خانمه پێشكه‌شكار "شارا ئیبراهیم" له نوێترین پۆستیدا له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام وێنه‌یه‌كی نوێی خۆی به‌جلی كوردی بڵاو كردووه‌ته‌وه و نامه‌یه‌كى نا روونى بۆ كه‌سێك ناردووه و هه‌وادرانى پێیان وایه بۆ هاوسه‌ره‌كه‌یه‌تى.
شارا له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ی نووسیویه‌تى: "کاتێک که‌سێک دێته ناو ژیانته‌وه خودا به دوو هۆکار ئه‌و ده‌نێرێ، یان بۆ ئه‌وه‌ی شتی لێ فێربی، یان بۆ مانه‌وه‌یه‌تی له‌گه‌ڵ تۆ بۆ هه‌میشه"، هه‌ندێك له هه‌وادارانی پێیان وایه "شارا" تووشی ناخۆشییه‌ك بووه له‌گه‌ڵ نزیكترین كه‌سى كه هاوسه‌ره‌كه‌یه‌تى بۆیه ئه‌وه‌نده به قورسی قسه ده‌كات و ئه‌مه‌یش به دوا ئاگادار كردنه‌وه‌ى ده‌بیینن.
شارا له پێشكه‌شكردنی به‌رنامه و زۆرترین ده‌ركه‌وتنه‌كانیشی جلی کوردی لەبەر دەکات و زۆر حه‌زی به جلی نه‌ته‌وه‌ییه و به خانمی كوردی ناسناوی ده‌ركردووه، ئه‌و وێنه‌یه‌شی به جلی كوردییه‌وه گرتووه.
شارا ئیبراهیم ساڵی 1989 له سلێمانی له‌دایك بووه، دووجار هاوسه‌رگیری كردووه و پێشتر ڕای گه‌یاندبوو، هاوسه‌ری دووه‌می زۆر خۆش ده‌وێت و له هاوسه‌ری یه‌كه‌میشی خاوه‌نی یه‌ك منداڵه، تا ئێسته له سێ كلیپدا به‌شداری كردووه، ئێسته له كه‌ناڵی كوردماكس شۆ به‌رنامه‌ی "شارا" پێشكه‌ش ده‌كات.