یه‌كه‌م/ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته
ئه‌وه‌ی بڕیاره له ساڵی نوێ‌دا و له مانگی حوزه‌یراندا بكرێ، هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌یه له عێراق. ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له‌سه‌ر خواست و داواكاری و گوشاری شه‌قامه. هه‌ڵبژاردن بۆ تازه‌كردنه‌وه‌ی شه‌رعییه‌ت، گرێبه‌ستی كۆمه‌ڵایه‌تی و بنیاتنانه‌وه‌ی پێوه‌ندی نێوان هاووڵاتی و ده‌سه‌ڵات له عێراقدا. دیاره ئاماژه‌ی سه‌ره‌تایی ئه‌وه‌یه كه پێناچێت هه‌ڵبژاردنه‌كه بكرێت.
هه‌موو هێزه شیعییه‌كان هاوڕا و كۆك و یه‌كگرتوون له‌سه‌ر دواخستنی هه‌ڵبژاردن بۆ ساڵی ٢٠٢٢ و ئه‌نجامنه‌دانی له ساڵی نوێ‌دا. ئه‌م هه‌وڵه پێویستی به پاڵپشتی و لۆبی سوننه‌كانیشه تا دوای بخه‌ن، به‌ڵام پێناچێت هه‌ڵبژاردن بتوانێ چاره‌سه‌ر، رێچاره و ده‌رمانێك له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یران، ئاڵۆزی و ته‌نگژه مێژوویی و كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی عێراق، به‌تایبه‌ت ساڵی تازه‌ی ٢٠٢١ ساڵێكی پڕ ئازار و كێشه و ململانێ و قه‌یرانی دارایی و ئابووری ده‌بێت بۆ هه‌موو عێراق و عێراقییه‌كان.
ساڵی رابردوو زۆرینه‌ی عێراقییه‌كان هاتنه سه‌ر شه‌قام و شوێنه گشتییه‌كان به مه‌به‌ست و ئامانجی ده‌ستكاریكردنی بنه‌مای فه‌ڕمانڕه‌واییكردن و سیستمی حوكمڕانی له‌و وڵاته‌دا. خۆپێشانده‌ر و خه‌ڵك و گه‌نجه ناڕازی و په‌راوێزخراوه‌كان، ئاڵای عێراقییان به‌رز ده‌كرده‌وه و ده‌یانگوت: ئێمه نیشتمان و عێراقیبوون و عێراقمان ده‌وێت و پڕۆژه بچووكه سیاسی و مه‌زه‌وییه‌كانی ناو عێراقمان ناوێت.
دیاره ئه‌م سه‌ره‌تا و دروشمه ساده و قووڵانه، حكوومه‌ت و ده‌سته‌بژێری سیاسی ناچار كرد ده‌ست له ده‌سه‌ڵات هه‌ڵبگرن و حكوومه‌ت هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و حكوومه‌تێكی كاتی پێكبهێنرێت تا هه‌ڵبژاردنێكی پێشوه‌خته ده‌كرێت، هاووڵاتی و ده‌نگده‌ر له‌ڕێی هه‌ڵبژاردنه‌وه دووباره نیشتمانی له‌ده‌ستچووی به‌ده‌ست بهێنێته‌وه و پێی شاد بێته‌وه.
به‌ڵام ئه‌م پرۆسه‌یه جگه له چیڕۆكێكی رۆمانتیكی هیچی تر نییه و هه‌ڵبژاردن نه‌ك نیشتمان، به‌ڵكو ناتوانێ هێما و سه‌ره‌تایه‌كی هه‌ره ساده‌ش له نیشتمان بۆ هیچ كه‌س و گرووپێك بگه‌ڕێنێته‌وه. هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا هێزه شیعییه‌كان رێككه‌وتوون كه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته نه‌كرێت.
دووه‌م/ عێراق؛ مه‌یدانی ململانێی ئه‌مه‌ریكا و ئێران
زۆرینه‌ی ئاماژه و هێماكان به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چن هه‌ریه‌ك له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و كۆماری ئیسلامی ئێران، له خاك و پانتایی عێراقدا ململانێ، رووبه‌ڕووبوونه‌وه و ركابه‌رێتییان بكه‌ن و به‌ڕێوه ببه‌ن. ململانێ به مانای ئه‌وه‌ی ئه‌م دوو ركابه‌ره عێراق وه‌ك گۆڕه‌پانێك ده‌بینن بۆ هاوسه‌نگی هێز و سه‌پاندنی هه‌ژموون و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك پرسی له مێژینه‌ی نێوانیان.
دیاره ئێران به‌رده‌وام به‌دوای تۆڵه‌دا ده‌گه‌ڕێت. تۆڵه‌ی قاسم سلێمانی و هاوڕێكانی. له ده‌ستپێكی ساڵی ٢٠٢٠دا، ئه‌مه‌ریكا له‌ڕێی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه هه‌ر به‌ته‌نیا قاسم سلێمانی و هاوڕێكانی ناكوژێت، به‌ڵكو سیمبۆل و میرات و رۆڵ و پێگه‌ی ئێرانیش له عێراقدا ده‌كوژێت و لێگه‌سی سیمبۆلیانه‌ی ئێران له بچووك و پاسیڤ ده‌كات.
