نووسینی: دێڤید ڕۆبسۆن
وەرگێڕانی: نووری بێخاڵی
گوته و په‌ندێكی باو هه‌یه ده‌ڵێت: ”سه‌ختییه‌كان پیاوه‌كان دروست ده‌كه‌ن"، له مێژووی نوێشدا ئه‌م گوته و په‌نده به تایبه‌تی به ”ونستۆن چه‌رچڵ"ی سه‌رۆكی وه‌زیرانی به‌ریتانیا و ئه‌و شێوازه‌ی له میانی جه‌نگی دووه‌می دنیاییه‌وه سه‌ركردایه‌تیی وڵاته‌كه‌ی پێ كرد، گرێ دراوه.
ئێسته‌ش ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌ركرده‌ی وڵاتان به هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆڕۆنا ”كۆڤید١٩"، كه ئه‌گه‌ر ڕێكاری خێرا و هاوئاهه‌نگ بۆ به‌رپێگرتنی نه‌گیرێنه‌به‌ر، ئه‌وا هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر گیانی ملیۆنان كه‌س هه‌یه، ڕووبه‌ڕووی ”كاتێكی هه‌ستیار"ی هاوشێوه بوونه‌ته‌وه.
ڕێیه‌كی ئاسان نییه كه ده‌رچوون له‌م ته‌نگژه‌یه مسۆگه‌ر بكات، ئه‌مه‌ش ئه‌و كێشانه زیاتر ده‌كات كه سه‌ركرده‌ی وڵاتانی دنیا له‌م ڕووه‌وه تووشیان ده‌بن. به‌جۆرێك پێویسته له‌سه‌ریان كه بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ په‌تاكه، باشترین ستراتیجیی هه‌ڵبژێرن كه له لایه‌كه‌وه ئه‌مه هه‌روا ئاسان نییه. له‌لایه‌كی تریشه‌وه و هاوكات ده‌بێت ئه‌ركێكی قورس بگرنه ئه‌ستۆیان، كه ئه‌ویش خۆی له چاندنی تۆوی دڵنیایی له ناخی هاووڵاتییه‌كانیاندا بچێنن و باوه‌ڕیان پێ بهێنن كه په‌یگیری فه‌رمان و بڕیاری ده‌سه‌ڵاته‌كان بن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌م پابه‌ندبوونه‌یان به بڕیاره‌كانه‌وه، ناچاریان بكات پابه‌ندی "دووركه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی” و ئه‌و خه‌رجی و تێچووه زۆره‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی تاكه‌كان، هه‌روه‌ها ئه‌و كاریگه‌رییه لاچه‌پانه‌ش بن، كه بۆ نموونه له‌سه‌ر كه‌رته‌كانی وه‌ك فه‌رمانبه‌ری هه‌یه‌تی.
بۆیه هه‌ر هه‌نگاوێكی هه‌ڵه، ڕه‌نگه ببێته هۆی له‌ده‌ستدانی متمانه به ده‌سه‌ڵاته‌كان و جڵه‌و شلكردن بۆ پشێویگه‌لێك، كه له‌وانه‌یه به هۆی بوونی په‌تاكه، مه‌ترسییه‌كان زیاتر بكات. وه‌لێ - له هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا - هێشتا پێویسته چاوه‌ڕێ بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ببینین كه ئاخۆ سه‌ركرده‌كانی ده‌وڵه‌ته‌كانمان به مامه‌ڵه‌كردن به شێوه‌یه‌كی گونجاو له‌گه‌ڵ ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌ی ئێسته ڕووبه‌ڕووی بووینه‌ته‌وه، ده‌توانن له ئاستی ڕووداوه‌كه‌دا بن.
ڕه‌نگه لێره‌دا پێویستیمان به كۆمه‌كیی و بۆچوونی "ئارین بۆین”ی پسپۆڕی زانسته سیاسییه‌كان له زانكۆی لیدنی هۆڵه‌ندی بێت، كه چه‌ندان لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌ی ئه‌زموونی سیاسییه‌كانی دنیا له پێوه‌ست به مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆخه ئاوارته‌كاندا كردووه، ئیتر ئه‌و ئه‌زموونانه سه‌ركه‌وتوو بووبن، یان شكستخواردوو. ئاشنابوون به بۆچوون و تێڕوانینی "بۆین” كه به‌شداریی له نووسینی په‌رتووكی "سیاسه‌تی ئیداره‌دانی ته‌نگژه‌كان” له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌وه كردووه، ڕه‌نگه له تێگه‌یشتن له‌و په‌یامانه هاوكارمان بێت كه له میانی ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌ی ئێسته‌دا له سه‌ركرده‌كانمانه‌وه پێمان ده‌گه‌ن.
