو هه‌وڵێك بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی خۆی دا، هه‌ڵبه‌ت مه‌به‌ستم له خاوه‌نی سیستمه‌كه‌یه نه‌ك دیموكراسی خۆی كه هه‌موو به‌شه‌رییه‌ت خاوه‌نیه‌تی، ئیتر كێبه‌ركێی هێزه‌كان و گرووپه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، له قازانجی توندڕه‌و و هێزه دواكه‌وتووه‌كان كۆتایی دێت، ئه‌و چه‌مكانه‌ش كه گرووپه‌كانی كۆمه‌ڵگه كۆ ده‌كاته‌وه، جارێك زه‌وینه‌یان بۆ ساز ده‌كات مه‌یدانه‌كه قه‌ره‌باڵغ بكه‌ن، جارێكی تر له‌ژێر ناونیشانی ئه‌وه‌ی كام گرووپ راستگۆتره له‌گه‌ڵ چه‌مكه‌كه، به پێچه‌وانه‌وه دژایه‌تیی یه‌كتریان پێ ده‌كات، كه‌واته لێره‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه بۆچی ئاین ده‌خزێته ناو سیستمه سیاسییه‌كان و خراپ كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت، له هه‌مان كاتدا ده‌رده‌كه‌وێت سیستمی سیاسیی ئاینی بۆ چ مه‌رامێك به‌كار ده‌هێنێ و بۆچی باوه‌ڕ و بیروباوه‌ڕ تێكه‌ڵ ده‌كات.
سه‌ده‌ی نۆزده سه‌ده‌ی بهگرێكوێره گه‌یاندنی بیروباوه‌ڕه فیكرییه‌كان بوو به ئاینهكانیشهوه، بۆیه ئه‌و شه‌رعییه‌ته‌ی بۆ سه‌لماندنی بوونی ئینسان له ده‌ره‌وه‌ی ئاین بووبوو به باو، ئه‌مه رۆحێكی وه‌همی دیموكراسی خوڵقاندبوو كه باوه‌ڕ جودا بكاته‌وه له‌گه‌ڵ بیروباوه‌ڕ، چونكه باوه‌ڕ بابه‌تێكه له ده‌ره‌وه‌ی بیركردنه‌وه و قه‌ناعه‌تی به‌شه‌ره به‌شتێك یان ئاینێك یان نه‌ریتێك، به‌ڵام بیروباوه‌ڕ چونكه زاراوه‌ی بیری تێدایه، كه‌واته بیركردنه‌وه له‌و شته‌ی باوه‌ڕی پێ ده‌هێنی، ئه‌م لۆجیكه دره‌نگ گه‌یشته دنیای سێیه‌م كه وڵاتانی ئاسیایه، به‌ڵام كارێكی كرد كه كێشه‌ی شوناس دوابخرێت بۆ ئاینده‌یه‌كی نادیار، وه‌ك ئه‌وه‌ی شوناس شتێكه له سه‌ده‌ی نۆزده‌دا پێویست نه‌بوو، وه‌ختێك كێشمه‌كێشی نێوان بیر و بیروباوه‌ڕ له‌لایه‌ك، هه‌روه‌ها بیروباوهڕهكانیش له‌ناو خۆیاندا له‌لایه‌ك كه‌وتنه به‌رده‌م دووڕیان، تازه دره‌نگ بوو بۆ چاره‌سه‌ركردنی رابردوو، هه‌روه‌ها دره‌نگ بوو چاره‌سه‌ری بیركردنه‌وه و په‌روه‌رده بكرێت و ئه‌و ستایله دووباره نه‌بێته‌وه كه دیموكراسی بۆ ئاین و بیروڕاكانی ساز كردبوو، به‌ڵام كه ده‌وڵه‌ته‌كان له سایه‌ی سیستمه‌كه ستایلی سیاسی‌یان گۆڕی و سیستمی ده‌وڵه‌تیان له‌گه‌ڵ سیستمی ئاین جودا كرده‌وه، ئه‌مجاره‌یان به‌شێوازێكی نوێتره‌وه مێشكی خه‌ڵكانی جیهانی سێیان سه‌رقاڵ كرد، ئیتر زه‌مه‌نه‌كه به‌سه‌رچوو، ئه‌و هێز و توانایه‌ش نه‌ما جارێكی تر له بنه‌ڕه‌ته‌وه شیكاری نوێ بۆ ئاین بكرێت و پێناسه‌ی خۆی پێ بدرێته‌وه، له‌كاتێكدا دیموكراسی هه‌میشه له خۆ نوێبوونه‌وه‌دا بوو بۆ بیروڕای جیاواز، به‌ڵام ئاینی سه‌رپشك كرد كه چۆن باوه‌ڕه‌كان تێكه‌ڵ به‌سیستمی سیاسی بكات و له به‌ها و هێزی بیروڕای جیاواز بدات.