پێده‌چێت ئێرانییه‌كان به‌دوای هه‌ل و ده‌رفه‌تێكدا بگه‌ڕێن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شكۆ و لێگه‌سی رابردوویان له به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌ریكادا له عێراق. گه‌ڕاندنه‌وه له‌رێی به‌ره‌نگاربوونه‌وه و قووڵكردنه‌وه‌ی زیاتری ململانێكان له‌سه‌ر جه‌سته و خاك و جیۆپۆڵه‌تیكی عێراق.
دۆخێكی له‌مشێوه‌یه جگه له هیلاككردنی زیاتری په‌یكه‌ری سیاسیی عێراق، هیچیتر له‌گه‌ڵ خۆیدا ناهێنێت له ساڵی نوێ و تازه‌دا. ململانێی نێوان ئه‌م دوو ئه‌كته‌ر و هێزه، هه‌م پێگه‌ی سیاسی عێراق زیاتر داده‌به‌زێنێت و هه‌میش رووبه‌ڕووی ماندوویه‌تی و شه‌كه‌تبوون و ئیفیلجبوونێكی زیاد له پێویست ده‌كاته‌وه.
سێیه‌م/ ململانێی سه‌رۆك وه‌زیران و میلیشیاكان
ئه‌وه‌ی كه چاوه‌ڕان ده‌كرێت له ساڵی تازه‌دا، ململانێی نێوان سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و میلیشیا چه‌كدار و گرووپه مه‌زه‌وی و شیعییه‌كانه. دیاره میلیشیا یه‌كێكه له به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م گه‌شه‌ی سیاسی و به‌ره‌وپێشچوون و په‌ره‌پێدانی سیاسییه له عێراقدا. ئه‌م میلیشیا و هێزانه ده‌یانه‌وێت وه‌ك ده‌وڵه‌تی قووڵ یان هاوته‌ریب یان ده‌وڵه‌ت له‌ناو ده‌وڵه‌تدا ده‌ربكه‌ون و كار بكه‌ن و خۆیان راده‌ستی هیچ یاسا و چه‌تر و چوارچێوه‌یه‌كی ده‌ستووریی و یاسایی نه‌كه‌ن.
ئه‌م دۆخه ته‌واو ناكۆكه به‌و كارنامه سیاسییه‌ی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌یه‌وێت كاری له‌سه‌ر بكات و به‌ره‌وپێشه‌وه‌ی ببات، به‌تایبه‌ت كاتێك هه‌م ئه‌م حكوومه‌ته و هه‌میش كه‌سایه‌تی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌رهاوێشته و ره‌نگدانه‌وه‌ی خواست و خه‌ونه‌كانی شه‌قامن، ده‌بێت چاكسازی و ریفۆرمێكی راسته‌قینه له پێوه‌ندی نێوان هاووڵاتی و ده‌سه‌ڵات و هێزه‌كانی تر و ده‌سه‌ڵاتدا بكات.
بڕیاره كازمی نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تێك بكات كه به لایه‌نی كه‌مه‌وه بتوانێ شكۆ و باڵایی بۆ چه‌مكی نوێنه‌رایه‌تی بگه‌ڕێنێته‌وه و دامه‌زراوه جیاوازه‌كان بتوانن به ڕاستی ببن به نوێنه‌ری ده‌نگده‌ر و خه‌ڵك و هاووڵاتی به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ناسنامه لۆكاڵییه‌كانی وه‌ك ئاین و نه‌ته‌وه و مه‌زه‌و و ئایدۆلۆجیاكانی تر.
دیاره پێده‌چێت ئه‌م هه‌نگاو و ستراتیجه زۆر سه‌خت و ئه‌سته‌م بێت، ده‌كرێ بڵێین مه‌حاڵه له عێراقدا جێبه‌جێ ببێت له‌به‌ر چه‌ندان هۆكاری مێژوویی، ئیتنیكی، مه‌زه‌وی و ده‌ستوه‌ردانی هه‌رێمی و.. هتد. به‌تایبه‌ت كاتێك زۆرینه‌ی هێزه سیاسی و رێكخراوه سیاسییه جۆراوجۆره‌كان، خاوه‌ن میلیشیا و چه‌كدار و هێزی سه‌ربازی و چه‌كوتفاق و پاڵپشتی هه‌رێمی و جه‌ماوه‌ر و جیۆگرافیای سیاسین.
گواستنه‌وه‌ی میلیشیاكان بۆ ناو ده‌زگای فه‌رمی و یاسایی ناو په‌یكه‌ری سه‌ربازی ده‌وڵه‌تی عێراق، كاڵكردنه‌وه‌ی ناسنامه‌ی میلیشیابوونیان، كرده‌یه‌كی یه‌كجار سه‌خت و پڕ كێشه‌یه و له ده‌سه‌ڵاتی كه‌سایه‌تییه‌كی وه‌ك مسته‌فا كازمی و هاوڕێكانیدا نین، بگره به‌ربه‌ستی گه‌وره‌ن له به‌رده‌م گه‌شه‌ی سیاسی له ساڵی تازه‌دا.