عه‌زیز هه‌ورامی
ڕۆژی 12/ئایار له كوردستان هاوشێوه‌ی ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه چوو، زۆربه‌ی حزبه‌كانی كوردستان وتاری سه‌ره‌كییان دژی ڕێفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان و باس له یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق بوو كه زۆرجار هه‌ستت نه‌ده‌كرد ئه‌م حزبانه‌ی كه له كوردستان بانگه‌شه ده‌كه‌ن حزبی كوردی بن، ئه‌وه‌نده دژی ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانیان توندبوون.
كۆمه‌ڵ و گۆڕان سزا دران!
گه‌لی كوردستان له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی عێراق هه‌ردوو حزبی كۆمه‌ڵ و گۆڕانی سزا دا، چونكه گۆڕان زۆر شێلگیرانه دژی ته‌واوی پرۆسه‌ی ڕێفراندۆم بوو، به‌ڵێنی دادگاییكردنی ڕێفراندۆمچییه‌كانیان ده‌كرد. كۆمه‌ڵی ئیسلامیش وه‌ك پاشكۆی گۆڕان، كه‌وته شوێن هوتافی گۆڕان تا به‌و ده‌رده ڕۆیشت كه گه‌لی كوردستان له 12\5 بردیان، ئه‌و متمانه‌یه‌ی كه ساڵانی ڕابردوو پێیان دابوو لێیان وه‌رگرته‌وه.
هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری و بۆ ده‌نگی كه‌می هێنا؟
یه‌كه‌م هاوپه‌یمانی له سه‌ره‌تای كاری سیاسی خۆی نه‌ك نه‌یتوانی خۆی له سیاسه‌تی چه‌قبه‌ستووی گۆڕان ده‌ربكات، به‌شێوه‌یه‌كی باش و سه‌ربه‌خۆ سیاسه‌ت بكات و خاوه‌نی گوتاری تایبه‌تی خۆی بێت، بگره كه‌وته شوێن هه‌مان سیاسه‌تی و دروشمه‌كانی گۆڕانی دووباره ده‌كرده‌وه. دووه‌م له ته‌واوی كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌و هاوپه‌یمانییه دژی ڕێفراندۆم دروشمیان گوتووه‌ته‌وه باسی عێراقێكی به‌هێزیان كردووه، سێیه‌م ئه‌و پیلانه داڕێژراوه‌ی ساخته‌كاریی یه‌كێتی بوو كه زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی له سلێمانی برد، كه نه‌یهێشت له یه‌كه‌م به‌شداری هه‌ڵبژاردن له‌سه‌رپێی خۆی ڕاوه‌ستێت.
یه‌كگرتووی ئیسلامی بۆ كه‌وت؟!
یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان به‌هۆی جیابوونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌یه‌كی به‌هێزی وه‌ك محه‌مه‌د ڕه‌ئووف ڕۆیشتنی بۆ لای قه‌واره‌ی هاوپه‌یمانی و دووركه‌وتنه‌وه‌ی دكتۆر دیندار نجمان دۆسكی له‌و حزبه گورزی گورچكبڕ بوو له بادینان پێیان كه‌وت. هاوكات دروستبوونی هێزی نوێتری ساخته‌كاری ڕێكخراو له سلێمانی وای كرد، ئه‌و حزبه به‌و ده‌رده به‌رن كه كورسییه‌كانی به‌و شێوازه داببه‌زن، نه‌ك ئه‌وه‌ی یه‌كگرتوو دژی ده‌وڵه‌ت و ڕێفراندۆم بووبێت كه یه‌كێك بوو له‌و حزبانه‌ی له ته‌واوی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له پاڵ پارتی، شانازی به پرۆسه‌ی پرشنگداری ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه‌وه كرد، له ئاینده‌شدا به‌سه‌روه‌ری بۆ ئه‌و حزبه ده‌مێنێته‌وه.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان چۆن ده‌نگی هێنایه‌وه؟!
