مه‌هاباد قه‌ره‌داغی
پێشبینییه‌كه‌م وه‌ڕاست گه‌ڕا.. سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر نووسیم بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رێكخه‌ره‌كه‌ی ده‌یڕووخێنێت!
مه‌به‌ستم له رێكخه‌ره‌كه‌ی ئێسته‌ی نییه. به‌ڵكو دامه‌زرێنه‌ر و تیۆریسێن و بزوێنه‌ره سه‌ره‌كییه‌كه‌یه‌تی. ئه‌و بۆچوونه‌م له خۆڕا لا دروست نه‌بووبوو، بنچینه‌ی زانستیی هه‌بوو. له‌سه‌ر چ بنچینه‌یه‌ك ئه‌و بۆچوونه‌م له‌لا دروست بووبوو؟ هاوكێشه‌كان و ده‌روونی كه‌سه‌كان و بارودۆخه‌كانم لێك ده‌دایه‌وه. خوێندنه‌وه‌ی ڕابردوو به لۆجیك و پێوه‌ره په‌ی پێبراوه‌كان، بۆ تێگه‌یشتن له ئێسته و شیكردنه‌وه‌ی سبه‌ینێ، كۆمه‌كی ئاوه‌ز ده‌كه‌ن بۆ ڕوونبینی و پێشبینیكردنی دروست.
نه‌وشیروان مسته‌فا.. سیاسه‌تساز نه‌بوو.. سیاسه‌تباز بوو. سیاسه‌تسازیی هونه‌ر و زانسته و عه‌قڵ سه‌رچاوه‌یه‌تی، به‌ڵام سیاستبازیی هه‌وه‌س و هه‌ڵچوونه و غه‌ریزه بنچینه‌یه‌تی. مێژووی، كرداره‌كانی، هه‌ڵوێسته‌كانی و نووسینه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا به دیدی زانستی بخوێنیته‌وه و ئه‌و بیره‌وه‌رییانه‌ی كه كه‌سانی تر نووسیویانه و باسی كردار و هه‌ڵوێسته‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌كه‌ن، بخوێنیته‌وه، بۆ نموونه بیره‌وه‌رییه‌كانی پشكۆ نه‌جمه‌دین، هه‌ڤاڵ كوێستانی و ئه‌حمه‌د بانیخێڵانی و چه‌ندانی تر، بۆت ڕوون ده‌بێته‌وه له پشت كرده‌وه و هه‌ڵوێسته‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فاوه غه‌ریزه وه‌ستاوه نه‌ك عه‌قڵ.
كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان كه هه‌لومه‌رجی مێژوویی و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌رده‌می خۆی هۆی دامه‌زراندنی بوو، به‌شێكی زۆری خه‌باتگێڕ و رۆشنبیر و لاوانی نیشتمان له ریزه‌كانیدا ئاماده‌ی خۆبه‌ختكردن بوون و هه‌زارانیشیان به كرده‌وه گیانیان له پێناویدا به‌خت كرد، گرتووخانه‌كانی به‌عس پڕ بوون له شۆڕشگێڕانی كۆمه‌ڵه و له ژووری ئه‌شكه‌نجه‌كاندا هه‌ڵوێستی شۆڕشگێڕانه‌یان تۆمار ده‌كرد، له سه‌ره‌تای هه‌شتاكاندا نه‌وشیروان مسته‌فا كرا به سكرتێری و له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی خۆی به‌كاری هێنا و دواتریش وه‌ك كڵۆ شه‌كرێك له چا بتوێنیته‌وه، ئاوا له‌ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا تواندییه‌وه.
ئه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی چی لێ نه‌كرد؟! خه‌یاڵی خاوه ئه‌و كه‌سه‌ی پێی وابێت نه‌وشیروان مسته‌فا له‌به‌ر گه‌نده‌ڵی و له‌به‌ر چاكسازی نه‌كردن و له‌به‌ر دژایه‌تی ئه‌و بۆ سیسته‌می بنه‌ماڵه و ئه‌م جۆره شتانه خۆی له یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بێبه‌ری كرد، ئه‌وه‌ی به چاوی عه‌قڵ بڕوانێته ئه‌و مه‌رجانه‌ی ئه‌و له‌سه‌ری رێككه‌وت بۆ جیابوونه‌وه له یه‌كێتی و دامه‌زراندنی كۆمپانیای وشه، تێده‌گات جگه له به‌رژه‌وه‌ندی، هیچ بیر و بڕوا و فه‌لسه‌فه و دنیابینییه‌ك له ئارادا نییه.
"بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان"، له‌سه‌ر بناغه‌ی "كۆمپانیا"!ی وشه دامه‌زرا! كۆمپانیا ده‌سته‌واژه‌یه‌كی ئابوورییه و پێوه‌ره بازرگانییه‌كان ده‌یگرێته‌وه، نه‌ك پێوه‌ره سیاسییه‌كان.
له زانستی ئابووریدا ئه‌و رێسایانه چه‌سپاون و ڕوونن كه بازرگان له هه‌موو دنیادا وایه، گوێ ناداته گه‌شه‌ی كولتوور و په‌ره‌دان به په‌روه‌رده و پێشخستی كۆمه‌ڵ، به‌ڵكو بیری لای كه‌ڵه‌كه‌كردنی سه‌رمایه و پاراستن و زیادكردنی سوودی كۆمپانیاكه‌یه‌تی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كه‌ڵك له پڕوپاگه‌نده و رێكلام وه‌رده‌گرێت كه له‌سه‌ر بناغه‌ی خوێندنه‌وه‌ی ده‌روونی جه‌ماوه‌ر بنیات نرابێت.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له هه‌موو حزبه‌كانی تر شاره‌زایانه‌تر كه‌ڵكئاوه‌ژوویان له سۆز و هه‌ستی جه‌ماوه‌ری كوردستان وه‌رگرت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سته‌بژێرێك له سه‌رانی بزووتنه‌وه‌كه و فه‌رامۆشكردنی خه‌ڵكانی تر. هه‌ر خۆی به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی "تۆپخانه" بۆ سه‌ره‌كیترین ده‌زگه‌ی ڕاگه‌یاندنیان كه "ته‌له‌ڤزیۆنی كه‌ی ئێن ئێن"ـه له‌لایه‌ن سه‌رانی بزووتنه‌كه‌وه، به‌ڵگه‌یه‌كی ڕوونه كه ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه چۆن سوود له وزه‌ی وشه وه‌رده‌گرێت! ئاخر وشه وزه‌ی هه‌یه و وزه‌ی نه‌رێنی و ئه‌رێنی، نه‌رێنییه‌كه‌ی وه‌ك بۆمبا كوشنده و كاریگه‌ر و كۆمه‌ڵكوژه. خه‌مخۆرانی كولتوور و كۆمه‌ڵی كوردستان چاك ده‌زانن ئه‌و بێڕێزی و سووكایه‌تیكردن و به‌خشینه‌وه‌ی تۆمه‌ت و ته‌وس و ته‌شقه‌ڵه‌یه‌ی له گۆڕه‌پانی سیاسی كوردستاندا كرا به باو و تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تیشی گرته‌وه، كێ لێی به‌رپرسیاره و كێ بناغه‌كه‌ی دانا؟!
نه‌وشیروان مسته‌فا تا ئه‌و ئاسته مام جه‌لالی خۆش ده‌ویست، ئه‌گه‌ر فیشه‌كێك بۆ مام جه‌لال هاتبایه، ئه‌و خۆی ده‌دایه به‌ری. ئه‌مه خۆی نووسیویه‌تی و كه‌س بۆی هه‌ڵنه‌به‌ستووه. ئه‌مه‌ی ئه‌و باسی كردبوو خۆشه‌ویستی نه‌بوو، عه‌شق بوو! ئه‌ی چی وای لێ كرد ئه‌و عاشقه له ماشقه‌كه‌ی خۆی هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه و پێوه‌ی بدات؟ جگه له به‌رژه‌وه‌ندی هیچی تر نه‌بوو! به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه عاشق له ماشق دراوی زۆر و گردی زه‌رگه‌ته‌ی وه‌رگرت. ئه‌و گرده‌ی دواتر نابیناكانی سیاسه‌ت ناویان نا گردی پیرۆز و دواتریش ده‌روێشه‌كان به ده‌فه‌وه ده‌چوون و له‌سه‌ر گۆڕی خاوه‌نی كۆمپانیاكه حاڵ ده‌یگرتن و زه‌ركیان له خۆیان ده‌دا!