سروشتی دۆخه‌كه وایه، ده‌بێ دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ینه‌وه كه كاردانه‌وه‌ی ئه‌م سه‌ركرده و ئه‌ویتر له به‌رامبه‌ر ته‌نگژه له‌ناكاوه‌كان، ته‌نیا له وتاره‌كانیان و ئه‌و وشه و ده‌سته‌واژانه‌ی ده‌ریانده‌بڕن، كورت نابێته‌وه.
له میانی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی كه "بۆین” له‌باره‌ی ته‌نگژه‌كان كردوویه‌تی، بۆ نموونه هێرشه‌كانی ١١ی سێپتێمبه‌ر، یان گه‌رده‌لوولی كاترینا كه ساڵی ٢٠٠٥ ئه‌مه‌ریكای گرته‌وه، ئه‌م پیاوه ژماره‌یه‌ك هه‌نگاوی دیاری كردوون كه پێی وایه پێویسته و ده‌بێت له میانی "وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كاریگه‌ر”ی كاره‌سات و ته‌نگژه‌كاندا، بیانگرینه‌به‌ر.
بۆ نموونه، له دۆخێكی وادا پێویسته سه‌ركرده‌كان به خێرایی ده‌رك به‌و مه‌ترسییه بكه‌ن كه ڕووبه‌ڕووی هاووڵاتییه‌كانیان ده‌بێته‌وه. له دۆخ و باره نموونه‌ییه‌كه‌یدا، له‌سه‌ر سه‌ركرده‌كان پێویسته كه ژێرخان و ڕێكاری پێویست بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كه فه‌راهه‌م بكه‌ن و جێبه‌جێی بكه‌ن، ئه‌مه‌ش له كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی تایبه‌ت به ته‌نگژه‌كه له‌كاتی ڕوودانی و به‌بێ دواكه‌وتن، سوودی ده‌بێت. ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش له ڕووی زانستییه‌وه به "زانین و ئاشنابوون به سروشتی ئه‌و ئه‌زموونه‌ی كه خه‌ڵك له میانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڕووداو و ئه‌و پێشهاتدا پێیدا ڕه‌ت ده‌بن” ده‌ناسرێت.
كاتێكیش ده‌گه‌ینه قۆناغی گرتنه‌به‌ری ڕێكاره زانستییه‌كان، سه‌ركرده پێویستی به‌وه ده‌بێت به وردی ئه‌وه ده‌ستنیشان بكات، كه تا چ ئاستێك ده‌توانێت له ڕێی باوه‌ڕ پێهێنانه‌وه، پشت به هاوكاریی هاووڵاتییان ببه‌ستێت، هه‌روه‌ها كه‌ی له‌سه‌ری پێویسته له‌وه دوورتر هه‌نگاو بنێت و به‌ره‌و قۆناغێكی توند و تۆكمه‌تر بیگوازێته‌وه. ئه‌مه‌شیان به "سه‌ركردایه‌تی و كۆنتڕۆڵكردن” ناو ده‌برێت كه له ڕێیه‌وه و له پێوه‌ست به مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ته‌نگژه‌كه‌دا، هه‌موو سه‌رچاوه و ئامرازه‌كانی به‌رده‌ستی بخاته گه‌ڕ.
ڕه‌نگه په‌نابردن بۆ ئه‌م بژاره‌یه‌ش ئه‌نجامی پێچه‌وانه‌ی لێ بكه‌وێته‌وه، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر وه‌ك پێویست هه‌نگاوی وریا و ئاگاییانه نه‌گیرێنه‌به‌ر. هه‌موو ئه‌و هۆكارانه‌ی پێشه‌وه ئه‌وه دیاری ده‌كه‌ن كه ئاخۆ وه‌ك سه‌ركرده، چۆن ده‌توانیت ئه‌و زیانانه‌ی له‌و دۆخه ناكاوه‌ی ڕووبه‌ڕووت ده‌بنه‌وه، كه‌متر بكه‌یته‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، "بۆین” وای ده‌بینێت كه متمانه‌ی هاووڵاتییان به حكوومه‌ت و سه‌ركرده‌كانیان، زۆربه‌ی جار له كۆتادا دیاری ده‌كرێن، ئه‌مه‌ش به‌رمه‌بنای ئه‌و په‌یامانه‌ی له سه‌ركرده‌كانیان پێیان ده‌گات كه زۆربه‌یان له شێوه‌ی لێدوان و وتاری ته‌له‌ڤزیۆنیدان. له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "ئه‌سته‌مه سه‌ركردایه‌تیی كارا و كاریگه‌ر له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ته‌نگژه‌كاندا، ته‌نیا به گرتنه‌به‌ری ڕێكاره ڕاسته‌كان له‌سه‌ر زه‌وینه‌ی واقیعدا به‌رجه‌سته ببێت”.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌كات كه سه‌ركرده پێویستی به‌م جۆره له هه‌ڵوێست و پێشهاتانه هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی تێڕوانینێكی تۆكمه و یه‌كگرتوو دابڕێژێت و بۆ هاووڵاتییه‌كانی شی بكاته‌وه، تا له ڕوونكردنه‌وه‌ی سروشتی كێشه‌كه بۆیان و یه‌كخستنی ڕیزه‌كانیان، یارمه‌تیده‌ر و هاوكار بێت. ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا كه بیه‌وێ بگاته ئه‌و شته‌ی كه به "كۆده‌نگیی خۆبه‌خشانه” ناسراوه.
