فه‌رهه‌نگی خوێندنه‌وه، ئه‌گه‌ر له‌ناو گه‌لێكدا بووبێته كولتوور، ناتوانین بڵێین كارێكی ده‌سته‌بژێر (نوخبه‌وییه)، ئاخر پۆلێنكردنی ده‌سته‌بژێر و عه‌وام به‌پێی نه‌ته‌وه‌كان ده‌گۆڕێ. له مێشكی خۆماندا با گه‌لێك دانێین كه زۆر ده‌خوێننه‌وه، با بڵێین ئیسپانیا كه ڕێژه‌ی خوێندنه‌وه له‌وێ له سه‌رووی مامناوه‌نده، كه‌سێك ساڵی 12 كتێب بخوێنێته‌وه، پێی نابێ به ده‌سته‌بژێر، كارێكی ئاسایی كردووه. له‌م ڕوانگه‌یه‌وه، له‌ناو گه‌لێكی وه‌ك عه‌ره‌ب كه ڕێژه‌ی خوێندنه‌وه تێیدا نزمه (هه‌ڵبه‌ت ئه‌ویش به‌پێی وڵاته‌كان جیاوازه) كه‌سێك له ساڵه‌كه‌دا 12 كتێب بخوێنێته‌وه، به مامۆستای گه‌ڕه‌ك هه‌ژمار ده‌كرێ.
خۆشبه‌ختانه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه گه‌نجی باشووری كوردستان هه‌نگاوی ڕژدی به‌ره‌و خوێندنه‌وه ناوه و ده‌توانم بڵێم، نه‌وه‌ی له‌دایكبووی كۆتایی ساڵانی نه‌وه‌ت و سه‌ره‌تای دووهه‌زار، له نه‌وه‌ی كۆتایی ساڵانی حه‌فتا و نه‌وه‌ی ساڵانی هه‌شتا باشترن. ئاخر من كه یه‌كێكم له‌م نه‌وه كهمخوێنهره و له‌چاو هاوته‌مه‌نی خۆم باڵام، كاتێك له‌گه‌ڵ لاوی نوێ باسی خوێندنه‌وه ده‌كه‌م، زۆر كه‌یفخۆش ده‌بم، هه‌ست ده‌كه‌م ئه‌وه‌ی من كاتی خۆی له ته‌مه‌نی ئه‌ودا كردوومه و پێی بووبوومه نموونه‌ی چوارده‌وره‌كه‌م، بۆ ئه‌م زۆر ئاساییه و زۆرینه‌ی هاوڕێكانی و خۆی، به‌رده‌وام خه‌ریكی خوێندنه‌وه‌ی كتێبن.
با واز له ڕێژه بێنین و بچینه ناوه‌ڕۆكه‌وه، كتێبه‌كان به‌پێی جۆره‌كه‌ی بۆ سه‌ر ئاست و جیاوازیی هزر و خوێندن و ته‌نانه‌ت كاری كه‌سه‌كانیش ده‌گۆڕێن. هه‌موومان خوێنه‌ری ڕۆمانین، له هه‌ر ته‌مه‌نێكدا بین، به‌مه كه‌سمان نابینه ده‌سته‌بژێر، مه‌گه‌ر له‌به‌ر یاساكه‌ی سه‌ره‌وه باسم كرد، له كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك بین هیچ ناخوێننه‌وه، وه‌ك 10 و 20 ساڵ پێش ئێسته‌ی خۆمان، به‌ڵام هه‌موومان خوێنه‌ری زانسته‌كانی سایكۆلۆجی و سۆسیۆلۆجی نین، ئه‌م خوێنه‌رانه ده‌سته‌بژێری ئه‌م بواره‌ن. هه‌موومان خوێنه‌ری فه‌لسه‌فه و فكر نین، هه‌موومان حه‌ز له ئه‌نترۆپۆلۆجی و ئایگرۆلۆجی ناكه‌ین. ڕه‌نگه هه‌موویشمان گوێ به كتێبێك نه‌ده‌ین به‌ناوی "بۆرییه ئاوه‌كانی حوكمڕانی" كه هه‌ر له ناونیشانه‌كه‌یدا دیاره، بابه‌تێكی كارگێڕیی ستراتیجیی ده‌وڵه‌تدارییه و ده‌چێته ناو بواره‌كانی ئابووری و سیاسه‌تیشه‌وه.
ئه‌م كتێبه بۆ توێژێكی كۆمه‌ڵگه‌یه كه پێیان ده‌گوترێ نوخبه‌ی ده‌سه‌ڵات. بۆیه پێم وایه نووسه‌رێك كه ده‌یان كتێبی نووسیوه و هه‌زارانی خوێندووه‌ته‌وه و سه‌دان خوێندنهویشی به‌ینابه‌ین بۆ ئه‌و كتێبانه كردووه كه خوێندوونیه‌تیه‌وه، به ئاسانی ناتوانێ خوێندنه‌وه بۆ ئه‌م كتێبه بكات.
