له دوای پرۆسه‌ی ڕووخانی سه‌دامه‌وه، ناوبه‌ناو له میدیاكانی كوردستانه‌وه هه‌واڵی هاتنه‌ناوه‌وه و ده‌ست به‌سه‌راگرتنی ماده هۆشبه‌ره‌كان بڵاو ده‌كرێته‌وه كه به بڕ و جۆری جیاواز ڕه‌وانه‌ی كوردستان ده‌كرێت، وێڕای ئه‌مه‌ش ناوبه‌ناو هه‌واڵی گرتنی به‌كارهێنه‌ران و بازرگانانی ئه‌م مادانه‌ش له ناوچه جیاجیاكانی كوردستاندا به‌رچاو و گوێمان ده‌كه‌وێت.
گومان له‌وه‌شدا نییه به‌كاربه‌رانی ئه‌م مادانه‌ش زۆرینه‌ی گه‌نجانن كه هه‌وێن و داینه‌مۆی هه‌موو گۆڕانكاری و بنیاتنان و پێشه‌وه‌چوونێكن، ئه‌م هه‌واڵانه خۆی له خۆیدا زه‌نگێكی مه‌ترسیداره و ناكرێت بهلاوهكییانه لێیان بڕوانین، چونكه بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م مادانه له كوردستان هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر ئێسته و ئایندهی گه‌له‌كه‌مان (به‌تایبه‌ت له‌م قۆناغه چاره‌نووسسازه‌دا). جیا له‌وانه‌ش گورزی ده‌ستی دوژمنه بۆ شێواندنی شوناس و كه‌سێتی تاكی كورد، چهواشهكردنهوهی به‌ها ڕه‌سه‌نه‌كانی نیشتمانپه‌روه‌ری و خۆشویستنی نه‌ته‌وه، به فیڕۆدانی سه‌رمایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی (فیكری و مرۆیی) وێرانكردنی نیشتمان و ڕه‌واجدانی به‌دڕه‌وشتی و ماده‌ی هۆشبه‌ر له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا، بڵاوبوونه‌وه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كان له‌هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا بێت، ده‌كاته بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌یان نه‌خۆشیی ده‌روونی و جه‌سته‌یی و ژیری كه خراپترینیان نه‌خۆشیی ئایدزه، هه‌روه‌ها بڵاوبوونه‌وه‌ی جۆره‌ها تاوانی وه‌ك دزی و كوشتن و ده‌ستدرێژیی سێكسییه، به فیڕۆچوونی توانا‌و به‌هره‌ی ئه‌وانه‌یه كه ده‌كه‌ونه داوی ئه‌م مادانه‌وه و ئه‌و بارگرانییه‌ی كه له‌سه‌ر خێزان و ده‌وروبه‌ر و كۆمه‌ڵگه دروستی ده‌كه‌ن.
وێڕای هه‌موو ئه‌مانه‌ش به‌فیڕۆچوون و دۆشینی ئابووریی وڵاته، چونكه له‌لایه‌ك ئه‌م مادانه خۆشبه‌ختانه له كوردستان به‌رهه‌م نایه‌ن، بۆیه هێنانه ناوه‌وه‌ی بۆ ناو كوردستان تێچوونێكی زۆری له ڕووی ئابوورییه‌وه ده‌وێت به‌تایبه‌تی كه ئه‌م مادانه له‌ڕووی نرخه‌وه گرانبه‌هان، له‌لایه‌كی تریشه‌وه پرۆسه‌ی نه‌هێشتن و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م مادانه و چاره‌سه‌ركردنی گیرۆده‌بووان و سزادراوان به‌م مادانه، بارگرانییه‌كی گه‌وره دروست ده‌كات له‌سه‌ر حكوومه‌تی كوردستان.
به‌رله‌وه‌ی ئه‌م په‌تا ترسناكه ته‌شه‌نه بكات له‌ناوماندا، با زه‌مینه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی لێ تێك بده‌ین، به پلانی گونجاو و زانستییانه به‌ڕوویدا بوه‌ستینه‌وه، چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه له مه‌ترسییه‌كانی ئه‌م ئافاته هۆشیار بكه‌ینه‌وه، پێویسته ده‌زگه‌كانی ڕاگه‌یاندن ئاماده‌یی خۆیان هه‌بێت له‌م بواره‌دا، ڕۆشنبیران و یاساناسان و پسپۆڕان قسه‌ی رژد بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌م جۆره مه‌ترسییانه، حكوومه‌ت پلانی تۆكمه‌تر و گونجاوتری هه‌بێت له‌م بواره‌دا.
