یه‌كه‌م/ سێكس و په‌یكه‌ری ده‌سه‌ڵات
دوانه‌ی سێكس و ده‌سه‌ڵات دووانه‌یه‌كن به شێوازێكی میكانیكی یه‌كتر ته‌واو ده‌كه‌ن و هێز و جووڵه به‌یه‌كتر ده‌به‌خشن. سێكس وه‌ك چێژێكی رۆحی، وه‌ك به‌تاڵبوونه‌وه، وه‌ك وێنه‌یه‌كی فیسیۆلۆجی ناو جه‌سته، ئه‌ندازه‌یه‌كی تازه‌ی له ده‌سه‌ڵات و پێكهاته‌ی ده‌سه‌ڵات به‌رهه‌م هێناوه. هه‌رچه‌ند جیهانگیری و ته‌كنه‌لۆجیا بنه‌ماكانی ده‌سه‌ڵات و گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵاتی ئاڵۆز و تێكه‌ڵ به‌یه‌كتر كردووه. ئه‌م دیارده‌یه دینامیكیی و هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زێكی قه‌باره گه‌وره‌یشی له هه‌ناو و جه‌سته و په‌یكه‌ری خۆیدا هه‌ڵگرتووه.
ده‌سه‌ڵاتی سێكس له كۆمه‌ڵگه و خێزان و په‌یكه‌ری بیرۆكراتی و كارگێڕی ئێمه‌دا ده‌سه‌ڵاتێكه هه‌ڵگری سایكۆلۆجیایهكی تایبه‌ت و سیستمێكی پێوه‌ندیكردن و ههژموونێكی تایبه‌ته. به زمانێكی تایبه‌ت و خه‌یاڵێكی تایبه‌تیش خۆی نمایش ده‌كات.
رێژه‌یه‌كی زۆر له بوونه‌وه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا به په‌یژه‌ی سێكس، به رێی سێكس، به په‌تی سێكس به‌سه‌ر جه‌سته‌ی ده‌سه‌ڵاتی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئامێری بیرۆكراتیی ده‌كه‌وێت و پارێزگاری له پێگه و ناسنامه و سه‌رمایه‌كانی خۆی ده‌كات.
به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی سێكس بووه به په‌رژین و پارێزبه‌ندیی ژماره یه‌كی مانه‌وه، زاڵبوون، ملكه‌چكردنی ئه‌وانیتر و بازدان به‌سه‌ر نۆڕم و به‌ها و رێسا بیرۆكراتییه‌كان. لێره‌وه ده‌سه‌ڵاتی سێكس ده‌بێت به ناوكی ده‌سه‌ڵاته‌كان و رۆح و كۆڵه‌گه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان.
ده‌كرێت بڵێین سێكس وه‌ك مایكرۆ ده‌سه‌ڵات لێره‌وه له دایك ده‌بێت و ئه‌وانیتر ده‌كات به ده‌سه‌ڵاتی میكڕۆ و ده‌سه‌ڵاتی لاوه‌كی و سیمبۆلی. سێكس وه‌ك كرده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و تاكه‌كه‌سی به ته‌نیا كه‌ناڵ و ده‌روازه‌ی پێوه‌ندیكردن و به‌یه‌كه‌وه به‌ستنه‌وه‌ی دوو ئه‌كته‌ر نییه، به‌ڵكو داگیركردنی سنوور و تواناكانی مرۆڤه له‌ناو بازنه‌كانی ده‌سه‌ڵات و چوارچێوه‌داركردنی هه‌ڕه‌می ده‌سه‌ڵات و ره‌گه‌زه‌كانی ده‌سه‌ڵاتیشه تا باشتر ئه‌كته‌ری به‌رامبه‌ر بێ هه‌ژموون بكه‌یت.
له ڕووی سیاسییه‌وه ده‌كرێت نموونه‌ی ئه‌و ژنه سه‌ركرده و به‌رپرسانه كۆمه‌كمان بكات كه له‌ڕێی سێكسه‌وه بونیادی ده‌سه‌ڵاتی دوژمنی گۆڕیوه بۆ بونیادێكی به‌تاڵ و بێ هه‌ژموون.
دووه‌م/ سێكس و پێگه‌ی ده‌وڵه‌ت
ده‌وڵه‌ت یه‌كه‌یه‌كی سیاسییه، جیۆگرافیا و دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی و خه‌ڵك پایه‌كانی ده‌وڵه‌ت دیزاین ده‌كه‌ن و ده‌وڵه‌ت به‌رهه‌مهاتووی دۆخێكی تایبه‌تی ناو دنیای مۆدێرنه. مۆدێرن به‌مانای ئه‌وه‌ی هه‌ر ده‌وڵه‌تێك نوێنه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێكی دیاریكراو ده‌كات، به‌ناوی گرووپێك یان چه‌ندان گرووپی كۆمه‌ڵایه‌تی تره‌وه خۆی رێك ده‌خاته‌وه، بڕیار ده‌دات و ره‌فتاره‌كانی ئاراسته ده‌كات.