بۆرییه ئاوه‌كانی ده‌سه‌ڵات، بۆ ئه‌وانه‌ی پسپۆڕی بواری كارگێڕین و به ئه‌كادیمی تێیدا قاڵ بوونه‌ته‌وه و بڕوانامه‌ی به‌رزیان له‌سه‌ری هێناوه، ڕه‌نگه نوێ نه‌بێ، به‌ڵام بۆ ده‌سه‌ڵاتدار، به تایبه‌تیی ده‌سه‌ڵاتدار له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كوردیش له‌ناویدا كه به كۆمه‌ڵێ هۆكاری تری ململانێ و حزبایه‌تی پۆستی ئیداریی گه‌وره‌یان وه‌رگرتووه و بابه‌ته‌كه دووره له ته‌كنۆكراته‌وه، ئه‌وا كتێبێكی ئاوا به‌و مه‌رجه‌ی ئاماده بن كتێب بخوێننه‌وه، دۆزینه‌وه‌ی هه‌نگوینه له شاخدا، بگره هه‌نگوینه‌كه حازریش كراوه و خراوه‌ته به‌رده‌می، ته‌نیا ئه‌وه‌ی ماوه بیخوێنێته‌وه و به‌و ئومێده‌ی كاریگه‌ریشی له‌سه‌ر بكات.
چیمه‌ن ساڵح نووسه‌ری كتێبه‌كه خۆی زۆر به هۆشیارییه‌وه ده‌ستی بۆ ئه‌م بابه‌ته بردووه و خۆیشی باش ده‌زانێ ئه‌مه كتێبێكه بۆ توێژی ده‌سه‌ڵات، ئه‌زموونی خۆی له بواری نووسین، میدیا، كارگێڕی و ڕامیاری ئه‌وه‌نده‌ی فێر كردووه، ده‌سه‌ڵاتداران ئاماده نین كاتێكی زۆر به خوێندنه‌وه‌ی كتێب خه‌رج بكه‌ن، بۆیه كتێبێكی پڕی به چڕی نووسیوه. ته‌نانه‌ت نووسینی "پێشه‌كی" بۆ هه‌ر خاوه‌ن قه‌ڵه‌مێك كه ستراتیجیترین شوێنی كتێبه‌كه‌یه و هه‌میشه له‌وێ ده‌یه‌وێ خۆی بنوێنێ، نووسه‌ر له‌م كتێبه‌دا له‌و مافه‌ی خۆیشی خۆش بووه و یه‌كسه‌ر به چه‌قی بابه‌ته‌كه‌ی ده‌ست پێ ده‌كات كه "نیشتمانسازی"یه.
ئێمه‌ی نووسه‌ران هه‌میشه وا فێر بووین، ناونیشانی یه‌ك وشه‌یی و دوو وشه‌یی، زیاتر بۆ كتێبه سهرچاوهییهكانه، نه‌ك كتێبی توێژینه‌وه و شیكاریی، ئه‌گه‌رنا ده‌بوو هه‌ر ناوی كتێبه‌كه "نیشتمانسازی" بێت، ئاخر وێڕای ئه‌وه‌ی به‌شه‌كانی ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه خه‌ریكی بنیاتی بۆرییه بۆ حوكمڕانی كه ده‌وڵه‌تسازییه، مهغزاكهی بۆ كارێكی مه‌زنتره، ئه‌ویش نیشتمانسازییه.
نیشتمانسازی، بناغه‌ی ده‌وڵه‌تی نوێیه له دوای تێكه‌ڵبوونی چه‌مكه‌كان كه ئیتر ناتوانین به ده‌وڵه‌تێك بڵێین سۆسیالیستی یان كهپیتاڵی و ئێسته سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی دوای پۆستمۆدێرنیتهیه، چه‌قی هه‌موو شتێك نیشتمانه، بۆیه بنیاته‌كه بۆ نیشتمانسازییه. نیشتمانێك به دروستكردنی ئه‌م بۆرییانه‌ی له كتێبه‌كه‌دا باسی كردوون، بۆ هه‌موو بێت. هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان، هه‌موو ئاینه‌كان، هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز به یه‌كسانی، هه‌موو ته‌مه‌نه‌كان خۆیان تێدا ببیننه‌وه، هه‌موو پله و ئاست و پسۆڕییه خوێندهوارییهكان... پێش ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌م خاڵه بهێنم، پێم وایه وشه‌ی "ئاو" له‌م كتێبه‌دا، مانای قووڵی ناوه‌ڕۆكی بچووك كردووه‌ته‌وه، "بۆرییه‌كانی حوكمڕانی" زیاتر به‌هاكه‌ی ده‌گه‌یاند.