ئه‌م پسپۆڕه‌ی زانسته سیاسییه‌كان ڕوونی ده‌كاته‌وه كه سه‌ركه‌وتنی سه‌ركرده‌كان له گه‌یشتن به‌م كۆده‌نگییه، كارێكی گرنگ و زینده‌گییه بۆ سه‌ركرده‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن بڕیار بده‌ن و سیاسه‌ته‌كانیان دابڕێژن.
دۆخه‌كه جوان مه‌كه!
"بۆین” زۆر مه‌ترسیی تر ده‌خاته‌ڕوو كه پێویسته له‌سه‌ر سه‌ركرده‌كان خۆیانی لێ بپارێزن، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ متمانه‌ی هاووڵاتییه‌كانیان به‌ده‌ست بێنن، نه‌ك تووڕه‌یی و بێزاریی و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان بورووژێنن.
له نموونه‌ی هه‌ڵه باوه‌كانی ئه‌م بابه‌ته‌ش، داڕشتنی په‌یامێكه كه هاوئاهه‌نگ نه‌بێت و پڕ بێت له دژه‌كاریی، ئه‌و شته‌ی كه دواتر له گه‌یشتنی به ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی، په‌له‌ی لێ ده‌كرێت. یان ئاراسته‌كردنی په‌یامی پێچه‌وانه و دژبه‌یه‌ك، وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌رپرسه به‌ریتانییه‌كان له سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی ته‌نگژه‌ی په‌تای كۆڕۆنا لێدوانیان له‌باره‌یه‌وه دا. كاتێك گوتیان حكوومه‌ت هه‌وڵی پێكهێنانی "به‌رگریی كۆكه‌ڵ” یان "به‌رگریی مێگه‌ل” ده‌ده‌ن. ئه‌مه‌و به‌ر له‌وه‌ی كه دواتر تۆنی لێدوانه‌كانیان بگۆڕن. ئاراسته‌كردنی په‌یامی له‌م جۆره‌ش - به بۆچوونی بۆین - ڕه‌نگه هه‌ستكردن به شڵه‌ژان و بێ متمانه‌یی زیاتر بكه‌ن.
به ته‌نیشت ئه‌مه‌وه، هه‌ندێك له سه‌ركرده‌كان ئاره‌زووی جوانكردنی هه‌ڵوێست و ڕووداوه ئاڵۆز و له‌ناكاوه‌كان ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش ئه‌و شته‌یه كه "بۆین” داوا ده‌كات خۆیانی لێ بپارێزن و دووپات ده‌كاته‌وه، كه وێڕای ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی گشتی وا هه‌ست ده‌كرێت، جه‌ماوه‌ر له كاته له‌ناكاو و ئاوارته‌كاندا هه‌ست به ترس و تۆقین بكات، ئه‌وا جگه له ژماره‌یه‌ك به‌ڵگه‌ی سنووردار - كه له میانی ئه‌زموونه زانستییه‌كاندا جێگیر كراوه - پته‌و و پشتڕاستی ده‌كه‌نه‌وه، وه‌كوتر شتی تری ئه‌وتۆ نییه.
