سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خاوه‌نی هێزێكی گه‌وره‌ی ئابووری و هه‌ژموونێكی به‌هێز بوو له زه‌مه‌نی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانیدا، به‌ڵام دواجار دۆناڵد تره‌مپ نه‌یتوانی مسۆگه‌ریی كورسییه‌كه‌ی بكاته‌وه و وه‌ك سه‌رۆك به‌رده‌وام بێت له كاره‌كه‌ی، ئه‌وه‌ش پێوه‌ندی به چه‌ند هۆكارێكی ورد و گرنگه‌وه هه‌بوو كه له ماوه‌ی چوار ساڵی حوكمڕانیدا نه‌یتوانی چاره‌سه‌ریان بكات، ئه‌وه‌ش وه‌ك به‌شێك له بیروباوه‌ڕ و كاره‌كانی تره‌مپ خۆیه‌تی كه له چوارچێوه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی كاری سیاسی تره‌مپۆكراسیدا له قاڵ بدرێت و ئابووری و سیاسه‌ت و شه‌قامی تێدا كۆنترۆڵ كرد.
تره‌مپ چۆن توانی سه‌ركه‌وتوو بێت و چوار ساڵ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بێت؟
ئێسته دنیا میدیا و سۆشیال میدیا و بیری پۆپۆلیستی ئاراسته‌ی ده‌كات، كه نه‌وه‌یه‌كی سیاسیی تێدا دروست بووه بڕوای به‌وه نییه كه ده‌بێت به پلان كاره‌كان به‌ڕێوه ببرێن، به‌ڵكو بڕوای به‌وه‌یه كه كاره‌كان له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجام بدرێن، ئه‌و بیر و هزره پۆپۆلیستییه‌ی تره‌مپ هه‌یبوو، ئه‌و پشتیوانییه گه‌وره‌ی ئیپاك و به‌ره‌ی ئیسرائیلی هۆكارێكی سه‌ره‌كی بوو بۆ ئه‌وه‌ی تره‌مپ بتوانێ به‌سه‌ر كاره‌كانیدا زاڵ ببێت و بیباته‌وه.
بۆچی تره‌مپ به‌رانبه‌ر بایدن دۆڕا؟
بردنه‌وه‌ی بایدن نیشانه‌ی به‌هێزییه‌كه‌ی نه‌بوو، به‌ڵكو هه‌ندێك هه‌ڵه‌ی گه‌وره و كوشنده‌ی رابردووی سه‌رۆك تره‌مپ بوو كه وایكرد جۆزێف بایدن بیباته‌وه و كورسیی سه‌رۆكایه‌تی به‌ده‌ست بهێنێت، كه به‌شێكی گه‌وره‌ی پێوه‌ندی به‌و ره‌فتاره تاكه‌كه‌سییه‌ی تره‌مپ و هه‌روه‌ها هه‌ڵه هه‌ژموون نه‌ویستییه‌كه‌یه‌وه بوو كه كورسی سه‌رۆكایه‌تی له ژێر پێی خۆی ده‌رهێنا، به واتایه‌كی تر ئه‌وه به‌هێزیی بایدن نه‌بوو كه سه‌رۆك تره‌مپ دۆرا، به‌ڵكو هه‌ڵه‌كانی سه‌رۆك تره‌مپ خۆی بوو بایدن توانی كورسیی سه‌رۆكایه‌تی له ژێریدا ده‌ربهێنێت، هه‌ڵه‌كانیش چه‌ند دانه هه‌ڵه‌ی گه‌وره بوون كه دیارترینیان پێنج هۆكاری سه‌ره‌كین.
ڤاكسینی كۆرۆنا و قه‌یرانی دارایی
به‌شێكی زۆر له ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌ڵێن سه‌رۆك تره‌مپ له به‌رانبه‌ر كۆرۆنا هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی كرد، هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه كۆرۆنا به‌و رێژه گه‌وره‌یه له ئه‌مه‌ریكا بڵاو ببێته‌وه و وڵاته‌كه له ئاوه‌دانی بخات، له‌لایه‌كی تریشه‌وه بڵاوبوونه‌وه‌كه نه‌وتی بۆ نزمترین ئاست برد و ئابووری ئه‌مه‌ریكا به‌ته‌واوی كه‌م بووبووه و له‌لایه‌كی تریشه‌وه زیاتر له هه‌شت ملیۆن ئه‌مه‌ریكی بێكار بوون، ئه‌وه زیانێكی گه‌وره‌ی به سه‌رۆك تره‌مپ گه‌یاند.