ده‌بێت له‌وه دڵنیا بین كه ئه‌گه‌ر له وڵاتانی ئه‌وروپادا بوونی ماده هۆشبه‌ره‌كان وه‌ك دیارده‌یه‌كی كولتووری لێی ده‌ڕوانرێت (هه‌رچه‌نده له ئه‌وروپا به‌توندی به گژ ئه‌م مادانه‌دا ده‌چنه‌وه، به‌ڵام له هه‌ندێ وڵاتی ئه‌وروپاییدا تا بڕێكی كه‌م ده‌فرۆشرێت به ئازادی و به‌كار ده‌هێنرێت)، ئه‌گه‌ر له هه‌ندێ وڵاتی ئاسیادا وه‌ك دیارده‌یه‌كی بازرگانی ته‌ماشای ئه‌م مادانه ده‌كرێت، به‌ڵام لای ئێمه‌ی كورد ده‌بێت وه‌ك دیارده‌یه‌كی سیاسی لێی بڕوانین كه ئامانجی دوژمنكارانه‌ی له پشته‌وه‌یه، بۆیه له جێی خۆیدایه كه له بواری ڕۆژنامه‌وانی كوردیدا به ئه‌نفالی سپی ناوزه‌د كراوه. ئه‌گه‌رچی له‌م سه‌روبه‌نده‌دا كه‌سانی چاوچنۆك و هه‌لپه‌رستیش به‌مه‌به‌ستی پڕكردنی گیرفانیان له‌سه‌ر حیسابی چاره‌نووسی گه‌له‌كه‌یان، ڕه‌نگه تێكه‌ڵ به‌م پرۆسه نامرۆڤانه‌یه ببن و بكه‌ونه بازرگانیكردن به‌م مادانه‌وه.
شایانی ئاماژه بۆ كردنه كه ده‌زگه تایبه‌تمه‌نده‌كانی حكوومه‌تی كوردستان به نه‌هێشتنی ماده هۆشبه‌ره‌كان، جێ ده‌ستیان دیاره و چالاكن له‌م بواره‌دا، به‌ڵام ده‌بێت له‌وه دڵنیا بین كه ئه‌و بڕانه‌ی ده‌هێنرێت یان ڕه‌وانه‌ی كوردستان ده‌كرێت، زۆر زیاتره له‌وه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت، ئێسته ده‌یان جۆر له ماده سڕكه‌ره‌كان هێنراونه‌ته كوردستان. بڵاوبوونه‌وه‌ی ماده سڕكه‌ره‌كان ئه‌وه‌نده به‌رین بووه‌ته‌وه كه رێژه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌و مادانه ڕاهاتوون هاتووه‌ته خواره‌وه و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی نه‌یانتوانیوه كاری هۆشیاری و پڕۆژه‌ی گرنگ ئه‌نجام بده‌ن، له‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوودا به‌هۆی بوونی ئاواره له كوردستاندا، هه‌رچی بودجه و توانا هه‌یه له‌م بواره‌دا خراوه‌ته كار و بابه‌ته‌كانی خۆمان فه‌رامۆش كراون و هیچ جۆره هاوكاری و پاڵپشتییه‌كی نییه، ئه‌گه‌ر هه‌شبێت كه‌م و له ئاست گه‌وره‌یی ئه‌م كاره‌دا نه‌بووه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موومان هه‌ست به‌م مه‌ترسییه ده‌كه‌ین، ده‌بێت له ئێسته‌وه ده‌ست بكه‌ین به پلان و كارێك كه ڕێگه نه‌ده‌ین مه‌ترسی ماده هۆشبه‌ره‌كان هێنده‌ی تر ڕۆڵی هه‌بێت، بۆ ئه‌مه‌ش كاری ده‌سته‌جه‌معی ده‌وێت، نابێت كێشه و گرفت و ده‌رده‌كانی ناو خۆمان فه‌رامۆش بكه‌ین، حكوومه‌ت و حزب و ده‌سه‌ڵات نایكات و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی و ژیانی كۆمهڵایهتیمانی به‌لاوه گرنگ نییه، بۆیه ده‌بێت خۆمان له خه‌می ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆماندا بین، بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته هه‌رچیمان له ده‌ست بێت بیكه‌ین، ده‌بێ یاسای یاسای ژماره ٦۸ی ساڵی ۱۹٦٥ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ره‌كان هه‌موار بكرێته‌وه، به‌جۆرێك كه بازرگان سزایه‌كی توندتری بدرێت و سزای دروستكه‌رانی ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌بێ زۆر توندتر بێ له سزای بكوژێك كه به‌هۆی شه‌ڕ یان هه‌ر جۆره كێشه‌یه‌ك كه‌سێك ده‌كوژێ، چونكه ئه‌وانه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر دروست ده‌كه‌ن، نه‌ته‌وه‌یه‌ك یان میلله‌تێك ده‌كوژن، هه‌ڵبه‌ته نه‌وه له دوای نه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و ماده‌یه‌وه ده‌كوژرێنه‌وه بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێ بكه‌ن.
ڕێدار عومه‌ر