هه‌ڵبه‌ت چیمه‌ن ساڵح بیانووی هێناوه‌ته‌وه و ده‌ڵێ: "ئاو سه‌رچاوه‌ی ژیانه، به‌ڕێوه‌بردنی باش، به هه‌مان گرنگی، سه‌رچاوه‌ی خۆشگوزه‌رانییه بۆ مرۆڤ."
كتێبه‌كه 184 لاپه‌ڕه‌یه و كۆتایی ساڵی رابردوو، ده‌زگه‌ی ڕۆژنامه‌وانیی "وشه" چاپی كردووه و له‌و كتێبانه‌یه كه فرهناونیشانه، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات خێرا سه‌رنج ڕابكێشێ، ئه‌گه‌رچی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر چڕه و پێشبینی ده‌كه‌م نووسه‌ر زیاتر له هه‌زار لاپه‌ڕه‌ی بۆ ده‌ستپێك نووسیبێ، پێش ئه‌وه‌ی ئاوا كورتی بكاته‌وه، بۆیه وێڕای سه‌رنجڕاكێشیی ناونیشانه‌كانی، ناتوانی وه‌ك كتێبێكی ئه‌ده‌بی، هه‌ر كه گرتت به‌ده‌سته‌وه، وازی لێ نه‌هێنی تا ته‌واوی ده‌كه‌ی. پڕه له هه‌ڵوه‌سته و خۆم زۆرجار بۆ ئه‌وه‌ی زانیارییه‌كانم لێ تێكه‌ڵ نه‌بێ و مێشكم وه‌ك پێویست وه‌ری بگرێ، زووزوو دامخستووه و دواتر بۆی گه‌ڕاومه‌ته‌وه.
له‌ژێر ناونیشانی "سه‌ربه‌خۆبوون و پێكهاته‌كانی"، له شوێنێكدا نووسه‌ر ده‌ڵێ، "ئه‌گه‌ر وڵاتێك یان هه‌رێمێك گه‌یشته نائاكاریی كارگێڕی و نادروستیی به‌ڕێوه‌بردن، به‌تایبه‌تی ته‌شه‌نه‌كردنی گه‌نده‌ڵی، زۆر دروسته باری نائاسایی ڕابگه‌یه‌نێت و له ماوه‌یه‌كی كورتدا، چه‌ندان یاسای كارا جێبه‌جێ بكات، بۆ خۆبنیاتنانه‌وه. به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌و نه‌خۆشییه كارگێڕییه، ڕه‌گی خۆی به‌رفراوان ده‌كات و ڕیشه‌كێشكردنی تا دێت ئه‌سته‌متر ده‌بێ."
پێم وایه ئه‌م كابینه‌یه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كارێكی له‌م جۆره‌ی كردووه، ئه‌گه‌رچی ڕای نه‌گه‌یاندووه و یه‌كه‌م قۆناغ بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی، بریتی بوو له ڕاگرتن و سه‌رۆك وه‌زیران له دیبه‌تی ساڵانه‌ی سه‌نته‌ری میری گوتی: توانیمان گه‌نده‌ڵی ڕابگرین، قۆناغی دواتر كه ئه‌ویش ده‌ستی پێ كردووه و ماوه‌یه‌كی درێژتری ده‌وێ، هه‌ڵكه‌ندنی گه‌نده‌ڵییه له كولتووری حوكمڕانیی هه‌رێمی كوردستاندا، ئه‌مه‌یش به لێپێچینه‌وه و دادگاییكردنی گه‌نده‌ڵكاران و گه‌ڕانه‌وه‌ی سامانی گشتیی بۆ ده‌وڵه‌ت.
ئه‌م نموونه‌یه‌م بۆیه هێنایه‌وه، به‌رپرسان لێره‌وه ده‌توانن له‌به‌ر هه‌ستیاریی قۆناغه‌كه كه حكوومه‌ت دركی پێ كردووه و هه‌نگاوی به‌ره‌و چاكسازی ناوه، بۆ ئه‌وه‌ی ببن به یارمه‌تیده‌ری ئامانجه‌كانی حكوومه‌ته‌كه‌یان نه‌ك كۆسپ، هه‌ر نیازپاكی كۆتا پێ ناهێنێ، به‌ڵكو خۆڕۆشنبیركردنیش له نیشتمانسازی زۆر گرنگه و با ئه‌م كتێبه بكه‌نه یه‌كێك له سه‌رچاوه‌كانیان.
"بۆرییە ئاوەکانی حوکمڕانی".