په‌یڕه‌و ئه‌نوه‌ر
(١)
ئه‌مه‌ریكا و توركیا؛ له دۆسته‌وه بۆ نه‌یار
مێژووی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و توركیا مێژوویه‌كه به‌زمانی هاوڕێیه‌تی سیاسی و هاوپه‌یمانی سیاسی و دۆست و یاره‌وه قسه‌ده‌كات و ده‌دوێت! ئه‌مه‌ریكا له‌ڕێی پڕۆژه‌ی ماڕشاڵه‌وه به‌ته‌واوی كۆماری توركیا به بلۆك و هاوپه‌یمانێتییه جیهانییه‌كه‌ی خۆی ده‌لكێنێت و سوودی لێ وه‌رده‌گرێت. بونیادی سه‌ربازی و چوارچێوه‌ی ئاسایشی توركیا له‌دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانه‌وه به‌شێك بووه له بونیادی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكاوه. كاتێك كۆماری توركیا ده‌بێت به ئه‌ندامی ناتۆ (رێكخراوی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی) سیستمی به‌رگری و به‌ها سیاسی و تهناهییهكهشی تێكه‌ڵ به دنیای خۆرئاوا و بنه‌ما و ستراتیجه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت. ئه‌مڕۆ یه‌كێك له ئاڵۆزترین و سه‌ختترین كێشه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و توركیا پرسی مۆدێلی به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی ئاسایش و سیستمی به‌رگری و به‌ها ته‌ناهییه‌كانی نێوان ئه‌م دوو وڵاته‌یه! دیاره پرسه‌كه به‌ته‌واوی گرێ دراوه‌ته‌وه به‌وه‌ی كه كۆماری توركیا و سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته (ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان) كام مۆدێل و سیستم له ئاسایش و به‌رگری بۆ وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵده‌بژێرێت یان كام مۆدێلی سیستمی به‌رگری له نێوان ئه‌مه‌ریكا و رووسیادا هه‌ڵده‌بژێرێت. دیاره ئه‌ردۆغان زیاتر ده‌یه‌وێت به‌لای رووسیا و سیستمی به‌رگری رووسیدا بڕوات؛ ره‌نگه توركیا له‌مه‌ودوا بیر له‌وه بكاته‌وه كه له چوارچێوه‌ی رێكخستنی ته‌ناهی ناتۆ ده‌ربچێت یان ئه‌ندامێتی هه‌ڵپه‌سێردرێت یان كۆتایی به ئه‌ندامێتییه‌كه‌ی بهێنرێت و ده‌ربكرێت.
به‌شێكی زۆری ئه‌م هه‌وڵانه‌ی توركیا بۆ ئه‌وه‌یه دووركه‌وتنه‌وه‌ی له ئه‌مه‌ریكا وه‌ك دۆستێكی دێرین و كۆن و خاوه‌ن رابردوویه‌كی هاوبه‌ش و درێژ ببێته هۆی نزیكبوونه‌وه و ئاوێته‌بوونی له‌گه‌ڵ رووسیادا. دیاره توركیا سیستمی به‌رگری رووسی و چوارچێوه ته‌ناهییه‌كه‌ی به باشتر و گونجاوتر ده‌بینێت به‌تایبه‌ت بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ململانێكانی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و پاراستنی ناسنامه هه‌رێمییه‌كه‌ی له سووریا و ناوچه‌كه.
(٢)
ئه‌مه‌ریكا و ئێران؛ هه‌میشه نه‌یار و ناكۆك
دنیا ئه‌مڕۆ پڕه له دۆخی پاشاگه‌ردانی و بێ سه‌روبه‌ری! دیاره سیستمی سیاسی نێوده‌وڵه‌تی خۆی له بنه‌ڕه‌تدا به‌هۆی نه‌بوونی سه‌رچاوه و چاوگ، هێزێكی باڵا، سه‌رباز و ده‌زگه‌ی بان-ده‌وڵه‌تییه‌وه به‌رده‌وام و چركه دوای چركه دۆخی ناجێگیریی، بێ متمانه‌یی، نادڵنیایی، ململانێ و كێبه‌ركێ به‌رهه‌م ده‌هێنێت! بهئهناركیزمبوونی دنیا ئه‌مڕۆ وێنه‌یه‌كی زاڵ و پڕ جووڵه و هه‌میشه ئاماده‌یه، به‌زمان و جووڵه‌ی دیپلۆماسی، كاردانه‌وه، جه‌نگ و هێرشی سنووردار ژێرخان و ناسنامه و بونیاده سیاسی و جیۆپۆله‌تیكییه‌كه‌ی تازه ده‌كاته‌وه.
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ روو ده‌دات له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران، ئه‌مه‌ریكا و توركیا فۆڕمێكه له ململانێ نوێنه‌رایه‌تی چه‌ندان مانا و دۆخی جیاوازی ململانێ ده‌كات! ململانێ به مانای ئه‌وه‌ی چۆن ناسنامه و ئاڕگیۆمێنت و وێنه و خه‌یاڵه‌كانی ناو سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ت بپارێزیت و به‌رگری لێ بكه‌یت. ئه‌مڕۆ ئه‌مه‌ریكا/تڕه‌مپ ده‌یه‌وێت ناسنامه و جیۆپۆله‌تیك له ئێران بستێنێته‌وه! ئێرانی بێ جیۆپۆله‌تیك و بێ ناسنامه ئاسانتر گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، باشتر ده‌توانرێت به‌سه‌ریدا زاڵ بیت و پایه‌كانی لاواز بكه‌یت!