ره‌فتاری تره‌مپ به‌رانبه‌ر میدیا
هه‌ر له سه‌ره‌تادا كه بووه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، سه‌رۆك تره‌مپ زۆر دژی میدیاكاران ده‌وه‌ستایه‌وه و به به‌هێزترین میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا و دنیای ده‌گوت درۆزن و هه‌ڵه دروستكه‌ر و ئاژاوه‌چی، زۆرجار رقی له میدیاكاران ده‌بووه‌وه به شێوه‌یه‌ك كه ده‌یگوت رۆژنامه‌نووسه‌كان له‌بیركردنه‌وه‌دا هه‌ڵه‌ن، ئه‌گه‌ر بته‌وێ داوایه‌كیان له‌سه‌ر تۆمار بكه‌یت، وڵاته‌كه‌ت به‌سه‌ردا ده‌ڕووخێنن و هه‌موویان ده‌ببنه یه‌كده‌نگ و دژت ده‌وه‌ستنه‌وه.
ئه‌وه بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه سه‌رۆك تره‌مپ نه‌توانێ به‌رده‌وام بێت له كاره‌كانی و میدیاكاران بكات به گژی خۆیدا، دوژمنایه‌تییه‌كی راست له نێوانیاندا دروست ببێت، له‌لایه‌كی تریشه‌وه تره‌مپ تویته‌ری وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵی بۆ خه‌ڵكی دنیا به‌كار ده‌هێنا و گرنگی به میدیاكان نه‌ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كان بگوازێته‌وه، ئه‌وه‌ش جۆرێك بوو له دژایه‌تیی نێوان ئه‌و دوو به‌ره‌یه.
دژایه‌تی ره‌شپێسته‌كان
له‌گه‌ڵ كوشتنی یاریزانێكی گه‌وره‌ی ره‌شپێست له‌لایه‌ن دوو پۆلیسی سپیپێسته‌وه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر بێبه‌زه‌ییانه، دواجار هاتنه‌سه‌ر شه‌قامی جیهانی و ئه‌مه‌ریكی به‌تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكییه ره‌شه‌كان، گرفتێكی گه‌وره بۆ ئه‌و وڵاته دروست بوو، رقێكی گه‌وره له دڵی ره‌شپێسته‌كاندا دروست بوو، كاتێكی سه‌رۆك تره‌مپ قسه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كرد زۆر به‌خراپی قسه‌ی ده‌كرد و ته‌نانه‌ت داواشی كرد تانك به‌كار بهێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركوتی خۆپێشانده‌رانی پێ بكرێت.
ئه‌و ڕقه‌ش تا رۆژی هه‌ڵبژاردن مایه‌وه و بینیمان كه ره‌شه ئه‌مه‌ریكییه‌كان تۆڵه‌ی خۆیان له سه‌رۆك تره‌مپ كرده‌وه و له كۆی ملیۆنان ئه‌مه‌ریكی ره‌شپێستدا، ته‌نیا 12%یان ده‌نگیان به تره‌مپ دابوو و 89%ی ده‌نگیان به بایدن دابوو، ئه‌وه به‌و واتایه نا كه بایدنیان به دڵه، به‌ڵكو تۆڵه‌ی راسته‌قینه‌ی ره‌شه‌كان بوو له سه‌رۆك تره‌مپ له به‌رانبه‌ر هه‌ڵوێسته خراپه‌كانی به‌رانبه‌ر به كوشتنی یاریزانه‌كه.
جووه‌كان پشتیان لێ كرد
جووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له چوارچێوه‌ی چه‌ند رێكخراوێكی لۆبیستی به‌هێزدا، به‌توندی رێكخراون به‌تایبه‌تی رێكخراوی گه‌وره‌ی لۆبی ئه‌مه‌ریكی به‌ناوی ئایپاك، له ئه‌مه‌ریكاش هه‌ركاتێك رێكخراوێكی جوو وه‌ك ئیپاك پشتیوانی ئه‌و سه‌ركرده‌یه بكات، بێگومان ده‌یباته‌وه، هه‌رچه‌نده ئیپاك و ئه‌وانی تریش پشتیوانی تره‌مپیان كرد، به‌ڵام به‌شێكی زۆر له جووه‌كان تا 65%ی جووه‌كان ده‌نگیان به‌تره‌مپ نه‌دا، دۆخی جووه‌كان له سه‌رده‌می تره‌مپدا زۆر خراپ بوو، زیاتر له دوو هه‌زار هێرشی ناڕه‌وا وه‌ك ده‌ستدرێژیی سێكسی و سووتاندنی سیناكۆكی جووه‌كان رووی دابوو، بۆیه ئاماده نه‌بوون قبووڵی دووباره ده‌نگدانه‌وه به‌تره‌مپ بكه‌ن.
په‌نابه‌ران له تره‌مپ تووڕه‌ن
له ئه‌مه‌ریكا ژماره‌یه‌كی زۆر هاووڵاتی و مرۆڤی جیاواز له ئه‌مه‌ریكیی راسته‌قینه هه‌ن كه وه‌ك كۆمه‌ڵه و گرووپی گه‌وره ناویان ده‌برێت، وه‌ك ئه‌وروپییه ئه‌مه‌ریكییه‌كان، هیندییه ئه‌مه‌ریكییه‌كان، به‌رازیلییه ئه‌مه‌ریكییه‌كان، توركه ئه‌مه‌ریكی و مه‌كسیكییه ئه‌مه‌ركییه‌كان و ئه‌وانی تر.. ئه‌وانه زنجیره‌یه‌ك میله‌تی جیاوازن كه سه‌رۆك تره‌مپ به‌ته‌واوه‌تی دژیان وه‌ستابووه‌وه و ده‌یگوت نابێ بێنه وڵاته‌كه‌یانه‌وه.
ئه‌وه‌ش زیانێكی گه‌وره‌ی بۆ ئه‌مه‌ریكییه بێگانه‌كان دروست كردبوو، بۆیه 89%ی ته‌واوی ئه‌مه‌ریكییه بیانییه‌كان كه به‌شێكی زۆر له‌و وڵاته پێكده‌هێنن، ده‌نگیان نه‌خسته پاڵ تره‌مپ و تره‌مپیش هه‌وڵی نه‌دا دۆخه‌كه هێور بكاته‌وه و له‌گه‌ڵیان ئاشت ببێته‌وه، ئه‌وه‌ش زیانێكی گه‌وره‌ی به‌خۆی گه‌یاند و نه‌یتوانی مسۆگه‌ریی ده‌نگی ئه‌وان بكات.
كشانه‌وه له رێككه‌وتنه جیهانییه‌كان
تره‌مپ له ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیدا له چه‌ند رێككه‌وتنێكی گه‌وره كشایه‌وه، وه‌ك رێككه‌وتنی پاریس بۆ ژینگه و رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران و هتد، ئه‌وه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی دنیا به‌جۆرێك له جۆره‌كان پشت له سه‌رۆك تره‌مپ بكات، لۆبی جیهانی به شێوه‌یه‌ك بێت كه ئه‌گه‌ر نه‌ڵێت به تره‌مپ ده‌نگ بده‌ن، ئه‌وا بێده‌نگییان هه‌ڵبژارد.
ئێسته ئه‌مه‌ریكا له به‌رده‌م تره‌مپۆكراسی و بایدندا ده‌بێت دووباره چوار ساڵی نوێ بۆ دروستكردن و به‌هێزكردنه‌وه‌ی وڵاته‌كه كار بكات، وه‌ك بایدن ده‌ڵێـت ده‌بێ ئابووری و سیاسه‌ت بنیات بنێینه‌وه، به‌ڵام ئایا ئه‌مه‌ریكا ده‌توانێ له ژێر هه‌ژموونی تره‌مپۆكراسیدا به ئاسانی ده‌ربازی ببێت؟.
تێبینی:
تره‌مپۆكراسی چییه؟
تره‌مپ-ۆكراسی واته سیستمی تره‌مپ له حوكمڕانیدا، سیستمێكی داپلۆسێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یی كه تره‌مپ بنیاتی ناوه نه‌ك دژی كۆنگرێس، به‌ڵكو زۆر زیاتریش له‌گه‌ڵ كۆنگرێس، شانبه‌شانی به‌شێكی زۆر له سه‌ركرده كۆمارییه‌كان. تره‌مپۆكراسی سیستمێكی ده‌سه‌ڵاتدارییه لای تره‌مپ كه رێگره له رێكخستنی كاروباری ده‌وڵه‌ت، نایه‌وێ ده‌وڵه‌ت له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شێنێت، به‌ڵكو ده‌یه‌وێ ده‌وڵه‌ت بشكێنێت.
كتێبه‌كه تیشك ده‌خاته سه‌ر ره‌فتاری تره‌مپ وه‌ك سیاسییه‌ك، ئه‌و شتانه ده‌خاته‌ڕوو كه تره‌مپ له ئیداره‌كه‌یدا كردوونی له ماوه‌ی دوو ساڵ سه‌رۆكایه‌تیدا و ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه داونی، له لاپه‌ڕه‌ی 15 كتێبه‌كه‌دا ده‌ڵێت: "تره‌مپ گه‌یشته سه‌رۆكایه‌تی به هه‌وڵی كۆمه‌ڵێك بژارده له چوارده‌وری بۆ دۆزینه‌وه‌ی كار بۆ به‌شێكی زۆریان. له‌گه‌ڵ گرووپێكی لاوه‌كی كه سه‌ربه كۆمه‌ڵێك له‌و پیاوانه بوون ته‌نیا هه‌ست به به‌های ئابووری ده‌كه‌ن." ده‌ڵێت: "تره‌مپ نه‌بووه جێی باوه‌ڕی ده‌نگده‌ره‌كانی، به‌ڵام ئه‌وان باوه‌ڕیان پێی هه‌یه، تا كۆمارییه‌كان ترسیان له‌و بژارده سیاسییه سه‌رمایه‌داره هه‌بوو كه پشتگیریی تره‌مپ-یان كرد، نه‌یانوێرا پاشه‌كشێ به تره‌مپ بكه‌ن"