داری هەنار و میوەیهكی زۆر باوه لە ئاسیا و رۆژهەڵاتی ناوەراست و زۆر بەربڵاوه، هەروەها لە چەندان كتێب وەكو ئینجیل و قورئان باس كراوە، چونكە چەندان پێكهاتەی خۆراكی گرنگی تێدایە كە بە سوودن بۆ لەش، به شێوهی ئاسایی و شهربهت دهخورێتهوه و سركهیشی لێ دروست دهكرێ.
زۆرێك لە ئێمە هەنار تەنیا بەشێوەی میوەی خاو دەخۆین، بەڵام دەتوانرێت هەنار بەشێوەی شەربەت، دۆشاو، گیراوە، چا، سركه تەنانەت بەشێوەی كەپسول بخورێت، زۆرێك لە ئێمە سوودەكانی سركه دەزانین بەتایبەتی سركهی سێو، بەڵام زۆر دەربارەی سوودەكانی سركهی هەنار نەبیستراوە یان هاوشێوەی سركهی سێو بەكارهێنەری نییە.
هەروەك لەم چەند خاڵەدا باس لە سوودەكانی خەلی هەنار دەكەین بۆ لەش، بەڵام باشترە پێش بەكارهێنانی خەلی هەنار پرس بە پزیشكی تایبەت بكرێت، بۆ ئەوەی بەگوێرەی نەخۆشی و چارەسەركردنەكەی بەكاربهێنرێت.
سركهی ههنار ڕەنگێكی سووری تێری هەیە، بەهەمانشێوەی میوە وشككراوەكان بەسوودە و پڕە لە پێكهاتەی خۆراكی و سوودهكانی بریتین لهمانهی خوارهوه:
یەكەم: سیستەمی هەرس باشتر دەكات، سركهی هەنار دەوڵەمەندە بە ترش كە یارمەتی سیستەمی هەرس دەدات، پێكهاتەی خۆراكی زیاتر لەو خۆراكانەوە وەردەگرێت كە رۆژانە دەیان خۆین، بۆ ئەوەی سوودەكانی بە لەش بگات، باشترە لە زەڵاتە یان وەكو خواردنێك تێكەڵكردنی یهك یان دوو كەوچك سركەی هەنار لە كوپێك ئاودا خواردنەوەی لە پێش ژەمەكان یان لە كاتی ژەمەكاندا.
دووەم: كاركردنی لەش باشتر دەكات، مژینی كانزاكان ئاسانتر دەكات لە ڕێی ئەو كانزا و پێكهاتە گرنگانەی كە لە ڕێی خۆراكەوە دەچێتە لەشەوە، ڕێ لە نەخۆشییەكانی شەكرە و شێرپەنجە و كەمپتەوی ئێسك دەگرێت، بەمەش رۆڵێكی گرنگ دەبینێت لە باشتركردنی تەندروستی لەش.
سێیەم: مژینی كالیسیۆم باشتر دەكات، زۆر كەس بۆ دەستكەوتنی كالیسیۆمی پێویست شیر بەكاردەهێنن وەكو سەرچاوەیەكی بەدیل بۆ كالیسیۆمی پێویست، بەڵام دەتوانرێت سپێناغ یان سیر یان برۆكلی بەكاربهێنرێت، ئەگەر چەند دڵۆپێك سركهی هەنار بۆ ئەم سێ پێكهاتە زیاد بكرێت، ئەوا یارمەتی لەش دەدات بەشێوەیەكی ئاسان كالیسیۆم بمژێت.
چوارەم: كۆڵیسترۆڵ پەستانی خوێن كەم دەكاتەوە، بەهەمانشێوەی خواردنی تۆوی قەیسی، سركهی هەنار ئاستی كۆڵیسترۆڵ و پەستانی خوێن كەم دەكاتەوە، بەمەش نەخۆشییەكانی دڵ و جەڵتەی دڵ كەم دەبێتەوە.
پێنجەم: باری دەروونی باشتر دەكات، میوەی هەنار دەوڵەمەندە بە فلاڤۆنۆیدس، جۆرێكە لە دژەئۆكسید رەگەئازادەكان كۆنترۆڵ دەكات و بەمشێوەیەش بیر و یاد باشتر دەكات، ناجێگیریەكانی باری دەروونی كەم دەكاتەوە وەكو خەمۆكی.