دیاره [ناسنامه و جیۆپۆله‌تیك] بۆ ئێران دووانه‌یه‌كن به‌یه‌كه‌وه كار ده‌كه‌ن و به‌یه‌كه‌وه‌ش پانتایی زیاتر و هێزی زیاتر بۆ ئێران به‌رهه‌م ده‌هێنن! ده‌ستبه‌ژێری سیاسی له ئێران له‌دوای شۆڕشی ئیسلامی ساڵی ١٩٧٩ له‌ڕێی ئه‌م دووانهیهوه ده‌یانه‌وێ جووڵه‌كانی ئێران، رابردوو و یاده‌وه‌ری و دوێنێی ئێران له به‌رگریی و پاڕانه‌وه بگۆڕن بۆ هێرشبردن و فراوانكردنی پانتایی مه‌زه‌وی. ڕاستییه‌كه‌ی رووخانی به‌عس له عێراق دیارییه‌كی یه‌زدانی بوو بۆ ئێرانییه‌كان! دیاری به‌و واتایه‌ی كه ئێران له‌ڕێی عێراقه‌وه توانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی به خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاسته‌وه ببه‌ستێته‌وه و به‌ته‌واوی به‌سه‌ر جیۆپۆله‌تیكی سوننی/ئه‌مه‌ریكی زاڵ و خاوه‌ن بڕیار بێت!
له مێژووی هاوچه‌رخی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هیچ كاتێك هێزێك وه‌ك ئێرانی ئه‌مڕۆ باڵاده‌ست و خاوه‌ن ناسنامه‌ی مه‌زه‌وی و جیۆپۆله‌تیك و رووبه‌ری جیۆگرافی نه‌بووه؛ هیچ كات ئێران وه‌ك ئه‌مڕۆ له ده‌ره‌وه‌ی خۆی ئاماده نه‌بووه! بریكار و شه‌ڕكه‌ر و هێزی مه‌زه‌وی میلیشیایی نه‌بووه! ئه‌مڕۆ ئێران وه‌ك خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆم، پڕۆژه و مه‌زه‌و و میلیشیا و هێزی نه‌رم له زۆربه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی و به‌شێكی وڵاتانی ئه‌فریقاش ئاماده‌یه! فشار بۆ نه‌یارانی دروست ده‌كات، ده‌یه‌وێ سنوور بۆ ئه‌مه‌ریكا و هێزه‌كانی تر دابنێت!
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌مه‌ریكا/تڕه‌مپ هه‌وڵی بۆ ده‌دات و مه‌به‌ستێتی نینۆككردن و پارچه پارچه‌كردنی ئه‌و خه‌یاڵه گه‌وره مه‌زه‌وییه‌ی ئێرانه له ناوچه‌كه! ڕاستییه‌كه‌ی تڕه‌مپ ده‌یه‌وێت ئێران له‌ڕێی گفتوگۆ و مێزی دیپلۆماسییه‌وه به‌ره‌و ناوه‌وه‌ی خۆی، سنووره ناوه‌كییه‌كه‌ی خۆی ببات، له پڕۆكسی و هاوبه‌ش و هاوڕێ هه‌رێمییه‌كانی داببڕێت و بپچڕێت! ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێت ئێران وه‌ك سیستم و ئایدۆلۆجیا بڕووخێت؛ ده‌یه‌وێ جووڵه‌كانی سنوردار بكرێت، جیۆپۆلهتیكه مه‌زه‌وییه‌كه‌ی به‌ته‌واوی بچووك بكرێته‌وه! له سیستمی هه‌رێمی ناوچه‌كه بیكاته ده‌ره‌وه، بیكات به ئه‌كته‌رێكی بێ بڕیار.
دیاره ئه‌مه‌ریكا ترسی له‌وه هه‌یه ئێران رووبه‌ره ئاوییه‌كانی فراوانتر بكات! زیاتر له ده‌ریا و به‌نده‌ر نزیك بێته‌وه؛ ئه‌م دۆخه سوننه‌كانی ناوچه‌كه ده‌كوژێت! بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا لاواز ده‌بن! ئێران له‌م دۆخه باشتر ده‌توانێت یارییه سیاسی و دیپلۆماسییه‌كانی به‌ڕێوه ببات، به‌ڵام تڕه‌مپ ده‌یه‌وێ ئه‌م خه‌یاڵه‌ی ئێران بپچڕێنێت؛ ره‌نگه هه‌موو ئامرازه‌كان له دژی ئێران به‌كار بهێنێت، پێ ده‌چێت ئه‌گه‌ر ئێران دانوستان نه‌كات، ئه‌مه‌ریكا بریكار و پڕۆكسییه‌كانی ئێران له عێراق، سووریا، لبنان، كه‌رتی غه‌زه و یه‌مه‌ن بكاته ئامانج یان به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه بێ جووڵه و بێ ناسنامه‌یان بكات تا زیاتر پاڵ به ئێرانه‌وه بنێت بۆ بونیاده ناوه‌كییه‌كه‌ی خۆی بكشێت و بگه‌ڕێته‌وه.