ڕۆژه‌كان تێده‌په‌ڕن، كات ده‌ڕوات ده‌ڕوات، بیركردنه‌وه‌كان ئاڵۆز و ئاڵۆزتر ده‌بن، وشه‌كان ڕسته‌كان چیتر واتا و مانای جاران نابه‌خشن، شادی و ئارامی له ناخی زه‌ویدا به‌ستوویه‌تی، هه‌ر گۆشه‌یه‌كی ژیان ئاوێته‌ی ئازار و دڵ ته‌نگی بووه، ڕووخساری گه‌نجێك زیاتر له پیرێكی دڵ پڕ ئازار چرچ و لۆچی تێكه‌وتووه، داره‌كان گوڵه‌كان ده‌وه‌رن و ئاسمان ڕه‌ش ده‌بێت، دڵۆپ دڵۆپ ئاو ده‌كه‌وێته سه‌ر زه‌ویی، زه‌ویی وشك تێر ئاو ده‌بێت، داربه‌ڕووی پیر تینوێتی هاوینی ڕابردووی ده‌شكێنێ، ده‌ریا شه‌پۆل ده‌دات تا بگاته كه‌نار، ئاسمان ڕه‌شه كینه‌ی 100 ساڵ ته‌نیایی له ناخیدا هه‌ڵگرتووه، به‌هار بێزاره له ته‌واوی گوڵه‌كان، ته‌واوی گه‌ڵای سه‌وزی ڕووه‌كه‌كانی وه‌راندووه، زیاتر وێنای پایز ده‌دات.
هه‌واڵ هاتووه مردوویه‌ك له گۆڕه‌كه‌ی هه‌ڵهاتووه، ته‌واوی شار خرۆشاوه و به‌شوێن ئه‌و مردوویه‌دا ده‌گه‌ڕێن، سه‌رداری شار بڕیاری داوه ئه‌گه‌ر ئه‌و مردووه خۆی ڕاده‌ست بكات، پاداشتێكی زۆر ده‌كرێت، له دوو ڕۆژ له‌مه‌وپێشه‌وه سه‌دان كه‌س چوون و گوتوویانه ئێمه مردووه‌كه‌ین، دیاره ته‌واو بێزار بوون له‌م ژیانه خۆشگوزه‌رانیان له مردن‌دا دۆزیوه‌ته‌وه، هه‌مووان یه‌كتر له‌ناو ده‌به‌ن تا هێزی خۆیان پێشان بده‌ن، كه‌سه‌كان لێره ئازادی به له ناوبردنی ئه‌وانی تر ده‌بینن، هه‌ست ده‌كه‌ن كاتێك ئازاد و خاوه‌ن هێزن، هاوشێوه‌كانیان لێیان بترسن، وێرانی ده‌كه‌ن و ده‌یڕووخێنن، سه‌روه‌ری و شانازیی ئه‌وانی تر به‌م شێوه ده‌سه‌ڵات و هه‌بوونی خۆیان ده‌سه‌لمێنن.
گرنگ نییه ئازار و گریان، هه‌ر ساته و له جێیه‌ك پیسی خۆیان پێشان ده‌ده‌ن، ده‌نگی هاوار تا مه‌حشه‌ری خودا ده‌ڕوا، چی ده‌نگێك مرۆڤانێك ساڵانێكه بۆ ئازادی ڕه‌نج ده‌ده‌ن، ئێسته ئه‌هریمه‌نێك هاتووه و ئاگر له كۆشكی ئازادییان به‌رده‌دات، ئاینپه‌رسته باوه‌ڕداره‌كه به‌ناوی باوه‌ڕه‌وه خوێن و شكۆی وڵاتێك له‌كه‌دار ده‌كات، ده‌مێنێت بۆ هه‌میشه ده‌ژی وه‌ك ئاواتی سه‌ر به‌رزی بابه‌ك بۆ ژیان، وه‌ك گیانفیدایی بابه‌ك بۆ ئازادیی نیشتمان، دارێكی پیری به‌ڕووین و ڕه‌گمان تا قووڵایی زه‌وین ڕۆچووه، ئه‌گه‌رچی لق و پۆپمان بشكێت، به‌ڵام هێشتا ڕه‌گمان بۆ ئاو و خۆراكی ئازادی تینووه، ده‌شكێین به‌ڵام ناكه‌وین، به‌هارێكی تر گه‌ڵا ده‌رده‌كه‌ین، له‌سه‌ر چڵی شكاومان هێلانه بۆ مه‌له ئازاده‌كان دروست ده‌كه‌ین، ئاواتی ئازادی له ڕه‌گی ژیانماندایه، به له‌رزینێك ئاوات له ده‌ست ناده‌ین.