"بۆین” له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ده‌ڵێت: "به هۆی ئه‌و شته‌ی كه حكوومه‌ت پێیان ده‌ڵێت، گریمانه و ئه‌گه‌ره‌كانی تووشبوونی خه‌ڵك به ترس زۆر كه‌م ده‌بنه‌وه”. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئه‌و پیاوه، پرسی "هه‌ڵپه‌كردن بۆ زێده‌ڕۆییكردن له كڕین به هۆی ترسه‌وه”، وه‌ك نموونه‌یه‌ك بۆ تووشبوون به ترس و تۆقین له‌كاتی ته‌نگژه‌ه‌كاندا، له‌به‌رچاو ناگرێت. له‌و ڕوانگه‌یه‌ی كه پێی وایه زۆرینه‌ی هاووڵاتییان به شێوه‌یه‌كی عه‌قڵانی، مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌كان به "داخستنی ته‌واو” كردووه. ئه‌مه‌ش وه‌ك ڕێوشوێنی خۆپارێزیی كه ئامانجی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بڵاو ته‌شه‌نه‌كردنی په‌تای كۆڕۆنایه.
له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌م تێڕوانینه‌یدا، "بۆین” وای ده‌بینێت كه پێویسته سه‌ركرده‌ی ده‌وڵه‌ته‌كان له دواندنی هاووڵاتییه‌كانیان له‌باره‌ی سروشتی باو و كه‌ڵكه‌ڵه بوو بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ته‌نگژه‌كان، ڕوون (شه‌فاف) و ڕاشكاو بن، هه‌روه‌ها پێویسته خۆیان له ڕوانگه‌ی "تێڕوانینی باوكانه” به‌دوور بگرن، كه بنه‌ماكه‌ی مامه‌ڵه‌كردنه له‌گه‌ڵ هاووڵاتییان وه‌ك "ئه‌و منداڵانه‌ی پێویستیان به كه‌سێكه كه له به‌ڵا و خراپیی بیستنی هه‌واڵه خراپه‌كان بپارێزن”.
هاوكات ئاماژه به پێویستیی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و هاووڵاتییانه ده‌كات، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان "خه‌ڵكی پێگه‌یشتوون كه ئه‌ركی سه‌رشانیانه له دوور مه‌ودادا، هه‌وڵ و كۆششێك بده‌ن” بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه ته‌نگژاوییه‌ی ڕووبه‌ڕوویان بووه‌ته‌وه و ده‌شڵێت: "پێویسته مرۆڤ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا پابه‌ندی ڕاستگۆیی و ڕوونی و ڕاشكاویی بێت، هه‌روه‌ها ددان به گومانه‌كان و دۆخی بێ متمانه‌یی باودا بنێت و زه‌قیان بكاته‌وه”.
چونكه پابه‌ندنه‌بوون به ڕوونی و ڕاشكاویی، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵك به خێرایی هه‌ست به‌وه بكه‌ن كه فریو ده‌درێن، هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی متمانه‌كردنی هاووڵاتییان به حكوومه‌ت و سیاسه‌ته‌كانی. له‌و ئه‌زموونانه‌ی پێشتریش كه پێوه‌ندییان به چۆنیه‌تی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ته‌نگژه‌كان و پێشهاته له‌ناكاوه‌كاندا هه‌یه و "بۆین” و هاوڕێكانی وه‌ك نموونه ده‌یانهێننه‌وه، ته‌نگژه‌ی ته‌شه‌نه‌كردنی نه‌خۆشیی "شێتیی مانگا”یه، كه پێش زیاتر له دوو ده‌یه له به‌ریتانیا بڵاو بووه‌وه و به هۆیه‌وه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی كه‌رتی ته‌ندروستیی ئه‌و وڵاته، ئه‌وه‌یان دۆزییه‌وه و ئاشكرایان كرد، ئه‌وانه‌ی گۆشتی ئه‌و مانگایانه ده‌خۆن كه تووشی "هه‌وكردنی مێشكیی ئیسفه‌نجیی مانگایی” بوونه، ئه‌و كه‌سانه تووشی نه‌خۆشیی "كڕۆتزڤیڵد جاكۆب” ده‌بن كه یه‌كێكه له نه‌خۆشییه‌كانی چوونه‌وه‌یه‌كی ده‌ماره‌كان.