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له 16ـی ئه‌كتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوو كه‌ركووكی به‌ده‌سته‌وه دا، باڵی به‌رهه‌م ساڵح جێگری سكرتێری گشتی ئه‌و حزبه لێی جیا بووه‌وه، به‌شی زۆری سه‌ركرده‌كانی دژی ڕێفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بانگه‌شه‌یان ده‌كرد. بێسه‌روبه‌ری ناو حزبه‌كه، هه‌موچاوه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه بوون یه‌كێتی 10 كورسیی په‌رله‌مانی زیاتر نه‌هێنێت، به‌ڵام لای هه‌موو حزب و هاونیشتمانیان ڕوونه یه‌كێتی به‌بوونی ساخته‌كارییه‌كی ڕێكخراو توانی ئه‌و هه‌موو ده‌نگه بێنێت كه ناوی لێ نراوه پاداشتی قاسمی سوله‌یمانی له پای كه‌ركووك.
نه‌وه‌ی نوێ بۆ ده‌نگی هێنا؟!
به‌هۆی بێموڕاڵی و فراكسیۆن و فراكسیۆنكاری ناو حزبه‌كان و نه‌بوونی وتارێكی ڕوون وای كرد، به‌شێكی ده‌نگی ئه‌و لایه‌نانه‌ی ڕكێفی جه‌ماوه‌ریان زۆر دابه‌زیت و بڕوات بۆ ئه‌و حزبه نوێیه كه سه‌ركرده‌كانی ئه‌و حزبانه به‌گاڵته‌كردنه‌وه ناویان ده‌برد، به‌ڵام كاتێك هاتنه‌وه له‌سه‌ر هۆشی خۆیان، به‌شێكی زۆری ده‌نگه‌كانیانی بردووه، نه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و حزبه دژی ڕێفراندۆم بووبێت و گه‌ل پاداشتی كردبێت.
پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ سه‌ركه‌وت؟
پارتی ئه‌و حزبه بوو ڕێبه‌رایه‌تی ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی كرد، له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش زۆر به‌شانازییه‌وه باسی ده‌كرد. یه‌كه‌م كاك مه‌سعوود بارزانی كه بووه‌ته ڕێبه‌ری سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، نه‌هاته ناوبانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مانی عێراق كه ئاڵا هه‌ڵگری سه‌ربه‌خۆی كوردستانه.
دووه‌م پارتی توانی زۆر به شێوه‌یه‌كی پڕۆفیشناڵانه بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی خۆی بكات، ئامانج و كاری داهاتووی خۆی بۆ ئاینده‌ی كورد له به‌غدا ڕوون بكاته‌وه و ده‌ستیش له‌سه‌ر برینه‌كان دابنێت.
سێیه‌م پارتی توانی له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌خه‌ڵكی سلێمانی بڵێت ئه‌وه پارتی نییه شه‌ڕ به‌سلێمانی ده‌كات، پارتی شه‌ڕ بۆ سلێمانی ده‌كات. ڕه‌نگه خوێنه‌ر بڵێت ئه‌ی ده‌نگی پارتی كه‌می كردووه له چاو هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕابردوو كه پارتی هاوشێوه‌ی حزبه‌كانی تر به‌ده‌یان هه‌زار ده‌نگی له سنووری سلێمانی ڕۆیشتووه بۆ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، نه‌ك ئه‌وه سه‌نگ و ده‌نگی پارتی بێت له‌و پارێزگایه.
چواره‌م پارتی له‌پاڵ ڕێبه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی، حزبێكی رێكخراوی به‌هێزه له‌ناوخۆیشدا، بۆیه كوردستانیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئاینده‌ی كوردستان چاویان له پارتییه، بینیشمان له 12/5 چۆن پارتی ده‌نگی زوڵاڵی سه‌ربه‌خۆخوازانی كوردستانی بۆ هاته‌وه و كردیانه‌وه به‌حزبی یه‌كه‌می هه‌رێمه‌كه‌یان، پێچه‌وانه‌ی ئه‌و قسانه‌ی كه كۆمه‌ڵێك حزبی كوردی ته‌واوی هێز و وزه‌ی خۆیان خستبووه كار بۆ ئه‌وه‌ی پارتی بخه‌ن كه دواجار پارتی سه‌ركه‌وت و ئه‌وان كه‌وتن.
من وه‌ك تاكێكی نه‌ته‌وه‌ی كورد، پێم وایه له كۆتادا كوردستان سه‌رده‌كه‌وێت، بۆیه پێویسته ته‌واوی حزبه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌نگاویان بۆ به‌غدا به‌یه‌كده‌نگ و یه‌كهه‌ڵوێست بن، ئه‌گه‌ر نا كورددۆخی حوكمڕانی زۆر له ساڵانی ڕابردوو خراپتر ده‌بێت له به‌غدا.