بڕیاره‌ی هه‌ینی داهاتوو 24ی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ر ئه‌نگێلا مێركلی ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا به فه‌رمی سه‌ردانی توركیا بكات و له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیا كۆ ببێته‌وه و تاوتوێی دوا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و دۆسیه هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات بكه‌ن.
سه‌ردانه‌كه‌ی
مێركل بۆ توركیا دوای ئه‌وه دێ، كه به‌هۆی هێرشی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان و ده‌ستوه‌ردانی توركیا له كاروباری دوورگه‌ی قوبڕس، ناردنی كه‌شتی نه‌وت دۆزه‌ره‌وه له كه‌ناراوه‌كانی باكوری قوبڕس، پێوه‌ندییه‌كانی ئه‌و دوو وڵاته گرژی زۆری تێ كه‌وت و به‌رلین به توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌م هێرشه داگیركارییه‌ی كرد و كۆمپانیای فۆلكسڤاگنی ئه‌ڵمانیایش پرۆژه‌ی دروستكردنی كارگه‌یه‌كی زه‌به‌لاحی خۆی له توركیا وه‌ستاند.
دوای دروستبوونی گرژی له پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا، ئه‌مه یه‌كه‌م سه‌ردانی مێركل ده‌بێ بۆ توركیا
پێشبینی ده‌كرێ، پرسی قوبڕس و په‌نابه‌ران و پێوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی نێوان به‌رلین و ئه‌نكه‌ره و پرسی لیبیا و سووریا و چه‌ندان دۆسیه‌ی تر ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی سه‌ردانه‌كه‌ی مێركل بن بۆ توركیا و دیداری له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌ركۆماری توركیا.
هاوكات ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا ده‌سپێشخه‌رییه‌كی خستووه‌ته ڕوو، تا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی لیبیا كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه وڵاته كاریگه‌ره‌كان له‌سه‌ر پرسی لیبیا تێیدا به‌شدار بن و بڕیاره جیا له‌خۆی، ڤلادیمێر پوتینی سه‌رۆكی ڕووسیا و ئیمانوێل ماكرۆنی سه‌ركۆماری فڕه‌نسا تێیدا به‌شدار بن، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ، بۆریس جۆنسۆنی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌مه‌ریكا و مایك پۆمپیۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌ركۆماری توركیا به‌شداری له كۆبوونه‌وه ستراتیجیییه‌كه بكه‌ن، تا بتوانن چاره‌سه‌رێكی هاوبه‌ش بۆ دۆخی لیبیا بدۆزنه‌وه.