له‌و ماوه‌یه‌دا یه‌كێك له وه‌زیره‌كانی كشتوكاڵ له به‌ریتانیا، له میانی لووشكردنی بابۆڵه‌یه‌كی به‌رگه‌ر له به‌رانبه‌ر ته‌له‌ڤزیۆنه‌كان، هه‌وڵی به‌رزكردنه‌وه‌ی وره‌ی هاووڵاتییه‌كانی دا. وه‌ك ئه‌وه‌ی وه‌زیره‌كه‌ی دوای ئه‌ویش كه چووه شوێنه‌كه‌ی، گوتی: "گۆشتی مانگا له به‌ریتانیا، هه‌رگیز وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێسته جێی دڵنیایی نه‌بووه”، ئه‌م قسه و لێدوانانه له‌كاتێكدا بوون كه ئه‌و گۆشته‌ی ڕه‌نگه تووشی نه‌خۆشییه‌كه بووبێت، له بازاڕه‌كاندا كڕین و فرۆشتنی پێوه ده‌كرا. بۆیه ئه‌م لێدوانانه جگه له زیاتركردنی بێ متمانه‌یی به‌ریتانییه‌كان به شێواز و ڕێی مامه‌ڵه‌كردنی حكوومه‌ته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ته‌نگژه‌كه، هیچ شتێكی تری ئه‌رێنیی لێ نه‌كه‌وته‌وه.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، "بۆین” و هاوڕێكانی وای ده‌بینن كه ده‌بێ ده‌سه‌ڵاته‌كان له ئاراسته‌كردنی په‌یامه سه‌ره‌تاییه‌كانیان بۆ هاووڵاتییه‌كانیان په‌له بكه‌ن، ئه‌مه‌ش له‌پێناو به‌رگرتن به بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌ر ناوه‌ڕۆكێكی پێچه‌وانه‌ی كه ئه‌وان ده‌یانه‌وێ په‌خش و بڵاوی بكه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها "بۆین” ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌م هه‌نگاوه له‌لایه‌ك ده‌بێته هۆی "پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی”، له‌لایه‌كی تریش به‌دیهێنانی پێنج ئامانج ده‌پارێزێت، ئه‌و ئامانجانه‌ش خۆیان له "دابینكردنی شیكردنه‌وه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو بۆ ئه‌و شته‌ی ڕوو ده‌دات، ئاراسته‌كردنی ڕێنوێنیی و ڕێكاره‌كان له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه، چاندنی تۆوی هیوا، پێشاندانی هاوسۆزیی و یه‌كگرتوویی، هه‌روه‌ها ئاماژه‌كردن به‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی وڵات جڵه‌وی ڕووداوه‌كانیان له‌ده‌ستدایه”، ده‌بیننه‌وه. ئه‌گه‌ر سه‌ركرده‌ی سیاسی له به‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجانه‌شدا شكستی هێنا، ئه‌وا له‌ده‌ستدانی متمانه‌ی هاووڵاتییه‌كانی ده‌ست پێ ده‌كات.
هه‌ستكردن به مه‌به‌ست و ئامانج
له مێژووی نزیكماندا، ئه‌و ڕێ و شێوازه خێرایه‌ی كه خاتوو "جاسیندا ئاردیرن”ی سه‌رۆك وه‌زیرانی نیوزله‌ندا، له‌كاتی ئه‌و هێرشه چه‌كدارییه‌ی كه ساڵی ڕابردوو شاری "كرایست”ی وڵاته‌كه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی، بریتی بێت له نموونه‌ی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی ئه‌و پێنج ئامانجه به‌دی ده‌هێنێت كه "بۆین” باسیان ده‌كات. به‌وپێیه‌ی ئه‌و په‌یامانه‌ی له میانی وتار و لێدوانه‌كانیدا له‌مباره‌یه‌وه ئاسته‌ی هاووڵاتییه‌كانی كردن، كه تێیاندا هاوسۆزیی له‌گه‌ڵ قوربانییه‌كان پێشان دا، هه‌روه‌ها له ڕێیانه‌وه ئه‌و ئایدۆلۆجیایه‌ی سه‌ركۆنه و ڕێسوا كرد كه له پشتی ڕووداوه‌كه‌وه بوون، هاوكاتیش به هۆی ئه‌و په‌یامانه‌یه‌وه دووپاتی له‌سه‌ر به‌هاكانی نیوزله‌ندا وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی كراوه و لێبورده كرده‌وه.
وه‌ك چۆن "ئاردیرن” له په‌یامه‌كانیدا ئه‌و ڕێكاره ته‌ناهییانه‌شی ئاشكرا كردن كه بۆ به‌رگرتن له ڕوودانی هێرشی كاره‌ساتباری هاوشێوه له ئاینده‌دا، ده‌گیرێنه‌به‌ر. ئه‌مه‌و به‌بێ ئه‌وه‌ی له بایه‌خی هه‌ر مه‌ترسییه‌كی ئاینده‌یی هاوشێوه بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی كه‌م بكاته‌وه. ته‌نانه‌ت سه‌رۆك وه‌زیرانی نیوزله‌ندا هه‌ر به وتار و لێدوانه‌كان كۆتایی به هه‌نگاوه‌كانی نه‌هێنا، به‌ڵكو ڕێی گۆڕینی یاساكانی تایبه‌ت به هه‌ڵگرتن و به‌كارهێنانی چه‌كی له وڵاته‌كه‌ی گرته‌به‌ر، به‌جۆریك كه هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی له‌م بواره‌دا، له ئاستی دنیا و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان بوونه جێی باس و ستایشكردن.