ره‌فتار و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت نوێنه‌رایه‌تی ده‌سته‌بژێری سیاسی وڵات ده‌كات. له دنیای ئه‌مڕۆدا هه‌ر گه‌شتیارێك، بێگانه‌یه‌ك یان هاووڵاتییه‌ك له وڵاتێكی تردا له‌ڕێی مه‌یخانه و سێكسخانه و له‌شفرۆشه‌كانی وڵاته‌كه‌وه پێوه‌ندی به جه‌سته‌ی وڵاتی به‌رانبه‌ره‌وه ده‌كات. هه‌ر یه‌كه‌یه‌كی سیاسی له دنیادا به‌شێك له سه‌رمایه سێكسییه ناوه‌كییه‌كه‌ی ده‌خاته خزمه‌تی ئه‌وانیتر و وڵاتانی تر بۆ پاراستن و به‌رزكردنه‌وه‌ی پێگه‌ی فه‌رمی وڵات.
لێره‌وه شه‌ڕی سێكس پێش شه‌ڕی كلاسیكی و شه‌ڕی ئه‌تۆم و فڕۆكه و فۆڕمه‌كانی تری شه‌ڕ ده‌كه‌وێت. به‌شێك له وڵاته مۆدێرنه‌كانی دنیای ئه‌مڕۆ سێكس به پێگه‌ی فه‌رمی ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌لكێنن و تێكه‌ڵ به یه‌كتری ده‌كه‌ن. سێكس له سه‌رچاوه‌ی زۆربوون و ده‌ستكاریكردنی دیمۆگرافیا و كڵێشه‌یه‌كی سۆسیۆلۆجییه‌وه ده‌گۆڕن بۆ سه‌رچاوه‌ی زاڵبوون و راكێشان و كۆكردنه‌وه‌ی داهات و سه‌رمایه له‌وانی تر، دیاره كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه سێكس تێیدا تابۆ و قهدهغكراوێكی نه‌ریتی بێت، ئاسانتر كۆنتڕۆڵ ده‌كرێت و له فۆڕمه‌كانی تری هێز به‌تاڵ ده‌كرێته‌وه.
سێیه‌م/ شه‌ڕی سێكس، بازاڕ و كاپیتاڵیزم
بازاڕ و سه‌رمایه‌داری و دنیای لیبڕاڵ بزووێنه‌ری شه‌ڕی سێكس و كرده‌ی سێكسیشیان ده‌ستكاری كردووه. ده‌كرێت زیاتر سێكس به بازاڕ و شێوازی ساغكردنه‌وه‌ی گرێ بده‌ین و ماناكانی شرۆڤه بكه‌ین، له زۆربه‌ی بازاڕه لیبڕاڵه‌كانی دنیادا په‌یكه‌ری سێكس به ناسنامه ناسیۆنالیزمهكهیهوه خراوه‌ته ناو جامخانهیهك بۆ به كرێدان و فرۆشتن و خۆبه‌تاڵكردنه‌وه، بۆ زیندووڕاگرتنی بازاڕ و دروستكردنی تۆڕێك له نێوان كڕیار و فرۆشیاردا.
لێره‌وه دۆخێك دروست ده‌بێت كڕیاری سێكس كه زیاتر نوێنه‌رایه‌تی نێرینه‌بوون و ماسكلینیتی و پیاوهتیبوون ده‌كات، پرسیاری نه‌ته‌وه و ره‌گی نه‌ژادی له فرۆشیاری سێكس ده‌كات. بازاڕ و ئه‌ده‌بیات و نه‌ریتی بازاڕ به گه‌ڕانه‌وه بۆ ناسیۆنالیزم و پرسینه‌وه له نه‌ژاد نرخ و به‌های كرده سیكسییهكه دیاری ده‌كات و مانا و رۆڵی بۆ ده‌ستنیشان ده‌كات. تۆی فرۆشیاری سێكس، تۆی فرۆشیاری جه‌سته و سه‌ربه دنیا و شارستانییه‌كی دیاریكراو خاوه‌ن نرخێكی جیاوازی له په‌یكه‌رێكی تر و ئه‌كته‌رێكی سێكسی تر كه سه‌ربه دنیا و ریشه و شارستانییه‌تێكی تره.
به‌مشێوه‌یه بازاڕ و كاپیتاڵیزم به‌رده‌وام ئاگر به‌و شه‌ڕه سێكسییهدا ده‌كات و ته‌مه‌نی درێژ ده‌كاته‌وه و سنووره‌كانی فراوان ده‌كات.
ده‌كرێت ئێمه شه‌ڕی سێكس و بازاڕی سێكس به‌ته‌واوی به یه‌كتر و به سنووری یه‌كتره‌وه ببه‌ستینه‌وه و بلكێنین و ئه‌ركه‌كانیان دیاری بكه‌ین. به‌ڵام نابێت ئه‌وه له یاد بكه‌ین و له‌بیر خۆمانی ببه‌ینه‌وه كه ئه‌گه‌ر سه‌رمایه‌داری و كاپیتاڵیزم و ئابووری بازاڕی ئازاد ئاماده‌یی نه‌بێت، سێكس و شه‌ڕی سێكس و هه‌رزانفرۆشكردنی چێژ و رێ جیاوازه‌كانی چێژوه‌رگرتنیش ئاماده‌یی نابێت.
ڕاستییه‌كه‌ی شه‌ڕكردن بۆ سێكس و به‌ناوی سێكسه‌وه، دیارده‌یه‌كی سه‌روو ئایدۆلۆجییه و خۆی به دیواری هیچ ئایدۆلۆجیا و سیستمێكی فكری و هزری تایبه‌ته‌وه هه‌ڵنه‌واسیوه، بۆیه ده‌كرێت جیاوازییه‌كه ته‌نیا ئه‌وه بێت كه بازاڕی كراوه شه‌ڕه‌كه‌ی زۆر خێراتر و تایبه‌تتر كردووه.