سیستمی دیموكراسی وای پێشان داوه كه بنه‌ما ئه‌خلاقییه‌كان ئیداره ده‌دات، هه‌ر به‌م پێوه‌ره‌ش زه‌وینه‌ی بۆ ئاین و ئاینزاكان سازكردووه تا به‌شداریی سیاسه‌ت بكه‌ن، ئه‌وه‌شی روون نه‌كردووه‌ته‌وه كه بوارێكی تایبه‌ت نییه بۆ ده‌وڵه‌ت، به‌ڵكو بوارێك هه‌یه بۆ گشت، له‌لایه‌كی تریشه‌وه له ناوه‌خنیدا به‌هاكانی ئینسانی به ئه‌خلاق و جیاوازییه فكریی و ئاینییه‌كان و پێوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه گرێ دا، ئه‌م ئارگومێنتانه وایكرد كه دیموكراسی به‌ناوی ئازادی بۆ باوه‌ڕ و بیروباوه‌ڕه‌كان، هه‌موو شتێكی به‌هاداری مه‌عنه‌وی داگیر بكات و ئابوورییش كۆنتڕۆڵ بكات، خه‌ڵكیش سه‌رقاڵی جیاوازییه‌كانیان بن و كێبه‌ركێی به‌ناو دیموكراسی بكه‌ن.
سه‌ربه‌خۆیی هه‌موو ئایدیاكان و هه‌موو موڵكایهتییه سیاسییه‌كان، له ئاڵوگۆڕی هه‌لومه‌رجی كۆمه‌ڵگه‌وه ده‌رده‌كه‌وێ، ساده‌یی سیستمیش له‌و به‌هایانه‌وه ئیلهام وه‌رده‌گرێت كه شانازی به‌هه‌موو جۆره‌كانی سه‌ربه‌خۆیی ده‌كات، سه‌ربه‌خۆیی ئاینی و سه‌ربه‌خۆیی فكری و سه‌ربه‌خۆیی تاك و حزب و هتد، له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م فه‌زایه به‌ناچار ده‌بێ بۆ نۆستالیجیا بگه‌ڕێینه‌وه و خۆزگه به‌زه‌مه‌نی له‌ده‌ستچوو بخوازین، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ئێسته سه‌ربه‌خۆیی بووه‌ته جێی مشتومڕی هه‌موو ناوه‌نده جیاوازه‌كان و كێبهركێیه له‌سه‌ر وه‌رگرتنی ئه‌و شانازییه، به‌ڵام دیسان ده‌ستوه‌ردانی ئاین له رێی سیاسه‌ته‌وه، ته‌واوی ده‌وره‌كانی له بیروباوه‌ڕه‌وه بۆ بڕاوهیهكی ره‌ها گۆڕیوه، رههایهتیش چ له ئایدیا و چ له پێناسه‌كردن و مانا به‌خشین به ویسته‌كانی ئینسان، نه‌ك هه‌ر هه‌ڵوێست لاواز ده‌كات و گرووپه‌كان ناچار ده‌كات ده‌ستبه‌رداری به‌رگریكردن بن له سه‌ربه‌خۆیی، بگره ته‌واوی ئایدیا جیاوازه‌كانیش بێ به‌ها و ناشیرین ده‌كات، چونكه له بنه‌مادا ئه‌و پێناسانه‌ی كه له په‌راوێزی سیستمی به‌ناو دیموكراسی گشتاندی، جگه له وههم هیچی تر نه‌بوون.