ئه‌گه‌ر ئێسته بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌ی ئێسته‌ی پێوه‌ست به ته‌شه‌نه‌كردنی په‌تای كۆڕۆنا، ئه‌وا ده‌بینین ئه‌و كاردانه‌وه خێرایانه‌ی كۆریا باشوور گرتنیه‌به‌ر، نموونه‌یه‌كه و چاوی لێ ده‌كرێت، به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر ئاستی بنه‌ماكانی ئیداره‌دانی كارا و كاریگه‌ری ته‌نگژه‌كان. ئه‌م وڵاته ئاسیاییه - وه‌ك پێ ده‌چێت - به ماوه‌یه‌كی درێژ پێش بڵاو بوونه‌وه‌ی په‌تای كۆڕۆنا له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی، ده‌ستی كرد به كۆگاكردنی كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه گرنگه‌كانی تایبه‌ت به پشكنینه تایبه‌تییه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی به‌ركه‌وتووانی نه‌خۆشییه‌كه.
ئه‌مه‌ش بواری بۆ ئه‌وه خۆش كرد كه ئه‌و ماوه‌یه‌ی تێیدا لیڤڵه‌كانی تووشبوون به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له زیادبووندا بوون، ڕۆژانه پشكنین بۆ زیاتر له ١٠ هه‌زار كه‌س بكرێت. ئه‌مه‌و وێڕای ئه‌وه‌ی كه ده‌سه‌ڵاته‌كان به درێژایی كات، هاووڵاتییانیان له ڕێی جێبه‌جێكردن و جێگیركردنی ئه‌پڵیكه‌یشێنیك له‌سه‌ر مۆبایله زیره‌كه‌كاندا، نوێترین زانیاری و پێشهات و گۆڕانكارییه‌كان ئاگادار ده‌كرده‌وه.
له‌م ناوه‌دا و بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌زموونی كۆریای باشوور له‌مباره‌یه‌وه، ئه‌گه‌ر سوود له ده‌سته‌واژه و گوزارشته‌كانی "بۆین” وه‌ربگرین، ئه‌وا ده‌توانین بڵێین ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌و وڵاته، به شێوه‌یه‌كی كرده‌نی ژێرخانی پێویستیان بۆ ناسینه‌وه‌ی سروشتی ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌ی ڕووبه‌ڕووی بوونه‌وه، فه‌رهه‌م كرد كه به‌شیكی ئه‌م ئاماده‌كارییه پێشوه‌خته‌یشیان بۆ ئه‌زموونی پێشتری وڵاته‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه له پێوه‌ست به مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ به‌و په‌تایانه‌ی (تایبه‌ت به كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان) له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ركه‌وتن، به‌وه‌ی كه بووه هۆی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر خاكه‌كه‌یدا لایه‌نێكی ژێرخانی پێویست بۆ مامه‌ڵه‌كردنی خێرا له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌ر په‌تایه‌كی ئاینده‌یی، دابین بكات. لێره‌دا ناكرێ ئاماژه‌كردن به‌و سه‌ركه‌وتنه‌ش فه‌رامۆش بكه‌ین كه كۆریای باشوور له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ی كۆڕۆنادا به‌ده‌ستی هێنا، كه هۆكاره‌كه‌ی ئه‌و په‌یامانه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه "مون جای ئین”ی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته ئاراسته‌ی هاووڵاتییه‌كانی كرد، ئه‌و نامانه‌ی ڕێك به‌رمه‌بنای ئه‌و ئامۆژگارییانه‌ی "بۆین” له لێكۆڵینه‌وه‌كانیدا باسی كردبوون، به ڕوونی و ڕاشكاوی ده‌ناسرێنه‌وه.
پێشتر و ماوه‌یه‌كی زۆر زووتر كۆرییه باشوورییه‌كان بۆ ئه‌وه ئاماده كران، تا له‌سه‌ر ئاستی نیشتمانیدا وه‌ك دۆخی له‌ناكاو و ئاوارته، سه‌یری ته‌شه‌نه‌كردنی كۆڕۆنا بكه‌ن. ئه‌مه‌ش له میانی په‌خشكردنی ڕێكخراوی ڕێنوێنیی و ڕێكاره‌كانی تایبه‌ت به‌م بابه‌ته له به‌رنامه ته‌له‌ڤزیۆنییه‌كاندا، وه‌ك چۆن دووباره‌كردنه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆك و په‌یامی ئه‌و به‌رنامانه له ئێزگه ناوخۆییه‌كانی وێستگه‌كانی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و میتڕۆكاندا كه به به‌رده‌وامیی ئه‌و مه‌ترسییه چاوه‌ڕوانكراوه‌ی په‌تاكه‌یان به‌بیر هاووڵاتییان ده‌هێنایه‌وه.
