له نێوان نامۆیی و ته‌نیاییدا بۆشاییه‌كی نادیار هه‌یه، ئه‌و بۆشاییه‌ی دواجار نامۆیی خۆی، یان ته‌نیایی نه‌بێ، ژیان و قه‌ره‌باڵغییه‌كانی ناتوانن پڕی بكه‌نه‌وه.
من باس له نامۆیی شوێن ناكه‌م، چونكه قووڵترین نامۆیی، ئه‌و بۆشاییه ڕۆحیهیه كه له ناوتدا ده‌ژی. كاتێكیش نامۆیی ڕۆحی خۆت ڕاده‌ستی ته‌نیایی ده‌كه‌یت، ئیدی گومانێك بۆ خۆكۆكردنه‌وه نامێنێ و له‌وێوه ده‌توانی ڕووبه‌ڕووی سه‌ختییه‌كانی ژیان ببیته‌وه.
مرۆڤ له‌م سه‌رده‌مه و له‌ناو ئه‌و جه‌نجاڵییه بێتامه‌ی ژیان و ئه‌و هه‌موو ماسك و ڕیاكارییهدا، ئه‌گه‌ر بڕێك ئاشنای ڕۆحی ئه‌و نامۆییه نه‌بێت و قه‌یرێك نه‌چێته‌وه خه‌ڵوه‌تی ته‌نیایی، ئه‌سته‌مه به‌رگه بگرێ.
ده‌رگیربوون له‌گه‌ڵ ئه‌و نامۆییه و خستنه‌ڕووی دیمه‌ن و چركه‌كانی له یاده‌وه‌ری ته‌نیاییدا، باشتر ده‌تهێنێته‌وه هۆش خۆت و بێ‌دار و هوشیارانه‌تر له حه‌شامات جیا ده‌بیته‌وه و ونبوونی خۆت له‌ناو ته‌پوتۆزی قه‌ره‌باڵغیدا ده‌دۆزیته‌وه و لێی به خاوه‌ن ده‌رده‌كه‌ویت.
ئه‌و ته‌نیاییه نه‌بێ ده‌مرم.. ئه‌و هه‌ستكردن به نامۆییه نه‌بێ، ئه‌سته‌مه وه‌ك خۆم بژیم.. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا، ته‌نیایی و هه‌ستكردن به نامۆیی، خۆشه‌ویستیی بوونی مرۆییانه‌ی هیچ كه‌سێكم بیر ناچێته‌وه. چونكه دڵنیام ئه‌گه‌ر بڕێكی ئه‌و هۆگریی و خۆشه‌ویستییه بۆ مرۆڤبوونی به‌رانبه‌ره‌كان نه‌بێ، مرۆڤ ئاواته‌خوازی مه‌رگ ده‌بێ.
ڕه‌گێكی ته‌نیایی ده‌چێته‌وه سه‌ر مه‌رگ، به‌ڵام مه‌رگێكی هێواش.. مه‌رگێك، ویستی ناو قه‌ره‌باڵغییه‌كانی ژیانت بیر ده‌باته‌وه و هۆگری خۆت ده‌كات.. مه‌رگێك جوانتر له ژیان و ئاوه‌دانتر له ئاوه‌دانی.. مه‌رگێك، تا بێ‌دار نه‌بیته‌وه و بێ مروهتییهكانی ژیان حاڵی نه‌بیت، هه‌رگیز ته‌مه‌ننای ئه‌زموونكردنی ناكه‌یت.
ئای ته‌نیایی، تۆ نه‌بووایت، ئێسته خۆكوژیی هه‌واڵی گه‌رمی به‌یانیانی سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی هه‌موو ڕۆژنامه‌یه‌ك بوو.. تۆ نه‌بووای ژیان و ناشیرینییه‌كانی, ژیان و پووچییه‌كانی، ژیان و دڵڕه‌قییه‌كانی، ژیان و تاریكستانهكانی، ورد و خاشیان ده‌كردین و ئومێدێكیان بۆ مانه‌وه و به‌رده‌وامیی له ڕۆحماندا نه‌ده‌هێشته‌وه.
وه‌ك باڵنده‌یه‌كی خه‌مگین.. به ته‌نیا باڵم گرتووه و سه‌ری كۆچم ناوه‌ته نێو كۆشمه‌وه.. نه گوێ به گڤه‌ی -با- ده‌ده‌م، نه باكم به گێژه‌نی زریانه، نه ترسم له كڕێوه‌ی ته‌نیاییه.
تا دێ مه‌ستتر ده‌بم به كۆچ، تا دێت عاشقتر ده‌بم به خواحافیزی، تا دێت شهیداترم بۆ ماڵئاوایی.. كۆچ ده‌ستم ده‌گرێ و ده‌مباته‌وه ناو خۆم و ناو منداڵیی، ناو سه‌رزه‌وینی بێده‌نگیی.
ده‌ڕۆم و به‌ناو پێچی هه‌وره‌كاندا ههڵدهكشێم، شه‌پۆله‌كانی زریان ده‌سمم.. جیۆگرافیایه‌ك ده‌دۆزمه‌وه بۆ ئۆقره‌یی، هه‌رنا له‌ناو كۆڵانێكی لاته‌ریكی گه‌ڕه‌كی منداڵیم، قه‌ناعه‌ت به بێتاقه‌تیم دێنم و دڵی بێزاریی نێو بیره‌وه‌ریم ده‌ده‌مه‌وه.
ئاخر هێشتا ڕووباره‌كان له گوێچكه‌مدا هاژه‌یان دێ، چیاكان له نیگامدا سه‌ما ده‌كه‌ن، دارستانه‌كان له دیده‌مدا سه‌وز ده‌چنه‌وه له گۆرانیی.
له زه‌ینمدا كۆڵانه‌كه‌مان پڕه له ورده‌به‌ردی یاریی.. له یاده‌وه‌ریمدا گونده‌كه‌مان هێشتا بۆنی ساده‌یی لێ ده‌تكێ. هێشتا بێنازیی وا به ته‌وێڵی ئهستوندهیی به‌ر هه‌یوانه‌كه‌مان و چارۆگه‌كه‌ی دایكم ئاودامان له سپێتی و پرچی خوشكم به‌رائه‌ت شانه‌ی ده‌كات و براكه‌م قه‌ناعه‌تی به ههڵماتێكه و حیكمه‌ت له ناوچه‌وانی پیریی باوكمدا گزنگ ده‌دا.
وه‌ره له‌م زه‌وینه كۆچ بكه‌ین، وه‌ره ئه‌و زه‌مه‌نه ته‌ڵاق بده‌ین... شوێنكاتێك هه‌ر هه‌یه بۆ ته‌نیایی، شوێنكاتێك هه‌ر ماوه بۆ مانه‌وه... ده‌ستم بگره و ده‌یدۆزینه‌وه.
ئاخر ئێمه نه‌وه‌ی سه‌رزه‌وینی ئه‌و ئاڵۆزییانه نین، ئێمه كوڕی ناو ئه‌و هه‌موو هه‌راوزه‌نایه نه‌بووین.