خاوه‌نی كۆمپانیاكه، پێش ئه‌وه‌ی بگوێزێته‌وه بۆ دنیایه‌كی تر، بیری نه‌چووه‌وه كه خاوه‌ندارێتی كۆمپانیا و گرد و لێكه‌وته‌كانی بگوێزێته‌وه بۆ سه‌ر ناوی دوو كوڕه‌كه‌ی (به‌ده‌ر له كچه‌كه‌ی). ئاخر كچ له كولتووری خێڵدا نوێنه‌رایه‌تی بنه‌ماڵه ناكات، به‌ڵكو كوڕ ده‌توانێت پشتاوپشت میراتی بنه‌ماڵه بپارێزێت.
ئه‌وانه‌ی ئێسته به تاك و به ده‌سته واز له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌هێنن و پاساوی ئه‌وه ده‌هێننه‌وه كه بزووتنه‌وه‌كه له رێبازی نه‌وشیروان مسته‌فا لای داوه، بۆیه ئه‌وان واز ده‌هێنن، یان خه‌ڵكی ساده چه‌واشه ده‌كه‌ن، یان هه‌ر خۆیان چه‌واشه كراون، چونكه به پێچه‌وانه‌وه بزووتنه‌وه‌كه پێشتریش و ئێسته‌یش رێك "رێباز"ـه‌كه‌ی ره‌حمه‌تی به‌ڕێوه ده‌بات. رێباز چییه؟ گۆڕانخوازیی؟ عه‌وام به‌م ده‌سته‌واژه رۆحهه‌ژێنه ورووژێنران و ئاكامه‌كه‌ی بینرا كه هیچ شتێك به‌ره‌و باشتر نه‌گۆڕا، به‌ڵام زۆر شت به‌ره‌و خراپتر گۆڕا. واقیع شاهێده.
ڕێباز؟ چاندنی ڕق و دروێنه‌كردنی به‌ره‌كه‌ی كه بریتی بوو له سووكایه‌تیكردن، تیرۆری فیكری و تۆمه‌تبه‌خشینه‌وه. ئه‌وانه‌ی ئێسته واز له گۆڕان ده‌هێنن، خۆیشیان زۆر له‌وه ده‌ترسن ببن به قوربانی و سووكایه‌تییان پێ بكرێت و تۆمه‌تیان به‌سه‌ردا ببه‌خشنه‌وه و تۆپخانه‌كه بۆردمانیان بكات.
له گۆڕاندا شتێك نه‌بووه ناوی رێباز بێت، ته‌نیا كه‌سێك هه‌بوو ناوی رێباز بوو، كرا به وه‌زیری دارایی، له‌و ده‌مه‌دا كه گۆڕان پێی وابوو پاره ده‌بارێت، چونكه له‌و ده‌مه‌دا مانگی یه‌ك ملیار دۆلار پاره‌ی نه‌ختینه له به‌غداوه ده‌گه‌یشته كوردستان له پشكی ١٧%ـه‌كه، جگه له پاره‌ی نه‌وت و گاز و سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی تر و گومرگ و شتی تر. له به‌ختی كۆمپانیای گۆڕان، سه‌رچاوه‌ی دارایی هه‌رێمی كوردستان رۆژ به‌رۆژ وشكی كرد، بۆیه ئه‌ویش له جیاتی به‌جێگه‌یاندنی به‌ڵێنی چوار ساڵی ئارام، چوار ساڵی له په‌رله‌مان و حكوومه‌تی بنه‌كه‌فراواندا، كرد به دۆزه‌خی سیاسی.
رێبازی چی؟! كوردایه‌تی؟ كوردستانێتی؟ نه‌خێر، ئه‌گه‌ر وا بووایه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، له گرنگترین وێستگه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌یدا كه ریفڕاندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بوو، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی هه‌ڵنه‌ده‌بژارد كه له‌به‌ر ڕقی سیاسی، نه‌رێنی و نامێژوویی بوو!
ڕه‌حمه‌تی نه‌وشیروان مسته‌فا كه ده‌روێشه‌كانی ناوی "باوكی هه‌ژاران"یان لێ نا, رێبازه‌كه‌ی كامه بوو؟ ویستی ده‌ستكه‌وته سیاسییه‌كانی نیو سه‌ده‌ی خۆی ته‌نیا بۆ كوڕه‌كانی خۆی بگوێزێته‌وه و له‌وانی تاپۆ كرد. ئیتر ئاو بێنه و ده‌ست بشۆ!