له به‌رانبه‌ریشدا ڕه‌نگه به‌شێك له سه‌ركرده ڕۆژئاواییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی زیاتر له پێویست گه‌شبین بووبن، به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر ئاستی ئه‌و ڕێكارانه‌ی له سه‌ره‌تای مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ته‌نگژه‌ی كۆڕۆنا گرتیانه به‌ر كه بوونه هۆی داخورانی متمانه‌ی هاووڵاتییه‌كانیان له پێوه‌ست به تواناكانیان بۆ كۆنتڕڵكردنی دۆخه‌كه.
له لایه‌كی تره‌وه، وێڕای دووپاتكردنه‌وه‌ی سیاسییه‌كان له سه‌رده‌می نوێ‌دا له‌سه‌ر پته‌وكردنی ڕایه‌ڵه‌كانی پێوه‌ندییه‌كانیان له ڕێی ڕاگه‌یاندن كه شتێكی باو و ناسراوه، به‌ڵام "بۆین” گۆمانی له‌وه هه‌یه كه زۆر له سه‌ركرده‌كان هێشتا - له جه‌رگه‌ی چركه‌ساتی ئێسته‌دا - ئاستیی گرنگیی ئه‌و په‌یامانه به هه‌ند وه‌رنه‌گرن كه پێویسته له كاتی ته‌نگژه‌كاندا ئاراسته‌ی هاووڵاتییه‌كانیان بكه‌ن، به‌تایبه‌تی گومانكردنی له‌وه‌ی كه له‌سه‌ر ئاستی سووربوونی سه‌ركرده‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌بێ په‌یامه‌كانیان ڕوون و ڕاشكاو و یه‌كانگیر بن.
"بۆین” له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "پێم وایه هه‌ندێك جار سه‌ركرده‌كان له‌و كاریگه‌رییه‌ی كه قسه و وتاره‌كانیان هه‌یانه، قرچۆكیی ده‌كه‌ن. به‌تایبه‌تی ”كاریگه‌ری”ی ئه‌وه‌ی كه ده‌ری نابڕن، به‌وپێیه‌ی كاریگه‌ریی ئه‌مه له كاریگه‌ریی ئه‌وه‌ی گوتوویانه كه‌متر نییه”. له‌مه‌شدا "ئیرا هیلسلۆت” له دامه‌زراوه‌ی "كرایس لاب” بۆ لێكۆڵینه‌وه كه سه‌ر به زانكۆی ڕادبۆرد نایمیخنی هۆڵه‌ندییه، هاوڕای "بۆین”ه. ئه‌مه و له‌گه‌ڵ ئه‌و تێڕاونینه‌ی كه پێی وایه ناوه‌ڕۆكی ئه‌و نامه و په‌یامانه‌ی سیاسییه‌كان ئاراسته‌ی هاووڵاتییه‌كانیان ده‌كه‌ن، له‌وانه‌یه زۆربه‌ی كاته‌كان له پرۆسه‌ی دروستكردنی بڕیاری سیاسی گرنگتر بن، به لایه‌نی كه‌مه‌وه له‌سه‌ر ئاستی ڕۆڵی ئه‌و نامه و په‌یامانه له به‌ده‌ستهێنانی پشتگیریی جه‌ماوه‌ر و مسۆگه‌ركردنی متمانه‌یان.
شێوازه نموونه‌ییه‌كانیش له‌سه‌ر ئه‌م ئاسته‌دا - به‌ڕای هیلسلۆت - خۆیان له زیندووكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ها كۆمه‌ڵییانه‌دا ده‌بیننه‌وه كه ئه‌م گه‌ل و ئه‌و گه‌ل له ده‌وریاندا یه‌كگرتوو ده‌بن، ئه‌مه‌و له‌گه‌ڵ دووپاتكردنه‌وه له‌سه‌ر مێژووی نێوكۆیی گه‌له‌كه، هاوكات له‌گه‌ڵ گرنگیی له‌به‌رچاوگرتن و پێشینه‌ییدان به به‌رژه‌وه‌ندیی كۆمه‌ڵگا به شێوه‌یه‌كی گشتی، نه‌ك بایه‌خدان به به‌رژه‌وه‌ندیی تاكه‌كه‌سیی.
