دوای ئەوەی ئه‌مه‌ریكا دەستپێشخەریی ئاشتەوایی بێمەرجی لەگەڵ ئێران ڕاگەیاند، دۆخى عێراقه به‌ره‌و هێورى هه‌نگاوى نا جارێكى تر وڵاتان بڕیاریان دا گه‌شتی فڕۆكه‌وانیان بۆ عێراق و ئێران و كوردستان ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه.
كێشه‌كه له‌عێراق نه‌بووه كه له هه‌ولێره‌وه ده‌بوو ده‌ربچێت
له‌ماوه‌ى ڕابردوو به‌هۆى هه‌ڵچوون و گرژییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئێران و كوشتنی قاسم سوله‌یمانی و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌سه‌ر خاكی عێراق و كه‌وتنه خواره‌وه‌ى فڕۆكه ئۆكرانییه‌كه وای كرد، زۆربه‌ی هێڵه فه‌رمی و كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانیی جیهان جیا له‌وه‌ی گه‌شته‌كانیان بۆ عێراق و ئێران هه‌ڵوه‌شێننه‌وه به‌مه‌یش زیانى گه‌وره به‌ر كوردستان و عێراق كه‌وت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، بڕیاره سبه‌ى شه‌موو 18ى كانوونى دووه‌م، سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانی نێوان عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ ته‌واوى دنیا به‌پێى خشته و كڕیار ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه، كانسڵبوونه‌وه‌ى فڕۆكه‌ى دوێنێ شه‌وى فڕۆكه‌خانه‌ى سه‌بیحه‌ى توركى كێشه‌ى هێڵى ئاسمانى توركى بووه كێشه‌كه له‌عێراق نه‌بووه كه له هه‌ولێره‌وه ده‌بوو ده‌ربچێت.
سه‌رچاوه‌كه گوتی، كۆمپانیای فڕۆكەوانیی توركیش ئەیرڵاینز سه‌رجه‌م گەشتەكانی بۆ عێراق و ئێران ده‌ست پێ كردووه‌ته‌وه و سبه‌ى فراونترى ده‌كاته‌وه، ئێسته سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانی له سلێمانی و هه‌ولێریش به ئاسایى ده‌ڕۆن.
پێویسته بگوترێت ڕۆژانه زیاتر له 25 هه‌زار گه‌شتیار له ڕێی فڕۆكه‌وه به ئاسمانی عێراق و ئێران و توركیا و ئوردن هاتوچۆ ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌یش دا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ڕۆژانه 500 فڕۆكه‌ی بارهه‌ڵگر و كارگۆ له ئاسمانی ناوچه‌كه ده‌فڕێت، ئاسمانی عێراق و ئێران به ده‌روازیه‌كی گرنگی گه‌یشتنی ئه‌وروپا و باشووری ئاسیا به‌یه‌كتر داده‌نرێ.