شێركۆ میروه‌یس ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له په‌ڕه‌ی خۆی له فه‌یسبووك بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، ته‌مه‌ننام ده‌كرد عێراق ببێته عێراقی هه‌مووان، به‌ڵام به داخه‌وه له دوای 2003 كه قۆناغێكی تازه‌ی سیاسی بوو له دوای ئه‌و هه‌موو هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زینانه ده‌ركه‌وت عێراق هی هه‌مووان نییه.
ئاماژه‌ی داوه، له چڵ ساڵی ڕابردوو، به‌هۆی شه‌ڕ و ململانێی سیاسی كه هه‌بوون، هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تێك بووه كه هێنده له سه‌ربازگه‌یه‌ك چووه، هێنده شێوه‌ی ده‌وڵه‌تێكی دامه‌زراوه‌یی نه‌بووه، ئه‌و سه‌ربازگه‌یه ڕووخا و سه‌دام و سه‌رانی له‌ناوچوون، ئه‌مه چاوه‌ڕوانییه‌كی دڵخۆشكه‌ر نه‌بوو، چونكه هه‌زاران كه‌سی تر هه‌ن كه هێشتا به چاوی سه‌دام و به‌عسییه‌كان له كورد ده‌ڕوانن، به وانهیشی كه خۆیان به دۆستی نزیكی كورد زانیوه له ساته سه‌خت و دژواره‌كان تاكه په‌ناگه‌یان هه‌ر كوردستان بووه.
میروه‌یس ده‌ڵێ، ده‌بوو پێشتر بیر له‌وه بكرایه‌ته‌وه، به‌ڵام ئێسته‌یش ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان بیه‌وێ كیانێكی به‌هێزتر بێ و چیتر ده‌رفه‌ت بۆ ئه‌و فشاره به‌رده‌وامانه‌ی به‌غدا نه‌ڕه‌خسێنێت، ده‌بێ ده‌ست بۆ ڕێكخستنه‌وه و شه‌فافكردنی چه‌ندان سێكته‌ری گرنگی ئابووری ببات، بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی فشاری ده‌ره‌وه ده‌بێ یه‌كه‌مجار ماڵی خۆت ڕێك بخه‌یت و له ناوخۆ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌یت، له‌و پێناوه‌یش دا ده‌بێ ده‌ست بۆ چاكسازی ڕیشه‌یی ببرێت.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی چه‌ند خاڵێكی خستووه‌ته‌ڕوو، بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی، كه خۆی له ڕێكخستنه‌وه‌ی داهاتی نه‌وت و خاڵه سنوورییه‌كان و شێوه جۆراوجۆره‌كانی داهات و ده‌سه‌ڵاتێكی شه‌فاف و ده‌ستی گه‌نده‌ڵی و پاوانخوازی و دانانی كه‌سانی نه‌شیاو ڕه‌ت بكاته‌وه و حكوومه‌ت به دامه‌زراوه‌یی تۆكمه‌تر بكرێت، ڕێكخستنه‌وه‌ی لیستی مووچه و باج و داهاته‌كانی ناوخۆ، ڕێگری له به‌رپرسان و خه‌ڵكی جۆراوجۆر له ده‌ستگرتن به‌سه‌ر بازاڕ و داهاته سنوورییه‌كان، هه‌موو ئه‌وانه به هه‌نگاوێكی گه‌وره ده‌بینی بۆ پشتبه‌خۆبه‌ستنی كوردستان.
ئه‌وانه‌ی ئێسته له به‌غدا به چاوی سه‌دام و به‌عسییه‌كان له كورد ده‌ڕوانن
میروهیش ده‌ڵێ، له‌و بڕوایه‌دام كه هه‌موو نه‌وت و گازی كوردستان ڕاده‌ستی به‌غدا بكه‌ین، به‌غدا ڕۆژێك داوا ده‌كا باره‌گای ئاسایش و هه‌واڵگری به‌شێوه‌ی تر بێنه‌وه كوردستان و دواتریش باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبیش به‌ناوی سیسته‌می به‌رگری له هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌وان بیانه‌وێ به‌مجۆره مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن، بێ ئه‌نجام لێی ده‌رده‌چین.
له‌باره‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌و دۆخه‌یش ڕوونی كردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی، چاره‌سه‌ر ته‌نیا له ناوخۆیه كه كورد ئیراده‌ی به‌هێز بێ و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكات، ئه‌و كارته‌ی له ده‌ستی به‌غدایه ده‌ری بهێنێ و ئیتر به‌شداریمان له به‌غدا به‌شدارییه‌كی سیاسی بێ، له ماوه‌ی ڕابردوو به‌و توانا كه‌مه‌ی هه‌بووه توانراوه له هه‌رێم شتێك بنیات بنرێت، به‌ڵام ئه‌وان كه زیاتر له 80%ی بودجه‌ی عێراقیان به ده‌ست بووه، نه‌یانتوانیوه گه‌شه به ناوچه‌كانی خۆیان بده‌ن، كاتێكیش به‌راوردی ناوچه‌كانی هه‌رێم و باشوور و ناوه‌ندی عێراق بكه‌یت ده‌بینین كه پێشكه‌وتنه‌كان له هه‌رێم باشتر و گرنگتربوون.
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌ندامه‌كه‌ی فراكسیۆنی یه‌كێتی له كاتێكدایه كه له ڕۆژانی ڕابردوو جارێكی تر ئه‌مینداری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاری بڕینی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانی داوه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه پێشتر هه‌مووان به‌ڵێنیان دا و ڕێككه‌وتن كرا، كه چیتر بودجه‌ی مووچه و قووتی خه‌ڵك تێكه‌ڵی ناكۆكییه سیاسییه‌كان نه‌كرێت.