له‌م ڕووه‌وه "هیلسڵۆت” ئاماژه به‌و شته ده‌كات كه "ڕۆدڵف جولیانی”ی شاره‌داری نیویۆرك له ماوه‌ی هێرشه‌كانی ١١ی سێپتێمبه‌ری ٢٠٠١دا كردی و پێی وایه ئه‌مه نموونه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووی چۆنیه‌تیی ئیداره‌دانی لێهاتووانه‌ی ته‌نگژه‌كانه له ڕابردوودا. به‌وپێیه‌ی "جولیانی” - وه‌ك نموونه - هه‌ستی شانازیكردنی نێوكۆیی له‌ناو ده‌روونی ڕۆڵه‌كانی نیویۆڕكدا بووژانده‌وه و زیندووی كرده‌وه، ئه‌ویش له ڕێی به‌رده‌وام دووباره‌كردنه‌وه‌ی داواكارییه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ی نموونه‌یه‌ك بۆ هاووڵاتییه‌كانیان له سه‌رانسه‌ری ئه‌مه‌ریكا پێك بهێنن.
له سای هه‌وڵه دیار و به‌رده‌وامه‌كانی ئه‌وكاتی "جولیانی” بۆ خستنه‌ڕووی ئه‌و كاره‌ساته‌ی تووشی دانیشتووانی شاره‌كه بووبوو، هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه له پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی وره‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی دای، ئه‌و پیاوه پشتیوانییه‌كی به‌رفراوانی جه‌ماوه‌ریی له دانیشتووانی نیویۆرك به‌ده‌ست هێنا كه تا ماوه‌یه‌كی درێژی دوای ڕوودانی هێرشه‌كانیش به‌رده‌وام بوو.
"هیلسڵۆت”یش هاوشێوه‌ی "بۆین”، وای ده‌بینێت كه ددانپێدانانی سه‌ركرده، یان به‌رپرس، به بوونی دۆخێك له بێ یه‌قینی له‌باره‌ی ته‌نگژه‌یه‌ك، جگه له پته‌وكردنی متمانه‌كه‌ی له چاوی هاووڵاتییه‌كانیدا، هیچی تری لێ به‌رهه‌م نایه‌ت، نه‌ك پێچه‌وانه‌كه‌ی. له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "هه‌موومان تامه‌زرۆی گه‌یشتنی نامه و په‌یامی باش و ئه‌رێنین، به‌ڵام باوه‌ڕ به‌و په‌یامه ناكه‌ین، ئه‌گه‌ر ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی نامه و په‌یامه‌كه‌مان ئاراسته ده‌كات، له‌سه‌ر ئاستی قسه‌كردن له‌سه‌ر لایه‌نی نه‌رێنیی دۆخه‌كه، ڕوون و ڕاشكاو نه‌بێت”.
"هیلسڵۆت” درێژه پێ ده‌دات و ده‌ڵێت: "خه‌ڵك داوای پێشاندانی هاوسۆزیی له سه‌ركرده‌كانیان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها داوای خستنه‌ڕووی ئه‌وه مانایه‌یان لێ ده‌كه‌ن كه ڕووداوی له‌ناكاو ده‌یگه‌یه‌نێت و ڕووبه‌ڕووی هه‌مووان بووه‌ته‌وه. ئه‌مه و سه‌ره‌ڕای چاندنی تۆوی هیوا، به جۆریك كه هه‌موومان بتوانین ڕووبه‌ڕووی ته‌نگژه‌كه ببینه‌وه و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ین، ته‌نانه‌ت با ته‌واوی زانیارییه‌كانی تایبه‌ت به دۆخه‌كه‌ش له‌كاتی ئێسته‌دا نه‌زانین”.
وێڕای ئه‌وه‌ی "هیلسڵۆت” ددان به‌وه‌دا ده‌نێت كه به‌دیهاتنی ئه‌م شته به جۆرێك له جۆره‌كان "هاوسه‌نگیی ئاسته‌م له‌سه‌ر سه‌ركرده‌كانمان” پێك ده‌هێنێت، به‌ڵام ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه سه‌ركه‌وتنی سه‌ركرده‌كان بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه، وا له هاووڵاتییه‌كانیان ده‌كات، هه‌ست به‌وه بكه‌ن كه حكوومه‌ته‌كانیان ده‌یانبینن و هه‌ستیان پێ ده‌كه‌ن و "ئه‌مه‌ش ئه‌و شته‌یه كه ئێسته پێویستمانه”.