حكوومه‌تی عێراق له كاتێكدا بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانی بڕیوه كه نرخی نه‌وت دابه‌زیوه و له‌به‌ر كۆرۆنا دۆخێكی تایبه‌تیی زاڵه و داهاتی ناوخۆ كه‌می كردووه. هه‌نگاوه‌كه‌ی به‌غدا وه‌ك كارتێكی فشار بۆ سه‌ر كوردستان لێك ده‌درێته‌وه، بۆیه هه‌رێمیش ده‌توانێ كارتی جیاواز دژی به‌كار بهێنێت.
یه‌كێك له‌و كارتانه‌ی فشار كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێ به‌رانبه‌ر به عێراق به‌كاری بهێنێت، بریتییه له گرتنه‌وه‌ی ئاوی به‌نداوی دوكان و ده‌ربه‌ندیخان كه سه‌رچاوه‌ی خواردنه‌وه و كشتوكاڵی ناوچه‌كانی خوارووی عێراقن.
ئاوی زێی دوكان و ده‌ربه‌ندیخان كه سه‌رچاوه‌ی كشتوكاڵی گرنگی ناوچه‌كانی خواروو ناوه‌ڕاستی عێراقن، له چیاكانی كوردستانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن و هه‌رێمی كوردستان جگه له‌وه‌ی به‌شێكی بۆ خۆی به‌كار ده‌هێنێت، به‌شه‌كه‌ی تری ره‌وانه‌ی پارێزگاكانی عێراق ده‌كات. به گرتنه‌وه‌ی ئاوه‌كه سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانه عێراق تووشی كێشه‌ی كه‌مئاویی ده‌بن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 27ی نیسان، كاسترۆ مه‌عرووف سه‌رۆكی لیژنه‌ی كشتوكاڵ له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی به "وشه”ی راگه‌یاند، یه‌كێك له‌و كارته فشارانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه ده‌توانێ به‌رانبه‌ر عێراق به‌كاری بهێنێت، گرتنه‌وه‌ی ئاوی به‌نداوه‌كانه.
ئه‌و گوتی، زۆر گرنگه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خێرا بیر له ئابوورییه‌كی سه‌ربه‌خۆ بكاته‌وه و چیتر پشت به عێراق نه‌به‌ستێ.
هاوكات محه‌مه‌د تاهیر به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی دوكان به "وشه”ی راگه‌یاند، ئاوی زێی بچووك سه‌رچاوه‌ی ئاوی كشتوكاڵی ناوچه‌كانی خواروو و ناوه‌ڕاسته، ئه‌و ئاوه ده‌چێت بۆ ئه‌و ناوچانه كه له به‌نداوه‌كه‌وه به‌رده‌درێته‌وه.
له وه‌رزی گه‌رمادا ئه‌گه‌ر ئاوه‌كه بگیرێته‌وه، كێشه‌ی زۆر بۆ ئه‌و ناوچانه دروست ده‌كات
به‌گوته‌ی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره، ئێسته كه بارانبارین هه‌یه تا ئاستێك دۆخه‌كه ئاساییه، به‌ڵام له وه‌رزی گه‌رمادا ئه‌گه‌ر ئاوه‌كه بگیرێته‌وه، كێشه‌ی زۆر بۆ ئه‌و ناوچانه دروست ده‌كات، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش روو بدات ده‌بێت به‌شی سلێمانی و هه‌ندێ ناوچه‌ی تری وه‌ك خورماتوو به‌ربدرێته‌وه.
چه‌ند رۆژێكه به‌غدا بڕیاری راگرتنی ئه‌و نیوه مووچه‌یه‌ی داوه كه مانگانه به كوردستانی ده‌دا، ئه‌وه له كاتێكدا له یاسای بودجه‌ی 2019 ئه‌وه جێگیر كراوه كه مووچه‌ی كوردستان نه‌به‌سترێته‌وه به هیچ كێشه‌یه‌كی سیاسییه‌وه، ئه‌مه‌یش یه‌كه‌مجار نییه و له شوباتی 2014 بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ كۆی بودجه‌كه‌یان بڕی و به‌رده‌وام بۆ سزادانی گه‌لی كوردستان مووچه وه‌ك كارتی سیاسیی و نه‌ته‌وه‌یی دژی كورد به‌كار دێنن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆر جێی نیگه‌رانی خه‌ڵكی كوردستانه، ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری كوردن له به‌غدا له فراكسیۆنه‌كانی گۆڕان و كۆمه‌ڵ و نه‌وه‌ی نوێ، كه له‌و دۆخه‌دا خۆشحاڵ ده‌رده‌كه‌ون به بڕینی مووچه‌ی فه‌رانبه‌ران.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی